سه‌ربه‌ست قادر
په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا دوو دامه‌زراوه‌ی گه‌وره و فراوانی هه‌ر وڵاتێكن كه خوێندن تێیدا له بره‌ودا بێت، ده‌كرێ به كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی تاكی بیریار و ڕۆشنبیری ناو ببه‌ین كه له ڕێیه‌وه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هه‌میشه نوێ و ئاستبه‌رز پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، له نێوان ئه‌م دوو دامه‌زراوه‌یه‌دا پێویسته پێوه‌ندی و هاوئاهه‌نگی تا ئاستی باڵا هه‌بێت، چونكه هه‌ردووكیان ته‌واوكه‌ر و هاوشانی یه‌كتر كار ده‌كه‌ن و تاك له په‌روه‌رده‌وه به كۆمه‌ڵه قۆناغێكدا تێده‌په‌ڕێنرێ و ئاماده ده‌كرێ له خوێندنی باڵایش كۆتا ساڵه‌كانی خوێندنیه‌تی و مرۆڤ بوارێك هه‌ڵده‌بژێرێت و له‌وێوه ده‌بێته خاوه‌ن پسپۆڕییه‌ك له‌و بواره‌ی كه ده‌یه‌وێت. به‌م پێیه ئه‌م دوو دامه‌زراوه‌یه ڕێی سه‌ره‌كین بۆ گه‌یاندنی تاك به سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و داودهزگهكان و به بڕینی ته‌واوی قۆناغه‌كانی تاك ده‌گاته ئاستی وه‌رگرتنی به‌رپرسیارێتی له هه‌ر ئاستێكدا بێت، به‌پێی ئه‌و به‌شه‌ی لێی خوێندووه و ده‌بێته هه‌ڵگری مه‌شخه‌ڵی ڕووناككردنه‌وه‌ی ڕێی دواڕۆژی گه‌ل.
ئه‌م كرده‌ی ئامادهكردنهی تاك له‌ڕێی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵاوه تا بتوانێت له داهاتوودا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ئه‌ركه‌كانی بگرێته ئه‌ستۆ و جێبه‌جێیان بكات له‌ڕێی به‌رنامه‌ڕێژییه‌كی گونجاوی واوه ده‌بێت كه هاوئاهه‌نگی ته‌واو له نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تدا بێنێته ئاراوه له دانانی ئه‌و پلان و به‌رنامه‌ی كه تاكی له‌سه‌ر په‌روه‌رده ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی دوای بڕینی هه‌ر قۆناغێك، هه‌ست به به‌رده‌وامی و پێكه‌وه به‌ستراوی پرۆسه‌كه بكات و تووشی دژیه‌كی و سه‌راسێ نه‌بێت له نێوان ئه‌و به‌رنامه‌ی كار و پلانانه‌ی داڕێژراون له‌لایه‌ن ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته‌وه بۆ په‌روه‌رده و پێگه‌یاندنی تاك.
له‌م ڕوانگه‌وه، هه‌ركه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه به هاوئاهه‌نگی توانییان به‌رنامه و پرۆگرامێكی وا دابنێن گونجاو بێت به‌پێی پله‌به‌ندی قۆناغه‌كانی خوێندن و به‌شێوه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك و ئه‌و به‌رنامه‌یه له‌هه‌ر قۆناغێكدا ته‌واوكه‌ری قۆناغی پێش و دوای خۆی بێت، ئه‌وكاته ده‌توانرێت تاكێكی ته‌ندروست و به‌ئه‌زموون و سه‌ركه‌وتوو له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی سهرشانیدا بهێنرێته به‌رهه‌م، كه ئه‌مه به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه ئێسته له كوردستاندا و له نێوان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا به‌دی ده‌كرێت، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر كه‌سێك شاره‌زا نه‌بێت هه‌ست به‌هیچ پێوه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆ ناكات له نێوانیان و له كاره‌كانیشیاندا، چونكه دژیه‌كییه‌كی ئێجگار زۆر له نێوان كاری په‌روه‌رده و خوێندنی باڵادا هه‌یه و قوربانی سه‌ره‌كیی نێوانیشیان فێرخواز و نه‌وه‌ی داهاتووه به‌تایبه‌ت و كۆمهڵگهیش به‌گشتی، چونكه ئه‌و نه‌وه‌ی له‌م ڕێیه‌وه په‌روه‌رده ده‌كرێت، سبه‌ی ده‌بێته به‌ڕێوه‌به‌ری داوده‌زگه جۆربه‌جۆره‌كانی میری و ئه‌وكات وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێسته به‌رچاوه و دیاره، بارودۆخ و گوزه‌ران و خزمه‌تگوزاری له‌جیاتی چاكبوون، به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت.
سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌و پرۆگرام و به‌رنامه زانستییه‌ی له كوردستان دانراون له‌ڕێی ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته‌وه زۆر به‌كه‌می پێوه‌ندیدارن به‌یه‌كه‌وه، به‌جۆرێك مرۆڤ بیری بۆ ئه‌وه ده‌چێت ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته هیچ پێوه‌ندییه‌ك له نێوانیاندا نه‌بێت. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر قوتابییه‌ك وه‌ربگرین كه دوای خوێندنی ئاماده‌یی ده‌چێته زانكۆ، كاتێك باس له یه‌كێك له‌و زانیارییانه ده‌كات كه له قۆناغی ناوه‌ندی یان ئاماده‌یی فێری بووه، مامۆستایانی زانكۆ پێی ده‌ڵێن ئه‌و زانیارییه كۆنه، ئه‌وه‌ی لێره ده‌خوێنرێ پێوه‌ندی به‌و شتانه‌وه نییه، لێره به‌پێی یاسا و ڕێسای نوێ ده‌خوێنرێ نه‌ك به‌پێی پێڕه‌و و به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده.
ئه‌مه وا له خوێندكار ده‌كات دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ی خوێندن چی خوێندووه و له هه‌گبه‌یدا هه‌ڵیگرتووه فڕێی بدات و سه‌رله‌نوێ ده‌ست پێ بكاته‌وه ئه‌وكاتیش ده‌كه‌وێته نێوان دووڕیانێكه‌وه و تووشی زۆر ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه و بێ متمانه‌یی ده‌بێت به‌رانبه‌ر ئه‌و زانیارییانه‌ی پێشتر وه‌ریگرتوون و ئه‌وانه‌ی ئێسته وه‌ریان ده‌گرێت. له‌لایه‌كی تره‌وه پاش ته‌واوكردنی خوێندنی زانكۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێك بگه‌ڕێته‌وه یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی قۆناغه‌كانی ناوه‌ندی یان ئاماده‌یی وانه بڵێته‌وه، ده‌بێت جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه به‌شوێن ئه‌و زانیارییانه‌دا كه له‌كاتی چوونی بۆ زانكۆ به‌ناچاری فڕێی دابوون و هه‌ڵیان بگرێته‌وه، چونكه جارێكی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌مان به‌رنامه‌ی پێشوو، ئه‌وكات باشتر بۆی ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌ی له زانكۆ خوێندوویه‌تی و فێری بووه له زۆر شوێندا پێچه‌وانه و دژی ئه‌و زانیارییانه‌یه كه له ئاستی په‌روه‌رده‌دا ده‌خوێنرێت، به‌مه‌ش جارێكی تر تووشی هه‌مان بێ متمانه‌یی ده‌بێت به‌رانبه‌ر ئه‌و زانست و زانیارییه‌ی وه‌ریگرتووه له ڕابردوودا، به‌و پێیه‌ی هه‌ر قۆناغه و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی و نایبه‌ستێته‌وه به قۆناغی پێش و دوای خۆیه‌وه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی كاری ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته‌یه.
جگه له‌وه‌ی باس كرا، هه‌ڵبژاردنی به‌ناچاری به‌ش بۆ خوێندنی دوای قۆناغی ئاماده‌یی كه قۆناغی وه‌رگرتنی پسپۆڕییه و كاریگه‌رییه‌كی ئێجگار گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر بنیاتی ڕۆشنبیری تاك و وا ده‌كات فێرخواز ته‌نیا ئامانجی ببێت به بڕینی قۆناغه‌كان و چاوی ته‌نیا له ته‌واوكردنی خوێندن بێت، نه‌ك شاره‌زایی و پسپۆڕی. ئاخر ئه‌وكاته‌ی فێرخواز خرایه به‌شێكه‌وه پێچه‌وانه‌ی خواست و داواكاری خۆی كه ئه‌مه زۆر به‌رچاو ده‌كه‌وێت، وا ده‌كات هیچ هه‌وڵێكی فێربوون نه‌دات به‌و هۆیه‌ی هه‌ست به نه‌گونجانی ئه‌و به‌شه و ئاره‌زووه‌كانی خۆی ده‌كات و ناتوانێت ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵه له ناخیدا هه‌ڵیگرتووه و زانیاری له‌باره‌وه كۆ كردووه‌ته‌وه یان هه‌ست و بیروباوه‌ڕی له‌گه‌ڵیدا ده‌گونجێت، بیخاته كار.
دواجار ئه‌و تاكه‌ی به‌رهه‌م دێت له ئاستێكی په‌روه‌رده‌یی و زانستی لاوازدا ده‌بێت و توانای داهێنانی نابێت تا له بوارێكدا شوێن په‌نجه‌ی خۆی بنه‌خشێنێت، ئه‌مه‌ش به ڕوون و ئاشكرا له كوردستاندا به‌دی ده‌كرێت.