ئاسان محه‌مه‌د
دوای كۆمه‌ڵكوژی و قڕكردنیان، جووه‌كان به ئه‌وروپادا بڵاو بوونه‌وه، كه‌نیسه له ساڵی 1179 زاینی‌دا راسپارده‌ی دا كه جوو جیا بكرێنه‌وه له مه‌سیحییه‌كان و كه‌مپیان بۆ بكرێته‌وه له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كاندا، وریایی درا كه ده‌بێ پانتایییه‌كی دیاریكراوی هه‌بێت و دیواری به‌رزی بۆ بكرێت و ته‌نیا به‌یانیان ده‌رگاكان بكرێنه‌وه و شه‌وان دابخرێن. هیچ كه‌سێك بۆی نییه سه‌ردانی بكات و هیچ جوویهكیش بۆی نییه هاتوچۆ بكات، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه نیشانه‌یه‌ك ببه‌ستێت به‌خۆیه‌وه كه كڵاو و كه‌مه‌ربه‌ندێكی سوور بوو.
جووه‌كان له كه‌مپه‌كاندا ژماره‌یان ڕووی له زیادبوون كرد و جێیهكانیشیان زۆر بچووك و دیاریكراو بوو، هه‌موو وڵاتان هاوڕا بوون له‌وه‌ی كه جوو هیچ ماڵ شوێنێكیان پێ نه‌درێت بۆ حه‌وانه‌وه، تا وای لێ هات كه‌مپ و دار و دیوار به‌سه‌ریاندا ده‌ڕووخا و به كۆمه‌ڵ ده‌مردن و بریندار ده‌بوون، تووشی كارهساتگهلی زۆر ترسناك و خه‌مناك ده‌هاتن. دواجار به‌كۆمه‌ڵكوژی و جێنۆسایدكردنیان و سه‌ربڕین و هه‌ستانی ڕووبارێك خوێن، كۆتایی هات.
ئه‌م گرتن و ڕووداوانه وای له گه‌لی جوو كرد كه هه‌ست به چه‌وسانه‌وه و سته‌م بكه‌ن و بوو به‌مایه‌ی هه‌ستانه‌وه و یهكگرتوویییان، وا ئێسته‌ش وڵاته‌كه‌یان له هه‌ره به‌هێزترین و پێشكه‌وتووترین وڵاته له دنیادا. تاكی جوو خاوه‌نی مه‌زنترین هۆشیاری و هۆشمه‌ندی و ئاگایییه به به‌راورد به تاكی وڵاتانی تر.
كورد كه به هاوده‌ردی جوو ناو ده‌برێت، تا ئێسته نه‌یتوانیوه بچێته وه‌ها پرۆسه‌یه‌كه‌وه و خۆی نۆژه‌ن بكاته‌وه، له هه‌موو بواره‌كاندا ببێته خاوه‌ن ژیارییه‌كی گه‌وره وه‌ك گه‌لێكی یه‌كگرتووی زیندوو و به‌هێز خۆی نمایشی دنیای ده‌ره‌وه بكات.
دیرۆك گه‌واهیده‌ره كه له هه‌موو وێستگه‌كانی خه‌باتی كورددا، كه‌سانی خه‌مخۆر و دڵسۆز و كوردپه‌روه‌ر هه‌بوونه كه هه‌وڵیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی كورد داوه تا بگات به ئامانجی خۆی.
به شاهێدی هه‌موو دنیا، هیچ كات كورد هێنده‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی به‌هێز و تۆكمه و نه‌بووه، هیچ كات هێنده پێشمه‌رگه و كورد ده‌نگدانه‌وه‌یان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا نه‌بووه، ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ش به تێكۆشان و ماندووبوونی دڵسۆزان وه‌چنگ كه‌وتووه و هه‌روا ئاسان نه‌هاتووه‌ته بوون. وه‌لێ حه‌یف له گشت كاته هه‌ستیاره‌كاندا كۆمه‌ڵێك ده‌ستی ناحه‌ز و دوژمنكارانه و په‌روه‌رده‌كراوی ده‌ستی بێگانه و دووبهرهییخواز، له پشته‌وه خه‌نجه‌ری ژه‌هراوییان كردووه به پشتی دڵسۆزانی گه‌لدا و هه‌رچی هه‌وڵ و ده‌ستكه‌وت هه‌بووه، له‌ناویان بردووه و ڕاده‌ستی دوژمن و بێگانه‌یان كردووه.
كاره‌ساته‌كانی ئۆكتۆبه‌ر وه‌ك نموونه، برینێكی قووڵ و ساڕێژنهكراوه، به جه‌سته‌ی هه‌موو كوردێكه‌وه ده‌مێنێته‌وه و هه‌میشه خوێنی لێ ده‌ڕوا.