لە ناونیشانەكه‌وە ده‌مه‌وێ خوێنه‌ر له‌گه‌ڵ خۆم ببه‌م بۆ قووڵایی مه‌به‌ستی نووسینه‌كه‌م، بۆیه پێویسته به‌ڕاستی هه‌ریه‌ك له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه خاوه‌نی چه‌ك بین، به‌ڵام كام جۆره‌ی چه‌ك؟
به‌درێژایی مێژووی پێكه‌وه‌لێكنراوی كوردستان به عێراقه‌وه، نه ئێمه وه‌ك میله‌تی كورد ئاشتیمان له عێراق دیوه، نه ئه‌وانیش توانیویانه به زه‌بروزه‌نگ كۆتایی به ئێمه بێنن. دوای ساڵی 1920 تا ئێسته مێژووه‌كه‌ی بخوێنه‌وه، ساڵ نا ساڵێك، تاو نا تاوێك، حكوومه‌ته‌كانی عێراق به چه‌ندان شێوازی جیاواز، دوژمنایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ میله‌تی كورد تاقی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام نه ئێمه راده‌ست بووین و نه ئه‌وان پشوو ده‌ده‌ن.
كورد پاش ئه‌و هه‌موو خوێنبه‌خشینه‌ی له ئه‌نفال و كیمیاباران و كاولكاریی به‌سه‌ر كوردستاندا هات، دوای ساڵی 2003 و ڕووخانی ڕژێم، ئاره‌زوومه‌ندانه له چوارچێوه‌ی ده‌ستوورێك كه مافه‌كانی گه‌لانی عێراقی تێدا پارێزراو بێت، ده‌ستی كرده‌وه به گیانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌بوون، له‌سه‌ر بنچینه‌ی هاوبه‌ش و یه‌كتر قبووڵكردن. به‌ڵام ڕوونه عێراق نه‌ك هه‌ر ئه‌و ده‌ستووره‌ی جێبه‌جێ نه‌كرد، به‌ڵكو ده‌ستی دایه چه‌ندان سیاسه‌تی شۆڤێنی به‌رانبه‌ر كورد، بۆیه كورد گه‌یشته ئه‌وه‌ی بڕیاری ڕزگاری و ڕاپرسی [كوردستانی ده‌ركرد .
له دوای ئه‌و پرۆسه دیموكراسییه كه راپرسی بوو، ئه‌و مافه‌یشیان به كورد ڕه‌وا نه‌بینی و وه‌ك بینیمان هێرشیان کردە سه‌ر خاكی پیرۆزی كوردستان، به‌داخه‌وه به چاوساغی ده‌ستی ناوخۆیی به‌شێكی زۆری خاكمان له ده‌ست چوو. سه‌ره‌ڕایی ئه‌وانه‌یش، عێراق ده‌ستی كرد به بڕینی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم لە 2014. ئه‌مه‌ش به‌شێك بوو له درێژه‌پێدانی ئه‌و سیاسه‌ته ده‌مارگیرانه‌ی مێژووی شه‌ڕانگێزی عێراق ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی كوردستان. هه‌نووكه‌ش ئه‌م سیاسه‌ته درێژه‌ی هه‌یه، به‌ڵام له‌مه‌شدا كورد هه‌ر په‌نای بۆ تێگه‌شتن و گفتوگۆ بردووه.
ئیتر پێویسته بیر بکەینەوە جه‌نگی ئێمه له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كانی عێراق، جه‌نگێكی مێژوویی و جیۆگرافیایی و نه‌ته‌وه‌یی عه‌قڵانییه، ده‌بێت حاڵی بین كه نیازی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه له سیمای عێراقدا كز بووه. له ڕابردوودا بۆمب و تانك و تۆپ و فڕۆكه‌مان به‌سه‌ر یه‌كتردا تاقی كرده‌وه، ئه‌نجام هیچ لایه‌كمان تێدا نه‌چووین، بۆیه ئیتر گرنگه هه‌ر لایه‌نێك له ئاستی خۆیه‌وه چه‌كی تێگه‌شتن هه‌ڵبگرێت كه بریتییه له قه‌ڵه‌م و شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان و سۆشیال میدیا. سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌كانه له‌به‌ر پێشاندانی كولتووری جوان و شێوازی گفتوگۆی سه‌رده‌میانه یان پێشاندانی نیازی میله‌تی كورد كه هه‌میشه باوه‌ڕی به گفتوگۆ هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
هاوكات چه‌كی ئاشتیخوازی هه‌ڵبگرین كه بریتییه له زمانی تێگه‌شتن و دووركه‌وتنه‌وه له جنێوفرۆشی، بۆ ئه‌وه‌ی پێشانی شه‌قامی عێراقی بده‌ین ئه‌وه ئێمه نین برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق دۆستایه‌تی كورد و عه‌ره‌بیان شێواندووه.
پێویسته چه‌كی ڕێزگرتن هه‌ڵبگرین كه بریتییه له ڕێزگرتنی ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، بۆ ئه‌وه‌ش بیسه‌لمێنین چه‌كی ئه‌وان چه‌كی زه‌بروزه‌نگ و هه‌ڕه‌شه و بڕینی قووتی خه‌ڵكی كوردستانه، چه‌كی ئێمه‌یش وه‌فاداری و ره‌وشته.
له ناوخۆی كوردستانیش پێویسته هێزه سیاسییه‌كان چه‌كی ئاشتبوونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتر تاقی بكه‌نه‌وه. داوده‌زگا و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و ڕۆشنبیران كار بكه‌ن بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی بیركردنه‌وه تا ئه‌و فه‌وزایه‌ی له ناوخۆدا هه‌یه و خۆی ده‌بینێته‌وه له دیارده‌ی جنێودان و به كاڵاكردن و بێ خاوه‌نی سۆشیال میدیا، بگۆڕین بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتیی و بەرزکردنەوەی توانا‌مان.
ئه‌و چه‌كانه‌ی ئێمه پێویسته به‌كاریان بێنین، ئه‌و چه‌كانه‌ن نه كه‌س ده‌كوژن و نه كه‌س بریندار ده‌كه‌ن، به‌ڵكو چه‌كی زانست و زانیارین، چه‌كی ئاشتی و یه‌كتر قبووڵكرنن. له دوای هه‌موو ئه‌وانه ئه‌ركی ئێمه و چه‌كی ئێمه دیموكراسییه كه بریتییه له چه‌كی ڕاپرسی كوردستانە بۆ سه‌ربه‌خۆیی. دواتریش به گیانێكی دۆستانه كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت. ڕێ نه‌درێت هه‌ندێك لایه‌ن بۆ ڕاگرتنی باڵانسی جه‌ماوه‌رییان، هه‌وڵی ناشیرینكردنی ده‌سكه‌وته‌كان بده‌ن.