شنۆ محه‌مه‌د هه‌ولێری
روونه كه ژنان له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا چه‌ندان جار ده‌بنه قوربانی، جارێك له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه كه ڕێیان پێ نادرێت به ئازادی موماره‌سه‌ی ژیان و مافه‌كانیان بكه‌ن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به گشتی نا، به‌ڵام زۆرینه‌ی ژنان ئه‌و كێشه‌یه‌یان هه‌یه> جارێكی تریش كاتێك دێنه ناو پرۆسه‌ی سیاسی و به‌شداری له كایه‌ی سیاسه‌ت به گشتی ده‌كه‌ن، جگه له‌وه‌ی له‌لایه‌ن پیاوه‌وه ڕێگرییان لێ ده‌كرێت تا پێش نه‌كه‌ون، هاوكات به چاوێكی تری خراپیش سه‌یر ده‌كرێن.
پیاوی كورد و به‌شێك له حزبی كوردی ده‌یانه‌وێ ژن وه‌ك كاڵایه‌ك به‌كار بێنن. له هه‌مووی مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه حزب هه‌ڕه‌شه و تۆمه‌تی سێكسی بۆ ژن دروست بكات، كاتێك ژنێك ده‌یه‌وێ خاوه‌نی بۆچوونی خۆی بێت و مل نه‌دات بۆ ئه‌و پرس و پرۆسانه‌ی كه به‌لایه‌وه په‌سند نین، نوێترین نموونه ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه كه له هه‌فته‌ی رابردوودا بینیمان.
جێی داخه بۆ ئه‌و جۆره حزب و كه‌سانه‌ی توانای ژن ره‌چاو ناكه‌ن و ته‌نیا وه‌ك كاڵایه‌ك ته‌ماشایان ده‌كه‌ن، له كاتێكدا ژنان خه‌ریكه به‌شداری كارای كایه‌ی سیاسی ده‌كه‌ن، به‌ڵام كه‌سانێك كه پێویسته یاسا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات، دێن كه‌سایه‌تیی ژن ناشیرین ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی له ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ وێنه و ڤیدیۆی تایبه‌ت به ژیانی خۆیان كه له وڵاتانی یاساسه‌روه‌ر، ئه‌و جۆره كه‌س و لایه‌نانه دووچاری سزا ده‌بنه‌وه، كه‌چی لێره له ڕێی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌وه ده‌یانه‌وێ ژنان به‌كار بێنن و بیانترسێنن.
پێویسته ئیتر ژنان به توندی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و گرووپانه ببنه‌وه كه ده‌یانه‌وێ كه‌سایه‌تی و توانایان ته‌نیا له سێكسدا كورت بكه‌نه‌وه و دواییش ئه‌م پرسه وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ بێده‌نگكردن به‌كار بێنن. به‌ڵێ، ده‌بێ ژنان له‌وه گه‌وره‌تر بن به‌هۆی ئه‌و جۆره هه‌ڕه‌شانه گۆڕه‌پان چۆڵ بكه‌ن، به‌ڵكو پێویسته به‌وپه‌ڕی بوێرییه‌وه به‌شداری له كایه‌ی سیاسه‌ت و بواره‌كانی تردا بكه‌ن، به‌گوێره‌ی شاره‌زایی و سه‌لیقه‌ی خۆیشیان تواناكانیان بخه‌نه گه‌ڕ و سڵ له هه‌ڕه‌شه‌كان نه‌كه‌نه‌وه.
ئه‌م كاردانه‌وه جه‌ماوه‌رییه و دروستبوونی رای گشتیی له ماوه‌یه‌كی كه‌می چه‌ند سه‌عاتیدا بۆ به ده‌نگه‌وه‌چوونی كێشه‌ی ژنێك كه له جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ كه‌سایه‌تیی خراوه‌ته مه‌ترسییه‌وه، پێشهاتێكه جێی دڵخۆشییه و هه‌ستی ئه‌وه به مرۆڤ ده‌دات كه چیتر ئه‌م دۆسیانه به شاراوه‌یی و له‌ناو دڵی ته‌نگی ژن‌دا نامێنێننه‌وه و كۆمه‌ڵگه خۆی به به‌رپرسیار ده‌زانێت به‌رانبه‌ر به ژن.
ئه‌مه رووداوێكی دڵخۆشكه‌ره و پێویسته ژنان هێزی لێوه‌رگرن و وه‌ڵامی تووندوتیژی به ئاشكراكردنی تۆمه‌ت و هه‌ڕه‌شه‌كان بده‌نه‌وه و رووبه‌ڕوو ببنه‌وه، تا بۆ هه‌میشه به‌رپرسیارێتییان بكه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێ ژیانیان تاریك بكه‌ن و له‌و دۆخه‌یشدا كۆمه‌ڵگه خۆی بڕیار ده‌دات كێ شاایانی پاڵپشتییه و به‌ناسینی سروشتی كورده‌واریش، هه‌میشه له‌و ململانێیه‌دا لای سته‌ملێكراو ده‌گرن كه ژنه‌كه‌یه.
لێره‌وه رۆڵی رێكخراوه‌كانی ژنان و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی دێته ئاراوه كه ئه‌و رای گشتیی و كاردانه‌وه جه‌ماوه‌رییه ئیداره بده‌ن و رێكی بخه‌ن، چونكه ئه‌م به‌ده‌نگهاتنه‌ی كۆمه‌ڵگه بۆ كێشه‌ی ژن و سه‌ركۆنه‌كردنی هه‌وڵێكی تووندوتیژی سێكسی، جووڵه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده جوانه له خه‌باتی ژن‌دا، هێنده‌ی ده‌یان ساڵ كۆڕ و سیمینار كاریگه‌ریی دروست كردووه. هاوكات وانه‌یه‌كی به‌هێزیش بوو بۆ ئه‌و كۆلكه حزب و سیاسییانه كه چیتر ژن به‌كار نه‌هێنن بۆ نیازه پیسه‌كانیان.