به درێژایی دروستبوونی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و له مێژووی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و وڵاته‌دا، هیچ كاتێك ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكێكی ناكاریزمی و ناسیاسی و گاڵته‌جاری وه‌ك تره‌مپی هه‌ڵنه‌بژاردووه. تره‌مپ كه چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هاته هه‌ڵبژاردن، ئومێدێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو كه بۆ خولی دووه‌میش به سه‌رۆك بێته‌وه هه‌ڵبژاردن. وه‌لێ زۆرینه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌و خه‌ونه‌ی تره‌مپیان هه‌ره‌س پێ هێنا و سه‌ره‌نجام بایدنی دۆستی كورد و سه‌ركردایه‌تییه سیاسییه‌كه‌ی، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی برده‌وه.
له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپدا، ڕه‌نگه كوشتنی به‌غدادی یه‌كێك بێت له ده‌سكه‌وت و كاره گرنگه‌كانی تره‌مپ، به‌ڵام دواجار نابێ ئه‌وه‌مان له بیر بچێت كه ئه‌و هه‌ڵه‌كانی و ناشاره‌زایی له سیاسه‌تی ئیداره‌دانی ئه‌مه‌ریكا و دیاریكردنی كاره‌كته‌ره‌كانی كابینه‌كه‌ی له سه‌ر بنه‌مای بزنسی و ناشاره‌زایی و هاوڕێیه‌تی، دواجار ناشاره‌زایی ئه‌ویان سه‌لماند له دنیای سیاسه‌ت به گشتی و سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكاش به تایبه‌تی. ڕه‌نگه كه‌سانێك وا لێكی بده‌نه‌وه كه تره‌مپ وێڕای هه‌موو خاسیه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌سییه سهیروسهمهرهكانی، دواجار هه‌ڵبژێراوی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا و ڕه‌وایه‌تی له ده‌نگی ئه‌وان وه‌رگرتبوو. بێگومان ئه‌مه ڕاسته، به‌ڵام ئایا هه‌ڵبژاردن تاكه پێوه‌ره بۆ دیاركردن و سه‌ركه‌وتنی كه‌سایه‌تییه‌كی لێهاتوو؟ ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تره‌وه راستییه‌كه‌ی تره‌مپ له خولی یه‌كه‌میش شایسته‌ی ئه‌وه نه‌بوو بچێته كۆشكی سپی، وه‌لێ كاندیده ڕكابهڕهكهی ژن بوو، له مێژووی ئه‌مه‌ریكاشدا هیچ ژنێك نه‌بووه‌ته سه‌رۆك، بۆیه چانسی تره‌مپ بۆ سه‌ركه‌وتن زیاتر بوو.
هاوكات تره‌مپ یه‌كێك بوو له سه‌رمایه‌داره هه‌ره به ناوبانگه‌كانی دنیا، ئه‌مڕۆش بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێت، ئابووری سیاسه‌تی دنیا ئاراسته ده‌كات، ئه‌مه‌شیان هۆكارێكی تری ده‌رچوونی ئه‌و بوو چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر. به‌ڵام هه‌ر چۆنێك و هه‌رچییه‌ك بێت، هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ یه‌كێك بوو له‌و هه‌ڵانه‌ی كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان كردیان و بڕوا ناكه‌م هیچ كاتێكیش به قه‌د ئه‌و چوار ساڵه سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا، شڵه‌قاو و بێ ستراتیجیی بێت. به جۆرێك زۆر به ئه‌سته‌م ده‌توانرا سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته به هۆی هه‌ڵوێسته سه‌یر و پێكه‌نیناوییه‌كانی تره‌مپ، بناسرێته‌وه و بزانرێت.
له ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌دا زۆر هه‌ڵوێستی سه‌یر و دژه سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا و بگره مرۆڤایه‌تیش، له تره‌مپه‌وه بینرا كه بۆ ڕای گشتی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش، جێی هه‌ڵوه‌سته و ڕه‌تكردنه‌وه بوو. چونكه ئه‌و یه‌كێك بوو له‌و سه‌رۆكانه‌ی به ڕاڕایی و نهشارهزایهكی زۆره‌وه سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكای ئاراسته ده‌كرد. لێره‌وه ناچینه ناو ئه‌و هه‌ڵانه‌وه، چ له پێشێلكردنی مافی ڕه‌شپێسته‌كان و پشتكردنه كورد و دۆزه‌كه‌ی و هاوكات چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ده‌یان ڕێكخراوی ئین گی ئۆ و مرۆڤدۆستییه‌وه به بڕیاری ئه‌و. ته‌نیا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ین كه هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بوو.
خۆشبه‌ختانه ئه‌مجاره‌یان ئه‌و هه‌ڵه كوشنده‌یان ڕاست كرده‌وه، ئه‌ویش به ده‌رچوونی سیاسییه‌كی میانڕه‌و و دۆستی كورد كه بایدنه. بێگومان ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بایدن، به هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ك سه‌رده‌می تره‌مپ له ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیدا نابێت. بایدن كه ئه‌زموونێكی درێژی له كاری سیاسی و كاركردن له كۆشكی سپی هه‌یه، ده‌زانێ چۆن ئه‌مه‌ریكا ده‌هێنێته‌وه سه‌ر ڕێچكه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆی. بۆیه به هه‌ڵبژاردنی، ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌و هه‌ڵه كوشنده‌یان ڕاست كرده‌وه كه چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كردبوویان. بێگومان بۆ هه‌رێمی كوردستانیش ده‌روازه‌یه‌كی تره، له توند و تۆڵكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان و هاوئاهه‌نگی و پاڵپشتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كورد به گشتی ده‌كاته‌وه.
وه‌لێ ئه‌وه‌ی جێی ڕه‌خنه‌گرتنه ئه‌وه‌یه كه كه‌سانێكی به ناو چاودێری سیاسی و ڕووناكبیر و نووسه‌ر، ده‌یانه‌وێ له بایه‌خی بایدن و هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه‌م بكه‌نه‌وه و بۆچوونیان وایه، هیچ جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ تره‌مپ نابێت. راستییه‌كه‌ی ئه‌و جۆره هه‌ڵسه‌نگاندنانه له شاره‌زایی سیاسی و وردبوونه‌وه له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا نه‌هاتووه، به‌ڵكو له‌و كینه سیاسییه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه بارزانی پێوه‌ندییه‌كی هاوڕێیانه و نزیكی له‌گه‌ڵ بایدن هه‌یه، له‌و سۆنگه‌یه‌وه ده‌ڕواننه بایدن. چونكه هه‌ر كه‌سێك كه‌مێك شاره‌زایی له دنیای سیاسه‌ت و سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا هه‌بێت، ده‌زانێ بایدن به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ تره‌مپ هه‌ڵناگرێت. بۆیه به هه‌موو پێوه‌رێك، هه‌ڵبژاردنی بایدن بۆ ئێمه سه‌ركه‌وتنه، به تایبه‌تیش كه له كۆی چوار ساڵی سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ، ده‌سكه‌وتێكی ئه‌وتۆمان نه‌بینی به به‌راورد له‌گه‌ڵ بۆ نموونه ئۆباما، كه كاتێ داعش په‌لاماری كوردستانی دا، بێ دوودڵی فه‌رمانی به هێزی ئاسمانی كرد كورده‌كان بپارێزێت.
ئه‌مجۆره خوێندنه‌وانه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا، خوێندنه‌وه‌ی كورتبین و ناسیاسین و هیچ بنه‌مایه‌كی لۆجیكییان نییه. ئه‌گه‌ر له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش سه‌یر بكه‌ین، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنی بایدن ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ دنیا و ناوخۆی ئه‌مه‌ریكاش به گشتی، كه له چوار ساڵی ڕابردوودا به جۆرێك له جۆره‌كان، به هۆی ئیداره‌دانی هه‌ڵه‌ی تره‌مپه‌وه، ئاژاوه و پشێوییه‌كی زۆری به خۆوه بینیوه.