‎خەڵاتی پێشمەرگە خەڵاتی مرۆڤایەتی

PM:05:29:18/02/2017 ‌

‎كە پێشمەرگە ئەفسانەی داعشی شكاند مرۆڤایەتی سەركەوت و كۆمەڵێك دەستەواژەی نوێ و كاریگەر كەوتنە نێو فەرهەنگی كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی. لە هەموو دەستەواژەكانیش گرنگتر پێكەوە كاركردن و هاوئاهەنگیكردنی نێوان هێزەكانی خێر كە نوێنەرایەتی بەرەی مرۆڤایەتی دەكەن و هەمووشیان لەسەر خاكی كوردستان و لە بن سێبەری هێزی پێشمەرگە یەكیان گرتووە.
‎بارزانی كە ئێستا لە یەكێك لە گرنگترین و كاریگەرترین دیداری زلهێزەكانی دنیایە لە میونشن, جگە لە گرنگی پێگەی هەرێمی كوردستان لە ترافیكی نوێی جیهاندا، مانا و بەهاكانی سەركەوتنی لە خەڵاتێك بەناوی "خەڵاتی پێشمەرگە" كۆكردووه‌تەوە و بۆ یه‌كەمین جار بە وەزیری بەرگری ئەمەریكا بەخشرا كە نوێنەرایەتی گەورەترین هێزی جیهان دەكات.
‎خەڵاتی پێشمەرگە كە سیمبولی سەركەوتنی پێشمەرگەی لە شەكاوەیی ئاڵای كوردستان تێدایە و خۆی كردووه‌تە قەڵغانی بەرگریكردن لە جیهان كە گۆی زەوی وەك دروشم لە پشتی پێشمەرگە داندراوە، ئەندامانی شاندی یاوەری بارزانی ڕەنگدانەوەی هەمان هێمان كە زۆرینەیان وەك بارزانی زۆرینەی ژیانیان وەك پێشمەرگە لە بەرگریكردن لە گەلی بەشخوراوی كوردستان به‌كار هێناوه‌.
‎خەڵاتی پێشمەرگە ڕێزگرتنی گەلی كوردستانە لە دۆستان كە لە دۆخێكی دژوار بەهانای كوڕدستانەوە هاتن. هەروەها پێگیرییە بەو دۆستایەتی و هاوپەیمانێتیە كە هەموو مرۆڤایەتی بە ئومێدەوە لێی دەڕوانێ و گەلی كوردستانی دوای دابڕانێكی درێژ و هاواری دەرەوەی حیساباتە مێژووییەكانەوە, جارێكی تر لە دەروازە بەرینەكانی گەلی كوردستان. و ئامانجەكانی لە ئامانجە مرۆییەكانی مرۆڤایەتی بەستەوە كە پێشمەرگە لە هێلەكانی پێشەوە بە قوربانیدان و ئازایەتی خۆیان لە بڵندترین ئاستی بەها مرۆیەكان ڕایانگرتووە.
پێشمەرگە كە بووه‌ته‌ ناونیشانی پارێزگاری لە مرۆڤایەتی و زێرەڤانی بەهاكانی و هەموو سەركردە و كاربەدەستانی دنیا لە بەردەم قوربانیدانەكانی دەچەمێنەوە ئەوە لە كوردستان. و لە بەرەكانی شەڕ لە ناخۆشترین. بارودۆخ درێژە بە بەرگریكردن. دەدەن ئەوەش بە پلەی یەكەم بۆ ئەو نا لۆژیكییەی حكوومەتی عێڕاق دەگەڕێتەوە كە تاكە ناوەندی سیاسی دنیایە بە سەركەوتنەكانی پێشمەرگە قەڵس بووە و وەك پێشتر هەوڵ بۆ پەراوێز خستنی دەدا وەك چۆن زیاتر لە 13 ساڵە بودجە و شایستە دارایی و سەربازییەكانی بۆ ڕەوانە ناكات كە لە دەستووری عێراق ئەو مافە بۆ پێشمەرگە بڕیاری لەسەر دراوە, بە هەمانشێوە ڕێگری لەو هاوكاریانەش دەكات كە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ پێشمەرگەیان دەنێری، هەر ئەوەش بوو وای كرد زۆرینەی وڵاتان ڕاستەوخۆ هاریكاریەكانیان بگەیه‌ننە پێشمەرگە و ڕێگرییەكانی عێراقیش لە پەراوێزی گرنگیدانەكانیان. مایەوە.
‎لەسەر ئاستی ناوخۆی هەرێمی كوڕدستانیشدا, پێشمەرگە هەمووانی خستووه‌تە بەردەم بەرپرسیارێتییه‌كی ئەخڵاقی و نیشتمانی كە هەموو لایەك بۆ ئەو قۆناغە پێویستە تەحەمولی یەكتر بكەن و زیاتر خۆیان لە بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانیبەكان نزیك بكەنەوە, نەك بە پێچەوانەوە بۆ لەباربردنی ئەوەی وەدەست هاتووە و ئومێد دەكرێ وەدەست بێت, هاوئاهەنگی نەیارانی كوردستان و گەلەكەی بكەن. تەنیا بەهۆی هەبوونی ململانێی سیاسی لە نێوان لایەنەكاندا كە لە هەموو دنیا ئەو ململانێیە بە شێوازی جیاواز هەیە, بەڵام كە كار گەیشتە سەر بەرژەوەندیە باڵاكان هەموویان ناكۆكی بۆ كاتێكی تر هەڵدەگرن و پێكەوە شان دەدەنە بەر ئەو بەرپرسیارێتیەی پێویستی بە هەمووانە.
‎ئاسۆ حاجی