ئاسان محه‌مه‌د
جوانى له مرۆڤدا گوزارشته له كۆمه‌ڵه خه‌سڵه‌تێكى جه‌سته‌یى و ئه‌خلاقى و ده‌روونی كه هه‌ر كه‌سه و له ڕوانگه‌ى كه‌سێتى خۆیه‌وه پێناسه‌ى بۆی هه‌یه. جوانى له مرۆڤدا ڕێژه‌ییه, وه‌ك چۆن ئاستى زانین و ڕۆشنبیریی كه‌سه‌كان رێژه‌ییه و جیاوازى هه‌یه, وه‌ك ته‌واوى سیفاته‌كانى تر كه له مرۆڤه‌كاندا هه‌ن.
كه‌واته هه‌ركه‌سه و له‌لاى خۆیه‌وه كۆمه‌ڵه پێوانه‌یه‌كى هه‌یه بۆ جوانى, سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه هه‌ندێ پێوه‌ریش هه‌ن كه زۆرینه‌ى خه‌ڵك له‌سه‌رى كۆكن, زۆرینه‌ى پێوه‌ره‌كان له ڕه‌گه‌زى مێینه‌دا بوونیان هه‌یه.
به‌درێژایی دیرۆكى مرۆڤایه‌تى، جوانى وه‌ك چه‌كێك له لایه‌ن مرۆڤه‌وه به‌كار هاتووه بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه‌كانیان و سوودبه‌خش بووه, جاروباریش بووه به مایه‌ی گرفت و كێشه. جوانى بووه‌ته مایه‌ی شانازى بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى و جاروباریش بۆ ده‌وروبه‌ر و كه‌سه نزیكه‌كانى, كه ڕه‌نگه گوڕوتین و چێژێكى مه‌عنه‌وییان پێ ببه‌خشێت، هه‌ست و هۆڕمۆنێكى سه‌یر به‌رجه‌سته بكه‌ن.
دابه‌شكردنى جوانى له مه‌ڕ مرۆڤ، ڕۆژهڤێكى گه‌ردوونی و قه‌ده‌رییه, هه‌ركه‌سه و پشكى خۆى پێ دراوه و ده‌بێت ڕه‌زامه‌ند بێت. بۆیه له ئه‌نجامى ناقایلبوون به‌و پشكه، په‌نا ده‌برێته به‌ر جوانكارى و ده‌ستكاریی جه‌سته‌یى, ئه‌مه‌ش له ئاكامى دروستبوونى نیگه‌رانیى قووڵ كه بۆ مامه‌ڵه‌ى ده‌وروبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌گه‌ڵیان له هه‌مبه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته جهستهییهى كه هه‌یانه, بۆیه ئه‌م دیارده‌یه پزیشكانى جوانكارى بێ سنوور سه‌رقاڵ كردووه.
جوانى پۆلێن ده‌كرێت بۆ دوو جۆرى سه‌ره‌كی كه بریتییه له جوانیى جه‌سته‌یى و جوانى ناواخن. هه‌ڵبه‌ت وه‌ك ڕاسته‌قینه له دێرزه‌مانه‌وه مرۆڤ جوانیى ڕووكه‌شى ڕه‌چاو كردووه, مه‌گه‌ر كه‌سانێكى كه‌م و ده‌گمه‌ن, ڕاسته‌قینه‌كه تاڵ بێت یان شیرین.
جوانیى ڕووكه‌ش ئه‌وه‌یه كه به‌گشتى مرۆڤ هه‌ستى پێ ده‌كات و به‌رچاوى ده‌كه‌وێت، به‌زۆرى له جه‌سته‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، له‌و كه‌ره‌ستانه‌ى كه مرۆڤ هه‌ڵگریه‌تى وه‌ك جلوبه‌رگ و خشڵ ئامێر و هتد, به‌ڵام جوانى ناواخنى مرۆڤ كه فراوانتره له جۆرى یه‌كه‌م و كۆمه‌ڵێك واتا و مانا و كۆدى زۆرى تێدا حه‌شار دراوه, به تێپه‌ڕبوونى كات، ناواخنى مرۆڤ ده‌رده‌كه‌وێت, به‌پێچه‌وانه‌ى ڕووكه‌ش, ناواخن و ده‌روونى مرۆڤ ده‌كرێت هه‌ڵگرى پاكى و ناپاكى جوانى و ناشیرینى مه‌ردى و نامه‌ردى بێت.
بۆیه به‌گشتى جوانى له ناوه‌ڕۆكدا خۆی ده‌بینێته‌وه له چه‌ند مۆڕاڵ و هه‌ڵسوكه‌وتێكى باڵا و دلۆڤانى و میهره‌بانى بێ ڕاده, هه‌موو چین و توێژه‌كانى مێژووى مرۆڤ، ستایش و پیاهه‌ڵدانیان بۆ جوانى هه‌یه, كه له خودا خۆیه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه خۆى ناوزه‌د ده‌كات به جوانترینى جوانییه‌كان، ئاماژه ده‌دات به گوزارشتى (ان الله الجمال). تا ده‌گاته پێغه‌مبه‌ران و فه‌یله‌سووفان و عاریفان و زانایان و شاعیران و بیرمه‌ندان, كه هه‌ر كۆمه‌ڵه و به جۆرێك وه‌سفى ده‌كه‌ن و پێودانگى بۆ داده‌نێن.
ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه وردتر بكه‌ینه‌وه, وشه‌ى جوانى له بنه‌ڕه‌تدا له‌لایه‌ن یۆنانى كۆنه‌وه به‌كار هاتووه, هه‌روه‌ها له خۆیدا زانستێكى سه‌ربه‌خۆی فراوانه كه ناو نراوه (ئیستاتیكا) جوانناسى یان (الفلسفه الفن). له كۆندا لقێك بووه له زانستى فه‌لسه‌فه، به‌ڵام فه‌یله‌سووفێك به‌ناوى (بۆمگارتن) هه‌ستا به جیاكردنه‌وه‌ى وه‌ك زانستێكى سه‌ربه‌خۆ.
مێژووى فه‌لسه‌فه‌ى جوانى هاوده‌مى زانسته‌كانى گه‌ردوونناسى بووه و گرێدراوى فه‌لسه‌فه‌كانى ماریفه‌ت و ئه‌خلاق بووه. به گه‌شه‌كردنى زانستى فه‌لسه‌فه و فه‌یله‌سووفه‌كان، له یۆنان زیاتر فراوان بووه, دواى داڕشتنه‌وه‌ى و په‌ره‌پێدانى ئێسته یه‌كێكه له زانسته‌كانى سه‌رده‌م. فه‌یله‌سووف و زاناكان پێیان وایه زانستێكى به سووده و ئاماژه‌یه بۆ زیاتر تێگه‌شتن له مرۆڤ, زۆرینه‌یان پێیان وایه زانستى جوانى پێویسته له خزمه‌تی مرۆڤدا بێت, بۆیه سوكرات ده‌ڵێ جوانى ئه‌وه‌یه كه له ناخدا بوونى هه‌یه، چونكه ڕه‌نگه دیكتاتۆره‌كان یان مرۆڤكوژه‌كان له ڕواڵه‌تدا جوان بن، به‌ڵام دواجار ئه‌وه ده‌روونى مرۆڤه بڕیار ده‌دات جوان بێت یان نا؟ بۆیه پێى وایه ده‌بێ زیاتر گرنگى به ناخ و ده‌روون بدرێت و له پێناو دنیایه‌كى باشتردا.
ئه‌فلاتوون جوانى پێوه‌ست ده‌كاته‌وه به كارێكى ئیلاهییانه, وه‌ك چۆن هونه‌رمه‌ندێك له تابلۆكه‌یدا له‌به‌ر سروشتى كاره‌كه له هه‌ندێ جێ‌دا ڕه‌نگى جوان و تایبه‌ت به‌كار ده‌هێنێت و له هه‌ندێك جێى تردا به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى و ساده به‌كاری دێنێت, هه‌ر له تابلۆكه‌دا هه‌ندێ جێى تراجیدیا و مه‌رگه‌ساته و هه‌ندێ دیمه‌نى تر دۆغان و ئاهه‌نگ, دواجار تابلۆكه ژیانه و خودا‌ش هونه‌رمه‌ند.
له‌لاى شاعیران و هۆزانڤانانى كوردیش جوانى به‌تایبه‌ت جوانى له ژن‌دا جێیه‌كى فراوانى داگیر كردووه له شیعر و هۆنراوهكانیاندا و به‌رده‌وام ستایشیان هه‌بووه بۆ جوانى. نالى ده‌ڵێ دڵم ئه‌گه‌ر به‌رده, ئه‌گه‌ر شاخه به چاوى سووكى مهنواڕێ. نالى لێكچوواندن له نێوان جوانیى یاره‌كه‌ى و جوانیى خودا ده‌كات و ده‌ڵێ، وه‌ك كێوى (تور) هه‌ركات خۆتم پیشان ده‌ده‌یت، وردوخاش ده‌بم و ده‌سووتێم. به یاره‌كه‌ى ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر سووتاویشم له‌تاو جوانیى تۆیه، بۆیه به‌چاوى كه‌م مه‌ڕوانه لێم. له ته‌واوى شیعرى شاعیرانى تردا ستایشى جوانى به‌دى ده‌كرێت و بوونى هه‌یه.
جوانى له‌لاى عه‌ره‌بى كۆن و شاعیرانیان كه هه‌رده‌م ڕواڵه‌ت جێى بایه‌خیان بووه, له هه‌ردوو هۆنراوه‌ى (ئیمرو قه‌یس) و (كه‌عبى كوڕى زوهێر) وه‌ك نموونه كه چه‌ند پێوه‌رێكیان داناوه ده‌ڵێن,
(مهفهه بیچاو غیر مفاچه
ترائبها مصقوله كالسجنجل
هیفاو مقبله عجزاو مدبره
لایشتكى قصرمنها ولا گول)
به‌گشتى لێره‌دا جوانى پێناسه ده‌كه‌ن بۆ له‌شولارێكى ڕه‌وان نه كورت نه درێژ, كهمهرێكى باریك به‌بێ بوونى كه‌م و زیاد, سنگێكى پان و فراوان و ده‌ست و په‌نجه‌یه‌كى نه‌رم و درێژ, چاوێكى ڕه‌شى تۆخ و سپێنه‌ى تۆخ, زارێكى بچووك و كهپوویهكى جێگیر. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ڕاسته كه ڕه‌نگه له‌وساته‌دا پێوه‌رێك بووبێت كه خواستى زۆرى له‌سه‌ر بووبێت, ڕه‌نگه بۆ هه‌نووكه‌ش ئه‌م چه‌ند پێوه‌رانه ڕاست و شیاو بێت.
تا ئێسته‌ی ئێمه كه له دنیاى جه‌نجاڵى عه‌وله‌مه‌دا هێشتا به‌درێژایى كات پێوه‌ره‌كان هێنده گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، تا دێته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه مرۆڤ بیر له‌وه بكاته‌وه شاى جوانه‌كان هه‌ڵبژێرێت و ده‌ستنیشانى ئه‌و جوانییه جه‌سته‌یی و ڕووكه‌شییه و تا ئاستێك ناخیشه ده‌كات, ئه‌م حاڵه‌ته ڕوانگه‌یه‌كى سایكۆلۆجى بۆ مرۆڤ دروست ده‌كات كه حه‌زێكى بێ سنوورى بۆ ده‌گونجێت، بۆ ته‌ماشاكردنى ئه‌و ساته‌وه‌خته‌ى كه مرۆڤێك ده‌ستنیشان ده‌كرێت وه‌ك شاى جوانه‌كان چ له ڕه‌گه‌زى نێر بێت یان مێ.
مرۆڤى نوێ له سه‌رده‌مى نوێ, خاوه‌ن داهێنانگهلى مه‌زن و له هه‌مان كاتدا پووچیشه, سه‌ده‌ى نوێ پڕه له كهوڵكردنى ته‌واوى هه‌ست و پیرۆزییه‌كانى مرۆڤ تا ئاستى دڕنده‌یى, چ ڕه‌وایه مرۆڤ داهێنه‌رى ئه‌تۆم و مووشه‌كى كۆمه‌ڵكوژ و وێرانكه‌ره و له هه‌مان كاتدا داهێنه‌رى جوانترین و باشترین هۆكاره‌كانى خۆشگوزه‌رانى و خۆشبه‌ختیشه.
داهێنانى پێشبڕكێى هه‌ڵبژاردنى شاجوانى, كه چه‌ند ساڵێكه له سه‌روبه‌ندى دیاریكردنیدا موشتومڕى لێ ده‌كه‌وێته‌وه له وڵاتى من, له به‌دبه‌ختى گه‌لى ئێمه زۆرینه به ڕووداوێكى سه‌مه‌ره ته‌ماشاى ده‌كه‌ن, به‌ده‌ر له خۆ تێوهئاڵاندنى ئه‌و باسه قووڵه‌ى كه ده‌گوترێت ئه‌مه سوووكایهتییه به هه‌ست و كه‌سایه‌تى مرۆڤه‌كانى تر و ناڕه‌زاییه به‌رانبه‌ر ئافراندنى بوونه‌وه‌ر, به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا بیانوویه‌كه بۆ ناڕهوایهتیدان به پرۆسه‌كه. وه‌ك ئه‌نجامدانى پرۆسه‌كه هیچ خهوشێكى تێدا نییه، دیارده‌یه‌كى جیهانییه و كوردیش وه‌ك ته‌واوى وڵاتانى دنیا پێویستى به خۆ مۆدێرنه‌كردن و به‌ره‌و پێشڤه‌چوونه.
ئه‌وه مافى خه‌ڵكه له‌سه‌ر حكوومه‌ت كه تا بتوانێ هه‌موو ئه‌و چالاكییه ڕۆشنبیری و هونه‌رییه جیهانى نێوده‌وڵه‌تییانه ئه‌نجام بدات بۆ دانه‌بڕان له كاروانى جیهانگیریی و دنیاى ده‌ره‌وه, بۆیه هیچ نه‌نگی نییه و حكوومه‌ت بۆ هه‌ر دۆسیه و بابه‌تێك هه‌نگاو و ڕێكارى تایبه‌تى خۆى ده‌گرێته‌به‌ر و هه‌ر خزمه‌تگوزاری و چالاكییه‌ك له شوێنى خۆیدا ئه‌نجام دا.
مێژووى داهێنانى ئه‌م بیرۆكه‌یه له دنیادا بۆ یه‌كه‌مجار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵى 1854 له‌لایه‌ن (پیتى بارنۆم)، ڕه‌نگه هه‌ڵه‌ى ئه‌م به‌ڕێزه بێت كه بۆ یه‌كه‌مجار هه‌ستا به ئه‌نجامدانى ئه‌م پرۆسه‌یه كه ئاهه‌نگێكى پێشبڕكێى بۆ ساز كرد، به‌ڵام نه‌یتوانى هه‌موو كاره‌كه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت، چونكه ئاهه‌نگه‌كه پێشبڕكێیه‌كى شاجوانى (منداڵ, ژن, پیاو, سه‌گ, باڵنده)ى له‌خۆ گرتبوو.
بۆ ساڵی 1921 له ویلایه‌تی ئه‌تلانتیك سیتى له ئه‌مه‌ریكا رێوڕه‌سمێك رێكخرا له ژێر ناوى پێشبڕكێى شاجوانى ویلایه‌ته‌كانى ئه‌مه‌ریكا, پاشان ئه‌م پێشبڕكێیانه گه‌وره و فراوان بوون و گواسترانه‌وه بۆ وڵاتانى تر. هه‌روه‌ها ساڵى 1951 له‌سه‌ر ده‌ستى (ئه‌ریك مۆرلى) گه‌وره‌ترین پێشبڕكێ ڕێكخرا بۆ دیاریكردنى شاجوانى نێوده‌وڵه‌تى, تا ساڵى 1952 بۆ یه‌كه‌مجار ئاهه‌نگى دیاریكردنى شاجوانى هه‌موو دنیا ڕێكخرا.
به‌م چه‌ند ساڵانه‌ی كۆتا كه بیرۆكه و بیردۆزه‌كه دواى سه‌ده و نیوێك زیاتر گه‌یشتووه‌ته وڵاتى ئێمه كه به نیگه‌رانى و شه‌رمه‌وه ئه‌م پێشبڕكێیه ساز ده‌كرێت. مه‌رجى سه‌ره‌كى و له‌پێشینه، كه‌سێكى خاوه‌ن جوانییه‌كى سروشتى بێت و به‌هره‌دار و ڕ‌ۆشنبیرى گشتى هه‌بێت و ته‌مه‌نى دیاریكراوى هه‌بێت و هاوسه‌رگیرى نه‌كردبێت و خاوه‌ن ڕه‌وشت و مۆڕاڵى باڵا بێت.
به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ى كه ده‌گوترێت ته‌نیا قسه‌ڵۆك و ته‌شه‌ره و كه‌مترین هاندان و ده‌ستخۆشى هه‌یه, سهرجهمیشى دژایه‌تییه‌كى ناڕه‌وایه، ئه‌وه‌ى كه تانه ده‌دات، كوێرانه‌یه و بۆى نه‌لواوه به‌شدارى بكات, به‌داخه‌وه كه ئه‌و حاڵه‌تى داخرانه بوونى هه‌یه و ده‌ركه‌وتن بۆ مێینه‌ى ئه‌م نیشتمانه سنوورداره, ئه‌مه‌ش بابه‌تێكى پێوه‌ندیداره به‌م دۆسیه‌وه, به‌ڵام بوارى باس نییه, بۆیه شاره‌زایانى (ئیستاتیكا) ده‌ڵێن جوانان له وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵات ده‌رناكه‌ون و له به‌رچاو ونن و ده‌رفه‌ت به ده‌ركه‌وتنیان نادرێت, بۆیه حاڵه‌تێكى ئاساییه كه هه‌موو ساڵێك زۆرینه‌ى شاجوانه كورده‌كان دانیشتووى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتن و ده‌رفه‌تى ده‌ركه‌وتنیان بۆ ئاسانه, ئه‌و چانسه‌یان بۆ ده‌ڕه‌خسێت ببنه شاجوان.
به سروشتى حاڵ مرۆڤ حه‌زێكى ڕه‌هاى هه‌یه بۆ دیتنى شته سه‌یر و ده‌گمه‌ن و جوانه‌كان، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش ده‌چێته هه‌مان ئه‌و چوارچێوه‌یه‌وه, وه‌ك هه‌ڵبژاردنى باشترین قوتابیى ساڵ، یان باشترین یاریزانى ساڵ یان جوانترین وێنه‌ى ساڵ تا به ته‌واوى بابه‌ت و شته‌كانى تر ده‌گات, بۆیه ئه‌م پرۆسه‌یه نه شه‌رمه و نه نه‌نگییه بۆ سه‌رشانى هیچ كه‌سێك و هه‌مووان له‌ژێر سایه‌ی ئه‌م وڵاته‌دا ده‌توانین به ئاسووده‌یى بژین، هه‌وڵمان ته‌نیا بۆ گه‌شه‌كردنى وڵات بێت، ئه‌وه ئارامى و سه‌قامگیریى هه‌رێمه كه بووه‌ته هه‌وێنى وا كارگهلێكى ناوازه و نێوده‌وڵه‌تى كه بووه‌ته مایه‌ى سه‌رنجڕاكێشانى وڵاتانى ده‌ره‌وه و دراوسێ.