ئاسان محه‌مه‌د
ڕوونه كه ئۆپۆزسیۆن له‌هه‌ر وڵاتێك بێت مایه‌ی پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی و كێبه‌ركێیه‌كی مه‌ده‌نی و شه‌ریفانه‌یه له‌سه‌ر پڕۆژه و كار و خزمه‌ت و پێشڤه‌چوونی وڵات له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه. ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت به‌م ڕێیه كار بۆ ده‌ستخستنی ده‌سه‌ڵات و چوونه‌سه‌ر كورسی بكات، به‌وه‌ی كه شتی جیاواز پێشكه‌ش بكات و به‌ڵێن و پڕۆژه و پاكێجی جۆراوجۆر و پڕۆپۆزه‌ڵی بۆ گشت بواره‌كانی ژیانی خه‌ڵك هه‌بێت و خه‌ڵك قه‌ناعه‌ت پێ بكات كه ئه‌و هه‌ڵبژێرن و ده‌نگی پێ بده‌ن تا ده‌چنه سه‌ر كورسی.
له كوردستان ئه‌زموونی ئۆپۆزسیۆن زۆر ناشیرین و تاڵ و ناجۆره، ماوه‌ی هه‌بوونی ئۆپۆزسیۆن له ساڵانی ٢٠٠٩وه به‌زه‌قی ده‌ست پێ ده‌كات و زۆری نه‌برد كوژانه‌وه و شپرزه و په‌رش بوون و ئێسته حزبه‌كانی هه‌ڵگری ئه‌و ناوه ده‌سه‌ڵاتدار و به‌شدارن له حكوومه‌ت، ئه‌زموونێكی زۆر خراپ و نابهرپرسانهیانهیان گێڕا له‌و ده‌مانه‌ی كه هه‌ڵگری ناوی ئۆپۆزسیۆن و دروشمی زه‌به‌لاح و قه‌ڵه‌و بوون بۆ باشكردنی دۆخی ژیانی خه‌ڵك و دروستكردنی به‌هه‌شتێك بۆ خه‌ڵكی كوردستان. به‌ڵام نه‌ك هه‌ر پێیان نه‌كرا، به‌ڵكو هێنده‌ی تر دۆخه‌كه‌یان ئاڵۆز و خراپتر كرد و ده‌ستیان دایه جووڵاندنی شه‌قام و ئاراسته‌كردنیان به‌ره‌و ئاژاوه و دروستكردنی پشێوی و ناهه‌مواری و گرتنه‌به‌ری هه‌موو ڕێیه‌كی ناجۆر بۆ وه‌ده‌ستخستنی ده‌سه‌ڵات.
له بنه‌مادا ئه‌م حزبانه كه وه‌ك فریادڕه‌س و ئۆپۆزسیۆن خۆیان ناودێر ده‌كرد، حه‌زێكی زۆریان بۆ ده‌سه‌ڵات و كورسی هه‌بوو، نه‌ك چاككردنی دۆخی ژیانی خه‌ڵك و ئازار و كێشه‌كانیان، بۆیه دوای گرتنه‌به‌ری ئه‌و هه‌موو ڕێیه بۆ وه‌چنگخستنی ده‌سه‌ڵات و كورسی، چیتر حهواسیان نه‌ما و خۆیان بێبه‌ری كرد له هه‌موو ئه‌و خۆپێشاندان و پشێوی و ئاژاوانه‌ی كه له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراوی كوردستان ئه‌نجام درا.
هیچ كات ئۆپۆزسیۆن له كوردستان ئاماده نه‌بووه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و ئاشتییانه كار و پڕۆژه‌ی خۆی پێشكه‌ش بكات و ململانێیه‌كی شه‌ریفانه له‌سه‌ر پڕۆژه و كاری جوان بكات، بۆیه هۆكاری دروستبوونیان دوو حاڵه‌ت بووه، به‌شداری پێنه‌كردنیان بووه له حكوومه‌ت و به‌ناچاری ئۆپۆزسیۆنیان هه‌ڵبژاردووه، یان خۆیان بوون به ئۆپۆزسیۆن و به‌ته‌مای كاری نابه‌رپرسانه و جووڵاندنی خه‌ڵك و شه‌قام دروستكرنی حاڵه‌تی نه‌خوازراو و شكست پێهێنانی حكوومه‌ت و هه‌وڵدان بۆ كاری نامۆ و جۆراوجۆر.
بۆیه دوای ئه‌و ئه‌زموونه ناشیرین و تاڵ و به‌تاڵه‌ی كه ئه‌و حزبانه دروستیان كرد و هێنایانه كایه‌وه له كوردستان، جگه له خراپه و شه‌ڕ، هیچی ترمان نه‌بینی و هیچ به‌رهه‌مێكی باشه‌ی نه‌بوو و بووه مایه‌ی په‌شیمانی خۆشیان چونكه بناغه‌كه‌یان فشه‌ڵ بوو.
هه‌نووكه هیچ هێز و حزبێك نه‌ماوه به‌ناوی ئۆپۆزسیۆن نه له ئیسلامی و نه له نائیسلامیی، ته‌نانه‌ت هیچ حزبێكیش ئاماده نییه خۆی له كێكی ده‌سه‌ڵات بێبه‌ش بكات و ببێت به ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵام باشییه‌كه له‌وه‌دایه ئه‌مجاره پارتی وه‌رینه‌گرتن و خۆی بڕیاری دا كێ به‌شداری حوكم پێ بكات.
لێره‌دا ده‌بێ بڵێین پێچه‌وانه‌ی هه‌موو دنیا له كوردستان ئۆپۆزسیۆن هیوابه‌خش نه‌بووه، بگره نائومێدكه‌ر بوو، نه‌یانتوانی ببن به بكه‌ری خێر و باشه و دواجار هه‌مووشیان تووشی كاره‌سات و شكستی گه‌وره هاتن و خه‌ڵكیان لێ زویر بوو، باجی قورسیان له هه‌ڵبژاردنه‌كان دا و هه‌نووكه‌ش گه‌یشتوون به‌و ئاسته‌ی كه ناتوانن چاكسازی له ناوخۆی خۆشیاندا بكه‌ن، ئه‌وه‌تا كه ده‌بینین تووشی داڕمان هاتوون. هۆی ئه‌مه‌ش بۆ نه‌بوونی پڕۆژه‌یه‌كی روون ده‌گه‌ڕێته‌وه و هێزی سیاسیش كه به‌رچاوی روون نه‌بوو، كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ساخته ده‌كات.