هه‌لاوین یه‌كێكه له‌و بۆنانه‌ی ساڵانه له شه‌وی 31ی ئۆكتۆبه‌ردا له‌لایه‌ن وڵاتانی رۆژئاواوه یادی ده‌كرێته‌وه وه‌ك جه‌ژنێكی مه‌سیحی، تێیدا چه‌ندان چالاكی ترسناك و گۆڕینی جلوبه‌رگی جۆراوجۆری ترسناك له‌و بۆنه‌یه‌دا به‌كار دێت، وه‌ك ده‌بینرێت له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ده‌سته‌واژه‌ی هه‌لاوین زۆر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌كار ده‌هێنرێت له‌سه‌ر زاری تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه به‌گشتی و زۆر له منداڵان به تایبه‌تی، كه ده‌توانم بڵێم سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كه لێره‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دات.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی منی كورده له ده‌ستبردن بۆ ئه‌م نووسینه‌م، له‌وه‌وه سه‌رچاوه ناگرێت كه دژی هیچ جۆرێك له بیروباوه‌ڕ و فكری جیاواز بم، یا دژ به هیچ جۆرێك له ئاینه‌كانی تر بم كه نابێت خه‌ڵكی تر موماره‌سه‌یان بكات، به‌ڵكو بڕوای ره‌هام به دیدی جیاواز و قسه‌ی جیاواز و هه‌ڵسوكه‌وتی جیاوازی هه‌موو تاكێك هه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لام جێی ترس و شۆكه، ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه ئه‌م جۆره یادانه ببن به نه‌ریت و ترسی ئه‌وه‌ی لێ ده‌ربكه‌وێت كه كولتوور و ژیانی ئاسایی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵی كورده‌واری به‌ره‌و داڕمان ببات.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا زۆر به ڕوونی به‌دی ده‌كرێت ئه‌وه‌یه كه ده‌بینین وڵاتانی رۆژاوا چه‌ند به شێوازێكی نه‌رمونیان به رێی جۆراوجۆر كه دیارترینیان په‌روه‌رده‌یه، ده‌یانه‌وێ ئه‌م جه‌ژنه به كۆمه‌ڵگه‌كانی جیاواز له خۆیان ئاشنا بكه‌ن و كاریگه‌ری راسته‌وخۆ بخه‌نه سه‌ر هزر و مێشكی منداڵ و له‌گه‌ڵیدا گه‌وره‌یان بكات، تا به‌ته‌واوی ره‌گ داده‌كوتێ له مێشكیاندا. سه‌رنجی منیش ئه‌م كاریگه‌رییه كه له‌گه‌ڵم گه‌وره ده‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی تۆ به ئاشكرا دركی پێ بكه‌یت، كولتوور و داونه‌ریتی تۆی به‌ره‌و نه‌مان بردووه و كولتووره‌كه‌ی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی جوان له ناوماندا چه‌سپاندووه و به ئه‌سته‌میش لێی ده‌رباز ده‌بین و كۆمه‌ڵگه‌ش ده‌بینێت نه‌وه دوای نه‌وه به‌ره‌و داڕمان و له‌ناوچوون ده‌چێت.
له‌وانه‌یه لای تۆی خوێنه‌ر ئه‌و پرسیاره دروست ببێت كه كۆمه‌ڵگه له یادكردنه‌وه‌ی بۆنه‌یه‌كی وه‌هادا ده‌بێت چ زیانێك بكات؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی زۆر ئاسانه ئه‌گه‌ر به چاوی ئینتیما و نیشتمان و خاك هه‌ڵسه‌نگاندان بۆ ئه‌م ترسه بكه‌یت، كۆمه‌ڵگه بریتییه له كۆمه‌ڵێك بنه‌ما وه‌ك هه‌مووان ده‌زانین (خاك، زمان، ئاڵا، داونه‌ریت) و چه‌ندان بنچینه‌ی تر كه هه‌موویان وه‌ك زنجیرێك گرێدراوی یه‌كترن، به جۆرێك كاریگه‌ری یه‌ك له دوای یه‌ك به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، بۆ نموونه كاتێك تۆ ده‌ته‌وێ له داونه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆت لا بده‌یت، ئه‌و حاڵه‌ته تێپه‌ڕێنیت، به‌لاته‌وه گرنگ نییه به كام زمان ئاخاوتن ده‌كه‌یت، كاتێكیش زمانی خۆت لا گرنگ نه‌ما، خاك به‌لاته‌وه گرنگ نامێنێت و ده‌توانی ئه‌گه‌ر له خاكی خۆتدا له‌گه‌ڵ هاوزمانی خۆت ژیان به‌سه‌ر به‌سه‌ر نه‌به‌یت، له خاكێكی تردا ژیان به‌رده‌وامی پێ بده‌یت، دواتریش به‌هه‌مانشێوه بۆ بنه‌ماكانی تر. له كۆتاییدا ته‌ماشا ده‌كه‌یت نه‌وه‌یه‌ك به‌بێ ئه‌وه‌ی د‌رك به‌م راستییانه بكات، كاریگه‌ری ژیان و گوزه‌ران و داونه‌ریتی وڵاتانی تر هه‌ر له سه‌ره‌تایی منداڵییه‌وه له مێشكدا چه‌سپێنراوه به ئه‌سته‌م ده‌توانێ لێی ده‌رباز بێت .
بۆیه ئه‌ركی حكوومه‌ت و رێكخراوه‌كانی ناحكوومه‌تی و خێزان و مامۆستای ئاینی و په‌روه‌رده و زانكۆكانه، له هۆشیاركردنه‌وه و دانانی میكانیزمێك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره بۆنانه نه‌كرێن به هۆی له ده‌ستدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه.