كه‌مال حه‌مه‌ڕه‌شید
جامی له شانۆكاری و لێكۆڵه‌ر و ڕه‌خنه‌گری و ڕۆژنامه‌وانی تێر ناخوات، ده‌مانخاته به‌ر ڕێژنه‌ی ئه‌زموونی نووسینی كورته ڕۆمان، ئه‌و كاره‌ساتێكی ناخۆش كه بۆنی نابووتی و نائومێدێ هه‌مووانی لێ دێت، ده‌كات به بنه‌ما و چیرۆكی خۆی له‌سه‌ر ده‌چنێت، ئۆكتۆبه‌ر و ڕۆژانی دواتری، ڕووداوێكی نوێیه و هه‌ڵمی لێ هه‌ڵده‌ستێ، چیتر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناكه‌ین نووسه‌ران بڵێن ئه‌مه سه‌رده‌می پاشاییه یان فه‌له‌ستینه و چه‌ته‌كانی زایۆنی وایان كرد، یان ئاخوند و میت و ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی به‌عسه و كاره‌ساتی قه‌وماند. ئه‌مه كاره‌ساتی خۆمانه و خۆمان مردووین و كفن كڕیشین و ده‌شینێژین تا هه‌مووان بزانن چ ڕۆژانێكی به‌دمان به‌ڕێ كرد.
ئه‌وانه‌ی وا پۆز لێ ده‌ده‌ن و گه‌وره‌یی كاره‌ساته‌كه بچووك ده‌كه‌نه‌وه، دوژمنی جامین و ڕووبه‌ڕوو جه‌نگیان له‌گه‌ڵ به‌رپا ده‌كرێت، چونكه جامی له به‌ره‌ی ئه‌وانه‌یه كه شه‌پیلكی به‌ركه‌وتووه، له‌وانه‌یه وا حه‌سره‌تی خواردووه، له هه‌مان كاتدا له به‌ره‌ی ئه‌وانه‌یشه كه به‌ره‌نگاره و خۆی به‌ده‌سته‌وه نادات و نووسینی ئه‌م تێكسته‌یش گه‌واهیده‌ری ئه‌و حاڵه‌ته‌یه.
له كاتی خوێندنه‌وه‌ی نۆڤلێته‌كه‌دا هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین جامی ته‌نیا به‌م تێكسته ڕازی نابێت و ڕه‌نگه له ڕۆژانێك كه دادێن، بگه‌ڕێته‌وه چیرۆكی تر بگێڕێته‌وه، خۆم هه‌ستم كرد گێڕه‌ره‌وه جامی خۆیه‌تی، بریا وا نه‌بووایه و پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی په‌نهانتر بووایه و هێنده هه‌ستمان به ئاخ و ئۆخژنی نووسه‌ر نه‌كردایه و بیناكردنی كاره‌كته‌ری گێڕه‌ره‌وه‌ش وه‌ستایی نووسه‌ری ده‌سه‌لماند.
كه‌سانێك كه له واقیعدا بوونیان هه‌بووه و نموونه‌ی وه‌ك (شێركۆ بێكه‌س و حه‌مه‌هاشم و كێ و كێ) هاتوونه‌ته ناو تێكسته‌كه‌وه و ڕه‌نگ و بۆی جیاوازیان به‌خشیوه، به‌ڵام ده‌كرا وردتر كاریان له‌سه‌ر بكرایه و باشتر بناسێنران، به‌ڵام جامی نووسه‌ره و وای نووسیوه و ئه‌وانیشی هه‌ڵبژاردووه تا ببن به پاڵه‌وانی لاوه‌كی یان باس بكرێن، من بۆ خۆم له هاتنیان بۆ ناو ڕووپه‌ڕی چیرۆكه‌كه بێزار نیم، هه‌قمانه ئه‌و كاره‌كته‌رانه جیاوازتر بناسین، ئه‌مه‌ش ڕووی نه‌داوه، بریا ڕووی بدایه، ته‌نیا له نێوانی كلارا و شیركۆ بێكه‌سدا تا ئاستێك ئه‌مه ڕووی داوه، وه‌لێ بوون به قوربانی كورتنووسی و كه‌مێكیش په‌له په‌لی نووسین.
سێكس و كاره‌سات و تاراوگه، به‌ریه‌كه‌وتنیان جوانه، خۆكوژی كلارا ده‌شارنه‌وه و كلارایه‌كی تر دێننه بوون، به‌ڕای من كلارای خۆكوژ كلاسیكییه، چه‌نده وا خۆی بنوێنێ یاخییه و هه‌ڵگری ئایدیای چه‌پێكی په‌ڕگیره، وه‌لێ ئه‌و نامۆیه به ژیان و نه‌یتوانیوه خۆی بگونجێنێ، خۆكوژیشی قبووڵكردنی ته‌وقی به‌ندییه و هه‌رچه‌نده به بێده‌نگبوونی وا خۆی به‌یان ده‌كات كه حه‌لی تری پێ نه‌بوو. هه‌رچه‌ند ده‌سدرێژیكردن بۆ كلارا خۆی، ئه‌تككردنی ڕۆحی كه‌ركووكه، به‌ڵام كلارای نوێ به ده‌ركه‌وتنه كه‌مه‌كه‌ی ئه‌و هه‌سته ده‌به‌خشێ و ده‌یه‌وێ ژیان بكات و خۆی بگونجێنێ و به ئاسانی ڕووداوه‌كان قبووڵ بكات، خۆ به‌خۆڕایی كچه‌ی سوودانی كه پیاوی ڕۆح جوانی خۆی دۆزیوه‌ته‌وه و سێكسی پڕ ئاره‌زوو ده‌كات و پاشان داده‌بڕێت، نه‌مرێنراوه، ئه‌و بۆ گه‌یاندنی په‌یامی نه‌وه‌ی نوێ وای به‌سه‌ر هێنراوه (نه‌وه دێ و هه‌ڵگری ئه‌و هه‌موو حه‌قده نییه).
من له‌گه‌ڵ ده‌سته‌واژه‌ی بیاباننشین نیم، وه‌ك دروشمێكی حه‌ماسی ده‌رده‌كه‌وێ، له ئازاره‌كانی جامیش ده‌گه‌م، وه‌لێ خۆدانه ده‌م ئه‌و گه‌رداوه‌ی كه سیاسیی و كه‌سانی دیاری ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان سه‌مای تێدا ده‌كه‌ن، باش ناكه‌وێته‌وه، چونكه كه‌ركووكی مه‌یدانی به‌شێك له ڕووداوه‌كان و ئیلهامبه‌خشی تێكسته‌كه، ده‌كرا به جۆرێكی تر نمایش بكرایه و باوه‌شی ئاوه‌ڵاتر بووایه.
به ڕای من ئه‌كتی یان ئه‌و به‌شه‌ی وتاره‌كه‌ی كلارا ده‌كرا نه‌بووایه و جوانبه‌خش نییه و ڕۆمانه‌كه‌ش كورتبڕتر ده‌بوو، قوربانی به هێندێك ڕووداویش نه‌ده‌كرا.
ئۆكتۆبه‌ری ئێمه و ئۆكتۆبه‌ری ڕووسیا یان یه‌كێتی شووراكانی جاران، دوو حاڵه‌تی نائومێدین بۆ كلارا، هی ئێمه كلارای تێدا ئه‌تك ده‌كرێ ئۆكتۆبه‌ری كۆمۆنیستیش نه‌یتوانیوه جیاوازی به‌رچاو له كلارادا دروست بكات، ئه‌وه‌تا له سه‌ره‌تای ڕۆمانه‌كه‌دا هه‌ڵوێستی جیاواز كه پابه‌ندی ئایدیای جیاواز بێت له كلاردا نابینین.
له‌سه‌ر به‌رگی كتێبه‌كه نووسراوه ڕۆمان، سه‌ره‌تایه بۆ هه‌ڵه‌ی چاپی زۆر، چونكه ئه‌مه نۆڤلێته، په‌له‌ی بڵاوكردنه‌وه وای كردووه زۆر دێڕ و ڕسته جێی خۆیان نه‌گرن، كه ده‌كرا به پێداچوونه‌وه‌یه‌ك زۆر گرفتی زمانی چاره بكرایه. دڵنیام ئه‌م به‌رهه‌مه چاپی تری به‌دوا دێت، به‌هیوام ڕزگارمان بێت له‌و هه‌ڵانه و چاودێری چاپكردنی وردبینانه‌تر بێت.