نامۆ ئه‌حمه‌د سه‌لام
ڕووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی كه له كوردستان ڕوویان دا، پێمان ده‌ڵێن قوربانیی یه‌كه‌م و كۆتایی هه‌ر منداڵه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س و لایه‌نێك و ڕێكخراوێكی فه‌رمی ئاماژه به قوربانییه‌كانیان بده‌ن، هه‌موو كات وه‌ك حاڵه‌تێكی لاوه‌كی باس له منداڵ كراوه، بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی كه منداڵ چه‌ند زیانی ده‌روونی به گیان و ڕۆحی گه‌یشتووه، كه ئه‌م دیارده‌یه له‌گه‌ڵیدا گه‌وره ده‌بێت و دواجار ئه‌و منداڵه‌ش ده‌بێته تاكێكی ناو كۆمه‌ڵگه، هه‌موو ئه‌و كاریگه‌رییه ده‌روونییانه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونیدا چه‌كه‌ره ده‌كات.
هه‌ڵبه‌ت منی تاك هیچ شاره‌زایی زانستی كۆمه‌ڵناسی و ده‌روونی نیم تا شیكردنه‌وه‌یه‌كی زانستی بۆ بكه‌م، به‌ڵكو ده‌مه‌وێ وه‌ك هه‌ر كه‌سێك ئه‌وه‌ی ده‌بینم و ئازارم پێ ده‌به‌خشێت قسه‌ی له‌باره‌وه بكه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم به‌م نووسینه رۆحم ئاسووده بكه‌م و سوودێكیش بگه‌یه‌نم به كه‌سانی پێوه‌ندیدار، ڕووی ده‌میشم بۆ خێزانه‌كانه كه به‌هه‌ر جۆرێك له جۆره‌كان كاتێك ده‌یانه‌وێ بڕیار له‌سه‌ر هه‌ر شتێك یان بابه‌تێك بده‌ن، منداڵیان بیر بێت، چونكه منداڵ ئه‌و فریشته نازداره‌یه كه هیچ كات شایانی ئه‌وه نییه ئازار بدرێت، چ ئازاری جه‌سته‌یی یان ئازاری ده‌روونی، گه‌وره‌كان ده‌توانن به‌رگری بكه‌ن و ده‌توانن بڕیاریش بده‌ن، به‌ڵام هه‌موو سات منداڵه‌كان ده‌بنه قوربانیی بڕیاردانی گه‌وره‌كان.
نموونه‌ی ئه‌م ئه‌شكه‌نجه‌دانه زۆرن ئه‌گه‌ر ته‌نیا ئه‌مساڵ به نموونه بێنینه‌وه، چه‌ند ڕووداوێكی زۆر ناخۆش ڕوویان دا كه زیاترینیان منداڵ تێیدا قوربانیی سه‌ره‌كی بوون، كه‌مترین قسهوباسیشیان له‌سه‌ر كراوه، وه‌ك قوربانیدانی منداڵ زیاتر گه‌وره‌كان بوونه و چیرۆكی ئازاردانیان و منداڵه‌كانیش فه‌رامۆش كران، ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌و نموونه زیندووانه‌ی كه پێم خۆشه ئاماژه‌یان پێ بده‌م :
* كاتێك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا ده‌ڕۆین، سواڵكه‌رێك ده‌بینین بۆ جووڵاندنی هه‌ستی به‌رامبه‌ر منداڵ به‌كار دێنێت، به باوه‌شییه‌وه یان له‌سه‌ر كورسییه‌كی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت سواڵی پێ ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكرێته‌وه ئه‌و دیارده‌ی سواڵكردنه له شیر خواردنه‌وه له گه‌ڵیدا گه‌وره ده‌بێت .
* كاتێك دایك و باوكێك بڕیاڕ ده‌ده‌ن بۆ خۆشبه‌ختی و گه‌ڕان به شوێن ژیانێكی نوێ‌دا ڕێی قاچاخ بگرنه به‌ر، به‌بێ ئه‌وه‌ی پرس به منداڵ و ژیانی منداڵه‌كانیان بكه‌ن، ئایا مانه‌وه‌ی له‌و شوێنه پێ خۆشتره كه منداڵێكی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ بێت و یاریی له‌گه‌ڵ بكات، به‌ڵام تۆی گه‌وره دێیت ترسناكترین ڕێی ڕۆیشتن هه‌ڵده‌بژێریت و ده‌ده‌یته ده‌ست قه‌ده‌ری ترس و هه‌ڵكشان و داكشانی شه‌پۆلی زه‌ریاكان، منداڵ له كوێی ده‌م بڕیاره‌دا به‌شداره؟
* كاتێك باوك و باوه‌ژنێك هاوبه‌ش ده‌بن له ئازاردانی منداڵی خێزانی یه‌كه‌می پیاوه‌كه و به دڕنده‌ترین شێوه ئازاردانی ده‌ده‌ن، یان به پێچه‌وانه‌وه كاتێك باوهپیارهكه كه له‌گه‌ڵ دایكی منداڵه‌كه ڕێك ده‌كه‌ون بۆ خۆشییه‌كانی خۆیان ئازاری منداڵه‌كانیان بده‌ن.
*كاتێك مامۆستا وه‌ك مافێكی سه‌ره‌تایی و به‌ده‌ستهێنانی شایسته داراییه‌كانی خۆی خوێندن بایكۆت ده‌كات، ئه‌مه‌ش هه‌ر منداڵه‌كه ده‌بێت باجی دواكه‌وتنی خوێندنه‌كه‌ی بدات .
* كاتێك ژن و مێردێكیش به‌هۆی كێشه‌كانی خۆیان و لێك تێنه‌گه‌شتنیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر، زیانمه‌ندی سه‌ره‌كی له جیابوونه‌وه‌یان، ته‌نیا منداڵ ده‌بێت .
* كاتێك خیانه‌تی هاوسه‌رگیری ڕوو ده‌دات، باوكێك بڕیاڕی كوشتنی ژن و منداڵه‌كانی ده‌دات به دڕنده‌ترین شێوه، قوربانییه سه‌ره‌كییه‌كه‌ش دیسانه‌وه هه‌ر منداڵه .
ئه‌م حاڵه‌تانه و چه‌ندان حاڵه‌تی تریش هه‌ن كه سه‌رئه‌نجام منداڵ باجی داون، دیسانه‌وه ده‌یڵێمه‌وه ئه‌وه‌ی كه‌مترین قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه، هه‌ر منداڵه!
له كۆتادا ده‌ڵێم منداڵ هه‌ر ده‌بێت باج بدات !گه‌وره‌كانیش تاكه‌ی بیر له بڕیاڕهكانیان نه‌كه‌نه‌وه؟