سدیق سه‌عید ڕواندزی
له‌و ماوانه‌ی ڕابردوودا، به‌پێی پیلانێكی داڕێژڕاو و به ئامانجی به عهرهبكردنهوهی ناوچه كوردییه‌كان و تێكدانی ڕه‌وشی ته‌ناهیی كورده‌كان، به‌شێك له عه‌ره‌به‌كان كه‌وتوونه‌ته ته‌نگ پێهه‌ڵچنینی كورده‌كانی گونده‌كانی سنووری كه‌ركووك و خانه‌قین و هه‌وڵی ته‌عریبكردنی ناوچه‌كانیان ده‌ده‌ن. ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌م ڕووداوانه و بگره ڕووداوی گه‌وره‌تریش، شتێكی چاوه‌ڕوانكراون و ده‌بێ چاوه‌ڕوانی ڕه‌فتاری شۆڤێنی زیاتریش بین.
چونكه ئیتر ئه‌و ناوچانه به‌داخه‌وه به هۆی ڕووداوه هه‌ڵه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، كه‌وتوونه‌ته‌وه ده‌ست عه‌ره‌به‌كان و سوپای عێراق. كه‌سێكیش كه ماڵی له لایه‌ن نهیارهكهیهوه لێ داگیر كرا، ئاخۆ ده‌بێ چاوه‌ڕوانی چی لێ بكات؟ مه‌گه‌ر له‌وه زیاتر كه نه‌یاره‌كه‌ی ته‌راتێن له ماڵه‌كه‌ی بكات و چی مه‌به‌ست بێ ئه‌نجامی بدات!.
بێگومان تا هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه بوو، كێ بوێری ئه‌وه‌ی هه‌بوو ده‌ست بۆ شكۆی كوردێك درێژ بكات؟ كێ ده‌یتوانی سته‌م له مافی هاووڵاتییانی كورد بكات؟ كه‌س. چونكه خاكمان هه‌بوو، ئێسته كه ئه‌و خاكه‌مان دۆڕاند، ده‌بێ ئه‌وه‌شمان به بیردا بێت كه عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌كان وه‌ك میوان و بێگانه سه‌یرمان ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت، تا سنووری هه‌ولێر و سلێمانی دێن. كورد به درێژایی مێژوو، بۆچی له پێناو ئازادكردنی خاك و نیشتمانی خۆی خه‌باتی كردووه و قوربانی داوه؟ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك به ئازادی له سه‌ر خاكی خۆی بژیت و شه‌كانه‌وه‌ی ئاڵاكه‌ی ببینێت. له هه‌ر شوێنێك خاك داگیر كرا، بوون و ناسنامه‌ی كه‌سه‌كان ئه‌گه‌ر ئازادیش بێت به‌های نییه. چونكه مرۆڤ ئه‌و كاته هه‌ست به ئازادی و سه‌ربه‌ستی ده‌كات، كه له خاك و نیشتمانی خۆی بژیت. كه خاكمان دۆڕاند، نزیكه له‌وه‌ی هه‌موو شتێك له ده‌ست بده‌ین.
سه‌رنج بده‌ن فه‌له‌ستینییه‌كان چونكه خاكیان داگیر كراوه، چۆن بوون و شكۆی نه‌ته‌وه‌ییان ڕۆژانه له‌لایه‌ن سه‌ربازانی ئیسرائیلییه‌وه ده‌شكێنرێت، چۆن حكوومه‌تی ئیسرائیل هه‌ر شوێنێك له خاكی عه‌ره‌به‌كان مه‌به‌ستی بێت، ده‌یكاته ئۆردوگای جوونشینهكان. به بڕوای خۆشم تا ئه‌و ناوچانه له ژێر ده‌ستی عه‌ره‌به‌كان بێت، ده‌بێ چاوه‌ڕوانی له‌وه زیاتریش بین. چاره‌سه‌ری ئه‌و ناوچانه له ناردنی سوپا، ئاساییكردنه‌وه، لیژنه و به‌دواداچوون، لێدوانی په‌رله‌مانتاران نییه، به‌ڵكو ده‌بێ ئه‌و ناوچه كوردییانه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویست بكات به هه‌ر ڕێیه‌كیش بێت، بگێڕینه‌وه سه‌ر خاكی كوردستان. ده‌نا مرۆڤ كه خاكی نه‌بوو، خۆشی نابێت. به تایبه‌تی بۆ ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه هێشتا خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆیان نین و گه‌له‌كه‌یان هه‌ر ژێر ده‌سته‌یه.