ئاسان محه‌مه‌د
ئایندهی هه‌رێمی كوردستان ڕوونه و هه‌موو ئاره‌زوومانه هه‌رچی زووتره ساته‌كان تێپه‌ڕن و به دروستبوونی حكوومه‌ت بگه‌ین، چونكه كاندیده‌كان بۆ دروستكردنی حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، كاریزمان و جێی ئومێدی خه‌ڵكن، ئاڵوگۆڕێكی دڵخۆشكه‌رانه‌یه و ئاماژه‌یه بۆ تێپه‌ڕاندنی ساته ڕه‌شه‌كان و هاتنی ساته گهشهكان، پڕۆژه‌ی ئاینده‌سازی و ژیانسازی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی وره و متمانه‌ی خه‌ڵك و دووباره هاتنه‌وه‌ی هێز و هیوایه.
هه‌ڵبه‌ت پڕۆژه‌ی ده‌وڵه‌تسازی، نه‌ته‌وه‌سازی، ئاینده‌سازی و حكوومه‌تداری به كه‌سانی كاریزما و بلیمه‌ت و لێهاتوو و به ئه‌زموون ده‌كرێت، بۆیه به وریایی و ئاگاییه‌وه، پارتی دیموكراتی كوردستان حه‌كیمانه به‌ربژێری خۆی ڕاگه‌یاند بۆ هه‌ردوو پۆستی گرنگ و هه‌ستیاری سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كه نێچیرڤان بارزانییه و و سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت كه مه‌سروور بارزانییه.
ئه‌و دوو كه‌سایه‌تییه له ڕابردوودا ڕۆڵی مه‌زن و گرنگیان گێڕاوه له ئارامی و سه‌قامگیری و پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنان و دروستكردنی دنیایه‌كی نوێ و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ ئه‌م هه‌رێمه، ئه‌گه‌ر یادگه‌مان بمانباته‌وه بۆ چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌وه نێچیرڤان بارزانی بوو كه ئابووری سه‌ربه‌خۆی بۆ دروست كردین و دواتر سه‌رۆك بارزانی به‌ره‌و ڕیفراندۆم و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ هه‌نگاوی نا و له هه‌موو بواره‌كاندا وه‌ك ده‌وڵه‌تێك مامه‌ڵه‌مان ده‌كرد.
به‌ڵام دوای به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ده‌سكه‌وته مێژووییانه، ناحه‌زان چاویان به‌م سه‌ركه‌وتنانه هه‌ڵنه‌ده‌هات تا به ناپاكیكردن كۆتایی هات و وڵات تووشی كاره‌سات بوو به‌هۆی خیانه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ر خۆی بوو وه‌ك ئه‌ندازیارێكی كارامه، توانی هه‌موو ئه‌و گرفته ترسناكانه چاره‌سه‌ر بكات هه‌ر له ته‌نگژه‌ی دارایی، كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان و ڕێیه وشكانییه‌كان، هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ و واڵاكردنی سنووره‌كان، پتهوكردنهوه و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان به گفتوگۆ و چاره‌سه‌ری گرفتی مووچه‌خۆران و وه‌گه‌ڕخستنی پڕۆژه‌كانه‌وه، بگره تا دواین گرفت، كه ئه‌وكات خه‌ڵكی كوردستان له دڵه‌ڕاوكێدا ده‌ژیان، هیچ ئاسۆیه‌ك نه‌مابوو بۆ چاره‌سه‌ر، به‌ڵام ئه‌و توانی ببێته ترووسكایی ئومێد، هه‌موو ئه‌م ئاریشانه چاره‌سه‌ر بكات و دۆخه‌كه ئاسایی بكاته‌وه، زۆربه‌ی ته‌نگژه مه‌ترسیداره‌كان بنبڕ بكات و تا ئاستێكی باشی بگه‌یه‌نێت.
هه‌ڵبه‌ت ڕۆڵی مه‌سروور بارزانی وه‌ك سه‌ركرده و ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئێجگار كاریگه‌ر و مه‌زنه، سه‌ركه‌وتنه به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی جه‌نگ، كهمهرشكاندنی تیرۆریستانی تاریكپه‌رستی داعش و لووتشكاندنی هێزه داگیركه‌ره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و تۆماركردنی داستانه مه‌زن و دیرۆكییه‌كانی پێشمه‌رگه.
وێڕای ئه‌وانه، ئه‌و سه‌ركرده‌یه خه‌می سازكردنی دنیایه‌كی نوێ و چاره‌نووسێكی باشتری بۆ مرۆڤه‌كانی ئه‌م وڵاته هه‌ڵگرتووه، ئه‌و زانستسازه و كتێب و ئه‌كادیمیای خۆش ده‌وێ، مرۆڤ و زانستی لا سه‌نته‌ره، ئه‌و هاوخه‌م و په‌رۆشی ماف و كێشه‌كانی منداڵان، لاوان، ژنان، پیر، لێقه‌وماوان، هه‌ژاران و په‌نابه‌رانه.
كه بیر له مه‌سروور بارزانی ده‌كه‌ینه‌وه ده‌بێت تێڕامان بكه‌ین و به‌راوردی هه‌رێم بكه‌ین به وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق له ڕووی ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌وه، ئه‌وكات به كار و خزمه‌ته‌كانی ئه‌و ئاشنا ده‌بین، سه‌ره‌ڕای ئه‌و پێوه‌ندییه فراوان و توندوتۆڵه‌ی له ئاستی وڵاتانی هه‌رێمی و دنیای ده‌ره‌وه‌دا هه‌یه‌تی، كه هه‌میشه كردوویه‌تی به هه‌وێنی خزمه‌ت و ئاسایش و ئاوه‌دانی له كاته سه‌خته‌كاندا.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه مشتێكه له خه‌رواری كاره پڕ به‌ها و به‌نرخه‌كانیان كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو له‌مپه‌ر و به‌ربه‌سته‌كان له ساته سه‌خته‌كانی ڕابردوودا، هه‌ردووكیان پێشمه‌رگه ئاسا هه‌ستاون به ئه‌نجامگه‌یاندنی كار و خزمه‌ته‌كانیان.
به‌ڵام له بیرمان بێت له‌و ساته سه‌خت و ناله‌باره‌دا بوو كه حزبه‌كانی تر، له به‌رپرسیاریه‌تی خۆیان حه‌شار دا و له نیوه‌ی ڕێ حكوومه‌تیان به‌جێهێشت و بۆ موزایه‌ده و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستیان له‌كار كێشاوه، به‌ڵام گه‌ل به سزای گه‌یاندن و له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پاداشتی خۆیان وه‌رگرت.
لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌موو كه‌سێك شیاو و شایسته‌ی ئه‌رك و پۆست نییه، پۆست و پله پێش هه‌ر شتێك ئه‌ركه و ئه‌ركیش ڕاكردن لێی ناپاكییه، بۆیه مسۆگه‌ر وه‌ك چۆن له ڕابردوودا جێده‌ستی هه‌ردوو سه‌ركرده دیار بوو، هه‌رواش لێبڕاوانه له داهاتوودا خزمه‌تی دیار و ته‌واو پێشكه‌ش به هه‌موو چین و توێژه‌كانی ئه‌م گه‌له ده‌كه‌ن.