پارتی هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه، كاری بۆ ئه‌وه كردووه كورد سه‌رفراز و خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و قه‌واره و سه‌ربه‌خۆیی خۆی بێت، پاشكۆ و ده‌ربار نه‌بێت، به‌ڵكو وه‌ك نه‌ته‌وه و گه‌لێكی ئازاد، هاوشانی ته‌واوی وڵاتانی دنیا ژیان بكات و خاوه‌ن ماف و سه‌روه‌ری خۆی بێت. بۆ ئه‌مه 115 ساڵه ته‌واوی سه‌ركرده‌كانی بارزان و دواتر له 1946ـه‌وه پارتی، كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كورد و دۆزه ڕه‌واكه‌ی به ئامانج بگات و ده‌ستكه‌وتی زیاتری هه‌بێت، له هه‌ر قۆناغێكیشدا كورد پێویستی به‌هه‌رچی بووبێت، بارزانییه‌كان كردوویانه بۆ ڕزگاری و پاراستن و سه‌ركه‌وتنی گه‌له‌كه‌یان له وڵاتانی تریش، ئه‌مه مێژووه هه‌ر له شۆڕش و خه‌بات دژی سته‌مكاری و داگیركه‌ره‌وه، تا ده‌گات به دامه‌زراندنی ئه‌م حكوومه‌ته‌ی هه‌رێم كه ده‌ستكه‌وتێكی مه‌ده‌نی دیموكراسییه و به‌رهه‌می كورده به رابه‌رایه‌تیی بارزانییه‌كان و پارتی.
به‌ڵگه‌ی ناوێ كه گوتاری پارتی هه‌میشه له خه‌می ماڵی كورد و دۆزی كورددا بووه، خه‌ڵكی كوردستانیش ته‌نیا هیوا و ئومێدیان هه‌ر پارتییه، چونكه وه‌ڵامی ته‌واوی داخوازییه‌كانی له هه‌موو قۆناغه مێژووییه‌كاندا داوه‌ته‌وه، بۆیه پارتی پێویستیی رزگاریی كورد دروستی كردووه، نه‌ك هیچ شتێكی تر، یان وه‌ك هه‌ندێ له حزبهیل كه ئامانجی گه‌وره‌یان شكاندنی پارتییه، نه‌ك كوردایه‌تی و خه‌بات بۆ گه‌لێك. بۆ ئه‌وه‌یش سڵیان له هیچ نه‌كردووه‌ته‌وه، چونكه رقهكهیان به‌رانبه‌ر پارتی وای لێ كردوون هیچیتر نه‌بینن و نه‌زانن میله‌تیش هه‌یه نه‌ك ته‌نیا یه‌ك حزب.
ساڵانێكه دوای ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و دابه‌شكردنی پۆست و ڕۆڵه‌كان، پارتی ئێسته‌یش و ئه‌وكاتیش حه‌زی له به‌غدا و عێراق نه‌كردووه، به‌ڵكو عاشقی كوردستان و پاراستنی حكوومه‌ت و ئه‌زموونه‌كه‌ی بووه، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌یش تێده‌كۆشێ له هه‌ر كوێی دنیا بۆی بكرێت، به‌ڵام مادام حوكمی مێژوو و جیۆپۆڵهتیكه كه ئێسته له عێراقدا بین، وه‌ڵامی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ خواستی گه‌له‌كه‌مان ئه‌وه‌یه كه له چوارچێوه‌ی عێراقدا بین، پارتی سیاسه‌ت ده‌كات و ده‌زانێ كه شه‌ڕی هه‌موو دنیای پێ ناكرێت، بۆیه ده‌یه‌وێ چیتر رێ نه‌دات له عێراقه‌وه سته‌م له كوردستان بكرێت، بۆیه به سه‌ربه‌رزی ده‌چێت بۆ به‌غدا و برایه‌ل عه‌ره‌بیش له‌ناو جه‌رگه‌ی به‌غداوه ده‌زانن دڵی پارتی هه‌ر بۆ كوردایه‌تی لێ ده‌دا.
هه‌ر ئه‌م تێگه‌یشتنه له سیاسه‌ت و جووڵه دیپلۆماتییه‌كان له كاتی خۆیدا، وایكرد پارتی زیاتر متمانه‌ی خه‌ڵك به‌ده‌ست بێنێ و ببێته جێی متمانه و ده‌سته ئهمانهكهی گه‌لی كورد، له به‌رانبه‌ریشدا حزبه‌كانی تر له‌به‌ر سه‌رقاڵییان به پارتییه‌وه، رۆژ به رۆژ بچووكتر و بێ متمانه‌تر ده‌بن و هه‌موویان ڕووی ڕاستییان بۆ میله‌ت ده‌ركه‌وتووه كه هیچ دۆزێكیان نییه جگه له دژایه‌تیی پارتی، خۆ ئه‌و دژایه‌تییه‌ش هه‌ر له‌وێوه ده‌كه‌ن كه پێیان ناخۆشه پارتی ئه‌وه‌نده له قووڵایی كوردبووندایه. ئیتر بۆیه دوا سه‌رقاڵییان ئه‌وه‌یه كه پارتی به‌رگری له عێراق ده‌كات و پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه له ریفراندۆم و كوردایه‌تییه‌كه‌ی، ئێوه هه‌ر له‌و قسانه به‌رده‌وام بن و خه‌ڵكیش راستییه‌كان ده‌بینێت، دادوه‌ریش سندووقه‌كانی ده‌نگدانه كه به‌رده‌وام ئه‌نجامه‌كان ده‌بینین، چۆن هی ئه‌م حزبه هه‌ڵده‌كشێت و هی ئێوه‌ش دادهكشێ.
هه‌میشه عێراق و به‌غدای پێ پیرۆزتر بووه له كوردستان
حزبێكی وه‌ك یه‌كێتی كه هاوبه‌شی حوكمڕانییه له كوردستان له‌گه‌ڵ پارتی، له دوای ڕووخانی ڕژێمی سه‌دامه‌وه هه‌میشه عێراق و به‌غدای پێ پیرۆزتر بووه له كوردستان و شه‌رمیش له‌مه ناكات، ته‌نانه‌ت خیانه‌تیش ده‌كات، دڵخۆشییه‌كه‌ی به عێراق تا ئه‌و ئاسته‌یه كه كه‌ركووكیشیان پێ ده‌فرۆشێت و هه‌ر روویشی دێ قسه بكات، بۆیه عه‌شقه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆك كۆمار وای لێ ده‌كات له 24 سه‌عاتدا له ریزی كوردایه‌تی هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه، ئیتر ئه‌مه‌ش حزبه و ده‌یبینین.
به‌ڵام با بپرسین له عێراقی نوێ‌دا هه‌میشه ئه‌و پۆسته له به‌شی كورد به ژماره‌یه‌كی كه‌می كورسییه‌وه به په‌رۆشی پارتی بۆ تێكنه‌چوونی كوردستان و چاپۆشی لێی، لای ئێوه بووه، كوا چیتان كردووه جگه له خزمه‌ت به عه‌ره‌ب؟ فه‌رموون یه‌ك ده‌ستكه‌وت بخه‌نه ڕوو تا بڵێین پارتی ناحه‌قی ده‌كات كه داوای ئه‌و پۆسته ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بیخاته ریزی خه‌باتی كوردستانه‌وه له‌م قۆناغه‌دا. خۆ ده‌بێت بزانن ئه‌و شهیداییهتان بۆ به‌غدا و پشتكردن له كوردستان، وایكردووه پارتی و ته‌واوی حزب و لایه‌نه‌كان به گومان بن لێتان و هه‌وڵ بده‌ن بتانخهنه قاڵبی خۆتانه‌وه كه به كه‌مترین مانای دیموكراسی، ئێوه بارته‌قای كورسییه‌كانتان نه‌ك نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی كوردستان، ده‌بێ بزانن نوێنه‌ر خه‌ڵك متمانه‌ی پێ ده‌دات و یه‌كه‌م ده‌بێت، ئه‌گه‌رنا شایسته بوونایه، بێگومان ئێوه یه‌كه‌م ده‌بوون.
پارتی مافی خۆیه‌تی بیر له‌وه بكاته‌وه كه شایسته‌یی خۆی به‌گوێره‌ی پێگه و مه‌زنی و ده‌نگ و كورسییه‌كانی وه‌ربگرێت، چونكه خه‌ڵك ئه‌وه‌ی ده‌وێت، بۆیه ده‌نگی پێ ده‌دات، ده‌یه‌وێ ئه‌و نوێنه‌رایه‌تی خواسته‌كانی بكات، بۆیه ئیتر واز له قسه‌ی بێ ئاست و نزمی میدیاكانتان بێنن و ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ ململانێ بكه‌ن، سیاسه‌ت بكه‌ن بۆ كوردستان نه‌ك بۆ دژایه‌تیی پارتی.