ڕه‌وه‌ز سه‌ڵاح
مه‌سروور بارزانی راسپێردراو بۆ پیكهێنانی كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ١٦-٦-٢٠١٩ جووڵه‌كانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی ده‌ست پێ كردووه، ئاشكرایه گرنگترین و وردتر له گوته‌كانی، جووڵهكانیهتی تا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین.
مه‌سروور بارزانی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان و راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، دوای كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ حزبه‌كه‌ی له ١٧- ٦ و له دوای راسپاردنی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌ت، یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ سلێمانی و بۆ لای هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی و سۆشیالست و گۆڕان ئه‌نجام دا.
له یه‌كه‌م كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسیدا كه له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌ڕێوه چوو، وه‌ك بینیمان پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زۆر دروست بوو له نێوان رۆژنامه‌نووساندا و ئه‌و چه‌ند جارێك گوێبیستی ده‌نگی خاتوونه په‌یامنێره‌كان بوو، بۆیه به‌زوویی شوێنه‌كه‌ی چۆڵ كرد و كۆتایی به پرسیاره‌كان هێنا، ئه‌مه بۆ رێگریكردن بوو له بێزاركردن یاخۆ بێڕێزیكردن به ژنان.
شیكاری بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه "ژنان له هه‌ر پله و پێگه‌یه‌ك بن من پارێزگاری له مافه ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌كانی ئێوه ده‌كه‌م، پاراستنی ئێوه به‌لامه‌وه له هه‌واڵی رێككه‌وتنی دوو حزبی یه‌كه‌م و دووه‌می كوردستان گرنگتره".
دوای گۆنگرهكهی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و سه‌ردانی بۆ لای حزبی سۆشیالست دیموكراتی كوردستان، ته‌واوی رۆژنامه‌نووسان بێ‌ئومێد بوون له وه‌رگرتنی ته‌نیا یه‌ك وشه، به‌ڵام دووباره راسپێردراوی پێكهێنانی حكوومه‌ت هه‌مووانی شۆك كرد و به كۆنگره‌یه‌كی هێمنانه و پڕ به بزه و پێكه‌نین، كاته‌كه‌ی قۆسته‌وه و به‌ڕێ كرد.
له زمانی جه‌سته‌ی كۆنگره‌ی دووه‌مدا بارزانی كوڕ ده‌ڵێت، "هه‌ڵه به هه‌ڵه چاره‌سه‌ر مه‌كه‌ن، له خراپترین دۆخدا ددان به‌خۆتان بگرن و له‌سه‌رخۆ بن، چه‌ند جارێك بزه‌كردن بۆ دڵدانه‌وه و له هه‌مان كاتدا به‌ڕێكردنی دوو كۆبوونه‌وه‌ی چاره‌نووسسازی ئه‌و حكوومه‌ته بوو كه خۆی سه‌رۆكی ده‌بێت".
یه‌كێكی تر له‌و هه‌ڵوێستانه‌ی رۆژی دووشه‌م كه شیكردنه‌وه له‌خۆ ده‌گرێت، بابه‌تی خوانی مه‌سروور بارزانی بوو كه بۆ ماوه‌ی ٢٤ سه‌عات پێش كاتی دیاریكراو، به‌شی زۆری سیاسییه‌كان و رۆژنامه‌نووسان ده‌یانزانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و شانده‌كه‌ی له كوێ و سه‌عات چه‌ند نان ده‌خۆن.
ئه‌م جووڵه‌یه ده‌ڵێت "متمانه‌ی ژیانم به سلێمانی و هاووڵاتییانی ئه‌و شاره هه‌یه". ئه‌م هه‌نگاوه چاوه‌ڕوان نه‌كراوه بۆ یه‌كه‌مین جاره روو بدات و پێش هاتنیان بزانرێت شاندی پارتی له كوێ و كه‌ی نان ده‌خۆن.
سلێمانی و پارتی وه‌ك سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێت دوو شتی لێك دانه‌بڕاون، له یه‌كه‌م سه‌ردانی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێم ئه‌و گوته‌یه به‌ته‌واوی نوێ كرایه‌وه و جێبه‌جی كرا.
مه‌سروور مه‌سعوود بارزانی له ساڵی ٢٠١٢وه پۆستی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ھه‌رێمی كوردستانی وه‌رگرتبوو. به‌گشتی ئه‌و به كه‌سێكی توند ناو ده‌برا، به‌ڵام له‌و چالاكییه دیپلۆماتییهدا روون بووه‌وه كه ئه‌و ده‌چێته چوارچێوه‌ی ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێی راده‌سپێردرێت و چاوه‌ڕوانی حكوومه‌تێكی نموونه‌یی لێ ده‌كرێت.
هه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌دا، ئه‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییانه‌ی پێشتر هه‌وڵی ناوزڕاندنی مه‌سروور بارزانی‌یان ده‌دا، راسپێردراوی سه‌رۆك وه‌زیران به ته‌وقه‌كردنی گه‌رم و خه‌نده‌وه پێی گوتن رابردووتان له رابردوومدا به‌جێ ده‌هێڵم، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌پێناو حكوومه‌تێكی پر خزمه‌ت، دۆست و نه‌یارم له‌خۆ ده‌گرم.