سیستمی ده‌نگدان له ئه‌مه‌ریكا ئازادانه و یاساییه. ناكرێ یان كه‌مترین ساخته له ده‌نگدان ده‌كرێت، ئه‌ویش نابێته جێی گومان و مشتومڕی یاسایی و خه‌ڵك به‌پێی بۆچوون و قه‌ناعه‌تی تایبه‌تی خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی شاراوه، بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بتوانێت زۆری لێ بكات و یه‌خه‌ی بگرێت، یان ویژدانی بكڕێت ده‌نگ به‌و كاندیده ده‌دات كه پێی وایه له‌گه‌ڵ بۆچوون و خواست و پێویستییه‌كانی ئه‌و ده‌گونجێت. ده‌نگده‌ر ده‌پرسێت به‌رنامه‌ت چییه و له بواره جیاكانی ئابووری و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌یی و سیاسی و باج و به‌هێزكردنی ئه‌مه‌ریكا له دنیا چیم بۆ ده‌كه‌یت؟
له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌دا چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك به‌شێك له ڕكابه‌ری و پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردندا، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه گومان له ساخته‌كاری له ده‌نگدان ده‌كات. كۆرۆنا- كۆڤید ١٩ كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر ڕووداو و ژیان و به‌رهه‌مهێنان و ته‌نیا ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تیش داناوه. هه‌ڵبژاردنی ئه‌م خوله‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكاش، له‌ناو قه‌یرانی كۆرۆنادا به‌ڕێوه ده‌چێت، بۆیه ئاساییه ڤایرۆس له متمانه و توانای هه‌ڵبژاردنیش بدات.
وا پێشنیار كراوه له هه‌ندێك شوێندا له‌ڕێی پۆسته‌وه ده‌نگ بدرێت، ئه‌مه‌ش تره‌مپی بێزار كردووه و به‌رده‌وام ده‌ڵێت ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌یه دیموكراته‌كان ساخته‌كاری له ده‌نگدان بكه‌ن و به‌ئاسانی ده‌ستكاری ده‌ره‌نجامی ده‌نگدان بكه‌ن. تا ئێسته‌ش گومان له ده‌ستێوه‌ردانی ڕووسیا له هه‌ڵبژاردنی خولی پێشووی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له قازانجی تره‌مپ هه‌یه، له زۆر شوێنی دنیادا ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كانی ده‌كرێت. ئه‌مه‌ریكا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك ده‌نگدان به‌ڕێوه ده‌چێت، ده‌رفه‌تی ده‌ستكاری و ده‌ستێوه‌ردانی یه‌كجار سنوورداره، بۆیه ساخته‌كاری له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن كارێكی سه‌خت و زۆر قورسه.
بۆچی تره‌مپ پێشوه‌خته بانگه‌شه‌ی مه‌ترسی و بوونی نیازی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردن ده‌كات؟ ڕه‌نگه ئه‌و دوو مه‌به‌ستی هه‌بێت. یه‌كه‌میان وه‌ك به‌شێكی له سووكایه‌تی و لاوازكردنی پێگه‌ی دیموكراته‌كان به‌كاری بهێنێت. دووه‌م، گومان له توانا و پێگه‌ی و متمانه‌ی خۆی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ڕێژه‌ی پێویستی ده‌نگه‌كان بكات. واته نه‌ك هه‌ر ترس، به‌ڵكو بڕوای وایه ده‌رناچێته‌وه، بۆیه له ئێسته‌وه ده‌یه‌وێت گومان بخاته سه‌ر له‌ده‌ستدانی متمانه‌ی ده‌نگده‌ر. هه‌ردوو كاندید له وه‌سفكردنی یه‌كتر ڕاشكاوانه و به‌توندی قسه ده‌كه‌ن، قوڕی بنی ده‌رده‌هێنن و له جه‌نگی هه‌قیقین بۆ تێكشكاندنی یه‌كتر.
تره‌مپ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی گرنگ كار ده‌كات. ده‌یه‌وێت پێشانی بدات دیموكراته‌كان پاڵپشتی ئاژاوه له شاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه متمانه‌ی پتری سپیپێستهكان به‌ده‌ست بهێنێت، له هه‌مان گاڤیشدا دیموكراته‌كان جۆ بایدن تره‌مپ به‌هاندان و پاڵپشتی توندوتیژی تۆمه‌تبار ده‌كات. تره‌مپ ده‌یه‌وێت له ڕۆژانی نزیك ده‌نگدان، ده‌رمان و پێكوته‌ی چاره‌سه‌ری كۆڤید – ١٩ ڕابگه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین لایه‌نگیر بۆ خۆی په‌یدا بكات. پرسێكی تری گرنگ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ئاشتبوونه‌ی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات و هه‌ندێك وڵاتی تری عه‌ره‌بییه. له ناوخۆشدا تره‌مپ هه‌نگاوی ناوه، ئابووری و بازرگانی و بازاڕ و خوێندن له ئه‌مه‌ریكا به‌جووڵه بخاته‌وه.
ده‌نگدان له ئه‌مه‌ریكا فێستڤاڵێكی سیاسی و جه‌ماوه‌ری دوور و درێژه، هه‌ر به‌ته‌نیا ڕای گشتی ناوخۆیی ئه‌مه‌ریكا مژول نه‌كردووه، به‌ڵكو سه‌رتاپای دنیاشی خستووه‌ته دۆخی بیركردنه‌وه و شیكردنه‌وه و چاوه‌ڕوانی. به‌شێكی زۆری سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له‌ژێر كاریگه‌ریی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت. هه‌ردوو كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رنامه و فه‌لسه‌فه و ستراتیجی جیایان بۆ كێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پێوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌یه.
هیچ عه‌قڵێك ناتوانێ بڕوا به‌وه بكات ده‌نگدانی ئه‌مه‌ریكا ساخته‌كاری تێ ده‌كرێت، تره‌مپیش له سه‌ردانی بۆ ویلایه‌تی نۆرس كارۆلینا گوتی خه‌ڵكینه دووجار ده‌نگ بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بن ده‌نگه‌كانتان ساخته‌كاری تێدا ناكرێت، له‌كاتێكدا دووجار ده‌نگدان له ئه‌مه‌ریكا سزای یاسایی به‌دواوه‌یه. سیستمی چاودێری ئه‌مه‌ریكا و ته‌كنه‌لۆجیا هێنده پێشكهتوون، توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه ڕێ بهساختهكاری نه‌درێت، له هه‌مان كاتدا نه‌ك ده‌نگدان شتی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی به‌دوادا دێت، به‌ڵكو سیاسه‌تی نوێشی به‌دوادا دێت.
تره‌مپ شه‌ڕی نه‌دۆڕان ده‌كات و جۆ بایدنیش شه‌ڕی بردنه‌وه و سه‌ركه‌وتن ده‌كات، واته تره‌مپ له به‌رگریی و داكۆكییه‌كی سه‌خته له هه‌ڵوێسته‌كانی چوار ساڵی ڕابردوو، قه‌یرانی كۆرۆنا، قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران و مه‌ترسییه‌كانی، چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئابووری چین و كێشه‌كانی تری ئاسیا، پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هێزی سوپای ئه‌مه‌ریكا له دنیا و كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه، دواڕۆژی پێوه‌ندییه‌كانی ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا دوای هه‌ڵبژاردن له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه‌ی پاراستنی ژینگه و بڕیاری كشانه‌وه‌ی تره‌مپ له كۆنگره‌ی ژینگه‌پارێزی له پاریس و ڕێكخرای ته‌ندروستی جیهانی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران. ده‌بێت دوو مانگی تر چاوه‌ڕوان بین، بۆ ئه‌وه‌ی ببینین چ شتێكی نوێی ڕهچاونهكراو ده‌قه‌ومێت، بزانین قسه و بۆچوونه‌كانی تره‌مپ له‌باره‌ی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردن ڕاست ده‌رده‌چێت، یان به‌كرده‌وه تره‌مپ له ئێسته‌وه هه‌ست به‌دۆڕان ده‌كات، بۆیه ده‌یه‌وێت ده‌نگده‌ری دیموكراته‌كان تووشی هه‌ژان و دڵه‌ڕاوكێ و بادانه‌وه بكات.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا چاره‌نووسسازه، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ته‌واوی دنیا ده‌بێت، بۆیه ده‌نگدانێكی بێ غه‌ش و گزی، متمانه‌ی دنیا به‌سه‌ركردایه‌تی ئایندهی ئه‌م وڵاته به‌هێزتر ده‌كات، بڕواش ناكرێت ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستووری و دامه‌زراوه یاساییه‌كان هێنده لاواز و په‌ڕپووت بن، نه‌توانن ڕه‌وشه‌كه به‌ئاراسته‌ی متمانه‌داریی و پاكوخاوێنی و ئه‌نجامێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی بێ ساخته‌كاری ببه‌ن. دووكه‌ڵی پڕوپاگه‌نده‌ی پێش هه‌ڵبژاردن، بێ ئاگر و داغكردن نابێت. بابزانین سهرهكان چی شتی تری سه‌یروسه‌مه‌ره له ڕكابه‌ری هه‌ڵبژاردن ده‌بینن. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌ر كوزر كوتان نییه، به‌ڵكو هێز و متمانه و دووربینی و كه‌سایه‌تی به‌هێز و به‌رنامه‌ی ستراتیجی واقیعی و كاریگه‌ری پێویسته.