بیركردنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه بڵێین نابێ له كوردستان مه‌یخانه و باڕ و یانه‌ی شه‌وانه و ئه‌و جێیانه‌ی هاوشێوه‌یان كه به‌رهه‌می خۆشگوزه‌رانین، بوونی هه‌بێت. چونكه كوردستان به جیاوازییه‌كانیه‌وه جوانه، ده‌بێ ئێمه‌یش وه‌ك وڵاتان، هه‌موو هێما و مه‌رجێكی ده‌وڵه‌ت و شارستانیمان تێدا بێت و به‌رده‌وام به‌ره‌وپێش بچین.
ئه‌وه‌ی گرنگه بگوترێ ئه‌وه‌یه كه له دنیادا ئه‌و جێیانه زۆر زیاتریش له كوردستان بوونیان هه‌یه و به‌ربڵاوترن، هه‌زاران ساڵه خه‌ڵك و حكوومه‌ت و گه‌شتیار هیچ گرفتێكیان له‌گه‌ڵیدا نییه، بگره هه‌ندێ وڵاتیش بژێوی و داهاتی هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و كه‌رته گه‌شتیارییانه‌یه و خۆیان به وڵاتی مسوڵمان و نوێنه‌ری ئیسلامیش ده‌زانن، به‌ڵام هیچ هاووڵاتییهكیشیان به سۆزداری بڕیار نادات، ئه‌و جێیانه به خزمه‌تگوزاری و بگره ده‌ستكه‌وتنی داهات ده‌بینن و ئازادی له‌وه‌ی ده‌چێته ئه‌وێ یان نا.
وڵاتان به یاسا و ڕێسای تایبه‌ت ئه‌و كه‌رته و ته‌نانه‌ت له‌شفرۆشیشیان ڕێكخستووه، حكوومه‌ت و لایه‌نی ته‌ناهی و پێوه‌ندیدار، ڕاسته‌وخۆ چاودێری ده‌كه‌ن و كه‌رتی ته‌ندروستیش به‌رده‌وام پشكنینی پێویستیان بۆ ده‌كه‌ن، بۆ خزمه‌تی وڵات و زیادكردنی داهات و به‌كارهێنانی بۆ پڕۆژه و خزمه‌تگوزاری و خۆشگوزه‌رانی.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له كوردستان هه‌یه، چه‌ندان ساڵه زۆر بێسه‌روبه‌ر و بێ ڕێسا و ههمهجیانهیه، هه‌ر بازرگان و سه‌رمایه‌دار و به‌رپرسێكی نابه‌رپرس، هه‌ڵده‌ستان جێیه‌كیان به‌بێ بوونی مه‌رجی یاسایی و ته‌ندروستی و ڕێكاره‌كان ده‌كرده‌وه و ده‌ستیان ده‌كرد به كار و پاره په‌یداكردن، دوور له هه‌موو به‌هایه‌ك و ته‌نیا بۆ قازانج، بێ ئه‌وه‌ی باجیشی لێ بده‌ن. زۆرینه‌ی ئه‌م شوێنانه به‌ناوی كافتریا یان چێشتخانه مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام رۆڵی دیسكۆ و یانه‌ی له‌شفرۆشی ده‌بینن و داهاتی خه‌یاڵی كۆ ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه پێویستیان به رێكخستنه‌وه هه‌یه نه‌ك ره‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كجاری.
گرنگه ئه‌و جێیانه دیار بن و لایه‌نی ته‌ناهییان توندوتۆڵ بێت، ڕێكاری پێویست و پشكنینی ته‌ندروستییان بۆ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشی و ڤایرۆس بڵاو نه‌كه‌نه‌وه، باج بده‌ن به‌گوێره‌ی داهاته‌كه‌یان و قه‌ده‌غه بكرێ مرۆڤی خوار ١٨ ساڵ كاریان تێدا بكات یان سه‌ردانیان بكات، هاوكات نزیكی ماڵ و شوێنی گشتی و شوێنی ئاینی نه‌بن.
گرنگیشه له‌شفرۆش تێكه‌ڵ نه‌كرێت له‌گه‌ڵ پیشه‌ی تر، با ئه‌مانیش شوێنیان هه‌بێت له‌ژێر چاودێریدا، به‌ڵام قه‌ده‌غه بكرێ بێنه سه‌ر شاشه و بیانكه‌ن به ئه‌ستێره و سه‌رباس، بۆ ئه‌وه‌ی كچی تریش چاویان لێ نه‌كات و ڕه‌فتار و ئادابی ڕه‌سه‌نی كوردهواری بشێوێنن. ئه‌م پیشه‌یه له دنیادا شوێنی خۆی هه‌یه و ئه‌وه نكۆڵی ناكرێت كه مادام كۆمه‌ڵگه خه‌ڵكی جیاوازی تێدا ده‌ژی، خواستی جیاوازیشیان هه‌یه، كوردستان ده‌توانێ جێی هه‌موویان بكاته‌وه، وه‌ك توركیای سیستم ئیسلامیی كه له‌شفرۆشه‌كانی زۆر پرۆفیشناڵن و باجی خۆیشیان ده‌ده‌نه ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام قه‌ت وه‌ك پاڵه‌وان پێشان نه‌دراون، به‌ڵكو وه‌ك كار ئه‌و پیشه‌یه‌یان هه‌ڵبژاردووه و ژیان وای خواستووه.
خۆ ئه‌گه‌ر تی ڤییه‌كان نابه‌رپرسن و به مه‌به‌ست ره‌واج ده‌ده‌ن به‌م كچانه، به‌ڵام ره‌وا نییه خێزانه‌كان ڕێ بده‌ن منداڵه‌كانیان بینه‌ریان بن، چونكه به ئاشكرا ئه‌و میدیا و كه‌سانه كار بۆ ونكردنی ڕه‌وشتی تاكی كورد ده‌كه‌ن، ئه‌وان به چه‌ند مانگێك بوونه‌ته خاوه‌ن ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها و خانوو و پاره‌ی مۆڵ، بێگومان هه‌موو كه‌س له ژیاندا بۆ ئه‌و ده‌سكه‌وتانه هه‌وڵ ده‌دات، به‌ڵام ده‌بێ به‌ئاره‌قه‌ی ناوچاوان بێت، كه‌چی ئه‌م خاتوونانه به ئاشكرا ده‌ڵێن، كچان ئێوه‌ش وه‌رن وه‌ك ئێمه بكه‌ن و ببن به خاوه‌نی ئه‌م ده‌سكه‌وته مه‌زنانه.
به تێگه‌یشتن له‌و كه‌موكورتییانه، ڕه‌وایه ده‌ستخۆشی له حكوومه‌تی هه‌رێم بكه‌ین كه هه‌ستاوه به داخستنی ئه‌و جێیه ناشه‌رعی و نایاساییانه كه سه‌رچاوه‌ی راسته‌وخۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر و بازرگانین به كچی ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵه‌وه، به‌ڵام داخستنی یه‌كجاری گونجاو نییه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام لایه‌نی پێوه‌نداری گه‌شتوگوزار و ته‌ندروستی و باج، دووباره پێداچوونه‌وه به‌و بابه‌تانه‌دا بكه‌ن، به فۆڕمێكی تر رێكیان بخه‌نه‌وه و مادام ئه‌وان هه‌ر حه‌ز ده‌كه‌ن ئه‌و كاره بكه‌ن، با له ژێر چاودێریدا بن و به‌شێك له داهاته‌كه‌یان بكه‌وێته خزمه‌تی گشتییه‌وه.
به‌ڵێ وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت و دیاره حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێ ئه‌م كاره بكات، هه‌موو كه‌رت و بواره‌كان له چنگی ئه‌م و ئه‌و ده‌ربهێنێت و حكوومه‌تێكی به‌هێز و خزمه‌تكار دروست بكات، هه‌موو بواره‌كان بخاته خزمه‌تی هاووڵاتییه‌وه.