"سیاسه‌تی داڕشتنی" مێژوو له‌سه‌ر به "زیندووكردنه‌وه"ی مردووه‌كان وه‌ستاوه و بنیات نراوه. ئه‌م بناغه "سیاسییه‌ی مێژوو"، له هه‌موو وڵاتانی دنیادا به‌دی كراوه و ده‌كرێت.
كولتووری پیرۆزكردن و به رۆمانتیككردن و زیندووكردنه‌وه‌ی مردووه‌كان، رێگه نادات له كولتووری كه‌سه‌كان "ئه‌شخاس" بچینه ده‌ره‌وه و ئه‌مه ده‌بێته هۆی وه‌ستانی نشونمای كۆمه‌ڵگه‌ی زیندوو. كۆمه‌ڵگه ده‌مرێت و پێی نازانین.
له مێژووی كۆنه‌وه تا ئه‌مڕۆ، كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی "سه‌ركرده" كراونه‌ته "گلۆریا" "زیندوو" و هه‌ر ده‌دره‌وشێنه‌وه و پیرۆز ده‌كرێن. وه‌ك ناپۆلیۆن پۆناپارت، باربارۆسسا، سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یووبی، ریشراد دڵی شێر‌و.. هه‌مان بنه‌ما به‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر و شاعیر و وێنه‌كێش .. هتد ده‌چه‌سپێنرێت.
زۆر له‌وانه‌ی بوون به رووناكی بیری ئازادی میله‌تان، كه‌سانی "كۆمه‌ڵكوژ" بوون.
پره‌نسیپی "سه‌ركرده" له كاتی نازییه‌تی ئه‌ڵمانیادا، "ستالین" له سۆڤیه‌ت و "كیم ئیل سونگ" له كۆریای باكور، بوونه هۆی وه‌ستانی په‌ره‌سه‌ندنی بیروبۆچوونی دیموكراسی و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی.
كیم ئیل سونگ تا ساڵی ١٩٩٤ كه مرد، سه‌رۆكی كۆریای باكور بوو. ئه‌م سه‌رۆكه پیرۆز كرا و ساڵی ١٩٩٨ بڕیار درا ئه‌و پۆست و پێگه‌یه‌ی نه‌درێت به كه‌سی تر. واتا پۆستی "پرێزیدێنت" سه‌رۆكی وڵات، چیتر نه‌درا به كه‌س، به ئه‌رگومێنتی ئه‌وه‌ی كه‌س ناتوانێت بچێته مه‌قامی "كیم ئیل سونگ"ه‌وه. له كاتێكدا ئه‌م سه‌رۆكه گه‌وره‌ترین دیكتاتۆر و كۆمه‌ڵكوژ بوو له كاتی حوكمڕانیدا.
جا منیش له‌سه‌ر ئه‌و راستییانه‌ی زۆرمان ده‌یزانین، بۆچوونم وایه با مردووه‌كان بمرن بۆ ئه‌وه‌ی زیندووهكان نهمرێنرێن.
با ماڵئاوایی له مردووه‌كانمان بكه‌ین به ده‌نگێكی نه‌رم و به‌رۆكیان به‌ربده‌ین، رۆحیان ئارام بێت. ساته جوانه‌كانی هه‌مان بووه له‌گه‌ڵ ئه‌و مردووانه‌دا له كاتی ژیانیاندا، با بكرێنه دوا هه‌ستی ئێمه كه لێمان ده‌ڕۆن.
پیرۆزكردن و زیندووهێشتنی مرۆڤ ده‌بێت له كاتی ژیاندا بێت، نه‌ك دوای نه‌مانی مرۆڤه‌كه. زۆر كه‌س ده‌ڵێن، با بمرم، ئینجا قه‌درم ئه‌زانن! ئه‌مه چییه؟
ئایا ئه‌مه خۆ گهورهكردنه یا دروستكردنی هه‌ستی تاوانه لای ئه‌وانی تر "زه‌میری موعه‌زه‌ب" كه له ژیاندا، به‌یانی ناكه‌ن؟ ئه‌مه هیچ مرۆڤێكی ئه‌م سه‌رده‌مه و هیچ مۆراڵێك نابێت وه‌ریبگرێت و له‌سه‌ری بڕوات.
تا كورد له كولتووری "زیندووكردنه‌وه" و به "رۆمانتیك"كردنه‌وه‌ی مردوو رزگاری نه‌بێت، فێر نابێت هه‌ل بدات به زیندووهكان نه‌مرن و وه‌ك تاكێكی به توانا و به‌هره‌دار بێنه كایه‌وه.
ئاراس نووری ئه‌حمه‌د ته‌ها