بارزان محه‌مه‌د على- ماسته‌ر له مێژووى هاوچه‌رخ
به‌شى سێیه‌م
به‌م چه‌شنه وه‌ك له به‌شه‌كانى پێشوو ئاماژه‌ى بۆ كرد، به‌ر له به‌ستنى په‌یماننامه‌ى سه‌عد ئاباد، چه‌ند رێككه‌وتننامه‌یه‌كى دووقۆڵى له نێوان توركیا و عێراق به‌سترا، دوا به‌دواى ئه‌مه (په‌یماننامه‌ى به‌گژیه‌كدا نه‌چوون) له نێوان توركیا و عێراق و ئێران له شارى جنێڤ به‌سترا و كاتێك ئه‌فغانستان چووه پاڵى پڕۆژه‌ى سه‌عدئاباد له دایك بوو، به‌م شێوه‌یه زه‌وینه‌ى به‌ستنى په‌یمانى سه‌عدئاباد په‌یدابوو، له هه‌شتى ته‌مووزى 1937دا له كۆشكى سه‌عدئاباد له شه‌مێرانى نزیك تاران له‌لایه‌ن وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و عێراق و ئێران و ئه‌فغانستانه‌وه به ناوى په‌یماننامه‌ى (به‌گژیه‌كدا نه‌چوون) واژوو كرا، به‌ڵام له مێژوودا به ناوى كۆشكى سه‌عدئاباده‌وه ناو ده‌برێت.
رۆبرت ئۆلسن پێی وایه مه‌به‌ست له سه‌عدئاباد سه‌رله‌نوێ رێكخستنه‌وه‌ى پرسى كورد بوو له دووتوێى هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كى كۆمۆنیزمدا، هاوكات ئاماژه بۆ دڵه‌ڕاوكێى به‌رده‌وامى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌كات كه كوردستانیان به‌سه‌ر دابه‌ش كراوه، له هه‌ڕه‌شه‌ى پرسى كورد كه هه‌ر كاتێك بارودۆخێكى ناوچه‌یى له‌بارى بۆ بێته ئاراوه، سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه.
ئه‌گه‌ر چاوێك به‌سه‌ر به‌نده‌كانى ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌دا بخشێنین، ده‌بینین به‌شێكى زۆریان پێوه‌ستن به خۆتێهه‌ڵنه‌قورتاندن له كاروبارى ناوخۆیى و پاراستنى سنوورى هاوبه‌ش، ئه‌وه‌ى پێوه‌ندى به پرسى كورده‌وه هه‌یه، به‌ندى (7)یه‌تى كه تیایدا هاتووه، "واژووكه‌رانى په‌یماننامه‌كه سۆز ده‌ده‌ن هه‌ر لایه‌نه‌ى له ناوچه‌ى ده‌سه‌ڵاتى خۆیدا هه‌موو كارێك كه له توانایدایه بكات دژى دامه‌زراندنى ده‌سته‌ى چه‌كدار و كۆمه‌ڵ و رێكخراو چالاكییه‌كانیان، كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌زگه‌كانیان له‌ناو ببه‌ن و سیسته‌م و ئاسایش له هه‌ر به‌شێكى وڵاته‌كه‌ى تر تێك بدات، جا له ناوچه سنوورییه‌كان ده‌وڵه‌تانى واژووكه‌رانى په‌یمانه‌كه بێت یان له هه‌ر جێیه‌كى تر‌ى ئه‌و وڵاتانه بێت".
لێره‌دا به راشكاوى ده‌رده‌كه‌وێت كه داگیركه‌رانى كوردستان رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌وڵ و تواناكانیان یه‌ك بخه‌ن بۆ سه‌ركوتكردنى كورد نه‌ك هه‌ر له ناوچه سنوورییه‌كان، به‌ڵكو له هه‌ر جێیه‌كى ئه‌و وڵاتانه بێت، له‌باره‌یه‌وه نووسه‌رێكى بیانى له‌م به‌نده‌ى سه‌عدئابادى كۆڵیوه‌ته‌وه و له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه ئه‌و په‌یمانه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، دوژمنانى كورد چ داگیركه‌ران و چ په‌ناگه‌ره‌كانیان، به ئاشكرا هێزه‌كانى خۆیان یه‌كخست و بڕیارى خنكاندنى بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یى كوردیان دا.
ته‌نیا رۆژنامه‌ى (The Times)ى ئینگلیزى ناوه‌ڕۆكى سه‌عدئابادى دژ به كورد خسته‌ڕوو، تێدا هاتووه "په‌یمانى سه‌عدئاباد ده‌بێ رێ نه‌دا به‌وه‌ى دۆزى كورد ببێ به‌هۆى كێشه له نێوان توركیا و ئێران و عێراق". هه‌روه‌ها له یه‌كێك له ژماره‌كانى رۆژنامه‌ى (العالم العربى) كه له 18ى تشرینى یه‌كه‌مى 1937 ده‌رچووبوو، پێ له‌سه‌ر مه‌ترسیى كورده‌كان داگیرابوو، هاوكات ددانی به‌وه‌دا ناوه كه سه‌عدئاباد بۆ جینۆسایدى گه‌لى كورد هاتووه.
لێره‌دا پرسى كورد له باشوورى كوردستان و ته‌واوى پارچه‌كانى تردا، له پێوه‌ندییه‌كانى نێوان عێراق و توركیا بۆ ئاستى پێوه‌ندییه هه‌رێمییه‌كان به‌رز بووه‌وه و تاكه ئامانجیش بوو كه په‌یمانى سه‌عدئاباد داى به‌ده‌سته‌وه و هه‌ر ئه‌مه‌شه خاڵى تایبه‌تمه‌ندى ئه‌و قۆناغه، كه هه‌ریه‌ك له عێراق و توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانیان له په‌یمانى سه‌عدئاباد ده‌گه‌نه ئه‌و بۆچوونه‌ى پرسى كورد له ناویاندا دوولایه‌نه چاره‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵكو گه‌له‌كۆمه‌كى هه‌رێمى ده‌وێت.
هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى به‌هۆى جه‌نگى دووه‌مى جیهانییه‌وه روویان دا، شتێكى ئه‌وتۆى بۆ كورد نه‌هێنایه كایه‌وه، هه‌ڵوێستى وڵاتانى هه‌رێمى به‌رانبه‌ر داخوازییه ره‌واكانى گه‌لى كورد وه‌ك سه‌رده‌مى پێشوو بریتى بوو له سه‌ركوتكردن و سیاسه‌تى زۆردارى و زه‌بروزه‌نگ و ددان نه‌نان به‌و داخوازییانه‌دا، هاوكاریش له نێوانیاندا دژى كورد هه‌تا بهاته‌یه به تینتر ده‌بوو، بۆیه ده‌بینین له دوا ساڵه‌كانى جه‌نگ توركیا و عێراق به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌نجڕاكێش له یه‌كتر نزیك بوونه‌وه، وه‌ك له یه‌كێك له به‌ڵگه‌نامه‌كانى كۆمیسارى باڵاى پاشایه‌تى له ئه‌نكه‌ره كه له پێنجى تشرینى دووه‌مى 1945دا ده‌رچووه ئاماژه به نووسینێكى (فرانس پرس) كراوه كه له یه‌كتر نزیكبوونه‌وه‌ى عێراق و توركیاى تیایدا روون كراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌واڵانه‌ى له‌باره‌ى بوونى دانوستانى سیاسى و ئابوورى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى به‌غدا له ئارادایه تیایدا هاتووه، هاوكات ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه به‌مزووانه پێشكه‌وتنێكى ته‌واو له نێوان ئه‌و وڵاتانه دێته كایه‌وه كه په‌یمانى سه‌عدئابادیان واژوو كردووه، له دواى ئه‌مه‌وه میر عه‌بدوڵا سه‌ردانى توركیاى كرد كه ته‌نیا سه‌ردانێكى دۆستانه نه‌بوو، به‌ڵكو به‌گوێره‌ى راى هه‌ندێك له كه‌سایه‌تییه‌كان، ئه‌م سه‌ردانه‌ى پێوه‌ندى به چوونه ناوه‌وه‌ى توركیاوه هه‌بووه بۆ ناو بلۆكى رۆژهه‌ڵات، بۆیه ئه‌گه‌ر رێككه‌وتننامه‌یه‌ك له نێوان هه‌ردوولا واژوو بكرێت، ئه‌وا گشتگیر نابێت، به‌ڵكو ته‌نیا ئه‌و شتانه له‌خۆ ده‌گرێت كه پێوه‌ندى به هه‌ردوولایانه‌وه هه‌یه.
واته به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى پێوه‌ندى به پرسى كورده‌وه هه‌یه. ده‌ركه‌وت كه ئه‌و سه‌ردانه‌ى میر عه‌بدوڵا كاریگه‌رییه‌كى زۆرى له‌سه‌ر بزاڤى كوردى هه‌بوو له باشوورى كوردستاندا، چونكه دواى ئه‌و سه‌ردانه حكوومه‌تى توركیا سنووره‌كانى باشوورى خۆى داخست و هێزێكى زۆریشى له‌سه‌ر سنووره‌كانى عێراق و ئێران كۆ كرده‌وه.
ئه‌مه رێى بۆ هێزه‌كانى عێراق خۆش كرد په‌لامارى كورد بده‌ن و به‌وپه‌ڕى دڕنده‌یی راپه‌ڕینى بارزان دامركێننه‌وه و شۆڕشگێران ناچار بكه‌ن بۆ دیوى ئێران بپه‌ڕنه‌وه.
جێى ئاماژه‌یه به‌ر له دامركاندنه‌وه‌ى راپه‌ڕینى بارزان، باڵوێزى به‌ریتانیا له به‌غدا به حكوومه‌تى عێراقى راگه‌یاند كه چاوه‌ڕێى ئه‌وه نه‌بێ ئه‌وان له چاره‌سه‌رى پرسى كورددا یارمه‌تییان بده‌ن، به‌ڵام به‌ریتانیا ئه‌وه له‌به‌رچاو ده‌گرێت ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كى ترسناك له كوردستان روو بدات، ئاماده‌ن به‌رگرى له به‌رژه‌وه‌ندى وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن و سوپاى به‌ریتانیا له‌و ناوچه‌یه بڵاو بكه‌نه‌وه. بۆیه ده‌بینین له پاڵ هێزه ناوچه‌یییه‌كان، به‌ریتانییه‌كانیش كه‌وتنه هاریكاریكردنى حكوومه‌تى عێراقى بۆ لێدانى كورد له باشوور.