فریاد محه‌مه‌د
ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی سه‌ركرده‌كانی به بانگه‌شه‌یه‌كی توند دژی حزبه‌كانی تری كوردستان ده‌ستیان پێ كرد، بانگه‌شه‌یه‌ك كه له بنه‌ڕه‌تدا تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن بوو، به ده‌سه‌ڵاتدار و بێ ده‌سه‌ڵات، عه‌لمانی و ئیسلامی، چه‌پ و راستڕۆی ئه‌م نیشتمانه كه بۆ ماوه‌یه‌ك به‌شێك له كۆمه‌ڵگه‌ی پێ فریودا، ئێسته ئه‌و فریودانه خه‌ریكه سه‌ری خۆی ده‌خوات.
ده‌گوترێ ئۆباڵی ته‌شه‌نه‌كردنی كێشه ناوخۆیییه‌كانی گۆڕان كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه لێكدانه‌وه و بۆچوونێكی هه‌ڵه‌یه، چونكه له سه‌رده‌می نه‌وشیروان مسته‌فاش ئه‌و كێشانه هه‌ر هه‌بوون و سه‌ریان نرابووه‌وه یان شه‌رمیان له‌و ده‌كرد بۆیه نهدهتهقینهوه، هۆی تریش زۆرن بێگومان، به‌ڵام ئێسته پرساری جه‌وهه‌ری ئه‌وه‌یه بۆ دۆخه‌كه به‌م ئاسته گه‌یشت و دوای نزیكه‌ی 10 سالأی ته‌مه‌ن، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له به‌رده‌م هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌دایه؟ هه‌وڵ ده‌ده‌م به كورتی له چه‌ند خاڵێكدا روونی بكه‌مه‌وه.
ده‌سته‌بژێرێكی عاشق به ده‌سه‌ڵات و پاره
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، راستر وایه بڵێین حزبی گۆڕان، له‌لایه‌ن ده‌سته‌بژێرێكی "نوخبه" ده‌سه‌ڵاتداری "دارایی، سه‌ربازی، بڕیارده‌ری سیاسیی" ناو یه‌كێتی دروست بوو. ئه‌و نوخبه‌یه هه‌موو هه‌وڵێكی دا ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی بگرێته ده‌ست، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و برایم ئه‌حمه‌د به‌رپه‌رچیان دانه‌وه، ئه‌وكات بۆ ئه‌وه‌ی له كۆلأ یه‌كێتی ببنه‌وه، ره‌حمه‌تی مام جه‌لال 10 ملیۆن دۆلاریشی پێ دان، ئیتر ئه‌و نوخبه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌و مه‌رامه‌یان بگه‌ن وازیان له مێژووی نزیكه‌ی 40 ساڵ خه‌بات له‌ناو یه‌كێتی هێنا و ویستیان له رێی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵاتدارێتی زۆنی سه‌وزدا بگرن له رووی "دارایی و سه‌ربازیی، ببن به بڕیارده‌ری سیاسیی زۆنهكهش".
بۆیه ئه‌گه‌ر ئێسته له كێشه‌كانی گۆڕان ورد بینه‌وه، ده‌بینین ته‌شه‌نه‌كردنی كێشه‌كان به‌هۆی ئه‌و نوخبه‌یه‌یه كه كاتی خۆی چاویان له ته‌واوی جومگه و پێگه جیاوازه‌كانی یه‌كێتی بوو.
ته‌قینه‌وه‌ی كێشه‌كان
سه‌ركرده‌كانی ئێسته‌ی گۆڕان "ئه‌وكاته‌ی له‌ناو یه‌كێتیش بوون" بانگه‌شه‌ی دادپه‌روه‌ری و شه‌فافییه‌ت له داهات و دارایی یه‌كێتییان ده‌كرد، له دوای دامه‌زراندنی گۆڕان، هه‌مان داواكارییان به قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌تر له حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كرد، ئه‌مه بوو به دروشمی سه‌ره‌كییان بۆ فریودانی خه‌ڵك، به تایبه‌ت له هه‌ڵبژاردندا، كه‌چی له نزیكه‌ی 10 ساڵ ته‌مه‌نیدا هه‌موو شتێك پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌كانیان ده‌ركه‌وت، ئه‌و دروشمانه بوون به بڵقی سه‌ر ئاو، دوای كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتیی، میراتی خۆی و بزووتنهوهكهیش به‌سه‌ر میراتگرانیدا دابه‌ش كرا.
به‌پێی رێككه‌وتنێكی دوو لایه‌نه‌ش داهات و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئایندهی گۆڕان وه‌ك حزب به‌سه‌ر چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی باڵاده‌ست كه ژماره‌یان له په‌نجه‌ی ده‌ست تێپه‌ر ناكات، دابه‌ش ده‌كرێت. بێبه‌شكردنی زۆرینه‌ی به‌رپرس و كادرانی ئه‌و حزبه له‌و داهات و ده‌ستكه‌وته چاوه‌ڕوانییه‌كان "به دیدی خۆیان" كێشه ناوخۆیییه‌كانی ئێسته‌ی گۆڕانی له‌ناو ژووره تاریكه‌كان برده ده‌ره‌وه، ئێسته هیچ لایه‌نێكیان ناتوانن نكۆڵی لێ بكه‌ن, بۆیه به‌م رۆژه گه‌یشتوون.
چاوپۆشی له خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له به‌رانبه‌ر پاره
ئه‌و نوخبه‌یه‌ی ئێسته‌ی ناو گۆڕان كه خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی به‌هێزی بڕیاری سیاسی و دارایی حزبن، هێنده عاشقه پاره و سه‌رمایه و خۆدهوڵهمهندكردنن، باكیان به ئایندهی گۆڕان نییه، چونكه ئه‌وان گۆڕان وه‌ك ئامرازێك سه‌یر ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندی دارایی بۆ خۆیان، له‌پێناو وه‌رگرتنی مووچه‌یه‌كی مانگانه‌ی 250 هه‌زار دۆلاری له ”یه‌كێتی” كه به رۆژ له میدیا دژی ده‌وه‌ستنه‌وه و شه‌وانیش له باخه‌كانیان به‌یه‌كه‌وه پێك لێ ده‌ده‌ن. بۆیه چاوپۆشی له خیانه‌تێكی گه‌وره‌ی وه‌ك 16 ئۆكتۆبه‌ر ده‌كه‌ن، له ترسی به‌رژه‌وه‌ندییه دارایییه‌كانی خۆیان و ئێسته‌یش نا‌وێرن بڵێن به‌ڵێ 16 ئۆكتۆبه‌ر خیانه‌تێكی گه‌وره‌یه كه له مێژووی كورددا وێنه‌ی نه‌بووه.
نه‌بوونی به‌رنامه‌ی سیاسیی روون
دوای نزیكه‌ی 10 ساڵ، هێشتا گۆڕان سیاسه‌تێكی شه‌رمنانه پێڕه‌و ده‌كات، به‌جۆرێك هیچ سیاسییهكیش سه‌ر له سیاسه‌ته‌كه‌یان ده‌رناكات، نه‌ك خه‌ڵكی كوردستان، بگره كادره باڵاكانی ئه‌و حزبه خۆیشیان نازانن به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو مه‌ترسییانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی شیعه له‌سه‌ر پارێزگای كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان دروستی كردووه، حزبه‌كه‌یان چ بڕیارێكی هه‌یه. ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه هه‌ر حزبێك سه‌ركردایه‌تییه‌كی به‌هێز و بڕیارده‌ری نه‌بوو، ئاكامه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه‌تی.
وازهێنانی به‌رپرسه‌كان
ئه‌گه‌ر مێژووی حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان بخوێنینه‌وه، ده‌بینین هه‌میشه وازهێنانی به‌رپرس و كادر، یان سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه به‌پێی هه‌لومه‌رجی ئه‌وكاته هه‌ر هه‌بووه، تا ئاستێكیش به سروشتی سه‌یر ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری گۆڕان بكه‌ین، لێشاوی وازهێنانی به‌رپرس و كادر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی به‌م قه‌باره‌ی ئێسته هه‌یه، سروشتی نییه. به تایبه‌ت وازهێنانه‌كه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانی و په‌رله‌مانتار و وه‌زیره‌كانی ئه‌و حزبه‌یه.
ئه‌مه زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر زوو به ئاگا نه‌یه‌ن و به‌ری پێ نه‌گیرێت به به‌رنامه‌یه‌كی سیاسیی روون، كار له كار ده‌ترازێت. به‌ڵام به‌م عه‌قڵی ئیسته‌ی سه‌ركردایه‌تی گۆڕان نه‌ك ناتوانن به‌ر له وازهێنانی به لێشاوی ههڵسووڕاوهكانیان بگرن، بگره ئه‌و جۆره ئیداره‌دانه‌ی گۆڕان هانده‌ر ده‌بێت زووتر له‌و واده‌ی پێشبینی ده‌كرێت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حزبه‌كه‌یان به چاوی خۆمان ببینین.
ئه‌نجامی دواین هه‌ڵبژاردن
ئه‌گه‌ر ده‌نگ و كورسییه به دهستهاتووهكانی گۆڕان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 2009، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له ساڵی 2010، له‌گه‌ڵ ده‌نگ و كورسییه به ده‌ستهاتووه‌كان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 2013، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له ساڵی 2014، هه‌روه‌ها ژماره‌ی ده‌نگ و كورسییه‌كانی گۆڕان له هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردووی په‌رله‌مانی عێراق، له‌مساڵدا "ئه‌گه‌رچی ده‌ڵێن یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار ده‌نگی بردووین" به روونی ده‌بینین، نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی سیاسیی، به‌ڵكو گۆڕان له ئاستی جه‌ماوه‌ریشدا له پاشه‌كشێیه‌كی زۆردایه.
ئه‌و پاشه‌كشه جه‌ماوه‌رییه، ئه‌و هه‌موو كێشه ناوخۆیییانه له ته‌مه‌نێكی كورتدا، پێدانی میراتی گۆڕان له دوایی كۆچی دوایی رێكخه‌ر وه‌ك پاداشت به میراتگرانی نه‌وشیروان مسته‌فا، دابه‌شكردنی پێشوه‌خته‌ی داهات و ده‌ستكه‌وته دارایی و پله و پۆسته جیاوازه‌كانی حزب و ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی حزب پێیان ده‌درێت "چونكه چاوه‌ڕوانی به ده‌ستهاتن و پێدانیان ده‌كه‌ن" به‌سه‌ر گرووپێكی بڕیار به‌ده‌ستی ناو حزب، وازهێنانی به‌رپرس و كادرانی حزب، هه‌موو ئه‌مانه پێمان ده‌ڵێن هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حزبی گۆڕان چاوه‌ڕوانكراوه.
ئه‌ڵمانیا