شنۆ محه‌مه‌د
بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، یه‌كێك له بڕیاره هه‌ره باشه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی و خه‌ڵكی كوردستان بوو، به‌وه‌ی به ئاشكرا په‌یامێكی به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه گه‌یاند كه سه‌رباری سته‌می به‌رده‌وام له كورد، به‌ڵام گه‌لی كورد سڵ ناكاته‌وه له داواكردن و له به‌دیهێنانی مافه‌كانی خۆی به‌تایبه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
كه‌وایه بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم جێی شانازی هه‌ر تاكێكی كورده، ئه‌وانه‌ی له ناخه‌وه و به ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌وه باوه‌ڕیان به سه‌ربه‌خۆیی گه‌ل و خاكی كوردستان هه‌یه، بۆیه ده‌موده‌ست زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان پاڵپشتی بڕیاره‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردی‌یان كرد به كه‌رنه‌ڤاڵ و ئاهه‌نگ له‌پێناو سه‌رخستنی ریفراندۆم به ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ئه‌گه‌رچی هێزگه‌لێكی لاوازیش هه‌بوون بۆ ڕازیكرنی نه‌یارانی كورد دژی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی گه‌له‌كه‌یان وه‌ستانه‌وه، به‌ڵام دواجار گه‌ل به هێزێكی زۆره‌وه وه‌ڵامی دانه‌وه، به جۆرێك كه زیاتر 93%ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان به جیابوونه‌وه له عێراق دا و به ئومێدی سه‌ربه‌خۆیی چوونه‌سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، وه‌ك وه‌ڵامێكیش بۆ نه‌یارانی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی به به‌ڵێ ده‌نگیان دا.
دروسته ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان، جگه له‌و كه‌مینه‌یه‌ی كه به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و بۆ ڕازیكردنی دوژمنانی كورد دژی ریفراندۆم بوون، به‌ڵام به گشتی خه‌ڵكی كوردستان پێشوازییان له بڕیاره‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تیی كورد كرد بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، له‌ناو هه‌موو توێژهكانیشدا ژن، ئینجا مامۆستا، قوتابی، فه‌رمانبه‌ر، سیاسی، ژنی ماڵ و له هه‌ر پله و پێگه‌یه‌كی حكوومی و كۆمه‌ڵایه‌تییدا بووبن، ڕۆڵێكی یه‌كجار زۆر گه‌وره و به‌هێزیان گێڕا له پاڵپشتی و دواتر سه‌رخستنی پڕۆژه‌ی ریفراندۆم، واته به ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی.
به‌ڵێ ژنان هێزێكی گه‌وره و به ئیراده‌یه‌كی پته‌وه‌وه، هه‌م له كۆڕ و سیمینار و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر شاشه و ڕۆژنامه‌كان به ده‌نگی به‌رز پاڵپشتیان له ریفراندۆم كرد، به‌تایبه‌تی هێزێكی مه‌زن بوون له ئاهه‌نگ و كه‌رنه‌ڤاڵه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌و هێزه‌ی كه له ژنان هاته بینین، زیاتر گڕوتینی دا به پیاو و كوڕه گه‌نجه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ستێكی به‌رزه‌وه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی گه‌له‌كه‌مان و سه‌رخستنی پڕۆژه‌ی ریفراندۆم هه‌نگاو بنێن، ئاخر ئه‌و ڕۆڵه‌ی ژنان گێڕایان یه‌كجار گه‌وره و نه‌ته‌وه‌یی بوو، جارێكی تر سه‌لماندیانه‌وه كه هه‌میشه له پشت نهتهوهكهیانن به هێزه‌وه و ئیراده‌یه‌كی له‌بن نه‌هاتوون بۆ دۆزی ره‌وای كورد، به‌تایبه‌تی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كه ئامانجی مێژوویی و نه‌ته‌وه‌ییمانه، ئه‌و پاڵپشتییه گه‌وره‌یه‌ی ژنان له ریفراندۆم، ده‌بێ جێی شانازی هه‌مووان بێت و له مێژووشدا وه‌ك خۆی بنووسرێته‌وه كه ژن هێزه گه‌وره‌كه‌ی سه‌رخستن و ده‌نگه زوڵاڵه‌كه‌ی به‌ڵێی ریفراندۆم بوون، ده‌بێ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ته‌نانه‌ت كوردستانیش له‌و ڕاستییه تێبگه‌ن، ژنی كورد هه‌میشه له پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، هێزێكی گه‌وره‌ن و پاڵپشتی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد ده‌كه‌ن.
به‌درێژایی خه‌باتی بزاڤی رزگاریخوازیی گه‌لی كورد له شاخ و له دوای ڕاپه‌ڕینیشه‌وه، ژنان به‌رده‌وام هێزێكی گه‌وره بوونه به‌وه‌ی به‌رگریان له دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان كردووه، بۆیه زۆر گرنگه ده‌رفه‌تی باشتریان بۆ بڕه‌خسێنرێت تا ئه‌و هێز و ویسته‌ی هه‌یانه، زیاتر به‌گه‌ڕی بخه‌ن و زاڵ بن به‌سه‌ر ئه‌و عه‌قڵه‌ی پێی وایه ژنان ناتوانن به‌شداری كارای كایه‌ی سیاسی و ئیداری بن، بۆیه زۆر گرنگه بۆ له‌مه‌ودوا له پۆسته سیاسی، حزبی و ئیدارییه‌كان، ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ ژنان بڕه‌خسێنرێت، به‌مه‌ش ئه‌و هێزه گه‌وره‌یه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی زیاتر كارا ده‌بێت، به‌و پێیه‌ی ژنان هێزێكی گه‌وره‌ن چ به ژماره، چ به توانا و سه‌لیقه‌یان بۆ به‌شداری له كایه سیاسی و ئیدارییهكاندا، به‌و مه‌رجه‌ی به‌ربه‌ستی به ئه‌نقه‌ست و مه‌به‌ستدار نه‌خرێته به‌رده‌م توانایان، به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ر حزبێكیش هێزی ژن په‌راوێز بخات، ئاینده و خۆی و حزبه‌كه‌یشی ده‌خاته به‌رده‌م دۆخی لاوازبوون و په‌راوێزخستنه‌وه، وه‌ك گوتمان ئه‌و هێزه، هێزێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه و ناكرێت چیتر ده‌رفه‌ته‌كانی به‌رده‌می بێنه خنكان، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌و مانایه نییه ژنی ناشایسته بهێنرێنه پێش و كه‌سانی به توانا و شایسته‌ی ناو ژنان ببن به قوربانی، به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێ بایه‌خی زیاتر به‌و ژنانه بدرێت كه به‌ڕاستی شایسته‌ی ئه‌وه‌ن به‌رپرسیارێتی سیاسی و ئیداری بخرێته ئه‌ستۆیان.