كۆمه‌ڵه‌ی گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕێكه‌وتی (27_كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ر_2013) به بڕیاری (239/68) بڕیاری دا به ده‌ستنیشانی ڕێكه‌وتی (31_تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر)ی هه‌موو ساڵێك به ڕۆژی جیهانی شاره‌كان. له‌و كاته‌وه هه‌موو ساڵێك كۆمه‌ڵێك شار هه‌ڵده‌بژێرێن وه‌ك شاری داهێنه‌ر و پێشه‌نگ له دنیا و ناساندنیان، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر شارێك له بوارێكدا ڕۆڵی داهێنه‌رانه‌ی هه‌یه و پێشه‌نگه له‌و بواره‌دا له‌لایه‌ن ڕێكخراوی یونسكۆی سه‌ر به ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
ئه‌مساڵ وه‌ك ساڵه‌كانی تر له ڕۆژی جیهانی شاره‌كان نزیكه‌ی 66 شاری وه‌ك شاری داهێنه‌ر و پێشه‌نگ له دنیادا هاتنه ناساندن، به‌وه‌ی هه‌ر شاره و له بوارێكدا ڕۆڵی داهێنه‌رانه‌ی هه‌بووه و پێشه‌نگ بووه له‌و بواره‌دا. له‌و لیسته‌دا دوو شاری كوردستانی هه‌یه، ئه‌وانیش شاری سنه له بواری گه‌شپێدانی موزیك له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و شاری سلێمانی له بواری ئه‌ده‌ب له هه‌رێمی باشووری كوردستان كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی یونسكۆی سه‌ر به ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاتوونه‌ته هه‌ڵبژاردن. شاسوار هه‌رشه‌می نووسه‌ر له به‌شێكی پۆستێكی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، سه‌ره‌ڕای هه‌موو كاره‌ساته ناخۆشه‌كانی مێژووتان، دیسان ده‌رگه‌یه‌كی تری جیاوازتر له شاره‌كانی مه‌هاباد، هه‌ڵه‌بجه، كۆبانی، شنگال و عهفرینتان هه‌ڵبژارد بۆ خۆناساندن و كوردستان به دنیا ناساندن. زمانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر زمانێكی جیهانییه و هه‌موو كه‌س به ئا بێت یان نا، هه‌ڵوێست له سه‌ریان وه‌رده‌گرێت.
شاری سنه یه‌كێكه له شاره گرنگه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و كوردستانی گه‌وره، ناوه‌ندی پارێزگای كوردستانی سه‌ر به رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و پایته‌ختی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، ئه‌م شاره له ساڵی 1637ز كرایه پایته‌ختی میرنشینی ئه‌رده‌ڵان، له‌لایه‌ن میر سلێمان خانی ئه‌رده‌ڵان 1656_1637ی حه‌ڤده‌یه‌مین میری میرنشینی ئه‌رده‌ڵان، ئاوه‌دان كراوه‌ته‌وه، پێشتر ئه‌م شاره دێیه‌كی بچووك بووه و پاش ئه‌وه‌ی بووه به پایته‌ختی میرنشینی ئه‌رده‌ڵان و ئاوه‌دان كرایه‌وه، ئیتر بووه ناوه‌ندێكی گرنگ له‌و به‌شه‌ی رۆژهه‌ڵاتدا.
ماوه‌ی 230 ساڵ پایته‌ختی میرنشینی ئه‌رده‌ڵان بووه كه له نێوان ساڵانی 1867_1637دا نزیكه‌ی 34 میر فه‌رمانڕه‌واییان كردووه. دواتر بووه‌ته ناوه‌ندی پارێزگای كوردستان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. له‌و كاته‌وه‌ی بووه‌ته پایته‌ختی میرنشینی ئه‌رده‌ڵان، بووه‌ته ناوه‌ندێكی گرنگی سیاسی و موزیك و هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتی كوردی. له‌و شاره‌دا ده‌یان هۆزانڤان و نووسه‌ر و كه‌سانی تری ناودار ده‌ركه‌وتوون وه‌ك مه‌ستووره‌ی ئه‌رده‌ڵان و جه‌لال مه‌له‌كشا و سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر كوردستانی و ناسری ڕه‌زازی و عه‌باسی كه‌مه‌ندی و به‌همه‌نی قوبادی و ده‌یان كه‌سی تر.
شاری سلێمانی یه‌كێكه له شاره گرنگه‌كانی باشووری كوردستان و كوردستانی گه‌وره. ناوه‌ندی پارێزگای سلێمانی سه‌ر به هه‌رێمی باشووری كوردستانه و له ساڵی 1782ز له‌لایه‌ن میر مه‌حموودی پاشای دووه‌م 1782_1780 میری میرنشینی بابان، به‌ردی بناغه‌ی دروستكردنی دانراوه، دواتر له‌لایه‌ن میر ئیبراهیم پاشا 1790_1782ی میرنشینی بابان ته‌واو كراوه. له ڕێكه‌وتی (14_تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ر_1784) بووه‌ته پایته‌ختی میرنشینی بابان و ماوه‌ی 67 ساڵ پایته‌ختی میرنشینی بابان بووه. له نێوان ساڵانی 1851_1784دا نزیكه‌ی شه‌ش میر فه‌رمانڕه‌واییان كردووه.
دواتر بووه ناوه‌ندی سه‌نجه‌قی سلێمانی له چوارچێوه‌ی ویلایه‌تی مووسڵ (هه‌رێمی كوردستانی ئێسته). دواتر بووه پایته‌ختی شانشینی كوردستان له نێوان ساڵانی 1924_1919دا به سه‌رۆكایه‌تیی شا شێخ مه‌حموودی نه‌مر 1924_1919.
شاری سلێمانی له‌و كاته‌وه‌ی پایته‌ختی میرنشینی بابان بوو، بووه ناوه‌ندێكی گرنگی سیاسی و موزیك و هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتی كوردی. له‌و شاره‌دا ده‌یان هۆزانڤان و نووسه‌ر و كه‌سانی تری ناودار ده‌ركه‌وتوون وه‌ك نالی و سالم و كوردی و گۆران و پیرمێرد و حه‌مدی، هه‌روه‌ها ده‌یان نووسه‌ر و ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندی تا ئێسته‌یش تێدا هه‌ڵكه‌وتوون
له‌و شاره‌وه دیالێكتی كرمانجی ناوه‌ند (سۆران)ی زمانی كوردی، گه‌شه‌ی سه‌ند و بووه‌ته دیالێكتی فه‌رمی ده‌سه‌ڵاته كوردییه‌كانی باشووری كوردستان.