نیهاد جامى
نیگه‌رانییه‌ك نییه له شانۆدا كاتێ ده‌رهێنه‌رێكى سینه‌مایى ڕوو بكاته ده‌رهێنانى كارى شانۆیى، چونكه ئه‌وه ڕوونه كه بیه‌وێ به خه‌یاڵێكى سینه‌ماییه‌وه له شانۆدا كار بكات، ئه‌و خه‌یاڵه سینه‌ماییه بۆ پێكهاتى ڕه‌نگ و وێنه و بارستایى و بۆشایى، كۆمه‌كى زۆرى ده‌كات. به‌ڵام كاتێ ده‌رهێنه‌رى سینه‌ماى پۆڵهندیى ئاندژێى ڤایدا له پاڵ كارى سینه‌مایى، ده‌رهێنانى نمایشى شانۆیش ده‌كات، چى به شانۆ ده‌به‌خشێت؟
یه‌كێك له بنه‌ماكانى سینه‌ما كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بیگوازێته‌وه بۆ شانۆ، كاركردنه له‌ته‌ك ئه‌و تێكستانه‌ى بۆ سینه‌ما ده‌رهێنه‌ران بیر له سیناریۆنووسینی تێدا ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه ده‌بینین ئه‌و كارانه‌ى ئه‌ویش بۆ شانۆ ده‌ریده‌هێنێت، زۆربه‌ى جار رۆمانه دیاره‌كانه له جۆرى ڕۆمانه‌كانى دۆستۆفسكى و ئه‌لبێر كامۆ.
ئه‌وه ڕوانینى سینه‌ماییانه‌یه بۆ چۆنیه‌تیى كاركردن، چونكه به‌تایبه‌ت دۆستۆفسكى بۆ خۆى سه‌ركێشى كاركردنه له شانۆدا، به‌وه‌ى چۆن ده‌توانین وێنه‌یه‌كى دۆستۆفسكى له ئاستێكى هونه‌رى دوور له پانتاییه ئه‌ده‌بییه‌كانه‌وه به‌رهه‌م بێنین؟
ئێمه كاتێك له‌باره‌ى كه‌سێكى وه‌ك ڤایدا قسه ده‌كه‌ین، ماناى وایه له‌سه‌ر ده‌رهێنه‌رێك ده‌وه‌ستین كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دیدى بۆ شانۆ له‌وانیتر ناچێت، ئه‌و وه‌ك خۆى باسى ده‌كات "ناكرێ بۆ من شتێك ده‌ربهێنم، بێ ئه‌وه‌ى هه‌ر له سه‌ره‌تاوه نه‌زانم باگڕاوندهكهى چییه، ده‌بێت هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دیمه‌نه‌كه له پێش چاوم ببینم، به‌دواى ئه‌وه ڕووداوه شانۆییه‌كان به‌ده‌وریدا بسووڕێنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ش خۆم دیزاینه‌رى سینۆگرافیا شانۆییه‌كانم ده‌كه‌م".
ئه‌و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خه‌یاڵى سینه‌مایى واى لێ ده‌كات ده‌بێ ئه‌و تێكستانه‌ى ده‌یه‌وێ بۆ شانۆ ده‌ریبهێنێت، ته‌واوى دیمه‌نه‌كه و پێكهاته‌كانى وێنه به چاوى خۆى ببینێت، ئه‌وه تێگه‌یشتنێكى فیلمسازه بۆ وێنه، كه ده‌رهێنه‌رى شانۆیى به‌ده‌گمه‌ن به‌م شێوه‌یه بیر له وێنه‌ى شانۆیى و نمایشهكهى ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش واى لێ ده‌كات سه‌رسامى خۆى به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌رهێنه‌رانه بخاته ڕوو كه كه‌سانی تر كارى سینۆگرافیایان بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌و ئه‌گه‌ر بۆ سینۆگرافیا و دیمه‌نه‌كان پێویستى به‌وه بێت له سه‌ره‌تاوه هه‌موو شتێك ببینێت، به‌ڵام تاكه شتێك كه نایه‌وێ له سه‌ره‌تاوه بیخاته ڕوو، ته‌واوى ورده‌كارى نواندن و كه‌سایه‌تییه‌كانه بۆ ئه‌كته‌ر، ده‌یه‌وێ له ئه‌تمۆسفێرى شانۆكه‌دا ئه‌كته‌ره‌كان به‌دواى بونیادى كه‌سایه‌تییه‌كان و ئه‌و دیدگهیه بگه‌ڕێن كه ڤایدا ده‌یه‌وێ بیخاته ڕوو، بۆیه كاتێ به‌م شێوه‌یه له‌ته‌ك ڕۆمانى (سه‌گه‌كان)ى دۆستۆفسكى كار بكات، ئه‌و گریمانه سه‌ره‌تاییانه‌ى خۆى ناسه‌پێنێت، هێنده‌ى ده‌یه‌وێ ئه‌كته‌ر له پڕۆژه‌یه‌كى هاوبه‌شى مه‌شقدا بتوانێ بگات به بونیادى كه‌سێتى كاره‌كته‌ر.
ئه‌و هه‌ندێك جار ئه‌و ده‌قانه هه‌ڵده‌بژێرێت كه هه‌ر له ناونیشانه‌وه هه‌ڵگرى تانوپۆیهكى شیعرین، وه‌ك شانۆگهرییهكهى میشێل ڤینست گازۆ به‌ناوى (شهبقهیهكى پڕ له ئاوى باران) سه‌یر نییه له كۆتایى په‌نجاكانى سه‌ده‌ى بیسته‌م ئه‌وه یه‌كه‌م كارى شانۆیى ئه‌و بووبێت، ئه‌وه‌ى گرنگه ئه‌وه‌یه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌و ڕوانینه شیعرییه له ناونیشانه‌وه ده‌بێته جێى سه‌رنجى، وه‌ك چۆن ئه‌وه‌ى بۆ ئێمه ده‌بێته جێى تێڕامان سه‌ركێشى و كاركردنه له‌گه‌ڵ ئه‌و تێكستانه‌ى سه‌ختن بۆ كاركردن، یاخۆ بونیادى پێكهاته‌كانیان گوتارى فه‌لسه‌فى و ئاستى به‌رزى هونه‌رین، ئه‌وانه ده‌بنه پڕۆژه‌ى ده‌رهێنانى ڤایدا له شانۆدا، وه‌ك شانۆگهرییهكانى (هاملێت)ى شكسپیر و (با ته‌مسیل بكه‌ین سترهندبێرى) دۆرینمات.
ئه‌و زانیویه‌تى شانۆ ده‌رده‌هێنێت.. ئه‌وه شانۆیه سینه‌ما نییه، ده‌بێت هه‌ڵگرى سیستم و گوتارى شانۆیى بێت، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌وه‌یشى نه‌شاردووه‌ته‌وه كه شانۆ پێویستى به زمانێكى سینه‌مایى هه‌یه، ئه‌وه وا ده‌كات شانۆكه‌ى له ئاستێكى به‌رزى هونه‌رى بێت، بۆ خۆیشى ببێت به یه‌كێك له ناوه گرنگه‌كانى شانۆى نوێى پۆڵه‌ندى، له هه‌مان كاتدا ویستوویه‌تى پێوه‌ندییه‌ك له نێوان دیدى سینه‌مایى و شانۆیى به‌رجه‌سته بكات وه‌ك كاتێ یه‌كێك له ڕۆمانه‌كانى ئه‌لبێر كامۆ بۆ شانۆ ده‌رده‌هێنێت، له جلوبه‌رگى ئه‌كته‌ر و پێڵاوه‌كانیان كه قوڕاوین، پێوه‌ندییه‌كى له‌گه‌ڵ دیمه‌نه‌كه دروست كردووه كه دیمهنێكى قوڕاویى بێت، ئه‌وه‌ش ته‌نانه‌ت پێوه‌ندى به ئاسمانى شانۆكهیشهوه هه‌یه، ئه‌و دیمه‌نه ئه‌گه‌ر زیاتر له سینه‌ماوه نزیك بێت، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا بۆ ئه‌و دیمه‌نه ویستوویه‌تى له شانۆى بونراكى ژاپۆنى نزیك ببێته‌وه.
له ڕووى ته‌كنیكییه‌وه ده‌شێ شانۆگهرییهكانى ڤایدا له شانۆى شێوه‌كارى پۆڵه‌ندى نزیك بێت، به‌تایبه‌ت له بوونى شیعرییه‌تى شانۆكه‌ى و دابه‌شبوونى به‌سه‌ر خه‌ون له شانۆگه‌رى (ٍشهوى نۆڤێمبه‌ر)، به‌ڵام ئه‌و وێنه شانۆییه نابێته شانۆیه‌كى شێوه‌كارى، بارته‌قای ئه‌وه‌ی ئه‌زموونێكی تایبه‌تمه‌ند ده‌خوڵقێنێت، ئێمه له گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ ڤیدیۆ تۆماركراوه‌كه‌ی ئه‌م شانۆگه‌رییه بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی پۆڵه‌ندی كه ساڵی ١٩٧٨ تۆمار كراوه، وێنه‌ی ڕوونی دنیا شانۆییه‌كه‌ی ڤایدا ده‌بینین.
شانۆگه‌رییه‌كه باس له شه‌وی ٢٩ی نۆڤێمبه‌ر ده‌كات، ئه‌و شه‌وه‌ی له ١٨٣٠ به شه‌وی ڕاپه‌رین ناسراوه، تێكسته‌كه‌ی ستانیسواڤ ڤیسبانیسكی ده‌بێته پڕۆژه خه‌ونی ڤایدا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ تا له دنیابینییه‌كی سینه‌مایی شانۆیی به‌رجه‌سته‌ی ده‌كات، شیعرییه‌تی ئه‌و نمایشه چه‌نده وێنه‌یه‌كی سینه‌ماییه، هێنده‌یش شیعرییه، به‌و پێیه‌ی ده‌یه‌وێ دیمه‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ی ڕووداو له سه‌ره‌تاوه چڕ بكاته‌وه له شێوه كۆرسی شانۆی كلاسیك، به‌ڵام وه‌زیفه‌ی كۆرس ده‌گۆڕێته سه‌ر شێوه‌یه‌كی ڕیتواڵی تایبه‌ت، له نێوان شانۆی گۆرانی و ئۆپیرا ئاوێته‌بوونێك به‌رجه‌سته ده‌كات، كه دیمه‌نی شانۆیی ببێته ئاهه‌نگێكی شانۆیی، بۆیه گێڕانه‌وه‌ی ڕووداو له شێوه‌ی كۆرس ده‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام گۆرانی ئۆپیرایی و فۆڕمی شانۆی گۆرانی به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن، تا ده‌گاته سه‌ر دیمه‌نی شا و شاژن، له‌وێوه ململانێی درامی و ترس و توندوتیژی جه‌سته‌یی شا له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ر و دهستوپێوهندهكان له‌لایه‌ك و له لایه‌كی تر له پێوه‌ندی جه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ شاژن، ده‌ستوپێوه‌ند شووره‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ن بۆ پارێزگاری له كۆشك، كه پڕه له توندوتیژیی و سه‌ركوتكردنه‌وه له‌پێناو تاكه مرۆڤێك كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵات ده‌كات.
دیمه‌نی چاودێریكردن له شه‌ودا بیری شكسپیرمان ده‌خاته‌وه له ده‌ركه‌وتنی تارمایی له نیوه‌شه‌ودا، هه‌روه‌ها بوونی تارماییه‌ك له شێوه‌یه‌كی باڵا له ساتی ده‌ربڕینی ده‌نگی ئۆپێرایی له ئاگاداركردنه‌وه‌ی كاره‌كته‌ره‌كان له‌وه‌ی ڕوو ده‌دات، ده‌رخه‌ری حه‌قیقه‌تێكی تری شكسپیرییه له كاریگه‌ری شانۆنامه‌ی هاملێت به‌سه‌ر ئه‌و نمایشه‌وه.
ئه‌گه‌ر له هاملێتدا دیمه‌نێكی نمایشی شانۆیی هه‌یه كه شانۆ له‌ناو شانۆیه و چۆنیه‌تیی كوشتنی چیرۆكی تارمایی ده‌گێڕێته‌وه، ئه‌وا لێره‌دا نمایشێك له‌ناو نمایشه‌كه هه‌یه ڕووتی ده‌سه‌ڵاتی شا ده‌گێڕێته‌وه، دهستوپێوهندهكان ڕووتن، هه‌رچه‌نده ئه‌و ڕووتییه ده‌رخه‌ری وێنه‌یه‌كی هۆمۆسێكسوالێتی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یش ده‌رده‌خات كه شا ئاره‌زووی ده‌كات، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی له دیمه‌نی پێش ئه‌و نواندنه له ئاماده‌بوونی شاژنیش له خۆشی هه‌واڵی سه‌ركوتكردنی خۆپێشانده‌ران، یه‌كێك له ده‌سته ڕاسته‌كانی خۆی چه‌ند جارێك ماچ ده‌كات.
سه‌ره‌نجام ترسێك كه بوونی هه‌یه ده‌بێ ڕوو بدات، پارێزگاریكردن له شا به‌پارچه قوماشێكی سپی نیمچه ڕووته‌وه ده‌ریده‌خات، ده‌سه‌ڵات چه‌ند ڕووت و چه‌نده ئاماده‌بوونی وابه‌سته‌ی ده‌نگیه‌تی نه‌ك پێوه‌ندیی هێز، ئه‌گه‌رچی ئه‌وه خۆڕووتكردنهوهیه له پله سه‌ربازییه‌كه‌ی تا نه‌ناسرێته‌وه، به‌ڵام تا كوێ شاژن (پۆلكا) ده‌توانێ پارێزگاری له ده‌سه‌ڵاتی شا بكات؟
كاتێك دوو شۆڕشگێڕه‌كه ده‌خاته ژوورێكه‌وه به بیانووی شاردنه‌وه‌یان، به‌ڵام ئه‌وه به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی به‌تاڵی تۆقێنه‌ر بتوانێ درێژه به زه‌بروزه‌نگ بدات، ده‌سه‌ڵاتێك بوونی ته‌نیا وابه‌سته‌ی ساتی ئارامییه، ده‌نا له بنه‌ڕه‌تدا ترسێكی پته‌و به‌دی ده‌كات.
ئه‌و شانۆ له‌ناو شانۆیه به‌شێكی دیاری نمایشه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ و ڤایدا ته‌واو پشتی پێ به‌ستووه، له‌و ڕووه‌دا چه‌نده سوودی له‌و دیمه‌نه‌ی شكسپیر وه‌رگرتووه، به‌هه‌مانشێوه ئه‌و فۆڕمه براندیللۆیه قووڵ ده‌كاته‌وه، كاتێك براندیللۆ له شانۆگه‌ری "شه‌ش كاره‌كته‌ر به‌دوای نووسه‌ره‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێن" لێره‌دا گه‌ڕان پڕۆسه‌ی توێژینه‌وه‌یه له ده‌سه‌ڵات و تێگه‌یشتنه‌كان، تا دوو ئاراسته له نمایش به‌ده‌سه‌ڵات ببه‌خشێت، ئاراسته‌ی یه‌كه‌م وابه‌سته‌ی سیستمی ئۆپیرایی وه‌ك گێڕانه‌وه و بوونی شا‌و شاژنه له كۆشك، ئاراسته‌ی دووه‌م وابه‌سته‌ی نمایشه شانۆییه‌كه‌ی ناو شانۆگه‌رییه‌كه‌یه، ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو ئاراسته به‌یه‌كه‌وه ده‌گه‌یه‌نێته‌وه، یه‌كێك له‌و ژنه گۆرانیبێژه ئۆپێرایانهیه كه ده‌نگی ئاگایی مێژووییه له ئێسته‌ی ڕووداوه‌كاندا، بینه‌ران له مه‌ترسی دۆخه‌كه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه بڕۆنه‌وه ماڵه‌وه، سه‌ره‌نجام ئه‌و ژنه ده‌مێنێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌ی كه له پشت ڕووداوی خۆپێشاندانه، ئه‌و پیاوه‌ی به‌درێژی شانۆنامه‌كه كاغه‌زی قوماری به‌ده‌سته‌وه‌یه، سه‌ره‌نجام كه ده‌دۆڕێت كاغه‌زه‌كان فڕێ ده‌دات و هۆڵه‌كه به‌جێ دێڵێت.
ئه‌و وێنه‌یه كه كۆتا وێنه‌ی نمایشه‌كه‌یه له شانۆگه‌رییه‌كه‌دا، ئاماژه‌یه‌كی گرنگی كۆتایی ڕاپه‌ڕین و شكستێكه كه له ڕۆژانی دواتر ڕوو ده‌ده‌ن، وێنه‌یه‌كی تری شۆڕش به‌رجه‌سته ده‌كات كه هیچ نییه جگه له قوماری قوماربازه‌كان كه ده‌دۆڕێن، هه‌ڵدێن و ئه‌وێ جێ‌دێڵن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ناو شانۆ خستووه‌ته ڕوو، كاتێك ده‌گه‌ڕێینه‌وه ناو ڕووداوه‌كان، هێشتا مردن له‌ناو شهقامهكاندایه، هه‌ندێك گه‌یشتنه كۆشكی پاشایه‌تی و له‌وێدا مردن و خهڵكانێكیشیان كوشت، له‌ولاوه شه‌قامه‌كان هه‌ر توێژێك ده‌یه‌وێت داكۆكی له ده‌سه‌ڵاتی خۆی بكات، قه‌شه پیاوانی ده‌سه‌ڵاتیان پێ ده‌ناسێنێت تا خۆپێشانده‌ران بیانكوژن، له‌ولاوه خۆیشی چاره‌نووسی له كوژراوه‌كان باشتر نابێت و په‌تی سێداره چاوه‌ڕوانیه‌تی.
له كۆتادا ڕاپه‌ڕین سه‌ركوت ده‌كرێت و شاری وارشۆ ده‌بێته شوێنی گۆڕستانی مرۆڤ به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی خۆیانه‌وه، ده‌سه‌ڵات سه‌رده‌كه‌وێت به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌كانی، ئه‌وه‌ش بۆ خۆی سه‌ركه‌وتن ده‌گۆڕێت به شكست، شاژن وه‌ك ئۆڤیلیای هاملێت پاكیزه‌یی به‌ره‌و شێتی ده‌بات، شا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك پاسه‌وان له ده‌ره‌وه‌ی كۆشكه و ده‌یه‌وێ عه‌رشه‌كه‌ی به‌جێ بێڵێت، بڕیاری به‌ده‌ستی جه‌نگ به‌رپرس ده‌كات، وه‌ك چۆن جێبه‌جێكارێكی تر بۆ كوشتنی هاووڵاتییان بۆ خۆی كه‌له‌پچه ده‌كاته ده‌ستی خۆی و ده‌چێته به‌رده‌م لووله‌ی تۆپه‌كه، ئه‌و وێنه‌یه له‌ڕێی گۆرانییه‌كی ئۆپێرایی لووتكه‌ی ئاستی درامی شكستی ده‌سه‌ڵات و كۆتاهاتنه له ڕێی مه‌رگی خۆیه‌وه كه له كوشتنی هاووڵاتییانی به‌رجه‌سته بووه.
له ئه‌زموونێكی تری ڤایدا له‌گه‌ڵ هه‌مان نووسه‌ر، ئه‌مجاره وه‌ك خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ تێكسته‌كه كردووه ته‌نانه‌ت یه‌ك دێڕ چییه لای نه‌بردووه له تێكستی "ئاهه‌نگی ژنهێنانی" ستانیسواڤ ڤیسپیانیسكی، كه‌چى له هه‌مان كاتدا وێنه له نێوان خه‌ون و شیعر و موزیكه‌وه نزیكه له ته‌كنیكى شانۆى شێوهكاریى، ئه‌و نزیكبوونهیش زاده‌ى دیدى سینه‌ماییه بۆ وێنه، به‌تایبه‌ت له دیمه‌نه بێده‌نگه‌كان، موزیك كاریگه‌رى ته‌واو به‌سه‌ر وێنه جێدێڵێت.
ئه‌و تێگه‌یشتنه هونه‌رییانه‌ى واى كردووه دوو له كاره‌كانى بۆ شانۆ بتوانێ دیدى شانۆكاران به‌ته‌واوى بۆ لاى خۆى ڕابكێشێت، شانۆگه‌رى (كاتێ تێگه‌یشتن ده‌خه‌وێت) ئه‌وه زیاتر له ته‌كنیكى شانۆى شێوه‌كارى نزیك ده‌بێته‌وه كه ده‌توانین به شانۆیه‌كى وێنه‌یى زیاتر بیبینین، به‌هۆى بوونى وێنه وه‌ك پێكهاتێكى سه‌ره‌كى ناو سینه‌ما و شێوه‌كارى كه موزیك به‌شدارى ئه‌و هونه‌رانه ده‌كات و له نمایشێكى شانۆییدا چڕ بوونه‌ته‌وه، كاره‌كه‌یش له‌باره‌ى كاره شێوهكارییهكانى (گۆیا)یه، ڤایدا به‌م نمایشه توانى خه‌ڵاتى كۆنڕاد سڤینارسكى بباته‌وه كه گۆڤارى شانۆى پۆڵه‌ندى ئاماده‌ى كردبوو، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌م نمایشه به باشترین شانۆگه‌رى ساڵى 1976ى پۆڵه‌ندا ناو براوه.
هه‌روه‌ها شانۆگه‌رى (دوو كۆچه‌ر)ى مرۆژێك كه به بڕواى توێژه‌ران باشترین كارى ده‌رهێنان بۆ ئه‌و تێكسته كرابێت له سه‌رانسه‌رى دنیا، ئه‌و ده‌رهێنانه‌یه كه له هۆڵێكى سینه‌مایى نمایش كراوه، ته‌خته‌ى شانۆكه و شاشه‌ى سینهماییهكهى داپۆشیوه، شێوه كادرێكى سینه‌مایى دروست كردووه، ئه‌كته‌ر و كه‌سایه‌تییه‌كان له هۆڵى بینه‌ران نزیك ده‌بنه‌وه، ڕووداوه‌كانى شانۆگه‌رییه‌كه له‌ناو كادره سینهماییهكهوه ڕوو ده‌ده‌ن.
ئه‌و هه‌وڵانه‌ى ئاندژێى ڤایدا له شانۆدا وایكردووه ڕۆڵى ئه‌و هێنده گرنگ بێت له شانۆى نوێى پۆڵه‌ندى، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ركردنى ناوى ئه‌و له‌و شانۆیه وێنه‌یه‌كى ته‌واومان پێ نه‌به‌خشێت له‌و شانۆیه، ڕاستییه‌كه‌ی ده‌توانین ڤایدا بۆ شانۆى نوێى پۆڵه‌ندى به تابلۆى ئه‌و ژنه‌ى مۆدیلیانى ناوى به‌رین كه ڕووخسارى ژنێكه ته‌واوى فیگورهكهى كێشراوه، به‌ڵام نیگاى چاوه‌كانى به به‌تاڵى جێهێشتووه، ئه‌وه شێتى نییه، دیدى هونه‌رییه وا ده‌كات به‌بێ ڤایدا نه‌توانین نیگاكان و دیده هونه‌رییه‌كانى ئه‌و شانۆیه ببینین.