دكتۆر خالید پێشه‌وا
فۆبیا، جۆرێك له ترسی زۆر گه‌وره و دڵه‌ڕاوكێی نالۆجیكی، زۆرجار بێ هۆكار له دیارده‌یه‌كی تایبه‌تدا چه‌ند لێی دوور بكه‌ویته‌وه ئه‌وه‌نده قووڵتر ده‌بێت و ده‌بێته هۆی ترسێكی تۆقێنه‌ر كه مرۆڤ تووشی شكست ده‌كات له مامه‌ڵه‌كردن به‌رانبه‌ر ئه‌و دیارده‌یه. به‌ڵام له‌ڕووی كۆمه‌ڵناسی سیاسی واقیعی كوردستانه‌وه، ئه‌و سیاسه‌ته ناعه‌قڵانی و چه‌واشه‌كاری سیاسی و ئیستفزازی و سایكۆلۆجی و پڕوپاگه‌نده‌یه‌ی هه‌میشه ئۆپۆزسیۆن وێنه و پێناسه‌ی پارتی پێ ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك گوته‌كانیان سه‌ری له خۆیان و شوێنكه‌وتووانیشیان تێكداوه.
به گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژووی خه‌باتی باشووری كوردستان، فۆبیای بارزانییه‌كان له ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری به‌ریتانییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه یه‌كه‌م جار به هاوبه‌شی هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراقی و به‌ریتانی ده‌ستیان به‌و كاره كرد، مه‌به‌ستی ئینگلیز له‌وه‌دا ئه‌وه‌بوو كۆتایی بهێنێت به‌هێزی كورده‌كان و داواكردنی مافی خۆیان. به تایبه‌ت خه‌باتی ساڵی ۱۹۳۳ كه نزیكه‌ی هه‌زار ۳۰۰ شه‌هیدی بارزانی لێ كه‌وته‌وه. ئیتر له‌و ساڵانه‌وه فۆبیای بارزانییه‌كان ده‌ستی پێ كرد.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت گوته‌یه‌كی بیرمه‌ندی عه‌ره‌بی ئیسلامیی "ئه‌حمه‌د كوبه‌یسی" باس بكه‌م له یه‌كێك له چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا كه ده‌ڵێ: من له سه‌ره‌تایی بووم گوێم لێ بوو خه‌ڵك ده‌یانگوت حكوومه‌ت كورد له‌ناو ده‌بات و بارزانییه‌كان ڕیشه‌كێش ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێسته من ڕیشم سپی بووه و له سه‌رده‌می حوكمی عه‌بادیم، حكوومه‌ته یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی عێراق له‌ناوچوون و ڕووخێنران و بوونیان نه‌ما، له به‌رانبه‌ردا كوردستان به‌هێزتر بوو، بارزانییه‌كان به هێزتر مانه‌وه، بۆیه دڵنیام ئه‌م حكوومه‌ته‌یش وه‌ك حكوومه‌ته‌كانی پێش خۆی له عێراق ده‌بێت و ده‌ڕووخێت و بارزانییه‌كان ده‌مێنن.
سه‌یر و سه‌مه‌ره له‌وه‌دایه زۆربه‌ی ئه‌و هێزه سیاسییانه‌ی له باشووری كوردستان سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن، له هه‌مان كاتدا وه‌ك ئۆپۆزسیۆن خۆیان پێناسه ده‌كه‌ن، هه‌نگاوی یه‌كه‌میان دژایه‌تیكردنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه به‌تایبه‌تی ڕه‌وتی سه‌ربه‌خۆخوازی كوردستان، كاره‌سات له‌وه‌دایه 100 ساڵه ئه‌م فۆبیایه بۆ خه‌ڵك دروست ده‌كرێت و دووباره ده‌بێته‌وه. بچووكترین ڕه‌خنه‌ی واقیعی ئاراسته بكرێت ڕاسته‌وخۆ بێ هیچ چه‌نوچوونێك گوێت له‌م چه‌ند دێڕه ده‌بێت "جاشی بنه‌ماڵه، مه‌سینه هه‌ڵگری بنه‌ماڵه، كۆیله‌ی پارتی". زۆر جار ئه‌م وشانه ئاراسته‌ی یه‌كتریش ده‌كرێن به‌تایبه‌تی كاتێك به‌رگری له نیشتمان و نه‌ته‌وه و پیرۆزی ئاڵا و پێشمه‌رگه بكه‌ین. سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌م هێزانه خۆیان تووشی گه‌وره‌ترین ئینتیشاری هزری سیاسی و دووڕوویی گوتاری سیاسی بوونه‌ته‌وه، چونكه له هیچ شوێنێك نه‌بووه له حكوومه‌ت بیت و هاوكات ئۆپۆزسیۆنیش بی.
كه به ناوی ئۆپۆزسیۆن دروست ده‌بن، كاری ڕاسته‌قینه‌ی ئۆپۆزسیۆن به‌هێزكردنی حكوومه‌ته، ئه‌ویش به ستراتیجی عه‌قڵانی و چاودێریكردنی به ویژدان و ڕه‌خنه‌گرتنی حه‌كیمانه و ڕێگریكردن له هه‌موو هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ی حكوومه‌ت و هه‌موو سیاسه‌تێكی ناڕه‌وا و به‌هێزكردن و پارێزگریكردن له هه‌موو كارێكی باشی حكوومه‌ت و ڕێگریكردن و چاككردنی هه‌موو كارێكی خراپی حكوومه‌ت. ناكرێت به‌ناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه دژی دۆزی نه‌ته‌وه‌یی خۆت بیت و وا تێبگه‌یت به‌م كاره سه‌ركه‌وتوو ده‌بی، ئه‌م ئاوازی "فۆبیای پارتی" زۆرتان ژه‌نی و زۆریش ته‌ڵقینی خه‌ڵك كرا، به‌ڵام له كۆتاییدا ده‌ركه‌وت پارتی زۆر به‌هێزتر بوو، ده‌سه‌ڵاتیشی زیاتر بوو، ئه‌مه‌ش وایكرد زۆر له شوێنكه‌وتووانی غه‌یری پارتی، تووشی سه‌رلێشێوان و ڕه‌شبینی گه‌وره بن.
بوونی ئۆپۆزسیۆنی عه‌قڵانی، پێویستییه‌كی نیشتمانی و گرنگیشه بۆ ئاسایشی نیشتمانی، به‌ڵام نه‌ك كار له‌سه‌ر ته‌هویلكردنی پارتی و شوبهاندنی به غولی كوشنده بكه‌یت. بۆیه ده‌ڵێم جوانكارانی ده‌موچاوی داگیركه‌ران، دڵنیابن چه‌ند گوتاری سیاسیتان سه‌رچاوه‌ی له هێزی نه‌رم وه‌رگرتبێت، ئه‌وه‌نده ده‌ستكه‌وتان زیاتر ده‌بێت.
٥۰ ساڵ هاوار ده‌كه‌یت و ده‌ڵێی رووخانی پارتی ڕووخانێكی نزیكه، به‌ڵام دوای شكانی ئه‌و فۆبیایه ئه‌و كه‌سانه نزیكتر ده‌بنه‌وه له‌و دیارده‌یه تا ئاستێك خۆشه‌ویست ده‌بێت له دڵیان، بڕوا بكه‌ن ئێسته ئه‌و فۆبیایه وه‌همه‌كه‌ی شكاوه و ئیتر خه‌ڵك تێگه‌یشت ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت ڕاست نییه و ئێوه‌ش ڕاست ناكه‌ن. راستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه بنه‌ماڵه‌ی بارزانی زۆرترین خه‌باتیان له پێناوی نیشتمان و كوردستان كردووه. بۆ هه‌موو خاوه‌ن عه‌قڵێكی نیشتمانی ده‌ركه‌وت مه‌سعوود بارزانی دڵسۆزترین و به ئه‌خلاقترین و نیشتمانپه‌روه‌رترین كه‌سایه‌تیی كوردستانه.
ئه‌گه‌ر ئێوه ویستی چاكسازی نیشتمانی به‌هێزتان تێدا بێت، باشترین و كورتترین ڕێ ئه‌وه‌یه هه‌وڵ بده‌ن بگونجێن و به ده‌ستپاكی خزمه‌ت به نیشتمان بكه‌ن. ئیتر ئه‌گه‌ر گوتاری سیاسیتان دوور بێت له ئیستفزاری ئه‌خلاقی و سیاسی، پێویسته و له‌سه‌ر بنه‌مای بیركردنه‌وه له به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنی ته‌ندروست و ڕاستگۆی نیشتمانی بنیات نرابێت و جیاوازی بكات له نێوان دۆزی نیشتمانی و ڕكابه‌ری حزبی.