حه‌مه هاشم
بوونی من وه‌ك كاره‌كته‌رێك له به‌شێكی رۆمانی (له ئۆكتۆبه‌ردا كوژرام)ی نیهاد جامی، هێنده گرنگ نییه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ باس له‌و راستگۆیییه ده‌گمه‌نه‌ی نیهاد بكه‌م كه جیای ده‌كاته‌وه له به‌شێكی زۆری ئه‌دیبانی كورد، كه هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان وه‌ك كاره‌كته‌رێكی سه‌ركه‌وتوو و قاره‌مان وێنا بكه‌ن له به‌رهه‌مه‌كانیان و به‌هانه دێننه‌وه بۆ شكسته‌كانیان، به‌ڵام نیهاد نه‌ك ددان به شكسته‌كانی داده‌نێت، به‌ڵكو له ناواخنی شكسته‌كانیدا هیوایه‌ك دروست ده‌كاته‌وه كه له‌وێوه په‌نجه‌ره‌كانی ئاینده‌ی ژیانی خۆی ده‌بینێت، ئه‌وه‌ی نیهاد بناسێت ئه‌و راستییه ده‌زانێت كه نیهاد عاشقێكی دڵشكاوی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خه‌سیوه به رواڵه‌ته قێزه‌ونه‌كانی سیاسه‌ت و ئاین، بۆیه له بێ ئومێدیدا سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێت و ده‌ربه‌ده‌ری وڵاتان ده‌بێت، جیاواز له‌و مشه‌خۆره بووده‌ڵانه‌ی كه به‌لافه‌وه ژیانی نه‌هامه‌تی ناو كه‌مپه‌كانی ئه‌وروپا و قاپشۆری و قنشۆری پیرێژنان ده‌كه‌نه‌وه به منه‌ت و دوای چه‌ند ساڵێك وه‌ك مۆته‌كه خۆیان ده‌كه‌نه‌وه به‌ماڵی حزبه‌كانیان و لێره ده‌بنه‌وه به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و په‌رله‌مانتار و وه‌زیر، كه وه‌ك مشه‌خۆرێك له‌سه‌ر قووتی هه‌زاران هه‌ژاری بێده‌ره‌تان ده‌له‌وه‌ڕن .
ساده‌یییه‌كانی نیهاد بۆ ژیان و خه‌ونه بچووكه‌كانی كه ته‌نیا خۆی له دنیای پرۆڤه‌كردن و نمایشی شانۆگه‌رییه‌ك ده‌بینێته‌وه، سه‌دان هێنده گه‌وره‌تر و مرۆڤ دۆستانه‌تره له‌و خه‌ونه زه‌به‌لاحانه‌ی كه سیاسییه درۆزن و دز و گه‌مژه‌كان هه‌یانه بۆ له گۆڕنانی خه‌ونی ئازادی و ژیانی سه‌رفراز بۆ خه‌ڵكی عه‌وام، نیهاد ده‌یه‌وێت له وردترین ئایكۆنه‌كانی ژیانیه‌وه چیرۆكه‌كانی ماوه‌یه‌كی كورتی خۆیمان بۆ وێنا بكاته‌وه، ئه‌مه‌یش به‌شێكه له ورد روانین و سه‌لیقه‌ی تێڕامانه قووڵه‌كانی بۆ شێوه گشتییه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵێك په‌ناهه‌نده، له‌وێشه‌وه بیرخستنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و خه‌مبارییانه‌ی كه به‌هۆی خیانه‌ت و شه‌ڕ و ماڵوێرانییه‌وه دووچاری ئینسانی كورد ده‌بێته‌وه، بێگومان له‌مه‌شدا هه‌ستی خۆشه‌ویستی نیهاد بۆ خاك و كوردستان و كه‌ركووك و شانۆ به‌ده‌رده‌كه‌وێ، جگه له‌مه‌ش ده‌یه‌وێت ته‌نیایییه‌كانی خۆی له‌و به‌هانانه كۆ بكاته‌وه كه بریتین له ژوورێكی كه‌مپ یان دابڕان له ژنێك، به‌ڵام قووڵترین ته‌نیایی بۆ نیهاد دابڕانیه‌تی له دایك، دایكێك كه بۆ نیهاد هه‌م خه‌ونه هه‌م ژیانه، كه ده‌یه‌وێت له‌ژێر نهێنی جوانی نان و ماستێكی سه‌رسفره‌ی به‌یانیانی ماڵی دایكی ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌مان بۆ روون بكاته‌وه .
كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ندان ئایكۆنی ژیان له دووتوێی كتێبێكی بچو‌وكدا هه‌مدیسان گه‌شبیری نیهاد وه‌ده‌رده‌خه‌ن، كه هه‌م له دنیای خۆشه‌ویستی، هه‌م شه‌ڕ و خیانه‌ت و ماڵوێرانی، هه‌م ناچاری و بێ پاره‌یی و ناڕه‌حه‌تی كه‌مپ، هه‌م سێكس و ژیانكردن، هه‌میش ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ هونه‌ر و دنیای تابلۆكان و موزیك كه خۆیان تێكڕا خوڵقێنه‌ری دنیای نیهاد و زۆر له‌و كوڕانه‌ن كه به بێ هیوایییه‌وه وڵات جێ ده‌هێڵن .