سەربەست قادر
زمان وه‌ك دیارده‌یه‌كی سروشتی په‌ره‌پێدراوی فراوانكراو سامانێكی گشتی جیهانییه. نه‌ته‌وه‌یه‌ك گه‌لێك نییه له‌سه‌ر زه‌ویدا خاوه‌ن زمانی خۆی نه‌بێت. زمان یه‌كێكه له ناسنامه سه‌ره‌كییه‌كانی ناسینه‌وه و جیاكردنه‌وه‌ی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك. زمان به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه له كۆنه‌وه تا ئه‌مڕۆ و تا ئاینده‌ی نادیار، كاریگه‌رترین ئامرازی لێك تێگه‌یشتن و به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ڕۆژانه‌یه.
تا ئێسته به‌شێوه‌یه‌كی گومانبڕ دیار نییه چ زمانێك یه‌كه‌مین زمان بووه له‌سه‌ر زه‌وی و بووه‌ته دایك بۆ خستنه‌وه‌ی هه‌زاران وه‌چه زمان له دوای خۆی، كه زۆر له‌و زمانانه له‌مڕۆدا هیچ شوێنه‌وارێكیان نه‌ماوه و مرۆڤ هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌یانه‌وه نییه.
دیاره له‌گه‌ڵ زیادبوونی دانیشتووان و بڵاوبوونه‌وه و لێكدابڕانیان و بوونیان به چه‌ند گه‌ل و هۆز و نه‌ته‌وه‌ی جیاواز، زمانیش ورده ورده دابه‌ش بووه و له‌گه‌ڵ هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كدا بووه‌ته خاوه‌ن كۆمه‌ڵێك شه‌قڵ و تایبه‌تمه‌ندی كه به‌شێكیان به‌هاوبه‌شی له نێوان زار و زمانه‌كاندا ماونه‌ته‌وه و به‌شێكیشیان بوونه‌ته تایبه‌تمه‌ندی پێوه‌ست به زمانه جیاجیاكان. زمانی كوردی وه‌ك هه‌ر زمانێكی تری زیندوو له دنیای ئه‌مڕۆدا، خاوه‌ن كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی و وه‌ك سه‌ره‌كیترین ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كوردی پێ ده‌ناسرێته‌وه.
گه‌لی كورد وه‌ك زۆر له گه‌لانی تری دنیا، هه‌ر له كۆنه‌وه تا ئه‌مڕۆیش، به‌ده‌یان جار ڕووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی و داگیركاری بووه‌ته‌وه، جگه له زیانی بێشوماری گیانی و ماڵی، زمانه‌كه‌یشی به‌ر هه‌مان شاڵاوی داگیركاری و كاریگه‌ریی خستنه‌سه‌ر بووه‌ته‌وه. به‌ڵام خۆشبه‌خانه توانیویه‌تی تا ئه‌مڕۆ هه‌موو ئه‌و هه‌وراز و نشێوانه تێبپه‌ڕێنێت كه وه‌ك له‌مپه‌ر له به‌رده‌میدا دروست كراون و ئێسته‌یش وه‌ك یه‌كێك له زیندووترین و چالاكترین زمانه‌كانی دنیا ڕاوه‌ستاوه و قسه‌پێكه‌رانی ڕۆژ له دوای ڕۆژ له زیادبووندان، به‌هه‌موو زار و شێوه‌زاره‌كانیه‌وه.
زمانی عه‌ره‌بی و فارسی وه‌ك دوو زمانی دراوسێ و داگیركه‌ری كوردستان، به گه‌وره‌ترین دوو زمان داده‌نرێن كه له چه‌ند سه‌ده‌ی ڕابردوودا كاریگه‌رییان كردووه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، به جۆرێك تا ئێسته‌یش كۆمه‌ڵێك وشه و ده‌سته‌واژه‌ی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌م زمانانه‌دا دروست بوون كه به ئاسته‌م ده‌توانرێت بنه‌چه‌یان بدۆزرێته‌وه.
كاریگه‌ری ئه‌م دوو زمانه له ڕێی دوو شاده‌ماری ئاین و ئه‌ده‌به‌وه كه‌وتنه سه‌ر زمانی كوردی و به سه‌رجه‌م لق و پۆپه‌كانی زمانی كوردیدا شۆڕ بوونه‌وه.
كاریگه‌ری زمانی فارسی به زۆری له بابه‌ته ئه‌ده‌بییه‌كاندا ڕه‌نگی دایه‌وه، به‌ڵام زمانی عه‌ره‌بی به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و فراوانتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر زمانی كوردی ده‌ركه‌وت ئه‌مه‌ش جگه له هۆی ئاینی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌پاندنی زمانی عه‌ره‌بی له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا بۆ ساڵانێكی زۆر، ئه‌گه‌ر چاو له نووسینه كۆنه‌كانی چه‌ند سه‌ده و ده‌یه‌ی ڕابردوو بكه‌ین، ئه‌م ڕه‌نگدانه‌وه‌یه به ڕوونی ده‌كه‌وێته به‌رچاومان و زۆر له‌و په‌ڕتووكانه‌ی له‌و كاتانه‌دا نووسراون، زمانه كوردییه‌كه‌یان له زمانی عه‌ره‌بی هه‌ڵكێشراوه، تا ئاستێك له زۆرینه‌ی دێڕه‌كاندا ژماره‌ی وشه عه‌ره‌بییه‌كان له وشه كوردییه‌كان زیاتره و ته‌نیا به ڕێنووسی كوردییانه نووسراونه‌ته‌وه و نه‌گه‌ڕاون به‌شوێن به‌رانبه‌ره‌كانیاندا به‌كوردی، هاوكات گرنگی به زمانه كوردییه پوخته‌كه نه‌دراوه، به‌مه‌ش زۆرجار به‌هۆی زۆری و قورسی وشه به‌كارهێنراوه‌كانه‌وه، مرۆڤ له خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتنیان باش سه‌ر ده‌رناكات.
دوا به‌دوای ئه‌م قۆناغه و له چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر و شاعیری خاوه‌ن هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و ڕۆشنبیری سه‌رده‌مه‌كه‌یان كه‌وتنه شه‌نوكه‌وی زمانی كوردی و سه‌رله‌نوێ بووژاندنه‌وه‌ی له‌ڕێی سوودوه‌رگرتن له وشه و زاراوه‌ی زار و شێوه‌زار و شێوه ناوچه‌یییه‌كانی وڵاتی كورده‌واری و زمانه‌كه‌یان به‌وپه‌ڕی شاره‌زایییه‌وه پێ په‌یوه‌ند كرد. به‌مه توانیان له ڕێی شیعر و نووسینه‌كانیانه‌وه له‌و ماوه كه‌مه‌دا زمانی كوردی تا ئاستێكی باوه‌ڕ پێنه‌كراو له وشه و زاراوه‌ی عه‌ره‌بی و فارسی پاك بكه‌نه‌وه و زمانه‌كه بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر ڕاسته شه‌قامی خۆماڵیبوون.
له دوای هه‌وڵی پیرۆزی ئه‌و كۆمه‌ڵه شاعیر و نووسه‌ره، زمانی كوردی به‌تایبه‌ت زاری ناوه‌ڕاست به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بووه زمانی داوده‌زگه میرییه‌كان و خوێندن و نووسین، ژماره‌یه‌كی بێ‌شومار په‌ڕتووكی له زانسته جۆراوجۆره‌كان پێ نووسرا له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه زه‌وینه‌ی له‌بار بۆ به‌ستانداردبوونی ئه‌م زاره ڕه‌خسا، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆی لاوه‌كی نه‌توانرا سوود له‌م پێشكه‌وتنه‌ی زمانی كوردی وه‌ربگیرێت بۆ به‌ستانداردكردنی.
ئه‌وه‌ی جێی داخه، دوا به‌دوای ئه‌م قۆناغه پرشنگداره‌ی بووژانه‌وه‌ی زمانی كوردی، جارێكی تر زمانه‌كه تووشی په‌تا و ده‌ردی شوومی هاتنه ناوه‌وه‌ی وشه و زاراوه‌ی بێگانه بووه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره له‌ڕێگی ئاین و داگیركارییه‌وه نا، به‌ڵكو له ڕێگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیا و پێشكه‌وتن و هاتنه‌كایه‌ی زانستی نوێوه، چونكه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر زانستێك و داهێنان و دۆزینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا، كۆمه‌ڵه ناو و ده‌سته‌واژه‌یه‌كی نوێ دێنه ناو زمانه‌وه و له ڕێی ڕاگه‌یاندن و نووسین و وه‌رگێڕان و هۆكاره جۆربه‌جۆره‌كانی تره‌وه ده‌په‌ڕنه‌وه ناو زمانه‌كانی تر، جا له‌م كاته‌دا دوور و نزیكی له زمانه‌كه‌وه كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نابێت، به‌ڵكو ئه‌م وشه‌و زاراوانه ده‌یان سنوور ده‌بڕن و خۆیان به‌سه‌ر ده‌یان زماندا ده‌سه‌پێنن.
ئه‌وه‌ی پێویسته له‌م كاته‌دا وه‌رگێڕان یان دۆزینه‌وه‌ی وشه‌یه له زمانه‌كه‌دا له جێی ئه‌م وشه نوێیانه، كه‌چی ئه‌مه له زمانی كوردیدا زۆر به‌كه‌می گرنگی پێ دراوه و هه‌موو ئه‌و وشانه‌ی هاتوونه‌ته ناو زمانه‌كه‌وه وه‌ك خۆیان وه‌رگیراون و بێ لێكۆڵینه‌وه، به‌تایبه‌ت چینی ڕۆشنبیر و وه‌رگێڕ و نووسه‌ران كه‌وتوونه‌ته به‌كارهێنانیان، ئه‌مه له كاتێكدا هه‌ریه‌كه له‌م وشه و زاراوه نوێیانه زۆرجار به‌هۆی هه‌بوونی هه‌ندێك تایبه‌تمه‌دی تێیاندا، كاتێك ده‌چنه ناو زمانێكه‌وه ناتوانرێت شه‌قڵ و تایبه‌تمه‌ندی زمانه نوێیه‌كه‌ی به‌سه‌ردا بدرێت، به‌مه‌ش زۆر گرفتی واتایی دروست ده‌كات و چه‌ندان به‌كارهێنان و لێكدانه‌وه‌ی جیاواز بۆ هه‌مان وشه ده‌كرێت.
كه‌واته ئه‌وه‌ی له ڕابردوودا به‌هۆی ئاین و داگیركارییه‌وه به‌سه‌ر زمانه‌كه‌ماندا هات و زمانه‌كه‌مان پڕبوو له وشه‌ی بێگانه، ئه‌مڕۆ جارێكی تر به‌ده‌ستی خۆمان و له ڕێی نووسین و وه‌رگێڕان و ڕاگه‌یاندن و سیاسی و ڕۆشنبیره‌كانه‌وه، دووچاری زمانه‌كه‌ی ده‌كه‌ینه‌وه.