ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست چه‌ند مانگێكه هه‌ڵمه‌ته‌كانی تره‌مپ به‌دیاریكراوی ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت له‌باره‌ی ده‌نگده‌رانی جۆ بایدن بیكات، ده‌ستی پێ كردووه. ئه‌و ده‌ڵێت بایدن كابرایه‌كی پیر و په‌ككه‌وته‌یه؟ ئایا ئه‌و گه‌نده‌ڵه؟ ته‌نیا هێرشێك كه ده‌یانه‌وێت بیكه‌ن، ئه‌وه‌یه بایه‌خ و كاریگه‌ری ئه‌و كه‌م بكه‌نه‌وه و دواتریش ده‌ست به‌هێرشێكی تر بكه‌ن.
له كۆنگره‌ی كۆمارییه‌كاندا به‌ڕوونی ده‌ركه‌وت له هه‌ڵمه‌تی ههڵبژاردنهكهیاندا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به بابه‌تێكی دیاری نه‌گۆڕ ده‌به‌ستن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆك تره‌مپ ئه‌م شته‌ی ڕۆژی پێنجشه‌م له گوتاره‌كه‌یدا ده‌رخست و ڕووی له ده‌نگده‌ران كرد و گوتی: هه‌ڵه نه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌نگ به (جۆ بایدن) بده‌ی، ئه‌وكات چه‌پی ڕادیكاڵ هه‌موو هاوكاری و پاڵپشتییه‌كی پۆلیس له سه‌رانسه‌ری ئه‌مه‌ریكا ده‌وه‌ستێنێت. ئه‌وكات هه‌ندێك یاسای فیدراڵی ده‌رده‌كه‌ن و ده‌بێته هۆكار بۆ سنوورداركردنی جێبه‌جێبوونی یاساكان له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا. هه‌موو شاره‌كان وه‌ك شاری (بۆرتلاند) له‌ویلایه‌تی ئۆریگانی لێ ده‌كه‌ن كه ئێسته دیموكراته‌كان حوكمی تێدا ده‌كه‌ن. ئه‌وكات هیچ كه‌سێك له ئه‌مه‌ریكای بایدن ئارام و دڵنه‌وا نابێت.
ئه‌م په‌یامه په‌یامێكی كارا و چالاكه، ئه‌گه‌ر ئامانجت ته‌نیا دیموكراته‌كانه له واشنتن بێت، ئه‌وان له‌و بیرۆكه‌یه ده‌ترسن، كۆمارییه‌كان ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان لێ ده‌گرن، گوایه "ئاسانكاری له ڕوودانی كاری تاوانكاری" ده‌كه‌ن، ئه‌رێ ئایا به‌كرده‌وه ئه‌مه بیروبۆچوونی هیچ كه‌سێك ده‌گۆڕێت، یان ده‌نگده‌ره‌كانی (بایدن) هه‌ڵوێستیان ده‌گۆڕێت و ده‌بنه ده‌نگده‌ری (تره‌مپ)؟ وه‌ڵامێكی ساده به‌ڵێ زۆر ساده، به‌ڕاستی تا ئێسته ئێمه ده‌ره‌نجامی ئه‌و شته نازانین، به‌ڵام به‌ڵگه‌ی بهڵگهدارمان لایه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه كارێكی قورسه. با گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین، ئه‌و ستراتیجه‌ی كۆمارییه‌كان پشتی پێ ده‌به‌ستن، دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌ترسن، له‌به‌ر ترسه‌كه‌یان په‌نا وه‌به‌ر ده‌نگدان بۆ كاندیدێكی به‌هێز ده‌به‌ن و به مه‌زه‌نده‌ی خۆشیان كاندیده‌كه (تره‌مپ)ه، ئه‌ویش له‌ڕێی په‌نابردنه به‌ر هه‌ڕه‌شه، له‌پێناو ئه‌وه‌ی سه‌ركوتی توندوتیژی بكات، هه‌ندێك لێكۆڵینه‌وه ئاماژه به‌و زانیارییانه ده‌كه‌ن، ڕه‌نگه ئه‌مه هانی خه‌ڵك بۆ نزیكبوونه‌وه له‌كاندیدی كۆنه‌پارێز بدات.
هیچ گومانی تێدا نییه تیمه‌كه‌ی تره‌مپ بیریان له هه‌ڵمه‌ته‌كانی له‌وه‌پێشی وه‌ك هه‌ڵمه‌ته‌كانی (ڕیچارد نیكسۆن له‌ساڵی ١٩٦٨) و (جۆرج واتچ) كردووه‌ته‌وه. (بۆش) ساڵی ١٩٨٨ هه‌ڕه‌شه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستی به‌مه‌به‌ستێك به‌كار هێنا، لهوێناكردنهكانی دیموكراته‌كاندا، وایان پێشان ده‌دا كه دیموكراته‌كان به‌كرێگیراوی ئاژاوه‌گێڕ و مردنن. ئه‌و په‌یامه به‌رده‌وام له كۆنگره‌ی كۆمارییه‌كان ئه‌وێ ساڵ بڵاو ده‌كرایه‌وه، ئێسته نه‌ك هه‌ر ته‌نیا شاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا گڕیان گرتووه، به‌ڵكو ئه‌م ئاژاوه‌یه براوه‌ته ناو شارۆكهكانیشتان و ئه‌مه ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ ژیانتان و ژیانی خێزانه‌كانتان. ئه‌مه ڕوو ده‌دات ئه‌گه‌ر بایدن هه‌ڵبژێرن. بۆ ئه‌وه‌ی شته‌كان جێی بڕوا و متمانه بن، پێویسته ده‌نگده‌ران هه‌موو به‌شه‌كانی ئه‌و پاساوانه پشتڕاست بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر قه‌ناعه‌تیان وایه توندوتیژی شتێكی جیاوازه و ئه‌مه ئه‌نجامی ئاسانكارییه‌كانی لیبراڵه‌كان نییه، به‌ڵكو له ئه‌نجامی خوڕه‌وشتی خراپی پۆلیسه‌وه هاتووه، یان پێیان وایه تره‌مپ ده‌یه‌وێ دۆخه‌كه خراپتر بكات نه‌ك باشتركردنی، یان پێیان وایه هه‌ڵبژاردنی بایدن له‌به‌رئه‌وه‌یه كه‌سایه‌تییه‌كی میانڕه‌وه و هه‌ڵمه‌ته‌كانی له‌پێناو یه‌كێتی نیشتمانی و گێڕانه‌وه‌ی ژیان بۆ دۆخی سروشتیی، هه‌روه‌ها ڕێ نادات كۆمه‌ڵگه به‌ته‌واوه‌تی داته‌پێت، ئه‌گه‌ر ده‌نگده‌رانی بایدن متمانه و بڕوایان به‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ئاماژه‌مان پێ كرد هه‌بێت، ئه‌وه پاساوی كۆمارییه‌كان له ڕكابه‌ری ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردن داده‌ڕمێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌ی كۆمارییه‌كان له‌ناو بیرۆكه و تێڕوانینه‌كانی خۆتدا به‌رجه‌سته بكه‌یت و لێكی بده‌یته‌وه، كۆمارییه‌كان چۆن "ترس و تۆقان له‌كاری توندوتیژی" به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان وه‌ك بابه‌تێكی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان به‌كار ده‌هێنن، ئه‌مه‌یان له سه‌ره‌تای ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كوژرانی (جۆرج فلۆد) له ٢٥ تهمووز به‌كار هێناوه. پێیان گوتین كه ئاژاوه‌گێڕه‌كان و چه‌په ڕادیكاڵییه‌كان له چوارچێوه‌ی كارتی تێكده‌رانه له سه‌رجه‌م شوێنه‌كاندا تاڵان و بڕۆیی ده‌كه‌ن، دوای ته‌نیا دوو هه‌فته (تاكر كارلسۆن) به جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند "گه‌نجه سه‌رگه‌رمه چه‌كداره‌كان" به‌منزیكانه كۆنترۆڵی وڵات ده‌كه‌ن. دوای ماوه‌یه‌كی كورت له دوای ئه‌م قسه‌یه، تره‌مپ ڕای گه‌یاند ئه‌م بیره ژه‌هراوییه ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاره گه‌وره‌كان ده‌خاته ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسیداری ئاژاوه‌گێڕه چه‌پڕه‌و و ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان، گوتیشی "من له واشنتن ده‌وروبه‌ر له هه‌ژموونی دیموكراته‌كان ده‌پارێزم، ئه‌و ناوچانه‌ی له ده‌وروبه‌ردا ده‌ستیان پێی ده‌گات، ده‌یپارێزم له‌و چه‌پڕه‌وانه‌ی له فكری خۆیاندا وایان ده‌وێت ده‌وروبه‌ر كاول بێت و ده‌یانه‌وێ ئه‌و ناوچانه "بكه‌نه دۆزه‌خ". بۆ یه‌كه‌م جاریشه تره‌مپ ده‌سته‌واژه‌ی "ژنانی به‌خێوكه‌ری ماڵ له ده‌وروبه‌ر) به‌كار ده‌هێنێت.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌یه ده‌رده‌كه‌وێت له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاره‌كاندا تره‌مپ به‌پێی ڕاپرسییه‌كان به ١٥ خاڵ له پێش بایدندایه. به‌پێی ناوه‌ندی ڕاپرسی (گرینبرێگ)، له‌ناو دیموكراته‌كاندا پێشانی ده‌دات كه "هیچ گرووپ و كه‌سێك له‌ناو ژنه سپیپێستهكاندا له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ردا به‌دی ناكرێت، له‌به‌ر ترس ده‌رگاكانیان داخستبێت و ئامێری ئاگاداركردنه‌وه‌یان دژی دزی دانابێت، له‌ناو بۆنی بۆگه‌ندا خنكابن، ئه‌وه ئه‌و ڕێیه نییه له‌ژیانی ئاسایی‌دا بیری لێ ده‌كه‌نه‌وه". له‌مه‌ش گرنگتر (گرینبرێگ Green berg ) ده‌ڵێت: ئه‌وان پێیان وایه گوتاری تره‌مپ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی به‌كرده‌وه‌ی ڕووداوه‌كان نییه، به‌ڵكو به‌شێكه له‌و هه‌ڵمه‌ته درێژخایه‌نانه‌ی له‌پێناو چاندنی بیرۆكه‌ی ترس و دابه‌شبوونی ڕه‌گه‌زیی ده‌ستی پێ كردووه، هه‌ر كاتێك قسه‌كان له زاری تره‌مپ دێنه ده‌ره‌وه، خه‌ڵك ده‌زانن چی‌یان له‌سه‌ره بیكه‌ن، بۆیه ناتوانرێ په‌یامه‌كه له نێره‌ره‌كه‌ی خۆی جیا بكرێته‌وه.
به‌سروشتی ئه‌م جۆره شتانه ڕه‌نگه بگۆڕێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پاشه‌كشه‌یه‌ك له ڕه‌زامه‌ندی سپییه‌كان ڕووی داوه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ژیانی ڕه‌شه‌كان كێشه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه وێنه‌ی گشتی ناو ڕكابه‌رییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی نه‌گۆڕێوه. بایدن هێشتا به نۆ خاڵ له پێش تره‌مپه. پێش مانگێك هه‌شت خاڵ له پێش تره‌مپ بوو، له پێش سێ مانگدا ته‌نیا شه‌ش خاڵ له پێشه‌وه بوو. كه‌چی ئێسته زیادی كردووه. ڕكابه‌رییه‌كان هێشتا شتی زۆریان نه‌گۆڕیوه.
نووسینی: پاوڵ والدمان
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: غازی حه‌سه‌ن