نه‌ته‌وه تورك نه‌ژاده‌كان یان خه‌ڵكانی توركزمان، ده‌چنه‌وه سه‌ر لقی مهغۆلییهكان، واتا به بنچینه خزمی نه‌ته‌وه زهردپێست نه‌ژاده‌كانی خۆرهه‌ڵات و باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیان، كه به كۆمه‌ڵێك له‌و گرووپه ڕه‌گه‌زییانه ده‌گوترێت كه له باكور و خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا و ناوه‌ندی ئاسیا و له به‌شێكی وڵاتانی دنیادا ده‌ژین.
نه‌ته‌وه تورك نه‌ژاده‌كان زۆربه‌یان له‌سه‌ر ئاینی ئیسلامن، ئه‌وانی ترییش مه‌سیحی و بێ ئاین و شامانی و بوزین.
بۆ یه‌كه‌مجار ناوی نه‌ته‌وه تورك نه‌ژاده‌كان له به‌ڵگه‌یه‌كی مێژوویی دێرینی چینییه‌كاندا هاتووه به ناوی تۆ-كیۆ، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی شه‌شی زاینی، دروست ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی (551ز) كه وشه‌ی تۆ-كیۆ به واتای ژان و ناسۆر دێت، چونكه كاتێك هاتنه سه‌ر شانۆی ڕووداوه سیاسییه‌كانی دنیای دێرین، چه‌ندان جار هێرشیان كرده سه‌ر باكوری چینی ئێسته، كه ئه‌و سه‌رده‌مه به‌شێك بووه له شانشینه دێرینه‌كانی چین و داگیریان كردووه.
نه‌ته‌وه تورك نه‌ژاده‌كان ئێسته خاوه‌نی هه‌شت ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆن، وه‌ك توركیا، ئازه‌رباینجان، توركمانستان، كازاخستان، قیرغیزستان، ئۆزباكستان، بولگار و هه‌نگاریا. هه‌روه‌ها چه‌ندان هه‌رێمی ئۆتۆنۆمی و فیدڕاڵ و پارێزگایان هه‌یه له كۆماری باچكیرستان، كۆماری ئه‌لتایی، كۆماری كارباردینۆ-بلكار، كۆماری كاراچای-چهركیسیا، كۆماری كالیمیكیا، كۆماری توڤا، كۆماری ساخا (یاقوتستان)، كۆماری خاكاسیا، كۆماری چۆڤاشیا، كۆماری تاتارستان و كۆماری كریمیا (قرم)، له‌گه‌ڵ پارێزگا (ئۆبلاست)ی فیدڕاڵی (ئهڵتایی) و هه‌ردوو پارێزگای ئۆتۆنۆمی (ئه‌ستراخان و سیڤاستۆپۆل) له فیدڕاسیۆنی ڕووسیا و هه‌رێمی گاگاوز له كۆماری مۆڵداڤیا و هه‌رێمی سین كیانگ له وڵاتی چین.
له كۆن و نوێ‌دا، نزیكه‌ی شه‌ش نه‌ته‌وه‌ی ئه‌و نه‌ژاده هه‌بوون كه ئه‌مانه‌ن، ئوغوز، كیپچاك (قفجاق)، قارلوق (كارلوك)، چۆڤاش، یاقوت، سیبیری، تورك و ئازه‌ر. ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه به بنچینه سه‌ر به لقی زاگرۆسی ڕه‌گه‌زی ئاریایین، قیرغیز ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه به بنچینه سه‌ربه لقی سڵاڤی ڕه‌گه‌زی ئاریایین.
نه‌ته‌وه نه‌ژاده توركه‌كان نزیكه‌ی 73 نه‌ته‌وه‌ی كۆن و نوێن. نه‌ته‌وه‌كانی ئێسته‌ی نه‌ژاده توركه‌كان نزیكه‌ی 38 نه‌ته‌وه‌ن و ئه‌مانه‌ن: ئازه‌ر، ئاڤار، ئهڵتایی، ئۆزبه‌ك، ئیگۆر، باچكیر، بالكار، بولگار، پتچینگ، تاتار، تورك، توركمان، توڤا، چۆڤاش، دولگات، دوڵگان، سالار، شوور، قهرهیم، قه‌شقایی، قیرغیز، كاراچای، كارالپاك، كاراپاپاك، كارایلی، كازاخ، كالمووك، كومان (پۆلۆڤنسی) كومیك، خاكاس، گاگاوز، نوگای، هه‌نگار، هوی، یاقوت، مهسخهت، تهلهنگیت، توبا و سۆیۆت.
نه‌ته‌وه كۆنه‌كانی نه‌ژاده توركه‌كان نزیكه‌ی 35 نه‌ته‌وه‌ن وه‌ك ئالات، ئایماق، ئهندیسهی، ئوغوز، ئونۆگۆر، باسمیل، تهیهلی، تورگیش، توڤالی، تۆڤبا، تلنجیت، تیلوت، چوبان، كاراپاپاك، خه‌زه‌ر، خهلخ، خلخ (كارلوك)، خیۆنگینو، دانشمه‌ند، دینگلاینگ، سابیر، ساراگور، سیبیر، شاتۆو، شوولیم، قه‌ره‌خانی، قوموق، كانكالی، كوماندن، كیپچاك (قبجاق)، كریمچاك، كیمیاك، گۆكتورك، نایمان و یوغور.
نه‌ته‌وه تورك نه‌ژاده‌كان له كۆن و نوێ‌دا خاوه‌نی نزیكه‌ی 212 ئیمپراتۆریی و ده‌وڵه‌ت و میرنشین و شانشین و سوڵتاننشین و كۆمار بوون، ناودارترینیان ئه‌مانه بوون: ئیمپراتۆریی هۆنه‌كان (420-469) و ئیمپراتۆریی یه‌كه‌می بولگاریا (681-1018) و ده‌وڵه‌تی تۆلۆنی (868-905) و ده‌وڵه‌تی سه‌لجووقییه‌كان (1194-1037)، ده‌وڵه‌تی جواریزم (1231-1077) و ده‌وڵه‌تی سهلجووقییهكانی رۆم (1307-1092)، ئیمپراتۆریی دووه‌می بولگاریا (1422-1185) و ده‌وڵه‌تی مه‌مالیك (1517-1250)، ئیمپراتۆریی عوسمانی (1923-1299) و ئیمپراتۆریی تهیموورییهكان (1506-1370) و ده‌وڵه‌تی قهرهقۆنیلوو (1508-1378) و ده‌وڵه‌تی ئاق قۆنیلوو (1407ز-1468) و كۆماری توركیای ئێسته (1923 تا ئێسته).