هێز و ژن
PM:02:29:15/01/2019
سه‌عدیه گه‌ردی
لێكۆڵینه‌وه نوێیه‌كانی كۆمه‌ڵناسی و ئه‌وانه‌یش كه گرنگی به بنیاتنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه ده‌ده‌ن, هێز و هه‌بوونی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ژن به یه‌كێك له‌و سێ فاكته‌ره هه‌ژمار ده‌كه‌ن كه سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ر ئاوا ده‌كرێ. ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر بته‌وێ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك وێران بكه‌ی، سێ شتی لێ بستێنه‌وه ڕابه‌ر, مامۆستا و ژن.
ڕابه‌ر
ده‌توانێ سه‌ركردایه‌تی گه‌ل و وڵاتێك بكات بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان و یه‌كخستنی توانا و وزه‌ی هه‌موو توێژه‌كان و مسۆگه‌ركردنی ئاینده‌یه‌كی سیاسی كه گره‌نتی پاراستنی كۆمه‌ڵگه‌كه ده‌كات.
مامۆستا
ئه‌و ستوونه‌یه كه گرنگترین ئه‌ركی بنیاتنانی كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ركه‌وتووی له‌سه‌ر ده‌وه‌ستێ كه سیسته‌می په‌روه‌رده‌یه، هه‌بوونی كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ركه‌وتوو و به‌رهه‌مهێن له هه‌موو كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتووه‌كاندا, بووه‌ته خاڵی وه‌چه‌رخان و گه‌شه‌كردنی به‌ها مرۆییه‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی گرفته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، مرۆڤی به‌رهه‌مهێن به هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه كه‌سایه‌تییه‌كی خاوه‌ن بڕیار و ئیراده دروست ده‌كات، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌سه‌ر ماف و هه‌بوون و كه‌رامه‌تی خۆی ناكات، ده‌رئه‌نجام ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی سازش له‌سه‌ر مافه كه‌سی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانی خۆی نه‌كات.
ژن
په‌روه‌رده‌كاری رابه‌ر و مامۆستایه, له هه‌مان كاتدا له ناو خێزان هه‌ردوو رۆڵه‌كه‌یشی هه‌یه هه‌م رابه‌ره و هه‌م مامۆستایه، بۆیه هه‌بوونی ئه‌و به هێزه‌وه له پرۆسه‌ی بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌دا پێویستییه‌كه كه ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌رداری بین, ناتوانین به ئامانجه‌كانمان بگه‌ین.
زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان و جیهانی سێیه‌م به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژنیان په‌راوێز خستووه كه ده‌كاته په‌راوێزخستنی نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه, بۆیه له هه‌موو بواره‌كاندا كورت ده‌هێنن و هه‌موو شتێكیان نیوه‌چڵه و هه‌رگیز ناگه‌نه ئاستی كامڵبوون.
ئاخر هه‌موو شت له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ ده‌ست پێ ده‌كات, له ئومێد هه‌ڵچنین له‌سه‌ر نه‌وه‌ی نوێ، ئه‌و منداڵه‌ی باوه‌شی دایك یه‌كه‌م قوتابخانه و ئامۆژگارییه‌كانی دایك یه‌كه‌م وانه و ڕێنوێنییه‌كانی دایك یه‌كه‌مین مامۆستان، لێره‌وه جیاوازیی نێوان مرۆڤ وه‌دیار ده‌كه‌وێت، ئه‌و مرۆڤانه‌ی دایكیان ئازاد و و خاوه‌ن ئیراده و بڕیارن, مرۆڤی هاوشێوه‌یان لێ دروست ده‌بێ، ئه‌وانه‌یشی دایكیان په‌راوێزخراو و بێ ئیراده و بڕیارن, له باشترین حاڵه‌تدا كه‌سانێكیان لێ دروست ده‌بێ كه كۆیله‌كردنی ژن و به كه‌مزانین و كه‌م ته‌ماشاكردنی, به ئه‌ركێكی پیرۆز و هێزی پاراستنی به‌هاكانی كۆمه‌ڵگه ده‌زانن.
بۆیه ئه‌وانه‌ی به‌دوای هێز و بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزدا ده‌گه‌ڕێن, پێویسته یه‌كه‌مین جار له ماڵی خۆیانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ن و هێز له نزیكترین كه‌سی خۆیان وه‌ربگرن كه دایكه, یان هاوسه‌ر یان خوشك و كچ، چونكه به‌و كاره‌یان به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆیان ماندوو بكه‌ن, نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یان وه‌كار خستووه كه ده‌توانێ وزه به نیوه‌كه‌ی تریش بدات، بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ مرۆڤی به‌هێز بن و له‌ناو خه‌ڵكی به‌هێزدا بژین، هێز له ژن وه‌ربگرن و هێز به ژن بده‌ن.
كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری كه له دوای راپه‌ڕینه‌وه به‌ده‌ست نه‌خۆشیی به حزبیكردنی كۆمه‌ڵگه‌وه ده‌ناڵێنێ, تا ئاستی كێشانی بازنه‌ی توندڕه‌وی به ده‌وری خۆیاندا و ته‌ماشاكردنی ئه‌و بازنه‌یه وه‌ك سنوورێكی پیرۆز كه ئه‌وه‌ی بێته ناو بازنه‌كه‌ی من باش و پیرۆز و یاره, ئه‌وه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی بێت خراپ و نه‌گریس و نه‌یاره.
ئه‌و جۆره تێفكرینه رۆڵیان بۆ هه‌رسێ ئه‌و كاره‌كته‌ره نه‌هێشته‌وه كه باسمان كردن, چونكه له‌و دۆخه‌دا رابه‌ر ته‌نیا یه‌كێك ده‌بێت له‌وانه‌ی له‌ناو بازنه‌كه‌دا كۆ بوونه‌ته‌وه و له باشترین حاڵه‌تدا ده‌توانێ سه‌ركردایه‌تی ئه‌و خه‌ڵكانه بكات كه له‌ناو بازنه‌كه‌ی خۆیدان، مامۆستایش له ڕۆڵێكی په‌راوێزخراو زیاتر نییه, چونكه له كاتی زاڵبوونی ئایدۆلۆجیا و حوكمی حزب، ئۆرگانه‌كان رۆڵی قوتابخانه و كادره‌كان رۆڵی مامۆستا ده‌بینن.
ژنیش جگه له ماڵی خۆی له‌ناو ئۆرگانه‌كانی حزب و ده‌زگه و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت، له دیكۆر زیاتر رۆڵی پێ ناده‌ن, له هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا وه‌ك ته‌نێكی نامۆ و ناپێویست ته‌ماشا ده‌كرێ، ئه‌وه‌ش له ساده‌ترین بیركردنه‌وه و ته‌ماشاكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕیاری وڵاتیان به‌ده‌سته، وه‌دیار ده‌كه‌وێ كه هاوژین و كچ و خوشكه‌كانیان له‌و ناوه‌ند و دامه‌زراوه دوور ده‌خه‌نه‌وه كه پێویسته ژن رۆڵی تێدا هه‌بێت نه‌ك لێی بترسێ. ئه‌وه‌ش بۆ زاڵبوونی ئه‌و عه‌قڵه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ژن هێشتا ته‌نیا به شایانی ئه‌وه ده‌بینێ كه له ناندین بێ و منداڵ دروست بكات.