ڕه‌نگه به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چین ئه‌گه‌ر بڵێین هیچ حوكمڕانیه‌تییه‌ك نییه له دنیادا به وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانیشه‌وه، به‌جۆرێك له جۆره‌كان و له‌سه‌ر ئاستێك له ئاسته‌كان، ڕووبه‌ڕووی گرفت و ئاریشه‌ی كارگێڕی و خزمه‌تگوزرای و ئابووری نه‌بێته‌وه. ته‌نانه‌ت هه‌ر حوكمڕانی خۆی له خۆیدا چه‌مكێكه هه‌ڵگری چه‌ندان كێشه و گرفته، چونكه هیچ به‌ڕێوه‌بردنێك نییه به ته‌واوه‌تی له ئاست داواكاری و خواست و پێداویستییه‌كانی ژیانی مرۆڤ وه‌ك یه‌ك و به یه‌كسانیدا بێت.
ئه‌و وڵاتانه‌ی له پێشه‌وه‌ی هاووڵاتیبوون و ته‌ناهی و دیموكراسین، ناتوانن مافی هه‌مووان وه‌ك یه‌ك ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و به هه‌زاران بێ لانه و به سه‌تان هه‌زار بێكاریان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه ئه‌وه‌یه چۆن ده‌توانین حوكمڕانیه‌تییه‌كه پێش بخه‌ین و بیگه‌یه‌نینه ئاستی ستاندار، كه هه‌موو هاووڵاتییان وه‌ك یه‌ك هه‌ست بكه‌ن هه‌مان ماف و ژیانی شایسته‌یان هه‌یه. بێگومان ئه‌مه به هه‌ڵسه‌نگاندن و چاودێری و ده‌ستنیشانكردن و دواجاریش چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كان ده‌بێت.
له هه‌رێمی كوردستاندا نه‌ریتێكی نامۆ هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌مووان ده‌توانن به ڕاست و چه‌پ بكه‌ونه وێزه‌ی ده‌سه‌ڵات و حكوومه‌ت و به سه‌تان ڕه‌خنه‌ی لێ بگرن، به‌بێ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌یان له به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕه‌خنانه، چاره‌سه‌ر یان پێشنیاری گونجاو و شوێنگره‌وه‌ی باشتریان هه‌بێت. ته‌نانه‌ت له زۆر كاتدا هاووڵاتییان وه‌ك پێویست له‌و مافانه‌یش بێ ئاگان كه ئه‌ركی ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانانه دابینی بكه‌ن.
جارێكیان له گوندێك، گورگ په‌لاماری مێگه‌له‌مه‌ڕی شوانێكی دابوو، شوانه‌كه به خرۆشاوییه‌وه ده‌یگوت "داوا له حكوومه‌ت ده‌كه‌م قه‌ره‌بووم بكاته‌وه". وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو مانگێك مه‌ڕێكی به دیاری دابێت به حكوومه‌ت، یان له پێناویدا سه‌ری ببڕێت.
مه‌به‌ستمان له‌و نموونه ئه‌وه‌یه، خه‌وشه‌كان هه‌ر ته‌نیا له حوكمڕانیدا نین، به‌ڵكو زۆربه‌ی هاووڵاتییانیش بێ ئاگان له‌وه‌ی مافی خۆیانه داوای بكه‌ن. بۆیه وێنه‌یه‌كی گشتگیر و ئه‌بستراك له‌ناو ئێمه‌دا دروست بووه كه هه‌مووان چاویان له‌وه‌یه حوكمڕانیی به‌هه‌شتێكمان له‌سه‌ر زه‌وی بۆ بنیات بنێت، له كاتێكدا له وڵاتانی هه‌ره دیموكراسی و پێشكه‌وتوویشدا، حوكمڕانی پێرفێكت و ته‌واو نییه. بۆیه گرنگه له‌و كێشه و گرفتانه بگه‌ین كه وه‌ك ده‌رهاوێشته‌یه‌كی نه‌رێنی له حوكمڕانی ناته‌ندروست ده‌كه‌ونه‌وه و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان بده‌ین. چونكه هه‌موو كاتێك ئه‌و گرفتانه پێوه‌ست نین به هه‌ڕه‌می ده‌سه‌ڵاته‌وه.
بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیی بۆ واژوویه‌ك چه‌ند سه‌عاتێك هاووڵاتییه‌كی داماو له چاوه‌ڕوانیدا بهێڵێته‌وه، ئه‌مه چ پێوه‌ندی به سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌وه هه‌یه؟ كه‌سانێك به ناوی حزبێك كارێكی تێكده‌رانه ده‌كه‌ن، چ پێوه‌ندی به پرۆگرام و سه‌ركردایه‌تیكردنی حزبه‌كه‌وه هه‌یه؟. لێره‌وه چه‌ند ده‌سه‌ڵات به‌رپرسیاره به‌رانبه‌ر به هاووڵاتییان، له‌وه زیاتریش هاووڵاتی ئه‌ركی له ئه‌ستۆیه كه ڕه‌نگه بنه‌ڕه‌تیترینیان ده‌ستنیشانكردنی كه‌موكوڕییه‌كان و خستنه‌ڕوویان بێت.
له‌و ڕوانگه‌یه‌وه كتێبی (بۆڕییه ئاوه‌كانی حوكمڕانی) هه‌وڵێكه له‌پێناو ده‌رخستنی كه‌موكوڕییه‌كانی حوكمڕانی له كوردستاندا، به‌تایبه‌تی له ئاستی خزمه‌تگوزاری و هاوكات دیاریكردنی چه‌ند نه‌خشه‌ڕێیه‌كیشه كه چۆن له‌و گرفتانه ده‌ربچین.
ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كتێبه، له كۆمه‌ڵه وتارێكی جیاواز پێكهاتووه، به‌ڵام هه‌موویان له‌و خاڵه‌دا یه‌ك ده‌گرنه‌وه كه چۆن بتوانرێ په‌نجه بخرێته سه‌ر خه‌وشه‌كان و دیاری بكرێن. چۆن وا بكرێت باشتر خزمه‌تی هاووڵاتییان و هه‌رێمه‌كه‌مان بكه‌ین. له كوێدا داوده‌زگه‌كان پێویستیان به ڕیفۆرم و نوێكردنه‌وه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی باشترین خزمه‌تگوزاری له ڕووی كوالێتییه‌وه پێشكه‌ش به خه‌ڵك بكه‌ن.
وتاره‌كانی ناو ئه‌م كتێبه، به‌رمه‌بنای خوێندنه‌وه و به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و كێماسییانه‌یه كه له به‌شێكی زۆری ده‌زگه‌كانی ئێمه‌دا بوونیان هه‌یه و زۆرجار وێنه‌یه‌كی نه‌رێنی، ناشیرین و قێزه‌ون ده‌ده‌نه ده‌سه‌ڵات، ئه‌ویش له په‌راوێزی ئه‌و كارانه‌ی ده‌یكه‌ن. به ده‌ربڕینێكی تر، زۆرجار داوده‌زگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئێمه له بری ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی جوان و ڕاسته‌قینه‌ی مۆدێلی حوكمڕانی پێشكه‌ش بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه ده‌بنه ناوه‌ندێك بۆ ناشیرینكردنی ده‌سه‌ڵات، حكوومه‌ت، نیشتمان و چه‌مكی هاووڵاتیبوونیش. بۆیه یه‌كێك له‌و باسانه‌ی له‌و كتێبه‌دا نووسه‌ر باسی ده‌كات، دیارده‌ی (واسته و به‌رتیل)ن له كاتی جێبه‌جێكردنی كاروباری رۆژانه.
له‌و سۆنگه‌یه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له كۆی 100 كه‌س ته‌نیا 19یان به‌پێی ڕێسا و یاساكان و به ڕه‌چاوكردنی ڕێنوێنی كارگێڕی، هه‌وڵ ده‌ده‌ن كاره‌كانیان زنجیره‌ی یاسای خۆی ببڕێت و ئه‌وانیتر هه‌موویان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر واسته‌كردن و جێبه‌جێكردنی كاره‌كانیان له ڕێی پێوه‌ندی هاوڕێیه‌تی و ناسیاوه‌تی. نووسه‌ر ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌م دیارده‌یه له وڵاتانی پێشكه‌وتوویش هه‌یه، به‌ڵام هه‌رگیز له ده‌ستی یاسا ده‌رناچن. به‌و مانایه‌ی یاسا سزای ئه‌وانه ده‌دات كه ده‌یانه‌وێ ئه‌م شێوه‌یه له داواكاری بكه‌نه نه‌ریت و دیارده.
به بڕوای نووسه‌ر، یه‌كێك له ده‌رهاوێشته هه‌ر خراپه‌كانی ئه‌و دیارده‌یه ئه‌وه‌یه كه‌سه‌كان هێز له كۆبوونه‌وه‌ی كه‌سه نزیكه‌كانیان ده‌بینن، نه‌ك سه‌روه‌ری یاسا. به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر هاووڵاتییه‌ك له ڕێی واسته و به‌رتیل، كاره‌كانی خۆی جێبه‌جێ كرد، ئه‌وا هیچ پێویستی به یاسا و ترسی له سزادان نییه، بۆیه ده‌بێ ده‌وڵه‌ت به توندی سزای هه‌موو ئه‌وانه بدات كه مه‌به‌ستیانه به ڕێیه‌كی نایاسایی و ناڕه‌وا، كاروباری هاووڵاتییان ڕابپه‌ڕێنن، چونكه ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیانه وه‌ك فه‌رمانبه‌رێك. ئه‌گه‌ر سزای قورسی ئه‌و كه‌سانه بدرێت، ئه‌وا تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر به‌ر به‌و دیارده‌یه ده‌گیرێت.
باسێكی تری كتێبه‌كه كه نووسه‌ر ڕه‌خنه‌ی ده‌كات، یاسای كه‌رتی تایبه‌ته له كوردستان. به بڕوای ئه‌و، ئه‌م كه‌رته به‌شێوه‌یه‌كه ته‌نیا كۆمپانیا و سه‌رمایه‌دار ده‌توانن سوودی لێ ببینن. بۆیه حكوومه‌ت هیچ به‌لایه‌وه گرنگ نییه ئه‌گه‌ر كه‌سێك به سه‌رمایه‌یه‌كی بچووك مه‌به‌ستی بێت پڕۆژه‌یه‌ك یان كارێكی وه‌به‌رهێنان بكات. ئه‌مه‌ش له‌لایه‌كه‌وه ته‌نیا له خزمه‌ت چه‌ند كۆمپانیا و سه‌رمایه‌دارێكی دیاریكراوه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه سنوورداركردنی ئه‌و كه‌رته‌یه. وێڕای ئه‌و هه‌موو ڕۆتینه كارگێڕییه‌ی له‌پێناو تۆماركردن، یان پڕۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان به كه‌سانی خاوه‌ن خواستی دامه‌زراندنی پڕۆژه ده‌كرێت، كه جۆرێك ترسیان لا دروست ده‌كات و ناتوانن ئه‌و هه‌موو ڕێوشوێنه كارگێڕییانه بگرنه‌به‌ر.
له كاتێكدا نووسه‌ر هه‌ر له كتێبه‌كه‌یدا نموونه‌ی له ده‌یان وڵات هێناوه‌ته‌وه كه ته‌نیا له ڕێی ئینته‌رنێت و ئۆنڵاینه‌وه، ده‌توانن كۆمپانیا له هه‌ر وڵاتێك بێت تۆمار بكه‌ن. ئه‌مه‌ش ته‌نیا له‌پێناو بایه‌خدان به ژێرخانی ئابووری و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆ هاووڵاتییان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری. كه‌چی له هه‌رێمی كوردستاندا به‌داخه‌وه وێڕای ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت زه‌وی، خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاو و كاره‌با و شه‌قام، بۆ وه‌به‌رهێنه‌ر و به‌ڵێندار دابین ده‌كات و پێشینه‌یه‌كیشیان پێ ده‌دات، كه‌چی ئه‌وان پڕۆژه‌كان ته‌واو ناكه‌ن و سه‌ركێشی به داهاتی خه‌ڵك ده‌كه‌ن كه زۆرینه‌یان له‌و توێژانه‌ن كه داهاتێكی مامناوه‌ندییان هه‌یه، یان به كه‌ره‌سته‌ی خراپ پڕۆژه‌كه دروست ده‌كه‌ن و زوو هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. بۆیه نووسه‌ر پێی وایه ده‌بێ پێداچوونه‌وه به‌و كه‌رته‌دا بكرێت، به جۆرێك هه‌موو كه‌س ئازاد بێت له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به پڕۆژه‌یه‌كی بچو‌وكیش بێت، به‌شداری بكات.
هاوكات ئه‌و ڕۆتینانه كه‌م بكرێنه‌وه كه ڕێگرن له‌وه‌ی زه‌وینه‌سازی بۆ كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كه‌ن. به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ به سه‌رمایه‌ی بچووك پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ ئه‌نجام بده‌ن.
یه‌كێكی تر له‌و بابه‌تانه‌ی نووسه‌ر له كتێبه‌كه‌یدا كاری له‌سه‌ر كردووه و ڕاستییه‌كه‌ی بۆ داوده‌زگه‌ی كوردستان زۆر گرنگه و به‌رده‌وام سه‌رچاوه‌ی كێشه و لادانه، "لیژنه‌ی كڕین"ـه. بێگومان هه‌موومان ده‌زانین لیژنه‌ی كڕین ئه‌و لیژنه‌یه‌یه كه به بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه و به‌مه‌به‌ستی كڕینی كه‌لوپه‌لی پێداویستی فه‌رمانگه‌كان پێكده‌هێنرێت, ئه‌و لیژنه‌یه له زۆر كاتدا له سێ كه‌س و بۆ ماوه‌ی سێ مانگ كاره‌كانی ده‌كات. ڕاستییه‌ك هه‌یه لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانم ئاماژه‌ی پێ بده‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، به‌داخه‌وه هه‌ر كاتێك ناوی لیژنه‌ی كڕین دێت، هاووڵاتییان به‌گشتی گومانی خراپ له كه‌سه‌كان ده‌كه‌ن و بیریان بۆ دزی و گه‌نده‌ڵی و خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن ده‌چێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌ندامه‌كانی له ئاوی زه‌مزه‌میش خاوێنتر بن. ئه‌مه بۆچی وایه؟
نووسه‌ر له كتێبه‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات كه له وڵاتانی دنیادا ئیشی ئه‌م لیژنه‌یه به یاسا ڕێكخراوه و له چوارچێوه‌ی چه‌ندان ڕێسا و ڕێوشوێنی یاسایی و كارگێڕیدان كه بواری ئه‌وه ناهێڵنه‌وه گه‌نده‌ڵی تێدا بكرێت. چونكه سانسۆر و به‌دواداچوون و دڵنیابوونه‌وه هه‌یه له جۆر و شوێن و پێویستی ئه‌و كه‌رستانه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه ده‌یكڕێت.
دیاریكردنی سێ كه‌س بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، به بڕوای نووسه‌ر (كه راستییه‌كه‌ی وایه) میكانزمێكی هه‌ڵه‌یه، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌مه له ڕێی ئه‌نجوومه‌نێكی فه‌رمانگه‌كه، داوای به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنی ورد بكرێت. هاوكات ده‌بێ بڕی ئه‌و پێویستییانه و نرخ و جۆر و سه‌رچاوه‌ی ئه‌و شوێنه دیار بكرێت كه كاڵاكانی لێ ده‌كڕن، به‌ڵام ئاخۆ ئه‌مه له‌ناو ئێمه‌دا وایه؟ كاتێ به‌ڕێوه‌به‌رێك پێنچ ملیۆن دینار ته‌نیا بۆ كڕینی كارتی مۆبایل ته‌رخان ده‌كات، مه‌گه‌ر ئه‌مه لیژنه‌ی كڕینه؟ یان لیژنه‌ی خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن و به‌هه‌ده‌ردان؟. له كاتێكدا ته‌نیا به 10 هه‌زار دینار، هاووڵاتی ده‌توانێ بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ و به‌شێوه‌یه‌كی فری، قسه له ڕێی مۆبایله‌وه بكات. بۆیه گرنگه حكوومه‌ت چاودێری ئه‌و لیژنانه بكات و چه‌ند ڕێوشوێنێكی توند و یاسایی دیار بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان نه‌توانن به ئاسانی گه‌نده‌ڵی تێدا بكه‌ن.
له كۆتایی كتێبه‌كه‌دا نووسه‌ر نموونه‌ی به‌رجه‌سته‌ی له چه‌ندان وڵات هێناوه‌ته‌وه كه پێشتر دواكه‌وتوو و بێ خزمه‌تگوزاریی و نادیموكراسیی بوون، هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتیشیان نه‌بوو، به‌ڵام ده‌ستیان پێ كرد خۆیان بنیات بنێن و ئێسته له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه‌ن كه له ڕووی پێشكه‌وتن و دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی و هاووڵاتیبوون و كرانه‌وه‌دا شوێنیان گرتووه. وه‌ك سه‌نگاپووره، ڕواندا و مالیزیا كه ده‌شێ وه‌ك نموونه‌یه‌ك ئێمه‌یش له هه‌رێمی كوردستان سه‌یریان بكه‌ین و سوود له ئه‌زموونی كارگێڕیی و حوكمڕانییان وه‌ربگرین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به به‌رده‌وامی بۆڕییه ئاوه‌كانی حوكمڕانی له كونكردن و ژه‌نگهه‌ڵێنان و كۆنبوون بپارێزین و هاوكات هه‌رێمه‌كه‌مان ببه‌ینه ئاستی وڵاتانی پێشكه‌وتوو، بێگومان ئه‌مه‌ش به پلانێكی زانستی و هونه‌ری ده‌كرێت كه خه‌وشه‌كان دیار بكه‌ین، دواتر چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزینه‌وه. به‌و مه‌رجه‌ی نه نا‌ئومێد بین، نه سڵ له هیچ شتێك بكه‌ینه‌وه، بگره به یاسا ڕووبه‌ڕووی لاده‌ره‌كان ببینه‌وه.
دواجار ده‌ڵێم خوێنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه كه به زمانێكی ئاسان و پاراو نووسراوه، گرنگه بۆ هه‌مووان به تایبه‌تیش حوكمڕان و فه‌رمانبه‌ر. چونكه له ده‌ره‌نجامی خوێندنه‌وه‌یدا چه‌ندان سه‌رنج و تێبینی گرنگ هه‌ڵده‌هێنجین كه ده‌كرێ وه‌ك ڕێنوێنیی بۆ ژیانی پیشه‌یی و سیستمی كارگێڕی هه‌رێمه‌كه‌یشمان بایه‌خیان هه‌بێت.
ئه‌زموونی ئه‌و كتێبه پێمان ده‌ڵێت، ژنان نابێ هه‌ر ته‌نیا سه‌رقاڵی نووسین له‌سه‌ر فێمێنیزم و شه‌ڕی پیاوسالاریی و كڕووزانه‌وه و نووزانه‌وه بن له شیعردا، به‌ڵكو ده‌بێ سه‌رنج، پێشنیار، ڕه‌خنه و دیدی نوێیان هه‌بێت بۆ كایه‌كانی تری ژیان به‌تایبه‌تیش كارگێڕیی و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات. ده‌ستخۆشیی له نووسه‌ری كتێبه‌كه و ده‌زگه‌ی رۆژنامه‌وانی "وشه" ده‌كه‌م بۆ چاپكردنی كتێبه‌كه، پێویستمان به‌و جۆره ڕێنوێنی و ڕوونكردنه‌وه كارگێڕیی و خزمه‌تگوزارییانه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی نموونه‌ی حوكمڕانییه‌كی جوانتر و سه‌ركه‌وتوو پێشكه‌ش به هاووڵاتییان بكه‌ین.
*ناوی كتێب: بۆڕییه ئاوه‌كانی حوكمڕانی، نووسینی چیمه‌ن ساڵح، له بڵاوكراوه‌كانی (ده‌زگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی "وشه"/ 2019 / هه‌ولێر).