ئێمه هه‌میشه به‌گومان و گریمانه‌وه له هه‌واڵ و ناوهڕۆك و په‌یام و گوتاری هه‌واڵی كه‌ناڵه كوردییه‌كان ده‌نۆڕین، ئه‌م گومانه‌ش لهختوخۆڕا دروست نه‌بووه، به‌ڵكو به‌ره‌نجامی ئه‌و (ئاژاوه و هه‌ڵچوون و داچوون)هیه كه كه‌ناڵه‌كان له‌پێناو په‌یداكردنی (بازاڕی هه‌واڵ) پشتی پێ ده‌به‌ستن. (سپیكردنه‌وه پاره) هه‌یه كه به‌شێكه له كرده‌یه‌كی نایاسایی له‌لایه‌ن كه‌سانێك به‌كار دێت بۆ ده‌ستخستنی پاره به‌شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی. ئایا ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنیش هه‌مان شێواز له‌پێناو به‌ده‌ستهێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ پێڕه‌و ده‌كه‌ن؟
ئه‌م ناونیشانه‌م له وتارێكی (د. یاسر عه‌بدولعه‌زیز) وه‌رگرتووه به‌ناوی ئایا "بی بی سی" هه‌واڵ سپی دهكاتهوهڤ. ئه‌و ئاماژه به‌هه‌ندێك هه‌واڵ ده‌كات كه له سه‌رده‌می شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی، بووه هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی چین وا لێ بكه‌ن پێشوازی له بیرۆكه‌ی جه‌نگ بكات. (د. دێڤید كلارك) له زانكۆی شیفلید هالامی به‌ریتانی ئاماژه به‌و چیرۆكه ده‌كات كه ڕۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا دروستیان كرد، وه‌ك (سپیكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ) بوو، ڕۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا ساڵی ١٩١٥ له شێوه‌ی هه‌واڵێكی ڕاست و دروست چیرۆكێكیان بۆ جووڵاندنی ڕای گشتی له چین بڵاو كرده‌وه و ئه‌مه‌ش به‌خێرایی گه‌یشته ڕۆژنامه‌كانی چین و وایكرد ڕای گشتی چین ئاماده بكات بۆ پێشوازی له بیرۆكه‌ی جه‌نگ، ئه‌و جه‌نگه‌ی به‌دووری هه‌زاران كیلۆمه‌تر له‌ناو دڵی ئه‌وروپا قه‌وما بوو. ئه‌م نووسه‌ره ئاماژه به (هه‌واڵێكی) دروستكراوی ڕۆژنامه توركییه‌كان ده‌كات، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له‌شكری میسر هاتووه‌ته سووریا و شانبه‌شانی سوپای (ئه‌سه‌د) ده‌جه‌نگێ. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌بوو هه‌ڵوێستی میسر له لیبیا بشێوێنن.
واته ئێسته له‌وه گه‌یشتین ڕۆژنامه و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن چ ڕۆڵێكی گوماناوی له دروستكردنی هه‌واڵ و بڵاوكردنه‌وه ده‌گێڕن. ئایا ئێوه ده‌زانن ئێمه له هه‌رێمی كوردستاندا ڕۆژانه سیاسه‌تی (سپیكردنه‌وه‌ی) هه‌واڵمان به چه‌ندان شێواز و مه‌به‌ست ڕووبه‌ڕوو ده‌كرێته‌وه. له به‌شێك له ڕۆژنامه‌كاندا له‌پێناو سه‌رنجڕاكێشانی ڕای گشتی مانشێتی گه‌وره‌ی ورووژێنه‌ر ده‌بینین، كه له‌سه‌ر بنه‌مای (فریودان و هاندان) له فۆرمی (ڕاستگۆیی و متمانه) بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
خوێنه‌ر له‌م دۆخانه‌دا ڕۆڵی گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌گێڕێت، له چۆنیه‌تی (وه‌رگرتن و لێكدانه‌وه و كاردانه‌وه) به‌رانبه‌ر هه‌ر جۆره هه‌واڵێك، به‌تایبه‌تی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی گریمانه‌ی گومان و ورووژاندن له‌خۆ ده‌گرن. هه‌واڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی كوردستان له‌پێناو ئه‌وه نییه، ده‌وڵه‌تێك و لایه‌نێكی ده‌ره‌كی دژ له پێناو ئامانجه ستراتیجییه‌كانی خۆی به‌كار بهێنێت، به‌پێچه‌وانه به‌شی هه‌ره زۆری له پێناوی ئه‌وه به‌كار ده‌هێنن ڕای گشتی ناوه‌خۆیی تووشی (نیگه‌رانی و خراپ تێگه‌یشتن و ورووژانی ده‌روونی خراپ) و هاوكاری ناحه‌زانی ده‌ره‌كی بكات.
به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆتینی مانشێت و ناونیشانی زه‌ق و ئاشكرامان به‌رچاو ده‌كه‌وێت، له‌وانه (توركیا به "ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێر" ده‌ستوه‌ردان له خاكی هه‌رێم ده‌كات)، (ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی په‌كه‌كه ده‌كات) و (به‌رپرسێكی باڵای هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا بوو)، (فڵانه لایه‌ن، فڵانه كه‌سی راده‌ست به‌فڵانه ده‌وڵه‌ت) كرد. ئه‌مانه و ده‌یان ناونیشانی تر وه‌ك جۆرێك له "شووشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ" نمایش ده‌كرێن.
به‌ڵێ (سپیكردنه‌وه هه‌واڵ) به‌واتایه‌كی تر به‌كارهێنانی هه‌واڵ وه‌ك كرده‌ی سپیكردنه‌وه‌ی دراو وایه، هه‌مان كاریگه‌ریی خراپی له شێواندنی ڕاستییه‌كان ده‌بێت و پشت به به‌زاندنی بنه‌ما یاساییه‌كان ده‌به‌ستێت، بۆیه هه‌ر ده‌زگایه‌ك بیه‌وێت هه‌واڵی دروستكراو به‌مه‌به‌ستی ورووژاندن و كارتێكردنی ده‌روونی و شێواندنی مه‌عریفی لای خوێنه‌ر و وه‌رگره‌كانی به‌كار بهێنێت، ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی شێواندنی ڕاستییه‌كان. له ئه‌نجامدا ئه‌م جۆره هه‌واڵانه زیان به‌عه‌قڵ و توانا و ئاراسته‌ی بیركردنه‌وه‌ی هاووڵاتی ده‌گه‌یه‌نن، كه له‌ژێر ناوی (ڕاستگۆیی و ڕاستاندن) بڵاو ده‌كرێنه‌وه و له بنه‌ڕه‌تدا (درۆ و فریوده‌رن) وه‌ك (سپیكردنه‌وه‌ی) هه‌واڵ داده‌نرێن و له یاسا ده‌رچوونه. هه‌ر كارێكی له‌م جۆره‌ش، پێویستی به‌سزادانی سه‌رچاوه‌كان هه‌یه، ئه‌ویش ده‌كرێت به‌لای كه‌مه‌وه (ئه‌م ڕۆژنامه و كه‌ناڵ و سه‌رچاوانه به‌كار نه‌هێنرێن و به‌مه‌ش بازاڕی ههواڵچنینی ئه‌م جۆره ده‌زگایانه مایه‌پووچ ده‌بێت).
سپیكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ زیان به زۆر بوار له كۆمه‌ڵگا و پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و دیپلۆماسی و ئه‌خلاقییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته كه‌ناڵ و ده‌زگا پڕۆفیشناڵه‌كان خۆیان له‌م جۆره هه‌واڵ و په‌یام و گوتارانه به‌دوور بگرن كه ده‌بنه سه‌رچاوه بۆ دروستكردنی هه‌واڵی نادروست و شێوێنراو.