میزۆپۆتامیا كه به خاكی دوو ڕووبار ناسراوه، نیشتمانی چه‌ندان شارستانیی بووه و توانیویانه خزمه‌تی پێشكه‌وتنی ئێسته‌ی مرۆڤایه‌تی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م نیشتمانه بووه مۆته‌كه‌ی ڕۆڵه‌كانی به درێژایی پێنج هه‌زار ساڵ و ڕۆڵه‌كانی كه‌وتنه گیانی یه‌كتر و ده‌یان شه‌ڕی ناوخۆیی و كوده‌تای سه‌ربازییان له دژی یه‌كتر كردووه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ملیۆنان قوربانی و ئاواره. زۆربه‌ی جار ڕووداوه مێژووییه‌كان له عێراق خۆیان دووباره و چه‌ند باره ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌دان نموونه هه‌ن له‌و ڕووداوه سه‌یروسه‌مه‌رانه، به‌ڵام ته‌نیا دوو دانه‌یان لێره‌دا باس ده‌كه‌ین كه له مێژووی كۆن و نوێی عێراقدا هاوشێوه‌ی یه‌كتر ڕوویان داوه:
یه‌كه‌م/ ئیمپراتۆر دارا (دارایوش)ی یه‌كه‌م (521_486 پ، ز) له دوای سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئیمپراتۆر سیمیرس (باردیا) شۆڕشگێڕی میدییه‌كان، (522_521 پ، ز) و زیندووكه‌ره‌وه‌ی ئیمپراتۆریی میدیا ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆریی هه‌خامه‌نشییه‌كانی گرته ده‌ست و ئیمپراتۆر سیمیرس (باردیا) مژده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی خانه‌دانی شاهانه‌ی میدییه‌كانی به كوردانی دێرین و نه‌ته‌وه‌كانی تر دا، به‌ڵام به‌داخه‌وه دوای ماوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌وڵه سه‌ركوت كرایه‌وه، ئه‌وه‌بوو ئیمپراتۆر دارا دارایوشی یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆریی هه‌خامه‌نشییه‌كانی گرته ده‌ست و كۆتایی هێنا به‌و هه‌وڵه‌ی كوردان و ده‌ستی كرد به ڕێكخستنه‌وه‌ی باج به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیی هه‌ر ساتراپێك /ویلایه‌ت/، به‌ڵام له هه‌موو سه‌یرتر ئه‌وه‌بوو باجێكی سه‌یری به‌سه‌ر ساتراپ (ویلایه‌ت)ی بابل له عێراق سه‌پاند كه ته‌واوی به‌شه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی عێراقی ئێسته‌ی گرتبووه‌وه.
باجه سه‌یره‌كه ئه‌وه‌بوو ساتراپی بابل له عێراق كه‌وا ساڵانه 500 لاوی خه‌سێنراوی عێراقی بۆ پایته‌ختی ئیمپراتۆرییه‌ت ڕه‌وانه بكه‌ن، ئه‌وه‌بوو له ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی ئیمپراتۆر دارا دارایوشی یه‌كه‌م سێیه‌مین ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریی هه‌خامه‌نشییه‌كان كه نزیكه‌یی 35 ساڵ بوو، 17 هه‌زار و 500 لاوی خه‌سێنراوی عێراقی دراونه‌ته ئیمپراتۆریی هه‌خامه‌نشییه‌كان، به‌ڵام هاوشێوه‌ی ئه‌وه تا ئێسته له مێژووی نوێی عێراق ڕووی نه‌داوه‌ته‌وه.
دووه‌م/ له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئه‌مه‌وی، شه‌ڕی كه‌ربه‌لا له ساڵی (680ز) له نێوان هێزێكی بچووكی حوسێن كوڕی عه‌لی كه ژماره‌یان 73 كه‌س بوو، له‌گه‌ڵ هێزێكی گه‌وره‌ی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئه‌مه‌ویی به سه‌ركردایه‌تی عومه‌ری كوڕی سه‌عد كه ژماره‌یان 30 هه‌زار كه‌س بوو، ڕووی دا و له هێزه‌كه‌ی حوسێن كوڕی عه‌لی ته‌نیا عه‌لی (زه‌ینلعابدین) كوڕی حوسێن نه‌كوژرا.
ئه‌وه‌بوو كه‌سێك به ناوی عه‌بدوڵای كوڕی زوبێر (692_683ز) خۆی كرده خه‌لیفه‌ی مسوڵمانان و خه‌ڵكی هه‌رێمه‌كانی به‌سره و كووفه و خۆراسان و یه‌مه‌ن و زۆربه‌ی وڵاتی شام و به‌شێك له هه‌رێمه كوردییه‌كان، پشتیوانی بوون له سه‌رده‌می سێ خه‌لیفه‌ی ئه‌مه‌وییه‌كان كه ئه‌وانیش خه‌لیفه مه‌عاویه‌ی دووه‌م (684_683ز) و خه‌لیفه مه‌ڕوانی یه‌كه‌م (685_684ز) و خه‌لیفه عه‌بدولمه‌لیك (705_685ز)، ئه‌وه‌بوو خه‌لیفه عه‌بدوڵا هێزێكی له به‌سره‌وه به سه‌ركردایه‌تی موسعه‌بی برای نارد بۆ سه‌ركوتكردنی شۆڕشه‌كه‌ی موختار كوڕی عه‌بدوڵای سه‌قه‌فی كه دروشمی شۆڕشه‌كه‌ی به ناوی (یالپارت ا‌لحسین_ هاواره بۆ خوێنی حوسێن).
له كووفه كه هێزه‌كه‌ی موختار كوڕی عه‌بدوڵا سه‌قه‌فی توانی عه‌بدوڵای كوڕی موتیع والی كوفه‌ی سه‌ربه خه‌لیفه عه‌بدوڵای كوڕی زوبێر (692_683ز) وه‌ده‌ر نێ و كه‌وته شوێنی ئه‌وانه‌ی كه حوسێن كوڕی عه‌لی و یاوه‌رانی له شه‌ڕی كه‌ربه‌لا كوشتبوو، توانی به‌شێكی زۆریان لێ بكوژێت، هێزه‌كه‌ی موسعه‌ب كوڕی زوبێر له شه‌ڕێكدا توانی هێزه‌كه‌ی موختار كوڕی عه‌بدوڵا سه‌قه‌فی بشكێنێت و عومه‌ری كوڕی سه‌عد له ساڵی (686 ز) موختاری كوشت و هێزه‌كه‌ی په‌رته‌وازه بوون و نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار چه‌كداری هێزه‌كه‌ی موختار كه عێراقی بوون، په‌نایان به‌رده به‌ر كۆشكی ویلایه‌تی كووفه و بۆ ماوه‌ی چوار مانگ گه‌مارۆ دران له‌ناو كۆشكه‌كه‌دا، دواتر دوو هه‌زاریان به ڕێی جیاجیا خۆیان ڕزگار كرد و نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار كه‌س مانه‌وه و داوایان كرد له موسعه‌ب كوڕی زوبێر لێیان خۆش بێت، ئه‌وه‌یش سه‌ره‌تا به‌و داواكارییه ڕازی بوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و سه‌ركرده عێراقییانه‌ی خه‌ڵكی كووفه بوون و هه‌روه‌ها خه‌ڵكی كووفه خۆی، وایان كرد موسعه‌ب پاشگه‌ز بێته‌وه له‌و به‌ڵێنه‌ی دابووی به‌و سه‌ربازانه عێراقییانه، ئه‌وه‌بوو ته‌واوی هێزه‌كه‌ی ناو كۆشكی ویلایه‌تی كووفه‌ی عێراقی كوشت.
له سه‌رده‌می ئێسته‌ی مێژووی هاوچه‌رخی عێراق هه‌مان شت ڕووی داوه، كاتێك له ساڵی 1995 حوسێن كامیل حه‌سه‌ن مه‌جید و سه‌دام حوسێن كامیل حه‌سه‌ن مه‌جید، كوڕانی حه‌سه‌ن مه‌جید ئامۆزای سه‌دام حوسێن 1979-2003 به خۆیان و ته‌واوی خێزانه‌وه بۆ شانشینی ئه‌رده‌ن هه‌ڵاتن و داوای مافی په‌نابه‌ری سیاسی‌یان كرد و دواتر گوایه سه‌دام حوسێن لێیان خۆش بوو، گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدای پایته‌ختی عێراق، به‌ڵام له 23/2/1996 حوسێن كامیل حه‌سه‌ن مه‌جید و سه‌دام حوسێن كامیل حه‌سه‌ن مه‌جید به فه‌رمانی سه‌دام حوسێن له‌ناو ماڵێكدا مووشه‌كباران كران و كوژران، كۆتایی سه‌دام حوسێن خۆیشی هه‌ر كوشتن بوو، كاتێك ساڵی 2006 له‌سه‌ر تاوانه‌كانی له سێداره درا.