له پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆك پێشتری هه‌رێمی باشووری كوردستان سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی (2005_2017)، له‌گه‌ڵ به‌شێكی زۆر له سه‌ركردایه‌تی پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی باشووری كوردستان، بڕیار درا كه له ڕێكه‌وتی 25/9/2017 ڕیفراندۆم (گشتپرسی) ئه‌نجام بدرێت، بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی هه‌رێمی باشووری كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، كه ئایا وه‌ك هه‌رێمێك له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقدا ده‌مێنێته‌وه یان بڕیار له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی خۆی ده‌دات، ببێته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ كه له پێناو ئه‌و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌دا نزیكه‌ی زیاتر له 100 ساڵه خه‌باتی كردووه و تووشی گه‌لێك نه‌هامه‌تی هاتووه، وه‌ك به عه‌ره‌بكردن و ڕاگواستن و ئه‌نفالكردن وكیمیابارانكردن.
جارێكی تر هه‌رێمی باشووری كوردستان له پاش له ڕێكه‌وتی 10/6/2014 شاری مووسڵ كه‌وته ده‌ست چه‌كدارانی گرووپی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش)، به سه‌دان هه‌زار كه‌س ئاواره‌ی هه‌رێمی باشوری كوردستان بوون، دواتر شنگالیان داگیر كرد، به‌مه‌ش شه‌ڕ سنووری هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه و شه‌ڕ له نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به پشتیوانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و چه‌كدارانی داعش به‌رپا بوو، به درێژایه‌تی نزیكه‌ی هه‌زار كیلۆمه‌تر، ئه‌وه‌بوو سه‌ره‌نجام هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانی چه‌كدارانی داعش تێكبشكێنت و ئه‌و ناوچه كوردستانییه‌كانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كه داگیریان كردبوو، ئازاد بكات.
په‌رله‌مانی كوردستان له ڕێكه‌وتی 7/6/2017 بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆ بووه‌وه و دواتر بڕیار درا هه‌رێمی باشووری كوردستان به سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، له ڕێكه‌وتی 25/9/2017 ڕیفراندۆمی تێدا ئه‌نجام بدرێ، هه‌روه‌ها به‌نده‌ش وه‌ك نووسه‌رێك نزیكه‌ی شه‌ش وتارم وه‌ك پشتگیری بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی بڵاو كرده‌وه.
ڕۆژی ئه‌نجامی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی باشووری كوردستان بۆ من، یادێكی زۆر تایبه‌ت بوو، ئه‌و ڕۆژه من له جیاتی ئه‌وه‌ی له شاری سلێمانی ده‌نگ بده‌م، چونكه زۆرینه‌ی ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌م له شاری سلێمانی ده‌نگیان دا، به‌ڵام به‌نده له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان ده‌نگم دا، هه‌ر ئه‌و ڕۆژه له شاری هه‌ولێر خوشكم وه‌ك چۆن له كاتی جه‌ژن نانی جه‌ژن ئاماده ده‌كرێت، ئاواش نانی بۆ جه‌ژنی ریفراندۆمی ئاماده كرد له خۆشی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، هه‌روه‌ها من ئیلهامی كوردایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی له‌و ئه‌و وه‌رده‌گرم، به‌ڵام فریای نانخواردنی جه‌ژنی ریفراندۆم نه‌كه‌وتم و چوومه ئه‌و بنكه‌یه‌ی كه ناوم هه‌بوو بۆ ده‌نگدان، به‌ڵام به‌رده‌م بنكه‌كه به هۆی خرۆشی ده‌نگده‌ران بۆ به‌ڵێ، بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی باشووری كوردستان، ئه‌وه‌بوو له دوای نێوه‌ڕۆ نۆره‌م هات و ده‌نگم دا به به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌ویش دوای هه‌شت سه‌عات له وه‌ستانی نۆره بۆ ده‌نگدان، دواتر له سه‌عاتی سێی دوای نیوه‌ڕۆ نانی جه‌ژنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی باشووری كوردستان‌و خوارد .
شانازی به‌و ڕۆژه مه‌زنه ده‌كه‌م و من یه‌كێك بووم له‌و كه‌سانه‌ی به به‌ڵێ ده‌نگم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی باشووری كوردستان دا، ده‌نگی به‌ڵێم بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ئازادیی كوردستان بوو كه سه‌ره‌نجام %93ی ده‌نگده‌رانی به‌شدار به به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ژێرده‌سته‌یی، سه‌ركه‌وتنی مه‌زنی به ده‌ست هێنا، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ژێرده‌سته‌یی و كه‌ڵه‌گایی نه‌ته‌وه‌ی فارس و تورك و عه‌ره‌ب كه خاكی كوردستانی گه‌وره‌یان له نێوان هه‌ر چوار وڵاتی ئێران، توركیا، عێراق و سووریا دابه‌ش كراوه، به‌رده‌وام ڕۆڵه‌كانی ئێمه‌ی كورد جینۆساید و كۆمه‌ڵكوژ ده‌كه‌ن، به هه‌زاران دێ و شاریان وێران كردووین، به ده‌یان چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو و كیمیایی بۆردمانیان كردووین، به سه‌دان هه‌زاری كوردی سڤیل و پێشمه‌رگه‌یان گه‌شمرده (شه‌هید) كراون كه تاوانیان ئه‌وه بووه به كوردی هاتنه ژیان و به كوردی قسه ده‌كه‌ن.
به‌ڵام داگیركه‌رانی كوردستان به‌و ئه‌نجامه‌ی كه به به‌ڵێ له ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی به ده‌ست هات، پێی ڕازی نه‌بوون و كه‌وتنه دژی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، پیلانێكی گه‌وره‌یان گێڕا له دژی ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیان و سنووریان له‌سه‌ر هه‌رێم داخست، دواتر گه‌مارۆی ئاسمانییان خسته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و سوپای عێراق و میلیشیاكانی حه‌شد شه‌عبی شیعه به هاوكاری به‌شێك له جاشه‌كانی كورد، هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و توانییان داگیری بكه‌نه‌وه، ویستیان پێشڕه‌ویی به‌ره‌و شاری هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان و شاره‌كانی تر بكه‌ن، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له پردێ و سێحڵا و شوێنه‌كانی تر توانییان ڕێگری له هێرشه‌كانی سوپای عێراق و میلیشیاكانی حه‌شد شه‌عبی شیعه كه‌ن و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانیان له داگیركردن پاراست، دواتر ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان شكستی هێنا و هه‌رێم پێگه‌ی به‌هێز بووه‌وه.