"دوژمنایه‌تی ئه‌مه‌ریكا مه‌ترسیداره، به‌ڵام دۆستایه‌تییه‌كه‌ی له ناوت ده‌بات". ئه‌وه گوته‌ی ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیایه كه تا دواسنوور ڕاست و دروسته، ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپاش تا ئه‌و ئاسته له‌گه‌ڵت ده‌بن كه خۆیان ده‌یانه‌وێت، ئه‌وان به مۆڕاڵ سیاسه‌ت ناكه‌ن، به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندی و ئابووری خۆیان له پێش هه‌موو مرۆڤایه‌تی و وڵاتێكه‌وه ده‌بینن.
هه‌ر وڵات و هێزێك هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا بێت و پشتی پێ ببه‌ستێ، ئه‌وا له كۆتادا پشتی شكاوه و دواجار وه‌ك وڵاتانی ئۆكراینا و ئه‌فغانستان و ڕۆژئاوای كوردستان و نموونه‌كانی تری لێ دێت، ئه‌م نموونانه سه‌لماندیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بیت له ناوت ده‌بات، نموونه‌ی زیندوویش هه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئێسته له ئۆكراینا هه‌یه و ڕاسته‌وخۆ ته‌ماشای ده‌كه‌ین. دیمه‌نێكی سه‌یره هه‌موو دنیا بێشه‌رمانه پشتیان تێكرد و ئه‌مه‌ریكایش كه لووتكه‌ی چاوه‌ڕوانی ئۆكراینییه‌كان بوو، ته‌نانه‌ت هه‌ر شه‌ڕه‌كه‌یش هی ئه‌وه تووشی ئه‌و گه‌له بووه، نزای خێریان بۆ ده‌كات، مرۆڤ شۆك ده‌یگرێ كاتێك ئه‌م وێنه تازه‌ی مرۆڤایه‌تیی ده‌بینێت كه دڵڕه‌قانه به به‌رچاویه‌وه كوشتن و خاپووركردن هه‌یه و بێده‌نگه.
ئیتر ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر دۆسته‌كانی ئاوایه، به‌ڵام به‌رانبه‌ر ئێرانی به حیساب دوژمنی، چه‌ندان ساڵه ناتوانێ جگه له قسه و پروپاگه‌نده و هه‌ندێك سزای ئابووری، هیچ هه‌ڵوێستێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌بێت، به‌ڵام له به‌یاننامه و لێدوانی رۆژنامه‌وانیدا زۆر لێهاتوون و به‌رده‌وام ئاماده‌ییان هه‌یه، راستییه‌كه‌ی خه‌ڵكی وڵاتانی ژێر سته‌م، قسه هیچیان بۆ ناكات، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی راستگۆیانه له‌گه‌ڵ دروشمه‌كانی بژی و ئازادییان بۆ مسۆگه‌ر بكات.
ئێسته ئه‌مه‌ریكا خه‌ریكه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی و سه‌لامه‌تی سه‌ربازه‌كانی، هه‌موو مرۆڤایه‌تی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و گورگانخواردیان ده‌كات، ئه‌مه‌یشی به‌رانبه‌ر كورد كردووه و نموونه‌ی هه‌ره زیندوو ڕۆژئاوا بوو، كه بێشه‌رمانه كشایه‌وه و جێیهێشتن و به‌و ده‌رده‌ی بردن كه توركیای دراوسێیان شاره گرنگه‌كانی داگیر كرد.
كورد ده‌بوو زوو بیری له‌وه بكردایه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا هی پشت پێبه‌ستن نییه، به‌ڵام له كولتووره‌وه خۆشباوه‌ڕین و دره‌نگ ئه‌م سیاسه‌تانه‌مان بۆ ده‌ركه‌وت، هه‌رچه‌نده بێوه‌فا نین به‌رانبه‌ر ئه‌و ناوچه ئارامه‌ی ساڵی 1991 بۆیان دابین كردین و رۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌بوو، به‌ڵام مرۆڤایه‌تیی زیاتر چاوه‌ڕوانی له ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، ئه‌وه‌تا ئێسته ورده ورده په‌یكه‌ری چاوه‌ڕوانییه‌كه له به‌رچاومان ده‌شكێت و خه‌مه‌كه گه‌وره‌تر ده‌بێت، ئاخر ئه‌مه‌ی ئۆكراینا ئه‌و په‌یامه‌یشی له پشته‌وه‌یه كه چیتر ته‌نیا هێز بڕیار ده‌دات، هیچ گه‌لێك نابێت پشت به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ببه‌ستێ.
له‌م نووسینه‌دا نموونه‌یه‌كی سه‌رۆك بارزانی و تهلرسن وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكام هاته بیر، كاتێك ویستی به به‌ڵێنێكی زاره‌كی ریفراندۆمی كوردستان دوا بخات، به‌ڵام بارزانی به حه‌كیمی خۆی و دانایی تێگه‌یشتبوو كه به‌ڵێنی ئه‌مه‌ریكا ڕاست نییه، ئایا ئێسته له‌م دۆخه‌دا ئه‌وانه چی ده‌ڵێن كه ئه‌وكات لۆمه‌ی بارزانی‌یان كرد له به‌رانبه‌ر پشتبه‌ستن به گه‌لی خۆی و باوه‌ڕنه‌كردن به ئه‌مه‌ریكا؟
بینیمان پاداشتی 11 هه‌زار شه‌هیدی ڕۆژئاوا و دوو هه‌زار شه‌هیدی پێشمه‌رگه و ١٢ هه‌زار برینداری كورد، ئه‌وه‌بوو له 16ی ئۆكتۆبه‌ردا سه‌یری زرێپۆشه‌كانی عێراق بكات، كاتێك به‌ره‌و كوردستان ده‌هاتن، پشت له رۆژئاوا بكات تا ئیسلامی توندڕۆ زهیتوونهكانیشی به خاكه‌كه به ره‌وا نه‌زانن و بیبڕنه‌وه.