عه‌لی وه‌ڵه‌دبه‌گی
ساڵێك له‌مه‌وپێش گه‌لی باشوور بوونه خوڵقێنه‌ری رووداوێكی گرنگ له مێژووی هه‌رێمه‌كه‌یان و ناوچه‌كه، بارزانی له سه‌نته‌ری ئه‌م رووداوه و وه‌ك گه‌وره بزوێنه‌ری كه‌شتییه‌كی زه‌به‌لاح بێ‌وچان ئاراسته‌ی رووداوه‌كانی به‌ره‌و ریفراندۆمی خێراتر ده‌كرد. هه‌ر ئه‌مه وای كرد له هه‌موو لایه‌ك قسه‌ی له‌باره‌وه بكرێت. كورد له هه‌موو دنیا چاویان له‌سه‌ر باشوور بوو، حه‌ماسی نه‌ته‌وه‌یی له ترۆپكدا بوو به جۆرێك شه‌قامه‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و ته‌نانه‌ت له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا و باكوریش، كورد به حه‌ماسه‌وه ده‌ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و بوغزی 100 ساڵه‌ی میله‌تێكیان به هاواری سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی ده‌شكاند.
رۆژی ٢٥ ئه‌یلوولی 2017 هات، كورد بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی 100 ساڵه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقدا به ده‌نگێكی به‌رز و بێ سڵه‌مینه‌وه داوای مافی خۆی كرد. ته‌نیا له‌و رۆژه‌دا ده‌كرا هه‌زاران چیرۆك له‌سه‌ر نامۆیی هه‌ستی ناخی ملیۆنان كورد بنووسی، له رووخساریان ده‌تتوانی به ئاسانی شانازی و ئومێد به‌دی بكه‌یت، وه‌ك چۆن دڵه‌ڕاوكێ و ترس له به‌یانی رۆژی دوایی نه‌هاته شاردنه‌وه.
با بێینه سه‌ر ناونیشانی ئه‌م نووسینه، بارزانی، سه‌رانی 16، گۆڕان، شاسوار و ئه‌سه‌دییه‌كان له ساڵوه‌گه‌ڕی ریفراندۆمدا،" هه‌موومان له یادمانه ساڵێك پێش ئێسته بارزانی ٧١ ساڵه به چی گوڕوتینێكه‌وه شار به شار ده‌گه‌ڕا، جۆش و خرۆشی ده‌خسته دڵی جه‌ماوه‌ر، هه‌ر رۆژه له كه‌ناڵێكی جیهانی زه‌رووره‌تی ریفراندۆمی بۆ دنیا روون ده‌كرده‌وه.
بارزانی له كۆتادا توانی زاڵ بێت به‌سه‌ر هه‌موو له‌مپه‌ره‌كان و له رۆژی دیاریكراودا راپرسی ئه‌نجام بدات، ئه‌و یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ی كورد بوو له مێژووی نوێی گه‌لی كورددا بوێریی ئه‌وه بكات له یه‌ك كاتدا و له‌پێناو ئامانجێكی نه‌ته‌وه‌یی پشت له ئێران و توركیا و عێراق و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا بكات و "نه‌خێر" بكات بۆ وه‌ڵامی هه‌موو داواكارییه‌كانیان بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه.
نه‌خێرێك كه دواتر هه‌زاران هه‌ڵوه‌سته و شرۆڤه‌ی له‌سه‌ر كرا، لایه‌نگرانی كردیان به مه‌دالیای شه‌ره‌ف و شانازییان به بوێری و یه‌كهه‌ڵوێستی و سووربوونی سه‌رۆكه‌كه‌یان كرد. چه‌ند ده‌نگێك به‌رز بوونه‌وه گوتیان بارزانی له سیاسه‌ت نازانێ و دوای عاتیفه كه‌وتووه، ئۆپوزسیۆن ده‌یگوت بارزانی یاریی به چاره‌نووسی میله‌تێك كرد به‌هۆی عینادی و تاكڕه‌وییه‌كانی، دیاربوو ده‌یانزانی عینادیكردن له سیاسه‌ت كاره‌ساتی له چه‌شنی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری به دوادا دێت. نه‌یاره سه‌رسه‌خته‌كانیشی دوای ریفراندۆم ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌رفه‌ته‌كه‌یان قۆسته‌وه بۆ دژایه‌تیكردنی.
به پاوانخواز و تاكڕه‌و و عیناد و ته‌نانه‌ت خاینیش ناوی بارزانی‌یان ده‌هێنا. به‌ڵام ئایا راستییه‌كه‌ی بارزانی كامه‌یان بوو؟ وه‌ڵامێكی تاكلایه‌نه و كورت بۆ ئه‌م پرسیاره، تاوانێكی گه‌وره‌یه ده‌رهه‌ق به مێژوو. بارزانی له كاتێكدا خه‌ونی به سه‌ربه‌خۆیی ده‌بینی كه ده‌یزانی وڵاتانی دنیا پشتی ناگرن و دژایه‌تییه‌كی زۆری ده‌كرێت. بارزانی ده‌یویست به ریفراندۆم هه‌مووان راده‌ستی ئه‌مری واقیع بكات و سه‌ربه‌خۆیی بیسه‌پێنێت به‌سه‌ر نه‌یاره‌كانی سه‌ربه‌خۆییدا، كه‌چی كه‌وته ناو بارودۆخێكی ته‌واو جیاواز و زۆری نه‌برد به بێده‌نگی خۆی راده‌ستی ئه‌مری واقیع بوو. بارزانی به ته‌نیا شه‌ڕی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كرد، ته‌نانه‌ت پارته‌كه‌یشی یارمه‌تیده‌ری نه‌بوون و ته‌نیا كاریان چه‌پڵه‌لێدان بوو بۆ بارزانی له جیاتی پلان و به‌رنامه‌دانان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی پێش و پاش ریفراندۆم.
زۆربه‌ی پارت و لایه‌نه‌كانی تریش نه ئه‌وه‌بوو پێشی لێ بگرن، نه ئه‌وه‌ش بوو پاڵپشت و یارمه‌تیده‌ری بن، وه‌ك ته‌ماشاكه‌رێك به تامه‌زرۆیی به دیار دیمه‌نه‌كانه‌وه بوون تا بزانن كۆتایی ده‌گاته كوێ.
ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی پارته‌كه‌ی تا ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێت لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی و وردیان له‌سه‌ر پرسێكی وه‌ها گرنگ ئه‌نجام نه‌دا و هه‌موو قورسایییه‌كه‌یان خسته سه‌رشانی سه‌رۆكه ٧١ ساڵییه‌كه‌یان. ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانتوانی بارزانی رابگرن و یان یارمه‌تی بده‌ن، هیچیان نه‌كرد، نه رایانگرت و نه پاڵپشتێكی راسته‌قینه‌ی بوون.
هه‌رچه‌نده نابێ باسی سه‌رمایه‌دارێك له بیر بكه‌ین كه خۆی و سه‌رمایه‌كه‌ی خسته گه‌ڕ بۆ وه‌ستاندنی بارزانی، به‌ڵام خۆی و سه‌رمایه‌كه‌ی زۆر له‌وه لاوازتر بوون كه رێ له بارزانی و خه‌ونه گه‌وره‌كه‌ی بگرن، شاسوار به بوێرییه‌وه ریسكی كرد به ئاینده‌ی خۆی و به بێ دوودڵیش بۆچوونی خۆی باس كرد.
بارزانی ماندوونه‌ناسانه قورسایییه‌كه‌ی خسته سه‌رشان، به چه‌شنێك تامه‌زرۆی سه‌ربه‌خۆیی بوو كه نه‌یپه‌رژایه سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی تێشووی رێ و به ده‌ستی به‌تاڵ ملی رێی دوور و درێژی سه‌ربه‌خۆیی گرته به‌ر.
رێبواره‌كه‌ی رێی سه‌ربه‌خۆیی وه‌ك بینیمان نه‌گه‌یشته ئامانج و رێیه‌كه‌ی به جێ هێشت، به‌ڵێ راسته كه نیوه‌ی رێیه‌كه‌ی بڕی، به‌ڵام نه‌یگه‌یانده كۆتا. ئێسته ده‌توانی ره‌خنه له بارزانی بگریت بڵێیت كه بۆ بێ تێشوو و به ته‌نیا و بارێكی وه‌ها قورسی خسته سه‌رشان و ملی رێی گرته به‌ر، بۆ گوێی به كه‌س نه‌دا؟ بۆ هاواری سه‌دانی دڵسۆزی نه‌بیست كه داوایان كرد به ته‌نیا نه‌ڕوات؟ بۆ قه‌ده‌ری خۆی و گه‌له‌كه‌ی دایه ده‌ست رێیه‌كی نادیار؟ بۆ له جیاتی ده‌ست پێكردنی رێیه‌كه خه‌ریكی ئاماده‌كاری بۆ رێیه‌كه نه‌بوو؟ بۆ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ناوخۆی به هه‌ند وه‌رنه‌گرت؟
ده‌شتوانی ره‌خنه له پارته‌كه‌ی و پارته‌كانی تر و باقی سه‌ركرده‌كانیش بگریت كه بۆ لێگه‌ران ئه‌م پیاوه ماندووه به ته‌نیا و به بارێكی وه‌ها قورس ملی رێ بگرێته به‌ر؟ بۆ له‌گه‌ڵی نه‌ڕۆیشتن؟ بۆ به‌شێكی ئه‌م باره قورسه‌یان هه‌ڵنه‌گرت؟ بۆ قه‌ده‌ری خۆیان و گه‌له‌كه‌یان ئاوا به ئاسانی به جێ هێشت و خۆیان لێ بێبه‌ری كرد؟ بۆ تا رۆژی ١٦ی ئوكتۆبه‌ر زۆربه‌یان باسی سه‌ربه‌خۆیییان ده‌كرد و دواتر بیریان چوو و كه‌وتنه ره‌خنه‌گرتن؟ بۆ به ناو و بیانووی جیاجیا خۆیان له به‌رپرسیارێتی ده‌دزییه‌وه، چ له پێش ریفراندۆم و چ دوای ریفراندۆمیش؟
به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه ده‌توانین وه‌ڵامێكی دروست بۆ پرسیاره‌كه‌ی سه‌ره‌وه به ده‌ست بێنین.
سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی ئاواتی تاك تاكی كورده، لێ ته‌نیا ئاوات به‌س نییه بۆ گه‌یشتن پێی و هه‌نگاوی ورد و دووربینانه‌ی ده‌وێت سه‌ره‌ڕای خوێن و قوربانیدان. بێكه‌سی شاعیر زوو فه‌رمووی:
داری ئازادی به خوێن ئاو نه‌درێ قه‌د به‌ر ناگرێ
سه‌ربه‌خۆیی بێ فیداكاری ئه‌به‌د سه‌ر ناگرێت.
له‌م رۆشنایی ئه‌م دێڕه هۆنراوه‌ی بێكه‌سی مه‌زن ده‌مه‌وێ باس له هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كان و رووداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر بكه‌م .
له سه‌ره‌تا باس له به‌ره‌ی "نه‌خێر له ئێستادا" كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆر له لایه‌نگرانی ریفراندۆم به كرێگرته و ناپاك وه‌سفیان ده‌كردن، به‌ڵام به لای منه‌وه لانی كه‌م دوو سوودی گه‌وره‌یان بۆ پرۆسه‌ی ریفراندۆم هه‌بوو: یه‌كه‌م، ئه‌م به‌ره‌یه توانی له رێی كه‌مپین و بڵاوكراوه‌كانیه‌وه به دنیای ده‌ره‌وه بڵێ كه نه‌یارانی سه‌ربه‌خۆیی له كوردستان رێژه‌یان ناگاته ٧٪ سه‌ره‌ڕای هه‌موو پاڵپشتییه‌كی هه‌رێمی و ده‌ره‌وه بۆ سه‌رخستنی كه‌مپینه‌كه‌یان. سوودی دووه‌می به‌ره‌ی نه‌خێر پێوه‌ست بوو به‌وه‌ی كه سه‌رانی ئه‌م به‌ره‌یه به مه‌به‌ست یان به بێ مه‌به‌ست وایان له خه‌ڵك گه‌یاند كه به جۆرێك له جۆره‌كان ده‌نگدان به نه‌خێر ده‌نگدان و شه‌ریعه‌تدانه به سه‌رانی ئه‌م به‌ره‌یه و به‌تایبه‌تی شاسوار عبدولواحید خۆی، ئه‌مه‌ش وایكرد نه‌یارانی بارزانی و ریفراندۆم سڵ بكه‌نه‌وه له ده‌نگدان به به‌ره‌ی نه‌خێر تا ده‌نگه‌كه نه‌ڕژێته سه‌ر خه‌رمانی ده‌سكه‌وته‌كانی شاسوار و به‌ره‌كه‌ی.
هه‌ڵوێستی به‌ره‌ی نه‌خێر زۆر روون بوو، ئه‌وان به به‌رده‌وامی باسی مه‌ترسی دوای ریفراندۆمیان ده‌كرد و خه‌ڵكیان له ئه‌گه‌ره ترسناكه‌كان ئاگادار ده‌كرده‌وه، له كاتێكدا كه‌م تا زۆر سه‌رانی ریفراندۆمیش هه‌مان ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌یان به گوێی خه‌ڵك ده‌دا، به‌ڵام به یه‌ك جیاوازی كه به‌ره‌ی نه‌خێر زیهنییه‌تی خه‌ڵكی به‌ره‌و ئاراسته‌ی رازیبوون به مانه‌وه له‌گه‌ل عێراق ده‌برد و پێیانی ده‌گوت سه‌ربه‌خۆیی شایانی باجی وا گه‌وره نییه، له كاتێكدا به‌ره‌ی ریفراندۆم ده‌یانویست ئه‌گه‌ری مه‌ترسییه‌كان له مێشكی تاكی كورد كاڵ بكه‌نه‌وه و ده‌یانگوت سه‌ربه‌خۆیی باج و قوربانیدانی ده‌وێ و ئێمه ئاماده‌ین بیده‌ین.
دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵێك ده‌توانین بڵێین به ده‌ر له دیوه شاراوه‌كانی پشت دروستكردنی به‌ره‌ی نه‌خێر، دروستبوونی ئه‌م به‌ره‌یه بۆ كوردستان و پرسی دیموكراسی و ئازادی بیروڕا ده‌سكه‌وتێكی مه‌زن بوو، هه‌رچه‌نده له هه‌ولێر و دهۆك رێگری زۆر هاته به‌رده‌میان كه پێویست نه‌بوو به‌و شیوه‌یه مه‌ودای ئازادییان ته‌سك بكرێت.
پارتی كه به سه‌ركردایه‌تی بارزانی وه‌ك هێزی یه‌كه‌م له كوردستان خاوه‌نی پڕۆژه‌ی ریفراندۆم بوو، به دوای هێزی تره‌وه بوو تا پاڵپشتی ئه‌م پڕۆژه‌یه بن، له ناویاندا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه دووه‌م هێزی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان بوو. له پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی رۆڵی ئۆپۆزسیۆن و به دیاریكراوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌م تا زۆر له رۆڵی چاودێرێكی سیاسی ده‌چوو نه‌ك رۆڵی هێزێكی سیاسیی خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر كه له دوای پارتی دیموكراتی كوردستان دووه‌م هێزی سیاسیی هه‌رێمه‌كه بوو، /ئه‌وكات گۆڕان هێزی دووه‌می سه‌ر گۆره‌پانی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان بوو كه خاوه‌نی ٢٤ كورسیی په‌رله‌مان بوو/. به‌ڵام ئه‌م حزبه جگه له چه‌ند به‌یاننامه و دیداری رۆژنامه‌وانی، هیچ هه‌نگاوێكی كرداری رژدی نه‌نا بۆ ئاراسته‌كردنی رووداوه‌كان.
بزووتنه‌وه‌یه‌كی وا گه‌وره و جه‌ماوه‌ری ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی هه‌ڵوێستێكی روونی هه‌بێت بۆ ده‌نگده‌رانی و پرسێكی وه‌ها گرنگ و چاره‌نووسسازی له به‌رده‌م جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی به كراوه‌یی به‌جێهێشت.
گۆڕان له بریاردانی له‌سه‌ر ریفراندۆم به روونی ترس و دڵه‌ڕاوكێی تیادا به‌دی ده‌كرا، سه‌ركرده‌كانی ته‌نیا سلێمانییان به ماڵی خۆیان داده‌نا و له هه‌ولێر خۆیان به میوان ده‌زانی، بۆیه بۆ ته‌نیا جارێكیش رێی پایته‌ختیان نه‌گرته به‌ر له‌پێناو ئاراسته‌كردنی پرۆسه‌یه‌كی وه‌ها گرنگ و چاره‌نووسساز كه ژیانی تاك تاكی خه‌ڵكی كوردستانی پێوه گرێ درابوو. راسته گۆڕان به هێزی چه‌ك له هه‌ولێر له په‌رله‌مان و حكوومه‌ت وه‌ده‌ر نرابوو. به‌ڵام نه‌ده‌بوو ئه‌و هێزه به‌و جۆره خه‌مسارادانه به دیار رووداوه‌كانه‌وه دا‌نیشێت و هه‌نگاوی كرداری نه‌نێت چ به ئاراسته‌ی پشتیوانی یان دژایه‌تیش بێت.
له كۆتادا ناكرێت هێزیكی سیاسی ته‌نیا ته‌ماشاكه‌ر بێت و دواتر لۆمه‌ی هێزه‌كانی تر بكات له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانیان. بێ هه‌ڵوێستی و خۆدوورگرتن له هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی گۆڕانی له هێزێكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری و كاریگه‌ره‌وه كرد به بزووتنه‌وه‌یه‌كی لاواز و په‌راوێزخراو كه دواتر نه‌یارانی به "حزبی فه‌یسبووك" ناویان ده‌برد.
ئه‌م بزووتنه‌وه گه‌وره‌یه ته‌نانه‌ت له كاتی له‌ده‌ستدانی كه‌ركووك و شنگال و خانه‌قین و ناوچه كوردستانییه‌كانی تردا، نه‌یتوانی به دیاریكراوی هه‌ڵوێستێكی روونی هه‌بێت و هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی له به‌رانبه‌ر كۆی رووداوه‌كان نه‌بوو، جگه له ده‌ركردنی چه‌ند به‌یاننامه‌یه‌كی لاواز كه به دروستی نه‌ده‌زانرا سه‌ركۆنه‌ی كێ ده‌كات و ستایشی كێ؟
سه‌رانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌پێی وه‌سفی هه‌ڤاڵانی خۆیان "كۆمه‌ڵێك كاڵفام" و به‌پێی وه‌سفی پارتییه‌كان "خاین و خۆفرۆش" و به‌پێی وه‌سفی خه‌ڵكیش "خاكفرۆش" بوون، به‌ڵام خۆیان كاره‌كانیان به نیشتمانپه‌روه‌ری و دوورخستنه‌وه‌ی شه‌ڕ و ئاگر ده‌فرۆشته‌وه به كورد و كه‌ركووكییه‌كان. لێره‌دا نامه‌وێ به‌ڵگه له‌سه‌ر كاڵفامی و خیانه‌ت و خۆفرۆشی و خاكفرۆشی ئه‌م ده‌سته‌یه بێنمه‌وه، چۆنكه هه‌ر خۆیان هه‌موو به‌ڵگه‌كانیان له رۆژی ١٦ مانگ و رۆژانی دواتر خسته روو، ئێسته‌یش ده‌نگوڕه‌نگیان له گه‌ڕانێكی چه‌ند چركه‌یی گووگڵ و یوتیوب ده‌دۆزیته‌وه كه چۆن پاساویان بۆ خیانه‌ته‌كه‌یان ده‌هێنایه‌وه و له به‌رانبه‌ریشدا ئاغاكانیان چۆن سوپاسیان ده‌كردن.
به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كام له‌م وه‌سفانه‌ی سه‌ره‌وه گونجاوترن بۆ سه‌رانی 16؟
كاڵفام بوون، چونكه تا ئێواره‌ی 16ی مانگیش وایانده‌زانی حه‌شدی شه‌عبی ته‌نیا دێته ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك و نایه‌ته ناوشار و شاره‌كه به جوانی پێشكه‌شی ئه‌وان ده‌كات، دواتر بینیمان چۆن له بازگه‌كان سووكایه‌تییان كرد به سه‌رانی 16 و هه‌موو باره‌گاكانیان چه‌ك كران .
خاین بوون، چونكه سه‌نگه‌ری خۆیان چۆڵ كرد، ته‌نانه‌ت ئاگاداری ئه‌و هێزانه‌شیان نه‌كرد كه سه‌ر به هه‌مان حزبی خۆیان بوون و لێگه‌ڕان دوژمن له پشته‌وه زیاتر له ٥٠ پێشمه‌رگه‌ی ئازای ئه‌م خاكه خه‌ڵتانی خوێن بكات.
خۆفرۆش بوون، كاتێ خۆیان و هێزه‌كانیان خسته خزمه‌ت داگیركه‌ران و پشتیان له براكانیان كرد.
خاكفرۆش بوون، ئه‌وان له شه‌وو ڕۆژێكدا خه‌ونی 100 ساڵه‌ی كوردیان له‌بار برد و قودسی كوردستانیان راده‌ستی داگیركه‌ران كرد .
لێره به دواوه ده‌بێ وشه‌یه‌كی نوێ دابتاشین تا جێی ئه‌م هه‌موو وه‌سفه‌ی تێدا بێته‌وه بۆ سه‌رانی 16، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌مانه كردیان له مێژووی كورد و كوردستان به‌م شێوه‌یه رووی نه‌داوه، ئاخر له كوردستان "جاش" هه‌بوون كه ته‌نیا خۆفرۆش بوونه، كاڵفام نه‌بوونه زانیویانه خۆیان له به‌رانبه‌ر چه‌ند ده‌فرۆشن و دواتر به‌های خۆیان وه‌رگرتووه، خاینه‌كانیش به‌هه‌مانشێوه له هه‌ڵپه‌ی پاره و ده‌سه‌ڵات خیانه‌تیان له گه‌له‌كه‌ی خۆیان كردووه، به‌ڵام سه‌رانی 16 خۆ خاوه‌ن پاره و ده‌سه‌ڵاتیش بوون و كه‌ركووكیش له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا بوو، كه‌چی هه‌ر ملیان دایه به‌ر ئه‌م خیانه‌ته.
راستییه‌كه‌ی ئامانجی سه‌ره‌كیی سه‌رانی 16 و ئه‌سه‌دییه‌كان له هه‌موو ئه‌و سه‌رشۆڕییانه‌ی تۆماریان كرد، بۆ جڵه‌وگرتنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان بوو له رێی ناشه‌رعی، كاتێك كه بێ‌ئومێد بوون له‌وه‌ی بتوانن متمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به ده‌ست بێنن، ویستیان له رێی به ده‌ستهێنانی متمانه‌ی دوژمنانی كوردستانه‌وه له‌سه‌ر كورسیی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم دابنیشن.
كوردستانییان ده‌بێت چاوكراوه بن و له‌وه باش تێبگه‌ن كه سه‌رانی 16 و ئه‌سه‌دییه‌كان هه‌موو رێیه‌ك ده‌گرنه به‌ر بۆ پیاده‌كردنی ئه‌جێندای ئاغاكانیان، بۆیه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ده‌بێ به‌ره‌نگاری بیری خیانه‌ت بینه‌وه و نه‌هێڵین له‌مه زیاتر زیانمان لێ بده‌ن.