شه‌ماڵ نووری
دنیا به ترسه‌وه له په‌ره‌سه‌ندنی ڕووداوه‌كان و ئاڵۆزی زیاتری ڕه‌وشی ناله‌باری خۆرهه‌ڵاتی ناوین و ململانێی نێوان واشنتن و تاران ده‌ڕوانن. قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودس و ده‌سته‌ڕاستی خامه‌نیی و حاكمی عێراق و سووریا و لبنان و یه‌مه‌ن بوو له سێبه‌ردا، هه‌روه‌ها ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس وێڕای ئه‌وه‌ی به فه‌رمی جێگری سه‌رۆكی گشتیی حه‌شده، هاوكات ڕاسپێردراوی ئێران بوو بۆ كاروباری عێراق.
كوژرانی ئه‌م دوو كه‌سه و چه‌ندان سه‌ركرده‌ی تری سه‌ر به ئێران له عێراقدا، ئاگرنانه به فتیله‌ی یه‌كێك له‌و به‌رمیله بارووتانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دانراوه‌ته‌وه، ره‌نگه دۆناڵد تره‌مپ چیتر له‌م گه‌مه‌ی نێوان مێشووله و ورچه بێزار بووبێت، كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش كه‌مێك هۆشی به به‌ردا هاته‌وه و وا دیاره به‌قه‌د به‌ڕه‌كه‌ی خۆی پێ راده‌كێشێت، بۆیه بۆ تۆڵه‌ی خوێنی گه‌وره جه‌نه‌راڵه‌كه‌یان شه‌وی به‌سه‌ردا هات.
دوور له شرۆڤه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانیش (ئه‌م هه‌ویره ئاو زۆر ده‌كێشێت) و گرژبوونی دۆخی ناوچه‌كه درێژه‌ی ده‌بێت، چاودێرانی ئابووری به ترسه‌وه له پێشهاته‌كانی داهاتوو ده‌ڕوانن، نه له‌به‌ر ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ماڵوێرانكه‌ر، به‌ڵكو له ترسی ئه‌و قاتوقڕیی و برسێتییه‌ی له لێدانی ده‌هۆڵی شه‌ڕه‌كه‌وه له ناوچه‌كه ده‌بیسترێت.
خه‌ڵك ئه‌زموونێكی تاقه‌تپڕوكێن و ده‌وڵه‌مه‌ندیان له شه‌ڕ و ململانێی نێوان تاران واشنتن هه‌یه، هه‌ر له هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی كۆماری ئیسلامیی ئێران و هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له تاران، تا هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵوێزخانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و كوشتنی قاسم سوله‌یمانی كه ئه‌مه‌ریكا به پلانداڕێژه‌ری ئه‌م هه‌ڵكوتانه‌ی سه‌ر باڵوێزخانه‌كه‌ی له به‌غدا تۆمه‌تباری كرد.
ئه‌مه‌ریكییه‌كان هێنده خه‌ریكی ده‌رهێنانی فیلمی ئه‌كشنن، زۆر به ئاسانی نه‌یار و دوژمنی خۆیان ده‌دۆزنه‌وه و ده‌یپێكن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێسته قوڕه‌كه‌ی خه‌ستتر كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌تا هه‌ر له ئێسته‌وه به‌های به‌رمیلێك نه‌وت به‌ره‌و 70 دۆلار هه‌ڵكشا و كێرڤی سه‌نه‌د و كاغه‌زه داراییه‌كان و بۆرسه‌ی جیهانی رووی له داڕمان كرد، هه‌روه‌ها جۆرێك له پووكانه‌وه و بێ بازاڕی رووی له بازاڕه جیهانییه‌كان كرد كه له خۆیدا له لێواری ته‌نگژه‌یه‌كی دارایی چاوه‌ڕوانكراودایه.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هات كه گه‌وره وڵاتانی دنیا و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، مه‌ترسی پووكانه‌وه و ئه‌گه‌ری ته‌نگژه‌ی داراییان نه‌شاردووه‌ته‌وه، به‌وه‌ی ئاڵۆزبوونی دۆخی ئێسته كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ئاشته‌وایی ناوچه‌كه و دنیا ده‌بێت.
سه‌خت و تووشی سه‌رمای زستان له یه‌كه‌م باڕه‌شیدا دیاره، ئه‌مساڵیش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دیاره دۆخه‌كه زیاتر په‌ره ده‌سێنێت، به‌ڵام به‌ره‌و شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن ناچێت و له ئاستێكدا سڕ ده‌بێ و ده‌وه‌ستێت.
هاووڵاتییانی عێراق باش ئه‌و راستییه ده‌زانن كه هه‌موو ئه‌و قاتوقڕی و وێرانی و خراپی بژێوی ژیان و هه‌ژاری و لاوازی ئه‌دای كه‌رته خزمه‌تگوزارییه‌كان، بۆ ئه‌و ململانێیه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئێران له عێراقدا هه‌ڵیگیرساندووه تا ململانێكان بخاته ناو گۆڕه‌پانی وڵاتانی تر و ئاگره سووره له خۆی دوور بخاته‌وه، تاران له عێراقدا به‌شێوه‌یه‌ك دۆخه‌كه‌ی ئاڵۆز كردووه، پێشبینی و پێشهاته‌كان زۆر ئه‌سته‌م بوون و په‌ره‌سه‌ندنه‌كان به جۆرێكن، به‌یانی له خه‌و هه‌ڵده‌ستی ئه‌وه‌ی ته‌نیا پێویسته چاوه‌ڕوانی بیت یه‌ك شته، ئه‌ویش خراپتربوونی بارودۆخی عێراقه.
له عێراقیشدا ته‌نیا ناوچه‌یه‌ك به ئارامی و سه‌قامگیری مابێته‌وه كوردستانه، هه‌ولێری پایته‌خت بووه‌ته جێگره‌وه بۆ باڵوێزخانه و نێرده دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دنیا، لێره‌وه نه‌وتی كوردستان و عێراقیش به لووله نه‌وتییه‌كانیدا به ئارامی ده‌گه‌یه‌نرێته ده‌ریای ناوه‌ڕاست و نزیك به كڕیاره‌كانی ئه‌وروپا ساغ ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام خۆ ده‌بێت هه‌رێمه‌كه له رووی سه‌ربازی و ته‌ناهی و ناوخۆوه له ئاماده‌باشیدا بێت، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی تاران به‌وه‌ی هیچ شوێنێك له تووڕه‌یی سوپای پاسداران و قودس یاخۆ راستتر له كار و كرده‌وه‌ی بریكاره‌كانی ئێران پارێزراو نابن.
له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتر، ئێسته له عێراقدا شتێك نه‌ماوه به‌ناوی حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سیاسییه‌كانی نزیك ئێرانن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك باندی مافیایی، ئه‌وه‌تا له‌ژێر گوشاری ئه‌مانه‌وه به پاساوی ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر ناتوانێ له‌ڕووی یاساییه‌وه ئه‌م كاره بكات، وا بودجه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان نه‌كرا.
كه‌واته خه‌ڵك جگه له مه‌ترسییه‌كانی لێدانی ده‌هۆڵی شه‌ڕ، مه‌ترسی نه‌ناردنی بودجه‌ی كوردستان و دواكه‌وتنی مووچه‌كانیشیان بۆ زیاتر بووه، له رووی سایكۆلۆجییه‌وه خۆئاماده‌كردن بۆ شه‌ڕ و په‌ره‌سه‌ندنه‌كان و تێكچوونی زیاتری دۆخی ئاسایش، كاریگه‌ریی زۆر خراپتری له‌سه‌ر خه‌ڵك و بازاڕ هه‌یه له‌وه‌ی له‌ناو شه‌ڕه‌كه‌دایه، چونكه سكهه‌ڵگووشین و راوه‌ستانی جموجووڵی بازاڕ و نه‌مانی كاسبیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
بۆیه له‌ڕووی ئابوورییه‌وه هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ كه ئومێدی راوه‌ستان و كۆتاهاتنی زیاتری لێ ده‌كرێت له‌م ململانێ و په‌ره‌سه‌ندنانه‌ی ئێسته‌ی نێوان واشنتن و تاران، باشتره كه تا دێت ئابووری عێراق زیاتر به‌ره‌و داڕمان و داهێزران ده‌بات، له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنه‌كان ده‌بێ حكوومه‌ت و خه‌ڵك له ئێسته‌وه خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ ده‌رهاویشته‌كانی ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخه‌كه و شه‌ڕ و شوێنه‌واره ئابوورییه‌كانی، ئه‌گه‌ری هاتنی به لێشاوی ئاواره و گه‌یشتنی پڕیشكی ئاگری شه‌ڕ و قنه‌شه‌ڕی نێوان دوو زلهێز له ناو گۆڕه‌پانێكدا كه یه‌كه‌م سه‌كۆی شه‌ڕه بۆكسێنه‌كه‌یان وا له به‌غداوه بۆ كردووه‌ته‌وه.
گوتوویانه شه‌ڕ واتا گرانی و قاتوقڕی، به‌ڵام له دوای هه‌موو ناخۆشییه‌ك هه‌ر خۆشیی دێت، هیچ نه‌بێت ئێره (عێراقه‌كه‌ی تره)، هاوشێوه‌ی شه‌ڕی داعش هه‌مووان په‌نای بۆ ده‌به‌نه‌وه و دنیای رۆژئاوا له‌پێناو رێگرتن له شه‌پۆلێكی تری ئاواره‌بوون، پێویستیان به نه‌وایه‌كی ئارامی وه‌ك كوردستان هه‌یه، ته‌نانه‌ت كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانیش پێویستیان به پاڵپشتی و هاوكاری ئه‌م نه‌وا ئارامه هه‌یه.