"ده‌ریاس و لاشه‌كان" ڕۆمانێكی تری به‌ختیار عه‌لی كه له ماوه‌ی ڕابردوودا چاپ و بڵاو كرایه‌وه. ئه‌م ڕۆمانه له ناوه‌ندی نووسین و ئه‌ده‌بی كوردیدا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بوو، چه‌ندان كتێب و دۆسیه‌ی ئه‌ده‌بی و وتاری له‌باره‌وه نووسران. زۆربه‌ی ئه‌و نووسینانه ته‌نیا له ڕووی ناوه‌ڕۆكه‌وه تیشكیان خسته سه‌ر ئه‌و ڕۆمانه كه باس له چه‌مكی شۆڕش و چاوه‌ڕوانییه‌كان و نائومێدبوونی مرۆڤ ده‌كه‌ن. به‌ڵام لایه‌نێكی گرنگی ئه‌و ده‌قه‌یان فه‌رامۆش كرد كه زمانی نووسینی ڕۆمانه‌كه‌یه له ڕووی زمانه‌وانی و چێژ و ده‌ربڕینه‌وه.
ئه‌م ڕۆمانه به زمانێك نووسراوه خوێنه‌ر كاتێك ده‌یخوێنێته‌وه، وا هه‌ست ده‌كات وتار ده‌خوێنێته‌وه نه‌ك ڕۆمان، چونكه له گه‌لێك شوێنی ڕۆمانه‌كه‌دا ئه‌و زمانه زاڵه.
بێگومان ساڵانێكی زۆره تێگه‌یشتنێكی جێگیر لای به‌شێكی زۆری خوێنه‌ری كورد به‌رانبه‌ر به نووسینه‌كانی ئه‌و نووسه‌ره دروست بووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه نووسینه‌كانی له سه‌رووی ڕه‌خنه‌وه‌ن. ئه‌م بینینه له گه‌لێك ئاستدا تا ئاستی پیرۆزكردنی نووسینه‌كانی به‌ختیار عه‌لی چووه كه خۆی به‌رده‌وام و هه‌میشه له هه‌موو نووسینه‌كانیدا دژی موقه‌ده‌س و به ته‌وته‌مكردنی هه‌موو شتێك ده‌وه‌ستێته‌وه، به‌ڵام بۆ نووسینه‌كانی خۆی به‌لایه‌وه ئاساییه.
هه‌میشه زۆربه‌ی خوێنه‌رانی كورد شوناسی نووسه‌ر له پێشه‌وه‌ی شوناسی ده‌ق ده‌بینن. به‌و مانایه‌ی كاتێ نووسه‌رێك له ڕووی نووسینه‌وه ناوبانگ و شوناسێكی دیار وه‌رده‌گرێت، ئیتر لایان وایه هه‌ر ده‌قێك و هه‌ر بابه‌تێك ئه‌و نووسه‌ره بینووسێت، كامڵه و شایانی ڕه‌خنه لێگرتن نییه به هیچ جۆرێك. خۆ ئه‌گه‌ر خوێنه‌رێكی ئاسایی هه‌وڵی خوێندنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و ده‌قه له كڵاوڕۆژنه‌یه‌كی تره‌وه بدات، ئیتر هه‌م نووسه‌ره‌كه و هه‌میش خوێنه‌رانی، به نه‌خوێنده‌وار و بێ ئاگا له نووسین و ڕه‌خنه تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی بتوانن به نووسین وه‌ڵامی بده‌نه‌وه.
هه‌موو نووسه‌رێك مرۆڤه، هه‌موو مرۆڤێكیش ئاساییه هه‌ڵه بكات، كه‌واته كه‌س له سه‌رووی ڕه‌خنه‌وه نییه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕه‌خنه‌یه له زمان و ڕێنووسیش بێت. چونكه زمان بنه‌مای سه‌ره‌كی نووسینه. هه‌موو زمانێك ڕێسا و پێكهاته‌ی زمانه‌وانی خۆی هه‌یه كه ده‌بێ پێڕه‌و بكرێت. زۆرجار ئه‌و ده‌ستكاری و لادانه له زمان، ده‌بێته هۆی شێواندن و تێكدانی بنه‌مای واتایی زمان.
زمان بوونێكی گشتییه، موڵكی نووسه‌رێك نییه به ته‌نیا تا چۆنی بوێت به‌و شێوه‌یه پێڕه‌وی بكات. له "ده‌ریاس و لاشه‌كان"دا، له گه‌لێك شوێن هه‌ست به‌و له‌نگییه‌ی زمان ده‌كه‌ین، تا ئه‌و ئاسته‌ی خوێنه‌ر سه‌یری پێ دێت ڕۆماننووسێكی به ناوبانگی وا به‌م شێوه‌یه زمان دابڕێژێت و گوزارشتی لێ بكات.
"ده‌ریاس و لاشه‌كان" ڕۆمانێكه وه‌ك هه‌ر ڕۆمانێكی تری ئاسایی، ده‌شێ خوێنه‌ر له كڵاوڕۆژنه‌ی جیاوازه‌وه بیخوێننه‌وه، به‌ڵام پێشاندانی وه‌ك داهێنانێكی گه‌وره و ناوازه له مێژووی ڕۆمانی كوردیدا، به بڕوای من زێده‌گۆییه.
ڕۆماننووس هاوشێوه‌ی ڕۆماننووسه‌كانی تری كورد، درێژدادڕییه‌كی زۆری له ڕۆمانه‌كه‌ی كردووه، ئه‌گه‌ر له ڕووی زمانه‌وه پوخت و كورتی بكه‌ینه‌وه، ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی له ڕۆمانه‌كه‌دا گوتراوه، به چیڕۆكێكیش بتوانرێت گوزارشتی لێ بكرێت.
لێره‌دا وه‌ك خوێنه‌رێك ته‌نیا ده‌مه‌وێت له ڕوانگه‌ی ده‌ربڕین و زمانه‌وه له‌سه‌ر ڕۆمانه‌كه بوه‌ستم و چه‌ند ده‌ربڕینێكی لێ ده‌هێنمه‌وه. بۆ نموونه:
*لا13 نووسیویه‌تی "برایانی كانیانی نازناوێك بوو له گونده‌كه‌ی بابیان بۆیان به‌جێ مابوو". نازناو به‌جێ نامێنێت، ده‌مێنێته‌وه. گه‌لێك جار ده‌ڵێین "نازناوه‌كه‌ی له باوك و باپیرانیه‌وه بۆ مابووه‌وه".
*لا13 نووسیویه‌تی "ئه‌لیاس و ده‌ریاس هه‌ردووكیان به یه‌ك زگ له دایك بووبوون، له یه‌كتری ده‌چوون". مه‌گه‌ر بۆ ده‌گوترێ جمك ئه‌گه‌ر له یه‌كتری نه‌چن؟.
*لا24 نووسیویه‌تی "چایخانه‌ی دامه‌چییه‌كان، سه‌دان یاریكه‌ری دامه‌چی لێ كۆ ئه‌بووه‌وه". مه‌گه‌ر ناوی چایخانه‌كه چی بووه؟.
*لا29 نووسیویه‌تی "حه‌مامێكی گه‌رم" زۆرجار ئه‌گه‌ر شوێنێك زۆر گه‌رم بێت، ده‌ڵێین: ده‌تگوت حه‌مامه!. كه‌واته حه‌مام خۆی گوزارشت له گه‌رمی ده‌كات.
*لا29 نووسیویه‌تی "تیشكێكی نا ئاشنا‌و، شه‌وقێكی نادیار". تیشك و شه‌وق، نائاشناو نادیار، چ جیاوازیه‌كیان هه‌یه؟.
*لا42 نووسیویه‌تی "خرۆش و حه‌ماس". هه‌ردووكیان یه‌ك واتایان هه‌یه.
*لا59 نووسیویه‌تی "هه‌ر كه‌س ڕسته‌یه‌كی توێكڵداری تێ بگرتایه". هه‌ر نووسه‌رێكی ئاسایی ئه‌مه‌ی بنووسیایه، به نه‌خوێنده‌واریان داده‌نا.
*لا62 نووسیویه‌تی "ده‌ریاس ده‌نگی ده‌له‌رزی". خۆزگه ڕۆماننووس پێی ده‌گوتین كه ده‌نگ چۆن ده‌له‌رزێ؟.
*لا71 نووسیویه‌تی "ژنانی زل و چێڵ ئاسا". ژنی به چێڵ چواندووه.
*لا74 نووسیویه‌تی "به خنكاوێك ده‌چوو به‌رله دوا هه‌ناسه". جا كه خنكاو بووه، چۆن دوا هه‌ناسه‌ی داوه؟.
*لا85 نووسیویه‌تی "ته‌رمی ژنێك له بیمارستانه‌كه خه‌وتبوو". سه‌رنج له ته‌رم و خه‌و بده‌ن.
*لا86 نووسیویه‌تی "خودا شته‌كانمان بۆ سه‌هل و ئاسان بكات". سه‌هل و ئاسان چ جیاوازییه‌كیان هه‌یه؟.
*لا93 نووسیویه‌تی "خه‌ڵكی بوراوه‌وه له هۆش خۆچوو". مه‌گه‌ر بوورانه‌وه، هه‌ر له هۆشچوون نییه؟.
*لا 94 نووسیویه‌تی "بێ عاتیفه بێ هیچ سۆزێك". ئه‌ی عاتیفه، هه‌ر سۆز نییه؟.
*لا101 نووسیویه‌تی "تاریكی نیشتبووه سه‌ریان". واتا نیشتبوو.
*لا138 نووسیویه‌تی "دوودڵی و ڕاڕایی". هه‌ردووكیان هه‌ریه‌كن.
*لا140 نووسیویه‌تی "له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی ژه‌نه‌ڕال، ئێشكیان گرتبوو، پاسه‌وانیان گرتبوو". ئێشك و پاسه‌وان هه‌ریه‌كن.
*لا142 نووسیویه‌تی "موعجیزه‌ی ئیلاهی". مه‌گه‌ر موعجیزه‌ی مرۆڤ هه‌یه؟.
*لا147 نووسیویه‌تی "گه‌ر چه‌كمان نه‌بێت، ئه‌م قسانه ته‌ماته‌یه‌كی فلیقاوه ناژی". تا ئێسته له ڕۆمانی ڕۆماننووسه گه‌نج و بێ ئه‌زموونه‌كانیش، ده‌ربڕینی نابابه‌تی و نائیستاتیكی له‌و شێوه‌یه‌م نه‌بینیوه.
*لا150 نووسیویه‌تی "ئه‌نجوومه‌نی كۆمیته". هه‌ردووكیان به‌واتای ده‌سته دێن.
*لا156 نووسیویه‌تی "داوای هه‌ستانی ده‌ست و برد و یه‌كسه‌ره‌ی كرد". ده‌ست و بردیش هه‌ر به مانای یه‌كسه‌ر دێت.
*لا165 نووسیویه‌تی "هه‌موو شه‌و من خه‌وتبووم". به درێژایی شه‌وه، یان هه‌موو شه‌وه؟.
*لا172 نووسیویه‌تی "قاوغی فیشه‌كێكی ته‌قیو". بێگومان ته‌قیو زیاده‌یه، چونكه كه گوتمان قاوغ، مانای وایه فیشه‌كه‌كه ته‌قێنراوه، یان نه‌ماوه.
*لا181 نووسیویه‌تی "من له ئه‌زموون و ته‌جرووبه‌وه قسه ده‌كه‌م". ئه‌زموونیش هه‌ر ته‌جرووبه‌یه، به‌ڵام به كوردی.
*لا193 نووسیویه‌تی "باران به‌جۆرێكی دڕنده ده‌باری". باران، هه‌ر بارانه، میهره‌بانی و دڕنده‌یی له كوێ بوو؟.
*لا200 نووسیویه‌تی "گیاندان و ڕوح ده‌رچوون". مه‌گه‌ر گیاندان، هه‌ر ڕوح ده‌رچوون نییه؟.
*لا204 نووسیویه‌تی "پاچ و خاكه‌نازه‌كه‌ی نایه سه‌ر شانی". درێژدادڕی په‌تای نووسینی ڕۆماننووسانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه، ئه‌وه‌ی به وشه‌یه‌ك ده‌گوترێت، ئه‌وان ده‌یكه‌نه ڕسته‌یه‌ك.
*لا215 نووسیویه‌تی "ئینسان مه‌خلووقێك نییه شایه‌نی متمانه بێت". ئایا هه‌موو مرۆڤێك به‌و شێوه‌یه‌یه؟.
لا250 نووسیویه‌تی "به‌و خه‌ڵكه ده‌ڵێم به‌و عاله‌مه ده‌ڵێم". خه‌ڵك و عاله‌م، هه‌ریه‌كن.
وێڕای ئه‌مانه، ڕۆماننووس به‌شێوه‌یه‌ك ڕێنووسی هه‌ندێك وشه‌ی نووسیوه كه من یه‌كه‌م جاره ڕێنووسی له‌و شێوه ده‌بینم. له هه‌ندێك شوێنی ڕسته‌كاندا، وشه هه‌یه ده‌بێ به جیا بنووسرێت، كه‌چی به‌ختیار عه‌لی به‌لێكدراوی نووسیونی، ئه‌و وشانه‌یشی ده‌بێ به لێكدراوی بنووسرێن، ئه‌و جیای كردوونه‌ته‌وه. له زۆری شوێنی ڕۆمانه‌كه‌دا، ئه‌وه‌م كه‌وته به‌رچاو. لێره‌دا ئاماژه به هه‌ندێكیان ده‌ده‌ین:
*لا26 (قسه‌یده‌كرد).
*لا41 (ڕزگارتانبكات).
*لا92 (ئه‌نجامیبده‌یت).
*لا92 (ره‌وانه‌یكردووم).
*لا197 (له‌كه‌داریبكه‌یت).
* (سه‌رنجده‌ده‌م)
*لا180 (بانگیبكات).
*لا181 (هه‌ستبكات).
*لا182 (سۆراغیانده‌كه‌ن).
*لا188 (كۆمه‌كیبكات).
*لا190 (ڕزگارمبكات).
*لا202 (بێئه‌وه‌ی).
لا222 (بێ‌دوودڵی)
*لا210 (دوایانده‌كه‌وین).
*لا255 (تارماییگه‌لێكیان).
راستییه‌كه‌ی نووسینی ئه‌م وشانه به‌و شێوه ڕێنووسه نامۆ و ناڕێزمانییه، ته‌نیا له‌و ڕۆمانه‌دا هه‌یه و بڕوا ناكه‌م هیچ نووسه‌رێكی كورد، ئه‌و شێوه سه‌یره له نووسینی ڕێنووسی وشه‌كان پێڕه‌و بكات.
بێگومان ده‌قی ئه‌ده‌بی به‌گشتی و ڕۆمانیش وه‌ك ژانرێك، پێكهاته‌یه‌كی زمانه‌وانین، زمانیش ڕێسا و داڕشتنی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. نووسه‌رێك گریمان چه‌ند ناسراو و داهێنه‌ریش بێت، مانای وا نییه به ئاره‌زووی خۆی بكه‌وێته سه‌روگوێلاكی وشه و چۆنی بوێت به‌و شێوه‌یه دایبرێژێت.
چونكه وشه‌ی ساده و ناساده و لێكدراو و چه‌ندان جۆری تریش، به‌پێی ده‌ربڕین و كۆنتێكسی ڕسته ده‌گۆڕێن.
بۆ نموونه وشه‌ی (دوایانده‌كه‌وین) واتا به شوێن ئه‌واندا ده‌ڕۆین، به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌و كرداره بكه‌ین. كه‌واته (دوایان) و (ده‌كه‌وین) دوو وشه‌ی جیان و دوو واتای جیاوازیان هه‌یه و نابێ به لێكدراوی بنووسرێن، ئه‌مه و زۆر نموونه‌ی تریش.
په‌راوێز/
ده‌ریاس و لاشه‌كان، نووسینی: به‌ختیار عه‌لی، بابه‌ت: ڕۆمان، ساڵی چاپ 2019.
*
له هه‌ندێك شوێنی ڕسته‌كاندا، وشه هه‌یه ده‌بێ به جیا بنووسرێت، كه‌چی به‌ختیار عه‌لی به‌لێكدراوی نووسیونی، ئه‌و وشانه‌یشی ده‌بێ به لێكدراوی بنووسرێن، ئه‌و جیای كردوونه‌ته‌وه.