پێكهێنانی كابینه‌ی نۆ دوای ململانێ و دواكه‌وتنێكی زۆر به‌رهه‌م هێنرا، ئه‌م كابینه‌یه له قۆناغێكی نوێ و به پێكهاته و هێز و هاوسه‌نگییه‌كی سیاسی جیاواز له كابینه‌كانی تر پێكهاتووه. لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای فیفتی فیفتی حكوومه‌تیان پێك نه‌هێناوه، هێزه‌كانی كوردستان له دوو هێز، دابه‌شی سه‌ر سێ هێز بوون، پارتی دیموكراتی كوردستان تا ئێسته له پله‌ی یه‌كه‌می لایه‌نه سیاسییه‌كاندایه و زۆرترین كورسیی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست هێناوه. له سه‌رده‌می ئه‌م كابینه‌یه‌دا ئۆپۆزسیۆنێكی بچووكی لاوازیش هه‌ن كه بڕوا ناكرێت كاریگه‌ری و كارتێكردنی به كرده‌وه له‌سه‌ر ڕه‌وشی سیاسی دروست بكه‌ن.
كابینه‌ی نۆ ئه‌ركی زۆره, له پێش هه‌موویانه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی گه‌نده‌ڵییه، گه‌نده‌ڵی هه‌ر به‌ته‌نیا (پاره و به‌كارهێنانی موڵكی گشتی و ته‌خشان و په‌خشانی داهاتی گشتی نییه)، به‌ڵكو چاره‌سه‌ری گه‌نده‌ڵی (كێشه‌ی ئه‌خلاق و فكر و ڕه‌وشت و ده‌وامی فه‌رمی فه‌رمانگه‌كان و شێوازی كاركردن و نه‌هێشتنی ڕۆتین و به‌كارهێنانی پله‌وپایه‌ی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی و كه‌سی) و ده‌یان شتی تر ده‌گرێته‌وه.
ئه‌ندازیارێك، پزیشكێك، مامۆستایه‌كی زانكۆ، هه‌ندێك مامۆستای قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی، ژمێریار و كادری حزبی و ئه‌وانه‌ی به‌ناو له ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و به‌ڕێوه‌به‌ره مامناوه‌ندی و به‌رپرسه حزبییه‌كان، له ڕۆژێكدا یه‌ك سه‌عات له شوێنی فه‌رمی خۆیان ده‌وام ده‌كه‌ن و كاته‌كانی تریشیان هه‌مووی له كه‌رتی تایبه‌ت، یان له‌ناو باره‌گای حزب به‌سه‌ر ده‌به‌ن، هه‌یشیانه پتر له كارێك له‌یه‌ك كاتدا ده‌كات.
ئه‌م دیارده‌یه نه‌ك هه‌ر زیانی به به‌ڕێكردن و ڕاییكردنی كاروباری گشتی هاووڵاتییان گه‌یاندووه، هه‌رێمی كوردستانیشی تووشی ئیفلیجی ئه‌خلاقی و به‌رهه‌مهێنان و به‌ڕێوه‌بردن كردووه، هه‌روه‌ها رێژه‌ی بێكاری زیاد كردووه و ده‌رفه‌تی كاركردنی له به‌رده‌م خه‌ڵكی تر كه‌م كردووه‌ته‌وه.
ئه‌وانه‌ی له حزب كار ده‌كه‌ن، له حكوومه‌تیش پله‌وپایه‌یان هه‌یه، پێویست ناكات له یه‌ك كاتدا به‌ناو له چه‌ند شوێنێك مووچه وه‌ربگرن، پێویسته ئه‌م ده‌رفه‌تانه به خه‌ڵكی تر بدرێت. چاره‌سه‌ری خانه‌نشینی و دووباره ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست بۆ ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه له یه‌ك ڕۆژدا خانه‌نشین ده‌كرێن و گرێبه‌ستیشیان بۆ مۆر ده‌كرێته‌وه.
ئیفاد و سه‌فه‌ر و پێشوازی له میوانی تایبه‌ت له فه‌رمانگه‌كان و نانخواردنی كارمه‌ند و به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ری میری و ئینته‌رنێت له‌لایه‌ن مووچه‌خۆران و پشتگوێخستنی كاروباری هاووڵاتییان، گرفتی زه‌قی ناو داودهزگهن. زۆری مووچه‌خۆر له هه‌ندێك فه‌رمانگه و ده‌زگه، نه‌بوونی مووچه‌خۆری پێویست له هه‌ندێكی تردا وایكردووه له یه‌كه‌میان مووچه‌خۆران له ڕكابه‌ری یه‌كتر كار نه‌كه‌ن و له‌وه‌ی دوومیشیدا له‌به‌ر كه‌میان كاروباری خه‌ڵك دوا بكه‌وێت.
كه‌مكردنه‌وه‌ی واسیته و واسیته‌كاری، كه‌مكردنه‌وه‌ی باج له‌سه‌ر خه‌ڵك له كاتێكدا مووچه خراپه و داهاتی تاك زیادی نه‌كردووه، به‌ڵام باج له‌سه‌ر هه‌موو شتێك دانراوه. ڕێگرتن له كه‌رتی تایبه‌ت كه هیچ پێوه‌ندییه‌كی به جووڵاندنی بازاڕی ئازاد و په‌ره‌پێدانی ڕۆڵی كه‌رتی تایبه‌ت نییه، ته‌نیا كۆكردنه‌وه‌ی پاره و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی گیرفانی تایبه‌تی هه‌ندێك كه‌سه و به‌س.
لیژنه‌كانی كڕین و چاككردنه‌وه و ئۆتۆمبێل و په‌ڕاوگه.. تاد، لای هه‌موو كه‌سێك ئاشكرایه لیژنه‌ی لرفكردن و خۆدهوڵهمهندكردنن، ته‌نانه‌ت كاتێك وای لێ هاتبوو هیچ نهسرهیهیهك نه‌ده‌بووایه بگه‌ڕێنرێته‌وه خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت، به‌هه‌ر جۆرێك بووایه ده‌بوو خه‌رج بكرێت و دابه‌ش بكرێت. تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی نه‌سریه نه‌ما و مووچه بڕاو سیستمی پاشه‌كه‌وت هاته ئاراوه.
بازرگانی له‌ناو ده‌زگه‌كانی حكوومه‌ت نه‌مێنێت، پاس بۆ هاتوچۆی فه‌رمانگه دابنرێت و ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت نه‌هێڵرێت كه هه‌م خه‌رجییه‌كی زۆری خستووه‌ته سه‌ر حكوومه‌ت، هه‌م جیاوازی و خراپ سوود لێوه‌رگرتنیشی تێدایه.
له‌م كابینه‌یه‌دا به سه‌دان درشته شت هه‌ن كه ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكرێن، به هه‌زاران ورده شتیش هه‌ن، ده‌بێ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌وه بكرێت.. هه‌موویان بوونه‌ته مایه‌ی تێكچوونی سیستمی كاركردن و سه‌رچاوه‌ی بێزاركردنی هاووڵاتین.
شته‌كان بۆ كابینه‌ی نوێی نۆ زۆرن.. به‌ڵام ده‌كرێت به كرده‌وه خراپه‌كارییه‌كان ڕابگیرێن و دواتر چاره‌سه‌ر بكرێن. ئه‌و هیوایه‌ی خه‌ڵك له‌باره‌ی كابینه‌كه له وێنا و تێڕوانین و لێكدانه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆی دروستی كردووه، بكرێته كرده‌وه.