له ئه‌مه‌ریكاوه (10)
ڕۆژنامه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كاتێك هه‌واڵی تاوان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، كه پۆلیس و لایه‌نه فه‌رمییه‌كان زانیاریی دروست و پشتڕاستكراوه ده‌خه‌نه به‌رده‌م ڕای گشتی و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، به واتایه‌كی تر، ڕۆژنامه له‌خۆڕا لووت له هه‌ندێك زانیاریی نادات كه هێشتا به‌فه‌رمی هیچی له‌باره‌وه نه‌گوتراوه. ڕۆژنامه ده‌ستپێشخه‌ره و ده‌یه‌وێ یه‌كه‌م هه‌واڵ و زانیاریی نه‌زانراو بڵاو بكاته‌وه، به‌ڵام ئاسان نییه بوختان بكات و زانیاریی هه‌ڵه به میزاج و مه‌رامی كه‌سی بڵاو بكاته‌وه، یان بیه‌وێ كه‌سایه‌تیی كه‌سه‌كان له‌كه‌دار بكات.
له‌به‌رئه‌وه نا كه ڕۆژنامه‌كان حه‌ز ناكه‌ن كاری وا بكه‌ن یه‌كه‌می بێ ڕكابه‌ر بن، یان بابه‌تی ورووژێنه‌ر بڵاڤ بكه‌نه‌وه، نه‌خێر.. له ترسی دادگا و لێپێچینه‌وه و سزا قورسه داراییه‌كان، ناتوانن سنووری سروشتی ببه‌زێنن و هه‌روه‌سا نایانه‌وێ ناوبانگی خۆیان له‌كه‌دار بكه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی پۆلیسی ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا له ئه‌مه‌ریكا، له‌ناو ساردكه‌ره‌وه‌ی ئاسایی ماڵێكدا جه‌سته‌ی ١٨٣ گیانه‌وه‌ری به به‌فربوویان دۆزیوه‌ته‌وه. دوای ئه‌وه كه‌سێك به‌ناوی مایكڵ پاتریك تۆرلاند /٤٣ ساڵ/، ددانی به تاوانه‌كه‌دا ناوه كه ئه‌و گیانه‌وه‌ره‌كانی خستووه‌ته ناو به‌فرگری ماڵه‌كه‌ی و وشكی كردوونه‌ته‌وه و له‌وێدا لاشه‌كانی په‌نا داون.
به‌پێی قسه‌ی پۆلیس، هه‌ندێك له گیانه‌وه‌ره‌كان له‌كاتی پشكنین و دۆزینه‌وه و كردنه‌وه‌ی به‌فرگره‌كاندا، هێشتا زیندوو بوون. ئه‌مانه به ناخهه‌ژێن و تاوانێكی هۆڤانه‌ی دژ به یاسا داده‌نێن.
بێنه به‌رچاوی خۆت له سه‌رانسه‌ری دنیادا مرۆڤ ده‌كوژن بێ لێپێچینه‌وه، به جۆرێك مرۆڤه‌كان ئازار ده‌ده‌ن كه هیچ یاسا و ویژدانێك ناتوانێ پێشوازی لێ بكات.
دادگا ٩٤ تاوانی داوه‌ته پاڵ ئه‌م تاوانباره، چونكه پێی وایه ئه‌م كه‌سه به‌شێوه‌یه‌كی هۆڤانه ئه‌م گیانه‌وه‌رانه‌ی كوشتووه و ئازار داوه.
مایكڵ گوتی، ئه‌و یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی بایه‌خی به گیانه‌وه‌ر و به‌خێوكردنیان داوه، كاتێك ئه‌و گیانه‌وه‌رانه‌ی خستووه‌ته ناو به‌فرگره‌كانیه‌وه، به‌دیاریانه‌وه گریاوه و پێی وابووه وێنه‌یه‌كی قورس و ئازاربه‌خشی ئه‌نجام داوه.
بۆ به‌دبه‌ختی ئه‌م كه‌تنه كاتێك له مایكڵ ئاشكرا ده‌بێت، ڕۆژێك ئافره‌تێك چه‌ند مارێك لای مایكڵ داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی چاودێریان بكات، به‌ڵام دوای چه‌ند مانگێك ماره‌كان بزر ده‌بن، عارد قووتی دان، یان ئاسمان هه‌ڵیگرتن، شوێنیان نامێنێت. ئه‌م تاوانه كاتێك ئاشكرا ده‌بێت، كاڤێك مایكڵ و خێزانه‌كه‌ی له‌و خانووه‌ی تێیدا ژیاون ده‌گوازنه‌وه، خاوه‌ن خانووه‌كه ئه‌و كاته‌ی به‌نیازی پاككردنه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی چاو به كه‌لوپه‌لاندا ده‌خشێنێت، ده‌بینێت به‌فرگره‌كان پڕن له گیانه‌وه‌ری به‌ستوو. له‌ناو گیانه‌وه‌ره‌كاندا مار و مشك و دووپشك و جرج و سه‌گ و كه‌روێشك و كیسه‌ڵ و باڵنده هه‌بووه.
دادگا كابرا سزا ده‌دا له‌به‌رئه‌وه‌ی تاوانی دژ به ژیانی گیانه‌وه‌ران ئه‌نجام داوه. ئه‌مه یه‌كێكه له‌و تاوانانه‌ی له‌ناو ئه‌مه‌ریكا دژ به ئاژه‌ڵ كراوه. نابێت له بیر بكه‌ین له‌م وڵاته‌دا بایه‌خی زۆر به به‌خێوكردن و په‌روه‌رده‌كردن و ته‌ندروستیی گیانه‌وه‌ر و ڕاگرتنیان له ماڵه‌كاندا ده‌درێت.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی گۆڤاری ئیكۆنۆمیستی به‌ریتانی، ساڵانه له ئه‌مه‌ریكا پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر بۆ به‌خێوكردنی گیانه‌وه‌ره ماڵییه‌كان خه‌رج ده‌كرێت، له ساڵی ٢٠١٩ بڕی ٣٤ ملیار دۆلار له هه‌موو ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌خێوكردنی گیانه‌وه‌ری ماڵی خه‌رج كراوه. له‌ناو ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌ر سێ خێزاندا یه‌كێكیان گیانه‌وه‌رێكی ماڵی ڕاگرتووه. هه‌ر ئه‌مه‌ریكاییه‌ك ساڵانه ١٥٠ دۆلار و به‌ریتانییه‌ك ٩٣ دۆلار و فره‌نسییه‌كیش ٨٧ دۆلار له گیانه‌وه‌ره‌كانیاندا خه‌رج ده‌كه‌ن.
به‌پێی ڕاپرسییه‌كی ساڵی ٢٠١٥، ٪٩٥ی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان خاوه‌نی گیانه‌وه‌رێكی كه‌وین و ئه‌م گیانه‌وه‌رانه به به‌شێك له خێزانه‌كه‌یان داده‌نێن، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه له‌ناو ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه‌دا بایه‌خێكی ئێجگار زۆر به ڕاگرتن و به‌خێوكردنی گیانه‌وه‌ر و به‌تایبه‌تیش سه‌گ و پشیله له ماڵدا ده‌درێت. گه‌لێك له‌و خێزانانه ناوی خۆیان له گیانه‌وه‌ره‌كان ده‌نێن، هه‌یانه له دوای مردنیان موڵك و سه‌روه‌ته‌كانیان بۆ سه‌گ و پشیله‌كانیان جێ‌دێڵن، هه‌یشیانه وه‌سیه‌ت ده‌كه‌ن دوای مردنیان، ئه‌و پاره و سامانه‌ی له دوایان به‌جێ ده‌مێنێت، بۆ خانه‌ی به‌خێوكردنی گیانه‌وه‌ران ته‌رخان بكرێت.
(جانسه‌ری چواره‌م) ناوی ئه‌و سه‌گه‌یه كه به ده‌وڵه‌مه‌ندترین گیانه‌وه‌ری دنیا داده‌نرێت
پێتان سه‌یر نه‌بێت بڵێم، (جانسه‌ری چواره‌م) ناوی ئه‌و سه‌گه‌یه كه به ده‌وڵه‌مه‌ندترین گیانه‌وه‌ری دنیا داده‌نرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی ٢٢٧ ملیۆن دۆلاری له دوای خۆی به‌ناوی ئه‌م سه‌گه‌وه جێهیشتووه.
"پشیله‌ی گرامبی"ش خاوه‌نی ٦٦ ملیۆن دۆلاره و "تۆبی ریمس"یش یه‌كێكه له‌و سه‌گانه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی نزیكه‌ی ٤٠ ملیۆن دۆلاری بۆ جێهیشتووه، "پشیله‌ی ڕه‌ش"یش ١٣ ملیۆن دۆلاریان به‌ناویه‌وه بۆ جێهێشتووه.
ئه‌مه ژیانی گیانه‌وه‌رانه، به‌دڵنیایی سه‌تان هه‌زار مرۆڤیش له ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌ك ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن كه شوێنی نوستن و حه‌وانه‌وه‌یان نییه، له شه‌قامه‌كاندا له ژێر پرد و شوێنه گشتییه‌كاندا ده‌ژین. به‌پێی ڕاپۆرتی ئێف بی ئای له ساڵی ٢٠٢٠دا، ٢١ هه‌زار و 500 تاوانی كوشتنی مرۆڤ له ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام دراون. به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ناو هه‌ر 100 هه‌زار كه‌سدا نزیكه ٦.٦ كه‌س كوژراون. ئه‌گه‌ر ئه‌م ژماره و ڕێژه زۆرانه به‌راورد بكه‌ین، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت جیاوازیی ژیانی گیانه‌وه‌ران و مرۆڤ له‌ناو ئه‌مه‌ریكا چۆنه و مرۆڤ چه‌نده به‌دبه‌خت و گیانه‌وه‌ره ماڵییه‌كان چه‌نده به‌خته‌وه‌رن.
مرۆڤ بایه‌خ به گیانه‌وه‌ر ده‌دات و گیانه‌وه‌ره‌كانیش مرۆڤه‌كان به‌خته‌وه‌ر ده‌كه‌ن، ته‌نیا سه‌گه ڕاهێنراوه‌كان له شوێنه گشتییه‌كاندا، هاوكاریی ئه‌و مرۆڤانه ده‌كه‌ن كه تووشی نه‌خۆشیی تایبه‌ت بوون، له‌ناو بازاڕه‌كاندا هاوكاریی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه پێویستیان به ڕێنوێنی و ڕێنیشاندانه. گیانه‌وه‌ره‌كان خاوه‌ن به‌ختێكی گه‌وره‌ن، به‌ڵام به‌شێكی مرۆڤه‌كان له به‌دبه‌ختیدا ده‌ژین به‌هۆی كێشه‌ی ده‌روونی و یاسایی و تووشبوون به ماده‌ی هۆشبه‌ر و كێشه‌ی دارایی و هۆكاری تر.