چه‌ند جارێكه وه‌ك نه‌ریتێكی ترسناك هێرش ده‌كرێته سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان، ئه‌م جاره‌ش نزیك فڕۆكه‌خانه و بنكه‌یه‌كی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا، هاوكاتیش بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی توركیا مووشه‌كباران كرا. ئه‌م هێرشه سه‌ره‌تا تیرۆره و مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه بڵێت هه‌ولێر و ئاسمانه‌كه‌ی نه‌ك بۆ ئه‌مه‌ریكا، بۆ توركیای دراوسێشی پارێزراو نین، به‌ڵام خۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت دنیا به‌ڕێوه ده‌به‌م و راستییه‌كه‌ی گه‌وره‌ترین زلهێزیشه، بۆیه ده‌بێت كوردستان و خۆیشیان بپارێزن له‌م خاكه‌دا.
ئه‌م هێرشانه بۆ؟
ئێران و حه‌شدی شه‌عبی و گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه ویلایه‌تی فه‌قێ، شه‌ڕی ئه‌وه به هه‌ولێر ده‌فرۆشن كه شارێكی ئاوه‌دان و نموونه‌یی و پێشكه‌وتووه، به به‌راورد به عێراق و ته‌واوی ناوچه‌كه، هه‌ولێر پایته‌ختی كوردستانه، به‌ڵام ئه‌م هه‌رێمه بچووكه كاریگه‌ری و قورسایی چه‌ندان ده‌وڵه‌تی هه‌یه و ئه‌ركیشی گه‌وره‌یه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا، به‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌یش دنیا ددانی پێدا ناوه كه كورد شه‌ڕی تیرۆری برده‌وه، بوونی حكوومه‌تێكی به‌هێز و كاریگه‌ر و كونسوڵ و نێرده‌ی ده‌یان وڵات و ئاوه‌دانی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاین و نه‌ته‌وه و ئاینزاكان تێیدا، خاڵگه‌لی ئه‌وه‌نده جێ شانازین كه وڵاتانی دراوسێمان چاویان پێی هه‌ڵنایه‌ت، خۆیان ناتوانن به‌و ئه‌قڵه كراوه‌یه‌وه حوكمڕانی بكه‌ن و ژیانی بۆ پێكهاته‌كانی تریان دابین بكه‌ن، بۆیه به ئاشكرا كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له ئێمه‌یشی تێكبده‌ن.
ئه‌وان وای ده‌بینن كوردستان ئیسرائیلێكی تره له ناوچه‌كه‌دا و مه‌ترسییه بۆ سه‌ر جیۆگرافیا و هه‌ژموونی وڵاته‌كانیان، به تایبه‌ت كه هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكاین و 60 وڵاتی تری دنیا له‌و هاوپه‌یمانییه‌دا رۆڵ ده‌بینن.
ئه‌وه‌ی گرێی بابه‌ته‌كه‌یه بوونی كێشه‌ی قووڵ و ناكۆكی مه‌نهه‌جییه له نێوان ئیسرائیل و ئه‌و وڵاتانه‌دا كه فكری ئیسلامیی سیاسی‌یان هه‌یه، به‌ڵام شه‌ڕه‌كه به كوردستان ده‌فرۆشن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ نا‌وێرن ده‌ست بۆ ئیسرائیل ببه‌ن، ئه‌وه‌ش وای كردووه هه‌ركات بیانه‌وێ گێچه‌ڵێك دروست بكه‌ن، سه‌ره‌تا تۆمه‌تێك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه گوایه ئیسرائیل پێگه‌ی هه‌یه له كوردستاندا، به‌ڵام راستییه‌كه ئه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌ناو مۆخی خۆیاندا كار ده‌كات، ئه‌م ماوه‌یه‌ش بینیمان كام شوێن هه‌ستیاره له ئێران به چه‌ند كلیكێك وێرانی ده‌كه‌ن.
هۆكارێكی تریان ئه‌وه‌یه به‌ناوی ئیسرائیله‌وه خه‌ڵكی وڵاته‌كانیان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی بیریان ئاینییه، هان ده‌ده‌ن دژی كوردستان، چونكه كه ناوی جوو هات، شه‌رعییه‌ت به‌خۆیان ده‌ده‌ن كه په‌لامار بده‌ن و خه‌ڵكه‌كه‌یشیان پشتیوانیان بن، به‌ڵام خۆ ئه‌م سته‌مه له شوێنێكدا هه‌ر روون ده‌بێته‌وه و رووی راستی ئه‌م رژێمه فاشیستانه ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌وه‌ته‌ی هه‌ن، كورد ده‌چه‌وسێننه‌وه ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی كوردین و فكرمان رۆژئاواییه.
ئه‌وه‌ی جێی هه‌ڵوه‌سته‌یه، ئه‌وه‌یه كه له‌ناو ئه‌م ململانێ گه‌ورانه‌دا ماوه‌یه‌كه خه‌ریكه ئێمه باج بده‌ین و ئه‌مه‌ریكایش وه‌ك پێویست هه‌ڵوێستی نییه، پێده‌چێ موجامه‌له‌ی ئه‌وانه بكات كه ئازاری ده‌ده‌ن، نه‌ك تۆڵه بكاته‌وه و دڵنیایی به كوردستان بدات كه ده‌یپارێزێ، كه‌واته ده‌بێت ئێمه‌یش وه‌ك ته‌واوی وڵاتان، سیاسه‌ت و پێوه‌ندییه‌كان وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی ببینین نه‌ك سۆز و به‌زه‌یی. واته كێ له‌گه‌ڵمان بوو هاوپه‌یمانیی پته‌و و به‌هێز و خاوه‌ن به‌ڵێن بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و بین.
بۆ ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان خه‌مساردن؟
وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند كه پێشتر ئاگاداری هێرش بوون بۆ سه‌ر هه‌ولێر، به‌ڵام هیچ باكیان نه‌بووه و وه‌ك هه‌موو كات بێده‌نگ بوون، ته‌نانه‌ت له به‌غدا دژه مووشه‌ك و په‌رچه‌كرداریان ده‌بێت، به‌ڵام لێره نا.
ئه‌مه‌ریكا هه‌ر له كاتی هاتنی بۆ عێراق، ده‌یتوانی زۆر كاری گه‌وره و باش بۆ كوردستان بكات، به‌ڵام له چاوچنۆكی و خه‌مساردی نه‌یكرد و بگره دژی هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌وه‌ستا كه كورد كارێك بۆ خۆی بكات، چونكه به‌رده‌وام كاری له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی عێراق ده‌كرد، كه‌چی له دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه، هاریكاری و هاوسۆزی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و پاراستنیان له ده‌ستی تیرۆر له عێراق، داڵده‌دانیان و به‌كارهێنانی هه‌ولێر و كوردستان وه‌ك په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ خۆیان و هێرشه‌كانیان دژی تیرۆریستان له عێراق و سووریا، له‌بری پاداشت و چاكه، بێده‌نگ وه‌ستاون و سه‌یری بۆردمانه‌كان ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه‌یش وه‌ك كارتی دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئێران به‌كار بێنن.
شه‌ڕی داعش و هاوكاری ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان و شه‌هیدبوونی دوو هه‌زار پێشمه‌رگه و برینداربوونی 11 هه‌زاری تر له‌و پێناوه‌دا، دواتر ڕیفراندۆمی گه‌لی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی و پشت به‌ردانمان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، هاوكات جێهێشتنی رۆژئاوا له‌لایه‌ن تره‌مپ و پێشكه‌شكردنی به ئه‌ردۆغان، واته بۆ ئه‌وه‌ی چیتر له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به وردی گفتوگۆ بكرێت و هیچ شتێك به ناڕووی نه‌مێنێته‌وه، ده‌مانپارێزن هاوپه‌یمانین، ئه‌گه‌ریش بۆردمان بكرێین، به‌هۆی ئێوه‌وه و خۆتان بێده‌نگ بن، ره‌نگ نییه میله‌ت ئه‌مه تا سه‌ر قبووڵ بكات.
ئێسته كورد هۆشیاره و هه‌ست ده‌كه‌م چیتر به‌یاننامه و قسه‌ی زل و نیگه‌رانی و تووڕه‌یی ساخته‌ی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی تر، گرنگ نییه به‌لایه‌وه و كردار و قسه‌ی نووسراوی ده‌وێت، مافی خۆیشمانه ئه‌وه‌مان بوێت. وه‌ك روونه له سیاسه‌تدا دۆست و دوژمنی هه‌میشه‌یی نییه و هونه‌ره له‌پێناو مانه‌وه و به‌هێزبوون، ده‌بێت كوردستانیش هه‌ر ئه‌مه پێڕه‌و بكات له به‌رانبه‌ر هه‌موو هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی.
باشه چ گره‌نتییه‌ك هه‌یه هه‌ولێر و كوردستان نه‌بێت به نموونه‌یه‌كی وه‌ك سعوودیه كه ئه‌مه‌ریكایش له‌وێیه، به‌ڵام حووسییه‌كانی سه‌ر به ئێران هه‌راسانیان كردوون و به‌رده‌وام مووشه‌كی پێوه ده‌نێن، زیانیان به‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌مه‌ش بووه‌ته دیارده‌ی ڕۆژانه و زیانی گه‌وره به‌ر ئه‌و وڵاته كه‌وتووه، كه‌چی ئه‌مه‌ریكا له‌وه‌شدا هه‌ر دڵی ئێران ناشكێنێت و به یه‌ك دوو به‌یاننامه كۆتایی به بابه‌ته‌كه دێنێ.
ده‌بێت حكوومه‌تی هه‌رێم پێداچوونه‌وه به پێوه‌ندی و هاوپه‌یمانێتییه‌كانیدا بكات، كێ و چ لایه‌ن و وڵاتێك زیاتر به‌رژه‌وه‌ندی ده‌پارێزێت و سوود و قازانجی زیاتره، له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێك بكه‌وێت و به به‌ڵێن و په‌یمانی زاره‌كی ئه‌مه‌ریكا باوه‌ڕ نه‌كات و لێكدانه‌وه له‌سه‌ر واقیع بكات.