دڵپاك محه‌مه‌د جه‌لال
قسه‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت هاوسه‌رگیری یا مردنه یان ژیان، مه‌رزێك نییه له‌و ناوه‌نده، بۆیه پێم وایه چ ژن چ پیاو مادام توانای خوڵقاندنی مردن و ژیانیان هه‌بێت، ده‌كرێت توانای خوڵقاندنی ژیان و به‌هه‌شتیشیان هه‌بێت، ئه‌ویش له‌و كاته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه ئێمه هه‌ست بكه‌ین ژیانی ژن و مێردایه‌تی مه‌یدانی جه‌نگ نییه تا یه‌كێك سه‌ركه‌وتوو بێت و ئه‌وی تریش شكست بێنێ.
ژیانی ژن و مێردایه‌تی واته هۆگری یه‌كتربوون و ڕێزگرتن و گرنگی پێدان و چاوپۆشیكردن له هه‌ڵه‌كان، كاتێك بێ رێزییه‌ك یا گومانێك و هه‌ڵه‌یه‌ك له نێوان خۆت و هاوسه‌ره‌كه‌ت دروست ده‌بێت، به لاوه‌كی وه‌ریناگریت و ناڵێیت هیچ نییه و خۆی باش ده‌بێت. چونكه ئێمه مرۆڤین و چۆن رۆحمان مافی هه‌یه به‌سه‌رمانه‌وه، به‌هه‌مانشێوه‌ش هاوسه‌ر و خێزانمان مافیان له‌سه‌رمان هه‌یه، بۆیه كاتێك كێشه‌یه‌ك له ماڵه‌كانمان دروست ده‌بێت، وه‌ك دوو مرۆڤی عاقڵ بوارێك بۆ پێكهاتن ده‌هێڵینه‌وه.
ئاساییه با كێشه‌ش هه‌بێت، به‌ڵام ناكرێ شكۆی مرۆڤ بۆ هیچ بیانوویه‌ك پێشێل بكرێت، كه‌واته كێشه‌یش هه‌بێت، ده‌كرێ هێشتا میهره‌بان بین و تێگه‌یشتنمان هه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤین و مرۆڤیش هیچ كاتێك به‌ته‌واوه‌تی كامڵ نییه، بۆیه له جیاتی په‌لاماردان، ده‌كرێت پۆزش بۆ یه‌كتری بهێنینه‌وه و له یه‌كتر تێبگه‌ین، چاوپۆشی له هه‌ڵه‌كانی یه‌كتر بكه‌ین و ده‌كرێت ئه‌و سه‌عاته‌ی پێش ئێسته كه تێكمان داوه، له‌م ساته به‌دواوه چاكی بكه‌ینه‌وه.
بیرت نه‌چێت له كاتی كێشه‌دا ده‌ستپێشخه‌ری و پۆزش هێنانه‌وه لای هه‌ر كامتانه‌وه بێت، ئه‌وه‌تان گه‌وره و جوان ده‌بێت. هه‌ڵبه‌ت له‌وه‌ش تێده‌گه‌م و ده‌زانم تۆ پاساوی خۆتت هه‌یه و ماف لای تۆیه و دڵت ڕه‌نجاوه، به‌ڵام له بیرت بێت ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌رت مرۆڤه و خوشك و برای هابیل و قابیله، واته ئه‌و فریشته نییه و مرۆڤه و له هه‌ڵه و كه‌موكورتی به‌ده‌ر نییه، هه‌ردووكیان له دوو ڕه‌گه‌زی جیاوازن، هه‌م له سروشت و هه‌م له شێوازی ده‌ربڕینی هه‌سته‌كان و ته‌نانه‌ت له‌و شتانه‌یش كه جێی بایه‌خی ئه‌وانن و له هه‌موو ئه‌و شتانه‌یش كه قه‌ڵس و بێزاریان ده‌كات، كه‌واته ناكرێت تۆ داوای ئه‌وه بكه‌یت هاوسه‌ره‌كه‌ت ڕێك كۆپییه‌ك بێت له خۆت كه ئه‌مه مه‌حاڵه.
هه‌ریه‌ك له ئێمه وه‌ك ژن و مێرد ده‌بێت ئه‌وه‌مان لا ڕوون بێت كه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له پاڵ پێكه‌نین، گریانیشی هه‌یه و له پاڵ دڵخۆشی ناخۆشیشی هه‌یه، پرۆسه‌كه به‌خشینی گوڵ و ڕاخستنی فه‌رشی سوور نییه، بگره تووڕه‌بوون و هه‌ڵچوونی تێدایه، چه‌ند خۆشه‌ویستی هه‌بێت گرژی و ئاڵۆزیش هه‌ر دروست ده‌بێت.
كاتێك ئه‌م گۆڕانكارییانه ڕوو ده‌ده‌ن، كار ده‌كه‌نه سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانیشمان، به‌گشتی ده‌بێ بڵێم كو ناكرێ سه‌قفی چاوه‌ڕوانیمان ئه‌وه‌نده به‌رز بكه‌ینه‌وه، وابزانین هه‌موو گۆڕانكارییه‌كان به‌پێی حه‌ز و ویستی ئێمه ده‌بێت، هه‌ر یه‌كێكیش له‌و گۆڕانكارییانه شتێكی سروشتییه و له ژیانی هه‌ر ژن و مێردێكدا ڕوو ده‌دات، پێوه‌ندی به ئاستی خۆشه‌ویستی و ڕۆشنبیرییه‌وه نییه.
له هه‌ر شوێنێكی دنیا كه ژیان به‌رده‌وام بوو، ناكۆكی و نه‌ته‌باییش هه‌ر ده‌بێت، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر تۆیه خۆ ئاماده‌كردن و ده‌ست و په‌نجه نه‌رمكردنه له‌گه‌ڵ ژیانی ڕاسته‌قینه. هه‌موو كات له‌بیرت بێ ته‌نانه‌ت ئه‌و ماڵانه‌یش كه پڕه له خۆشه‌ویستی، ژیان تێیدا بێ كێشه و گرفت گوزه‌ر ناكات.
ئافه‌رین بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی تێده‌گات و به كردار هه‌ست ده‌كات چ ژن و چ پیاو ته‌نیا گۆشت و خوێن نین، به‌ڵكو هه‌ست و سۆز و هه‌ڵچوونیشیان له‌گه‌ڵدایه‌٫ ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ده‌نگ هه‌ڵبڕێت و هاوار بكات، سكاڵا بكات، لێی گه‌ڕێ با هه‌رچی له دڵیدایه هه‌ڵیڕێژێت، ئه‌مه كارێكی مرۆیی و ئه‌خلاقییه و جوامێری و مرۆڤدۆستی تۆ ده‌رده‌خات. كاتێك بۆ خۆشبه‌ختی خێزانه‌كه‌ت گوێ به داونه‌ریته ڕزیوه‌كانی كومه‌ڵگه و تێڕوانینی هه‌ڵه‌ی خه‌ڵكی ناده‌یت، ده‌ست بۆ باشییه‌كان ده‌به‌یت و برینه‌كان ساڕ‌ێژ ده‌كه‌یت، به‌وه ته‌پوتۆزی ئه‌م ژیانه له‌سه‌ر ڕێی یه‌كتر لا ده‌به‌ن.
ژن و مێردی باش یارمه‌تی یه‌كتر ده‌ده‌ن تا پێكه‌وه ئاماده‌ی جه‌نگ و ناڕه‌حه‌تییه‌كانی به‌یانی بن، دڵ و رۆح و عه‌یبی یه‌كتر ده‌پارێزن و ده‌زانن ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به ژیانی هاوسه‌ریی ده‌دات، مشت‌ومڕ نییه، به‌ڵكو حه‌زی پێكه‌وه‌ژیان و ڕێزگرتن و لێبوردن و هاوكات دووركه‌وتنه‌وه‌یه له خۆپه‌رستی و تێگه‌یشتن له‌وه‌ی ناكۆكی خێزانی به‌شێكه له ژیانی ژن و مێردایه‌تی.