ن: د. مه‌هدی كاكه‌یی
و: ئه‌مین بۆتانی
13 زانا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان كرد بۆ ناسینی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی دایه‌ن و لانكه‌ی رسكان و بڵاوبوونه‌وه‌ی زمانه هیندۆ - ئه‌وروپییه‌كانه، ژماره و وڵاتی ئه‌و زانایانه‌ی له‌و لێكۆڵینه‌وه‌دا به‌شدار بوون, به‌م جۆره‌یه: سێ زانا له نیوزیله‌ندا، یه‌ك له به‌لجیكا، دوو له هۆڵه‌ندا، دوو له ئوسترالیا، چوار له ئه‌مه‌ریكا، یه‌ك له به‌ریتانیا. ئه‌و زانایانه له 13 ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه و به‌شی زانستی تایبه‌تمه‌ند له‌و بوارانه‌دا كار ده‌كه‌ن: زانستی كۆمپیووته‌ر، زانستی ورده زینده‌وه‌رزانیی و به‌رگه‌تین، ده‌روونناسی زمان/ سایكۆ لانگویستیك، مێشك/ زانستی مێشك و ده‌مار، ده‌روونناسی، كه‌لتوور و مێژوو و زمان و زانسته‌كانی پێوه‌ست به ئاسیا و ئۆقیانووسی هێمن، زانسته‌كانی زانراوه ته‌ندروستی و ژیانزانییه‌كان، ژینگه‌ی گه‌ردیله‌یی و په‌ره‌سه‌ندن، فه‌لسه‌فه، زانستی ماتماتیك و بایۆلۆجی، زانستی ئاماری بایۆلۆجی، زانستی بۆماوه‌یی مرۆیی و زانستی مرۆڤناسیی درككردن و په‌ره‌سه‌ندن.
له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ئه‌م زانكۆ و ناوه‌نده زانستییانه به‌شداربوون: زانكۆی ئۆكڵاندی نیوزیله‌ندی، ناوه‌ندی ریگای به‌لجیكی، ناوه‌ندی ماكس پلانكی زمانه ده‌روونییه‌كانی هۆڵه‌ندی، زانكۆی رادبودی هۆڵه‌ندی، زانكۆی نیشتمانی ئوستورالی، كۆلێژی پزیشكی زانكۆی نیۆیۆركی ئه‌مه‌ریكی، زانكۆی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكی، زانكۆی ئۆكسفۆردی به‌ریتانی.
دواتر لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان له گۆڤاری زانستیی ئه‌مه‌ریكی (Science)1؛ بڵاوكرایه‌وه، كه ناودارترین گۆڤاری زانستییه له‌سه‌ر ئاستی جیهان له ته‌ك گۆڤاری (Nature)ی به‌ریتانی، ئه‌م دوو گۆڤاره‌ش به ته‌نیا ئه‌و لێكۆڵینه‌وه ره‌سه‌ن و ئۆرجیناڵانه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه دۆزینه‌وه و داهێنان له‌خۆ ده‌گرن.
له‌و لێكۆڵینه‌وه‌دا زاناكان كاریان له‌سه‌ر دوو گریمانه‌ی هاودژ كرد، وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ماڵباتی زمانه‌وانی هندۆ - ئه‌وروپی، بۆچوونه ساده و نه‌ریتیی و هاكه‌زاییه‌كه به‌و شێوه‌یه كه زێد و لانكه‌ی ئه‌و زمانانه له ده‌شتاییه چیمه‌نپۆشه‌كانی پۆنتیك ده‌بینێته‌وه (كۆماری ئۆكرانیای ئێسته) له ماوه‌ی نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار ساڵدا، به‌ڵام گریمانه ئه‌لته‌رناتیڤه‌كه‌ی تر، وای بۆ ده‌چێ كه زمانه هندۆ - ئه‌وروپییه‌كان له ناوچه‌ی ئه‌نازۆل (باكوری كوردستان) رسكاوه و بڵاوبووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ فراوانبوونی خه‌له و خه‌رمان و كشتوكاڵكردن له میانی هه‌شت هه‌زار ساڵ بۆ نۆ هه‌زار و 500 ساڵی رابردوو.
لێكۆڵه‌ره زانستییه‌كان میتۆدی به‌دواداچوونی پرۆسه مێژووییه‌كانیان به‌كار برد كه ده‌شێ هۆی هه‌ڵه‌تی مرۆڤه‌كان بێ به‌سه‌ر رووبه‌ر و دابه‌شبوونه جیۆگرافییه هاوچه‌رخه‌كاندا. ئه‌م بابه‌ته به پشتبه‌ستن به زانستی بۆماوه‌یی له دابه‌شبوونی جیۆگرافی تاكه‌كانی كۆڵییه‌وه، به تایبه‌ت زانستی بۆماوه‌یی دانیشتووان، له ته‌ك ئامار و داتا بنه‌ڕه‌تییه‌كانی (103) زمانی هندۆ - ئه‌وروپی كۆن و هاوچه‌رخ. دواجار بۆ ئاماده‌كردنی نموونه‌یه‌كی روون و به‌رچاو له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ماڵباته زمانه‌وانییه و ئه‌زموونكردنی هه‌ردوو گریمانه‌ی ناوبراو.
له‌و باره‌یه‌وه، لێكۆڵه‌ران به‌ڵگه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان دۆزییه‌وه و گه‌یشتن به‌و راستییه‌ی كه ده‌ڤه‌ری ئه‌نازۆل (باكوری كوردستان) بنه‌چه و لانكه‌ی رسكانی زمانه هندۆ – ئه‌وروپییه‌كانه، نه‌ك گریمانه‌ی بنه‌چه‌كه‌ی دی كه ده‌شتاییه‌كانی پۆنتیكی ئۆكرانیایه، لێره‌دا بۆیان ده‌ركه‌وت كه ساته‌وه‌ختی كۆچ و ره‌وه‌كان له‌گه‌ڵ ره‌گ و شوێنگه‌ی سه‌جه‌ره‌ی زمانه هندۆ – ئه‌وروپییه‌كان، یه‌كانگیر و هاوكات بووه له‌گه‌ڵ به‌رفره‌وانبوونی كشتوكاڵیی ناوچه‌ی ئه‌نازۆل له نێوان شه‌ش هه‌زار ساڵ و حه‌وت هه‌زار و 500 ساڵ به‌ر له زاین.
ئه‌و ده‌ره‌نجامه رۆشنایی ده‌خاته سه‌ر ئه‌و رۆڵه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی كه ئه‌نجامگیریی لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌شێ بیگێڕێ له رووی دابه‌شبوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی تاكه‌كان وه‌ك بۆماوه سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشمه‌كێشه‌ی هه‌یه ده‌رهه‌ق به سه‌رده‌مانی به‌ر له مێژووی مرۆڤایه‌تی.
هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌كانی زانای شوێنه‌وارناسی ئه‌مه‌ریكی پرۆفیسۆر رۆبێرت جۆن بریدوود، ته‌با و كۆكه له‌گه‌ڵ ده‌ره‌نجامی لێكۆڵیه‌نه‌وه‌ی ئه‌و زانایانه و به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵیان یه‌ك ده‌گرێته‌وه. بریدوود باس له‌وه ده‌كات كه ده‌ربازبوون له قۆناغی كۆچه‌ری و راو و نێچیر، به‌ره‌و ژیانی كشتوكاڵی و جیواربوون نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار ساڵ بۆ 10 هه‌زار ساڵ به‌ر له زاین له باكوری كوردستان روویداوه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌و گه‌له یه‌كه‌مانه بووه كه په‌ره‌ی به كشتوكاڵ و پیشه‌سازیی داوه و به‌ر له گه‌لانی تر ژیانی ئه‌شكه‌وتی جێهێشتووه و زێد و خانووی بنیات ناوه و كه‌ره‌سته و ئامرازی پێشكه‌وتووی داهێناوه بۆ ژیانی رۆژانه‌ی خۆی. ئاماژه به‌وه‌یش ده‌كات كه به‌ر له 12 هه‌زار ساڵ كشتوكاڵ و په‌ره‌پێدانی به‌روبوومی چاندن له كوردستان كراوه، دواتر له كوردستانه‌وه بۆ میزۆپۆتامیای خواروو په‌ڕیوه‌ته‌وه، ئینجا به‌ره‌و رۆژئاوای ئه‌نازۆل و به‌رزاییه‌كانی ئێران و به‌ره به‌ره له ماوه‌ی هه‌شت هه‌زار ساڵ له كوردستانه‌وه گه‌یشتووه‌ته باكوری ئه‌فریقا و دواتر ئه‌وروپا و هندستان.
ئه‌و زانایانه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان كرد، به‌و راستییه گه‌یشتن كه له‌گه‌ڵ بلاَوبوونه‌وه‌ی كشتوكاڵ و په‌ڕه‌بوونی ئه‌زموونی خه‌له و خه‌رمان له ولاَتی كوردان به‌ره‌و ناوچه‌كانی تر، ماڵباتی زمانه هندۆ - ئه‌وروپییه‌كانیش به‌و گه‌لانه گه‌یشت كه ئه‌مڕۆ قسه‌ی پێ ده‌كه‌ن.
ئه‌و زانا ئه‌مه‌ریكییه زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌ڕوا و ده‌ڵێ زۆربه‌ی ئه‌و به‌روبوومه كشتوكاڵیانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یانناسین له نموونه‌ی گه‌نم و گه‌نمه‌شامی و جۆ، له كوردستانه‌وه به دنیادا بڵاوبوونه‌ته‌وه. له‌باره‌ی پیشه‌سازیشه‌وه ئه‌و زانایه ده‌ڵێ، ناوچه‌ی شوێنه‌واریی (چیانۆ) له باكوری كوردستان، ده‌شێ وه‌ك شاری هه‌ره دێرینی پیشه‌سازیی له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناوزه‌د بكرێ، كه هه‌تا ئه‌مڕۆ كانزای مس له‌و شوێنه به‌رهه‌م ده‌هێنرێ، هه‌روه‌ها له‌و شوێنه تابلۆیه‌كی گڵینه دۆزراوه‌ته‌وه كه سه‌ودای ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌سه‌ر تۆمار كراوه.
له‌و شوێنه‌ی (چیانۆ) "زانای شوێنه‌وارناس (رۆبێرت جۆن بریدوود) و تیمی هاوڕێی" پارچه په‌ڕۆیه‌كی هه‌ره دێرینی جیهانیان دۆزییه‌وه كه مێژووی چنینه‌كه‌ی بۆ ده‌وروبه‌ری حه‌وت هه‌زار ساڵ به‌ر له زاین ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ده‌ره‌نجامی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه وای ده‌خاته‌ڕوو كه زیاتر له 50%ی وشه ئینگلیزیه‌كان له زمانی باوباپیرانی كورد وه‌رگیراون كه زمانی سۆمه‌رییه، ئه‌و زمانه‌ی به‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوبراو، له‌لایه‌ن زانای زمانزانی به‌ریتانی وادێڵ ئاماژه‌ی پێداوه.
كۆنترین ئاماژه‌ی ناسراو بۆ ناوچه‌ی ئه‌نازۆل ناوی (ولاَتی هیتییه‌كان) بووه كه باوباپیرانی كوردن و ئه‌مه‌یان له‌سه‌ر تابلۆ گڵینه‌یه‌كی میخی بووه و بۆ سه‌رده‌می پاشایه‌تی بابلی ولاَتی نێوان دوو رووبار (میزۆپۆتامیا) ده‌گه‌ڕێته‌وه له ساڵانی (2350-2150)ی پێش زاین.
یه‌كه‌مین ناوی تۆماركراویش كه له‌لایه‌ن گریكه‌كانه‌وه بۆ نیمچه دوورگه‌ی ئه‌نازۆل به‌كارهاتبێت ده‌سته‌واژه‌ی (ئاسیا)یه، كه له‌وانه‌یه له ناوی ئه‌و كۆنفدراڵیه‌ته‌وه وه‌رگیرا بێ له 22 ده‌وڵه‌تی كۆنی رۆژئاوای ئه‌نازۆل پێكده‌هات و ناوی (ئاسوا) بوو، به‌ر له هه‌زار و 400 ساڵ به‌ر له زاین.
راستییه‌كه‌ی ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه زانستییه شۆڕشێكی یه‌كجار مه‌زنه له مێژووی كوردی دا و دێرینی و كه‌ڤناریی نه‌ته‌وه‌ی كورد و ئه‌و رۆڵ و كاریگه‌رییه جه‌مسه‌رییه‌ی باوباپیرانی كورد پێشان ده‌دات، به‌سه‌ر زمان و كه‌لتووری گه‌لانی دنیاوه، به‌وه‌ی كه كورد له دێرزه‌مانه‌وه پێشه‌نگ و یه‌كه‌مین گه‌لی داهێنه‌ر بوون له بواری كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و ماڵیكردنی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر و داهێنانی نووسین و تۆمارنامه و شارستانیه‌ت به گشتی.
سه‌رچاوه‌كان:
•
SCIENCE, VOL 337, 24 AUGUST 2012. pp. 957 – 960.
• Wadell, L. Austin. Sumer – Aryan Dictionary, London, 1927.
• Henry George Liddell, Robert Scott, Ἀσία, A Greek-English Lexicon, on Perseus.