به‌كرده‌وه ده‌ركه‌وتووه تره‌مپ ده‌یه‌وێت وه‌ك جۆرێك له بیرۆكه و ئاراسته‌یه‌كی جیاوازی تره‌مپیزم یان تره‌مپیات، خۆی ده‌ربخات، له بۆنه‌یه‌كدا گوتبووی من بیرمه‌ندم. تره‌مپ ده‌یه‌وێت بڵێت من جیاوازییه‌كی فكری و ئینجا شێوازی كاركردنی تایبه‌ت به‌خۆم له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه. ئه‌و ڕاست ده‌كات، چونكه هیچ سه‌رۆكێكی تری ئه‌مه‌ریكا به‌قه‌د تره‌مپ، له ده‌ره‌وه‌ی نه‌ریتی دیپلۆماسیی هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌كردووه، هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی تری ئه‌مه‌ریكا به ڕاشكاوی پێش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن نه‌یگوتووه ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌چم ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، هیچیشیان نه‌یگوتووه ئیلاوبیلا ده‌بێت من ببه‌مه‌وه، یان بیه‌وێت بڕیاری لێبوردن بۆ خۆی و ماڵباته‌كه‌ی ده‌ربكات.
تره‌مپ به‌توندی لایه‌نگری ڕه‌گه‌زی سپیپێسته‌كانی له‌ناو ئه‌مه‌ریكا كرد، ئه‌مه‌ش وه‌ك دیارده‌یه‌كی ئاشكرا‌و و ڕاسته‌وخۆی نوێ بۆ به‌هێزكردنی پێگه و ئاراسته‌ی ڕاستڕه‌ویی حیساب ده‌كرێت. نابێت له بیری بكه‌ین، له سه‌رتاپای دنیا له‌م ده‌یه‌ی دواییدا ڕاستڕه‌وی له‌زیادبوون و گه‌شه‌كردنه. له ئه‌وروپا و شوێنه‌كانی تریش، ڕاستڕه‌وه‌كان ده‌سه‌ڵات و هێزیان زیادی كردووه. ته‌نیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا له‌ڕێی به‌كارهێنانی ئاین و تاكڕه‌ویی په‌ره به بیرۆكه‌ی ڕاستڕه‌ویی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی و جیاوازیی نه‌ژادی و توندڕه‌ویی ده‌درێت.
دێڤید برینان له وتارێكدا ده‌ڵێت، "كێشه‌كه له‌وه‌دایه هه‌ر كاتێك (ئه‌مه‌ریكا بپژمێت، هه‌موو دنیا له‌گه‌ڵی تووشی ئه‌نفله‌وه‌نزا) ده‌بێت". واته ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دنیا هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه وه‌ك پێوانه‌یه‌كی سیاسی و ئه‌خلاقی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ڕاستڕه‌ویی به‌كار بهێنرێت، ئه‌وه ساغ ده‌بێته‌وه كه له سه‌رتاپای وڵاتانی دنیادا ئه‌م ئاراسته‌یه ختووكه‌ی بزاڤی ڕاستڕه‌ویی و توندڕه‌ویی و نه‌ژادپه‌رستی ده‌دات.
بزاڤی ڕاستڕه‌ویی له ئه‌ڵمانیا و سوید و فڕه‌نسا و ئیتاڵیا و به‌ریتانیا و سویسرا له گه‌شه‌كردنه، توندن دژی كۆچبه‌ر و ئیسلامییه‌كان، ئه‌مه‌ش وایكردووه هاندان دژی وڵاته گه‌رمه‌كان، كۆچبه‌ر، ئاین و هه‌ندێك زمان و كولتووری جیاواز و ئابووری بێته ئاراوه.
له‌ناو ئه‌مه‌ریكا جۆرج فلۆید بووه هێمای نوێ دژی ڕاستڕه‌وه‌كان، تره‌مپ به ئاشكرا لایه‌نگریی له گرووپێك پێشان دا، ئه‌م لایه‌نگرییه بووه هانده‌ری توندوتیژی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی و به‌هێزكردنی پتری ڕه‌وتی ڕاستڕه‌ویی توندڕۆ.
تره‌مپ هه‌ر به‌ته‌نیا ده‌نگده‌ری كۆمارییه‌كانی بێ هیوا نه‌كرد، به‌ڵكو لایه‌نگریی فكره‌كانی خۆیشی بێ ئومێد كرد، ڕاسته ئه‌مه نابێته كۆتاهاتنی بیرۆكه و ڕه‌وتی ڕاستڕه‌ویی توندڕه‌وانه، چونكه ئه‌م فكره‌یه ساڵانێكه درێژه‌ی هه‌یه، له قۆناغی جیاوازیشدا كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت. له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌هۆی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌تا ئه‌خلاقیش، ڕاستڕه‌وه‌كان پێیان وایه كۆمه‌ڵگه‌ی تایبه‌تی ئه‌وان له‌ژێر هه‌ژموونی شێوان و توانه‌وه و له‌ناوچوونه، بۆیه په‌نا وه‌به‌ر بیرۆكه‌ی پاڵه‌په‌ستۆ و گوشاری پێچه‌وانه ده‌به‌ن.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا تره‌مپ به ئاشكرا له هه‌ندێك بواردا ویستی (كێشه‌ی ئاژاوه و خۆپێشاندان) به (بایدنی ڕكابه‌ری و دیموكراته‌كان) و ئینجا (به كێشه‌ی ڕه‌شپێسته‌كانی ناو ئه‌مه‌ریكا)وه ببه‌ستێته‌وه. ئه‌مه سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی سیاسه‌تێكی خراپه.
پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه به‌وه تاوانبار ده‌كرێن، گومانلێكراوه ڕه‌شپێسته‌كان به غه‌در ده‌كوژن، جۆری كوشتنه‌كه‌یش به سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستییه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه. تره‌مپ له هه‌ڵبژارداندا ویستی بڵێت دیموكراته‌كان و بایدنیش پاڵپشتی توندوتیژی و لایه‌نگیری له ئاژاوه‌گێڕی ناو ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن. به واتایه‌كی تر، به دیاریكراوی ویستی بڵێت دیموكراته‌كان هانی ڕه‌شپێسته‌كان ده‌ده‌ن و ئاژاوه دروست ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكیان لێ بكاته‌وه و له هه‌مان كاتیش‌دا سه‌رنجی پتری سپییه‌كان به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت. ئه‌مه‌ی بۆ دوو مه‌به‌ست بوو: یه‌كه‌میان ڕاكێشانی ڕای گشتی سپیپێسته‌كانه به‌لای خۆیدا. دووه‌م، لێدان و ناشیرینكردنی ڕكابه‌ره‌كانی و وێناكردنیان له شێوه‌ی كه‌سانی هاوكار و پاڵشتیكاری ئاژاوه‌گێڕیی.
وه‌ك گۆڤاری "نیوزویك" ئاماژه‌ی پێ كردووه، ئه‌مه به‌شێكه له سیاسه‌تی ڕاستڕه‌وه‌یی، ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا و گۆڕانی حزبی پارێزگاران بۆ ڕاستڕه‌ویی و سه‌ركه‌وتنی گابیر بولسونارۆ له به‌رزایل، سه‌ركه‌وتنی حزبه‌كانی دژ به دامه‌زراوه‌یی له ئیتاڵیا و په‌ره‌سه‌ندنی چه‌وسانه‌وه و ڕقلێبوونه‌وه دژی بێگانه له مه‌جه‌ر و به‌هێزبوونی ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاره‌كان له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی له پۆڵه‌ندا، به‌شێكن له نه‌خشه‌ی فراوانبوونی ڕه‌وتی ڕاستڕه‌ویی له سه‌رانسه‌ری دنیا.
پرسیاری ئێمه ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا بپژمێت و دنیا تووشی ئه‌نفله‌وه‌نزا ببێت، به كه‌وتنی تره‌مپ ده‌بێت ڕه‌وتی ڕاستڕه‌ویی له دنیادا تووشی چی ببێت؟ ئایا ئه‌وكاته‌ی تره‌مپ له كۆشكی سپی نامێنێت، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سیاسه‌ت و ئاراسته‌كردنی كۆمه‌ڵگه و جیاوازیكاریی له نێوان پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ژادییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نامێنێت، ده‌بێت چ جۆره كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر دنیا دروست بكات؟. ئایا ڕاستڕه‌وه‌كانی ئه‌وروپایش تووشی هه‌مان شكان و پاشه‌كشه دێن؟. ڕاسته ئه‌مه نابێته كۆتایی و نه‌مانی ڕه‌وتی ڕاستڕه‌ویی، به‌ڵام دوور نییه ببێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌وته به‌ره‌و نیمچه پاشه‌كشه بچێت.
تره‌مپ ده‌یه‌وێ نوێنه‌رایه‌تی ڕاستڕه‌وانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له ئه‌مه‌ریكا بكات، پشت به دیماگۆجیی و هێرشی ئابڕووبه‌رانه و سووك سه‌یركردنی به‌رانبه‌ره‌كه‌ی ده‌به‌ستێت، ئه‌مه‌ش له ڕێی هاندانی هه‌ندێك له‌وانه‌ی سه‌ر به كه‌نیسه‌ن، ده‌سته‌ی سیاسییه سپیپێسته‌كان و كۆمارییه ڕاستڕه‌وه تونده‌كان و كرێكاره سپیپێسته‌كان و ئه‌وانه‌ی له‌م ئاراسته‌یه نزیكن، خۆی ده‌نوێنێت.
تره‌مپ ده‌یتوانی حزبی كۆماریی له دۆڕان ڕزگار بكات، ئه‌گه‌ر به به‌رنامه‌یه‌كی نیشتمانی به‌رفراوانتر كاری بكردایه، ئه‌و ده‌رفه‌تێكی زۆری بۆ دیموكرته‌كان ره‌خساند، تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی له هه‌ندێك شوێندا پێش كۆمارییه‌كان بكه‌ونه‌وه، ته‌نیا له كاتی یه‌كلا نه‌بوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیش به‌شێك له كۆمارییه‌كان ڕه‌خنه‌یان له شێوازی لێدوان و بۆچوونه‌كانی تره‌مپ گرت، كه ده‌یویست ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن به (ساخته‌كاریی و ده‌نگی دزراو) وه‌سف بكات. له بیری نه‌كه‌ین ده‌نگی ئیسپانی و هه‌تا هه‌ندێك له ڕه‌شه‌كان و ژنه سپیپێسته‌كانیشی به‌ده‌ست هێنا، تره‌مپ یه‌كێكه له‌و سه‌ركردانه‌ی له مێژووی ئه‌مه‌ریكادا له دوای بایدن زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام نه‌یتوانی سه‌ربكه‌وێت.
ده‌بێت ددان به‌و هه‌قیقه‌ته‌دا بنێین ترس و دڵه‌ڕاوكێی (دابه‌شبوونی ئه‌مه‌ریكا) و (دابه‌شبوونی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ژادی له‌ناو ئه‌مه‌ریكا) دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانییه‌كی زۆری دروست كرد، بۆیه له جیاتی ئه‌وه‌ی تره‌مپ سوود له هاندان و پاڵپشتی سپیپێسته‌كان و قووڵكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ڕاستڕه‌ویی وه‌ربگرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ترسه‌كه هێنده گه‌وره بوو، بایدن له‌پێناو خاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ترسانه ده‌نگی زۆرتری به‌ده‌ست هێنا و توانی گه‌مه‌ی دژه ڕاستڕه‌ویی له‌ڕێی هاندانی چه‌په‌كان و لیبراڵ و میانڕه‌وه‌كانه‌وه، به‌كار بهێنێت.
"نیوزویك" ده‌ڵێت، ئاسان نییه بڵێین كۆمارییه‌كان له تره‌مپیات ده‌ربازیان ده‌بێت، به‌ڵكو ڕه‌نگه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ سێبه‌ره‌كه‌ی له‌ناو حزیی كۆماری‌دا بمێنێته‌وه. تره‌مپ زه‌وینه خۆش ده‌كات بڵێت من دوای چوار ساڵی تر ده‌توانم خۆم هه‌ڵبژێرمه‌وه، پێ ده‌چێت ئه‌مه هه‌نگاوێك بێت بۆ دداننان به دۆڕان، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له دادگا بێ ئومێد ده‌بێت.
پێ ده‌چێت ئه‌م شێوازه سیاسییه له پێناو مسۆگه‌ركردنی خۆكاندیدكردنی بۆ چوار ساڵی تری سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا به‌كار هێنابێت، كه ئه‌مجاره نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر بكات، ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژادن ئه‌وه‌یان پێشان دا په‌نابردنه‌به‌ر هاندان و فراوانكردنی سیاسه‌تی ڕاستڕه‌وی توندڕه‌وانه كولتوور و نه‌ریتی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان نییه، ئه‌وان له ڕابردوودا له‌وه گه‌یشتوون ئه‌مه چ كاره‌ساتێكی به‌دواوه‌یه، دابه‌شبوون و گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕق و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كتر دژی ئازادی و سیستمی دیموكراتییه، بۆیه ده‌ركه‌وت تره‌مپ نه‌یتوانی به‌م شێوازه بباته‌وه، وه‌ك چۆن جۆرج بۆش له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ئه‌م سیاسته‌ی دژی دیموكراته‌كان به‌كارهێنا و بردییه‌وه.
پێ ناچێت ئه‌م دۆڕانه‌ی تره‌مپ، موژده‌به‌خش بێت بۆ ڕاستڕه‌وه‌كانی ئه‌وروپایش، دنیا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كات، بایدن و دیموكراته‌كان به سیاسه‌تی كرانه‌وه و له‌یه‌كتر گه‌یشتن و گێڕانه‌وه‌ی حورمه‌ت بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و كاری هاوبه‌ش، هه‌نگاوی نوێ بنێن. له هه‌مان كاتدا بایدن ده‌ڵێت، ده‌مانه‌وێ ئه‌مه‌ریكایه‌كی به‌هێز دروست بكه‌ینه‌وه، له‌ڕێی لێكتێگه‌یشتن و هاوكاری دۆسته‌كانمان و ڕێزگرتنیان. له ناوه‌خۆشدا كار ده‌كات توندڕه‌ویی و ڕاستڕه‌ویی كه‌م بكرێته‌وه و كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و یه‌كگرتوویی و ئارامی ببات.
ئه‌وانه‌ی پاڵپشتی بایدنیان كرد چه‌پڕه‌وه پێشكه‌تنخوازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوون، ئه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی یه‌كسان و هاوبه‌ش و دوور له ڕاستڕه‌ویان ده‌وێت.