گه‌ردین فه‌یسه‌ڵ ناوه‌نده‌یى
بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ى هه‌ڵخه‌ڵه‌تابوون یان راستتر بڵێین خۆیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندبوو، ده‌مێك بوو باڵى حه‌ز له ده‌سه‌ڵاتى ناو یه‌كێتى به‌خۆیان و كۆمه‌ڵێك گه‌نجى خوێنگه‌رمى حه‌ز له پۆست و پاره، هاووڵاتییانى ئه‌م وڵاته‌یان چه‌واشه ده‌كرد به‌ناوى ئه‌وه‌ى ئه‌مانه به‌ره‌ى ریفۆرمى ناو یه‌كێتین و له دژى گه‌نده‌ڵى و قۆرخى ده‌سه‌ڵات، ئیتر ناتوانن بێده‌نگ بن و ببینن له به‌رچاوى ئه‌وان گه‌نج و ئافره‌ت دووره‌په‌رێز ده‌كرێت و حیساب بۆ كه‌سانى ئه‌كادیمى و خاوه‌ن هزرى نوێ ناكرێت.
گوایه ئه‌مانیش ناتوانن هه‌ر دابنیشن و ئیتر قبووڵى ئه‌و سته‌مه بكه‌ن، بۆیه بڕیاریان داوه بزووتنه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى دروست بكه‌ن و نه‌بێت به حزبی كلاسیكی و نابێ هیچ كه‌سێك خۆى به‌خاوه‌نى بزانێت، به‌ڵكو ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بۆ تاك به‌تاكى كوردستانه بێ جیاوازى هه‌ر كه‌سێك حه‌ز بكات و تواناى پێشكه‌وتنى بزووتنه‌وه‌كه‌ى هه‌بێت و بتوانێ خزمه‌ت بكات و پێشكه‌وتن و خزمه‌ت له به‌رنامه‌ى كاری‌دا بێت، ئه‌وا پێویسته خۆى به‌خاوه‌نى بزانێت و كه‌س بۆى نییه رێگرى به‌رنامه‌ى كارى بێت ئه‌گه‌ر له پێناوى خزمه‌ته.
هه‌رچه‌ند شتێكى روون بوو، جیابوونه‌ویان له یه‌كێتى له‌سه‌ر بنه‌ماى چاكسازى نه‌بوو، به‌ڵكو به‌هۆى مقۆمقۆی ده‌سه‌ڵات بوو له‌ناو باڵه‌كان، كه‌چى ئه‌م باڵه به‌سه‌ركردایه‌تیى نه‌وشیروان مسته‌فا به‌پاساوى ریفۆرم له یه‌كێتى جیابوونه‌وه و توانییان تا ئاستێك خه‌ڵكى له باشوورى كوردستان له ده‌ورى خۆیان كۆ بكه‌نه‌وه به تایبه‌ت له زۆنى سه‌وز.
به‌و ناوه‌ى ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ده‌بێته پارێزه‌رى مافه‌كانى ئافره‌ت و گه‌نج، بێ جیاوازى كار ده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌ماى لێهاتوویى. جیاوازى ته‌مه‌ن و ره‌گه‌ز به‌لایانه‌وه گرنگ نییه. ئه‌وه‌ى به‌لایانه‌وه گرنگه ته‌نیا ده‌سته‌به‌ركردنى مافى هاووڵاتى و كاركردنه له پێناو یه‌كسانى و هێنانه پێشه‌وه‌ى خه‌ڵك و بیرى نوێ.
ئه‌مانه توانییان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى خۆیان به كۆمه‌ڵێ قسه‌ى شیرین كۆمه‌ڵێ گه‌نج و خه‌ڵكى خاوه‌ن بڕوانامه و خاوه‌ن پێگه له ده‌ورى خۆیان كۆ بكه‌نه‌وه و ده‌نگی گۆڕ‌انى پێ زیاد بكه‌ن، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ر خۆیان خاوه‌نى بزووتنه‌وه‌كه بوون، ئه‌مانیان فریو دا و خۆیان له‌سه‌ر ده‌نگى ئه‌وان گه‌وره كرد و تا ئاستێك بوون به حزبى ژماره.
له راستیدا ئه‌وانه كۆنه مه‌كته‌ب سیاسی و سه‌ركردایه‌تییه‌كانى یه‌كێتى بوون كه ده‌مێك بوو خۆیان بۆ ده‌سه‌ڵات مه‌ڵاس دابوو، به‌ڵام كه زانییان ئیتر پیر بوون و چاوه‌ڕوانى له ته‌مه‌نیان كه‌م ده‌كاته‌وه، ده‌رگه‌ى ئومێدیان له‌سه‌ر داخراوه، به‌ناوى به‌ره‌ى ریفۆرم خۆیان له چاوه‌ڕوانى بێ ئه‌نجام رزگار كرد و ئاخى ئومێدیان هه‌ڵكێشا، ئه‌وسا ده‌ستیان كرد به قسه‌كردن له‌سه‌ر هه‌رچى له‌م نیشتمانه ده‌گوزه‌رێت، بڕیاریان دا به ره‌ش و سپى بڵێن ره‌ش و له باش و خراپ وشه‌ى خراپ بكه‌ن به دواین خاڵى دێڕه‌كانیان. به‌مه‌ش توانییان كار له هه‌ستى كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك بكه‌ن و به‌ده‌ورى خۆیاندا بیانخولێننه‌وه به ناوى ئازادى تاك و دژه گه‌نده‌ڵى و مافى ئافره‌ت و مووچه‌ى كابانى ماڵ و چاكسازى و پاكسازى و دژایه‌تیكردنى قۆرخكارانى ده‌سه‌ڵات و كورسى. به‌ڵام ئه‌وانه ئه‌م گوتنه‌یان ته‌نیا دروشم بوو له به‌رنامه‌ى كاریان ئه‌و قسانه بێ بنه‌ما بوون.
نه‌یانتوانى له‌وه زیاتر دان به‌خۆدا بگرن، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانیان به‌ر له باڵغبوون پیر كرد. ئه‌و ئامانجه‌ى بۆى هاتبوون توانیان بیپێكن، ئیتر گوێ به قسه‌ى ئه‌م و ئه‌ویش ناده‌ن. رێك پێچه‌وانه‌ى قسه‌كانیان كاریان كرد، ئه‌مه‌ش ئه‌و ئافره‌ت و گه‌نجانه‌ى هه‌میشه لافیان به ئازادى و دیموكراسى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان لێ ده‌دا تووشى شۆك كرد.
ئێمه له دووره‌وه سه‌یرمان ده‌كرد ده‌مانزانى چى ده‌گوزه‌رێ، ئه‌و باڵه‌ى به‌ناوى ریفۆرم خه‌ڵكى له ده‌ورى كۆ بووه‌ته‌وه ناوه‌ڕۆكێكى پیر و برسى ده‌سه‌ڵات و كورسى هه‌یه، خه‌ون به باڵاده‌ستى ده‌بینن و قبووڵى گه‌نج و هزرى نوێ ناكه‌ن و كه‌م و زۆر باوه‌ڕیان به هێزى كار و ده‌ستى ئافره‌ت نییه له مه‌یدانى سیاسی‌دا. ته‌نیا له‌پێناوى گه‌وره‌بوونى خۆیان روویان كرده مامۆستاى زانكۆ و دادوه‌ر و رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر، كه‌چى ئه‌مانه ده‌نگێكى كپكراو و فه‌رامۆش بوون له‌ناو ئه‌م بزووتنه‌وه تازه‌یه، به‌ڵام ئه‌و چینه ئێسته تێگه‌یشتن ته‌نیا وه‌ك ئامراز به‌كار هاتوون ته‌نیا گۆچانى ده‌ست بوون بۆ سه‌ركه‌وتن و هه‌نگاونان به‌ره‌و كورسى.
لێره‌وه ئاشكرابوو بۆچى دروست بوون، خه‌ڵك باوه‌ڕى به‌قسه‌كانیان نامێنێت. ئه‌وانه‌ى وه‌ك هێزى نوێ كاریان ده‌كرد بێ هیوا بوون. زانییان له رێى ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌وه ناتوانن خزمه‌ت بكه‌ن و لێره‌وه نموونه‌ى نادیموكراسى به‌وپه‌ڕى نامۆیى پێشكه‌ش ده‌كرێت، بۆمان روونه رێگه نه‌ده‌ن به‌و هێزه نوێیه‌ى ده‌توانێ خزمه‌ت بكات، به‌و ئافره‌تانه‌ى خۆیان بۆ خزمه‌ت ئاماده كردبوو، كه‌م و زۆر رێگه‌یان نه‌درا له خانه‌ى راپه‌ڕاندن به‌شدارى بكه‌ن.
ناوى كاندیدى گه‌نج بێ ئاگادارى ده‌هێنرێته ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌یه نموونه‌ى دژایه‌تى گه‌نده‌ڵى و ده‌سته‌به‌ركردنى ماف؟ باش بزانن ئه‌م جۆره كارانه به‌رامبه‌ر گه‌نج و ئافره‌ت هه‌ر له خۆوه نییه، ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌كى رێكخراو له ده‌ره‌وه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كارى بۆ كراوه و ئه‌و پۆستانه یه‌كلا كراونه‌ته‌وه. جا چ له‌لایه‌ن حزبی تر بێ یا هێزی ده‌ره‌كی. به‌ڵام هه‌موومان ده‌زانین بۆیه گه‌نج به‌ده‌ر كراوه، چونكه ده‌زانن ئه‌م چینه به بیر و هزرى نوێى خۆى كار ده‌كات و ئاماده نییه به‌رژه‌وه‌ندى جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى و بزووتنه‌وه‌كه‌ى بخاته ده‌ستى ئه‌م و ئه‌و، نه‌وه‌ى نوێ له كۆنترۆڵ ده‌رده‌چێت. ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و كه‌س و وڵاتانه ده‌دات كه له‌م ره‌وشه هه‌ل وه‌رده‌گرن و ئامانجه‌كانیان ده‌پێكن، به‌ڵام ده‌زانن ئه‌م خه‌ڵكانه‌ى ئێسته پۆستیان بۆ یه‌كلا كراوه‌ته‌وه، ده‌مێكه ته‌وقیت كراون. به‌شى ئه‌وه‌ش هێزى بیریان نییه له به‌رنامه و پلانى ئه‌وان ده‌ربچن.
له‌وه ئاگادار بن ئه‌و گرووپه كۆنه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان تازه به‌تازه خه‌ریكه پێكى ده‌سه‌ڵات ده‌نۆشێ، تا مه‌ست ده‌بن، ئێوه‌ش به‌رنامه‌كانتان كۆن ده‌بێ، بۆیه هیوادارم ئه‌و گه‌نج و ئافره‌تانه‌ى بوون به سه‌رچاوه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگى خه‌ڵك له‌ناو گۆڕاندا، هۆشیارى مه‌ترسییه‌كانى ئه‌م جۆره هه‌ڵسوكه‌وته‌ى به‌ته‌مه‌نه‌كان بده‌ن. ئیتر چاودێرى كاره‌كانیان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك ئێوه نه‌بن به ئامراز بۆ هێنانه‌دى خه‌ونى ئه‌وانه‌ى چاویان به پێشكه‌وتنى كوردستان و ئازادى و دیموكراسى هه‌ڵنایه‌ت.