سه‌روین ده‌روێش
هۆكارێك هه‌یه نه‌ك ته‌نیا كاریگه‌ریی نه‌رێنی هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستیمان، به‌ڵكو ژیانیش له زۆربه‌مان ده‌ستێنێته‌وه كه ئه‌ویش «خه‌م»ه. زۆربه‌ی جار ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروست بژین، بایه‌خ به خۆراكمان ده‌ده‌ین، وه‌رزش ده‌كه‌ین، به‌ڵام خۆمان خاڵی ناكه‌ینه‌وه له سترێس و خه‌م و دڵه‌ڕاوكێ، كه ڕۆژانه به‌هۆی هۆكاری جیاجیا ژیانمان ده‌شێوێنێت، ئه‌وانه‌یش ده‌رئه‌نجامی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستیمان كه ده‌بنه هۆی خه‌مۆكی له‌وانه:
-بێكاری و ده‌ست نه‌كه‌وتنی هه‌لی كار بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، وا ده‌كات مرۆڤ له ناڕوونی دواڕۆژی بترسێت.
-هه‌ژاری كه ده‌بێته هۆی ئاژاوه و ناخۆشی له‌ناو خێزاندا و وا ده‌كات كێشه‌كان زیاتر بن و شیرازه‌ی خێزان تێكبچێت و جیابوونه‌وه ڕوو بدات.
-كه‌سانێك هه‌ن به تێپه‌ڕبوونی كاتیش ناتوانن خۆیان له نوستالۆجیا یان یادگاری تاڵ و ناخۆشه‌كان ڕزگار بكه‌ن.
-هه‌ستیاری هه‌ندێك كه‌س به‌رانبه‌ر كرده‌وه و قسه‌ی ئه‌وانی تر، ئه‌وه‌یش وا ده‌كات پێوه‌ندییه‌كان سنووردار بن.
-دووچاربوون به بارودۆخێكی ناله‌بار، ئه‌وه‌ش ببێته هۆی هه‌ستكردن به شه‌رمه‌زاری. بۆیه گرنگه هه‌وڵ بده‌ین و فێر بین چۆن زاڵ بین به‌سه‌ر ئه‌و كێشه گه‌وره‌یه‌ی زۆربه‌ی زۆرمان پێیه‌وه ده‌ناڵێنین.
-هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه بكه كه گه‌شبینن ڕوو به خه‌نده‌ن، هه‌میشه وا ده‌كه‌ن كه‌شێكی ئارام و دڵخۆش دروست بكه‌ن.
-گه‌ڕانه‌وه بۆ ساده‌یی، ئۆشۆ ده‌ڵێت: تۆ ده‌توانی Evil بكه‌یت به Live ئه‌گه‌ر تێڕوانینت بۆ شته‌كان پێچه‌وانه بكه‌یته‌وه.
ئێمه ده‌بێت هونه‌رمه‌ند بین له گۆڕینه‌وه‌ی كوێره‌وه‌ری به به‌خته‌وه‌ری و ژیان هه‌ڵبژێرین له‌بری خه‌مۆكی. ئاگاداربه، نه‌بیته ده‌ستكردی ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌رت كاریگه‌ری كۆمه‌ڵگه و ژینگه و كولتوور به‌سه‌ر خۆته‌وه مه‌هێڵه. ئه‌زموونی نوێ تاقی بكه‌وه، پلان دابنێ بۆ دروستبوونه‌وه‌ی خۆت، خۆت له قه‌ره‌باڵغی پاك بكه‌وه، خۆت له بۆڵه‌بۆڵ خاڵی بكه‌وه، ده‌ست له ملی خۆت بئاڵێنه و بایه‌خ به خۆت بده. دڵنیابه ئه‌گه‌ر خۆت خۆش نه‌وێت كه‌س خۆشی ناوێی، تۆ خۆبه‌خشێكی باشیت، تۆ باوه‌شیت، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا پێویستیشت به باوه‌ش و سۆزه، ڕاسته تۆ به‌هێزی، به‌ڵام ئاگاداربه تۆ شووشه‌ی نه‌ك پۆڵا.
دڵنیام زۆر كات خۆت هێنده شه‌كه‌ت كردووه، توانای سێكسكردنت نه‌بووه، له كاتێكدا زۆرجار كێشه‌كان له‌سه‌ر سیسه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بن. قه‌ت بیرت له‌وه كردووه‌ته‌وه، بۆچی ده‌بێت پیاو به جوانترین شێوه ده‌ربكه‌ون تۆش ته‌نانه‌ت له ڕۆژانی جه‌ژنیش عه‌بایه‌كی ڕه‌شت به‌سه‌ر جله ئاڵوواڵاكه‌تدا پۆشیوه؟ ترسی ئه‌وه‌ت هه‌یه بكه‌ویته به‌ر ڕه‌خنه‌ی ئه‌م و ئه‌و، ده بیر له حه‌زه‌كانی خۆت بكه‌وه و له خۆت بپرسه ئایا ئه‌و گۆڕانكارییانه چین كه ده‌بێت بیكه‌ی تا باش بژیت، به‌ڵێ له‌گه‌ڵ تۆمه.
بۆ ساتێك بیر له خۆت بكه‌وه، بیر له كه‌سی تر مه‌كه‌وه، نه منداڵه‌كه‌ت، نه هاوسه‌رت، نه دایكت و نه باوكت ته‌نیا خۆت و به‌س. ڕۆژێ جارێك خۆت بڕازێنه‌وه بڕۆ به‌رده‌م ئاوێنه بڵێ من جوانترین ژنی دنیام. من ئه‌وه زۆر تاقی ده‌كه‌مه‌وه، تۆش شایانی ئه‌وه‌ی و كاتی ئه‌وه هاتووه مامه‌ڵه‌یه‌كی باش له‌گه‌ڵ خۆتدا بكه‌ی، ته‌نیا ئه‌وكات خه‌نده بۆ ده‌مت ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێكه‌نین ڕووخسارێكی گه‌شت پێ ده‌به‌خشێ.
دڵنیا به خه‌نده و خۆشی تۆ ده‌گوازرێته‌وه بۆ ده‌وروبه‌رت، ئه‌وه‌یش وا ده‌كات تۆ وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌رنجڕاكێش ده‌ربكه‌ویت. كات بۆ ده‌رچوون له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت ته‌رخان بكه، مه‌به به كه‌روێشك، مه‌به‌ستم لێره سنووردانانه بۆ منداڵبوون، سێكس باش بكه، هه‌وڵ بده پێوه‌ندی سۆزداری باڵا بێت نه‌ك ته‌نیا به‌تاڵكردنه‌وه.
گوێ له موزیك بگره، سه‌ما بكه، ئه‌و شتانه بكه كه ئاسووده‌ت ده‌كه‌ن، زۆرجار له قاوشی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ی تێیدا چاره‌سه‌ری كیمیاییم وه‌رده‌گرت، ژنه‌كانم ده‌بینی قورئانیان ده‌خوێنده‌وه، ده‌یانگوت ئێمه به‌و نزایانه ئاسووده ده‌بین، منیش پێده‌كه‌نیم ده‌مگوت: له ترسان نزا مه‌كه‌ن، به خۆشه‌ویستی نزیك ببنه‌وه له خوا، خوایش واتا خۆشه‌ویستی نه‌ك ترس.
كه‌سانێك هه‌ن باسی ژن ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ژن گرێیه‌ك بێت نه‌كرێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌ته‌ڵێك بێت شیكردنه‌وه‌ی بۆ نه‌كرێت، له كاتێكدا ژن بوونه‌وه‌ری سۆز و وه‌فا و باوه‌ش و خۆشه‌ویستییه. كتێبێكه له كاتی هه‌ڵدانه‌وه‌ی عه‌تری میهره‌بانی لێ ده‌تكێ.
دوایین پێشنیارم بۆ تۆی خانم، ڕه‌نگه له لات مایه‌ی سه‌رسوڕمان بێت، پێت ده‌ڵێم: دوای شووكردنت پارێزگاری له كچێنیت بكه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه موزیك و سه‌ما و هاوڕێكانت له یاد مه‌كه، چونكه وزه و هێزت پێ ده‌به‌خشن. خۆت له ڕق ئازاد بكه.