شه‌ماڵ نووری
عێراقی دوای داعش به‌ره‌و كوێ؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه له ناوه‌نده جیهانییه‌كاندا دێته ورووژاندن و شرۆڤه‌ی جۆراوجۆری بۆ ده‌كرێت، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان هیچ دید و پلانكی روون و ئاشكرایان بۆ عێراقی دوای داعش هه‌بێت، ئه‌وان به به‌رده‌وام ته‌نیا دووپات له‌سه‌ر شه‌ڕی داعش ده‌كه‌نه‌وه، ئێران و توركیا كه باسی یه‌كپارچه‌یی عێراق ده‌كه‌ن، خاوه‌نی هیچ پڕۆژه‌یه‌ك نین بۆ جێبه‌جێكردنی خۆزگه‌كه‌یان، ته‌نانه‌ت سعوودیه هیچ پڕۆژه‌یه‌كی بۆ پاراستنی سوننه‌كان و رێگرتن له هه‌ژموونی پاوانخوازی شیعه‌گه‌ری نییه، بۆیه ئه‌م جاره‌ش سه‌رۆك بارزانی هۆشداری بۆ ره‌وشه‌كه داوه، وه‌ك چۆن له 2004دا هۆشداری به مالیكی دا.
بۆچوون و پێشهاته‌كان بۆ داهاتوو هه‌رچۆنێك بن، ناتوانن ئه‌و راستییه بشارنه‌وه كه جارێكی تر سیاسه‌ت ناتوانێ كورد و شیعه و سوننه پێكه‌وه كۆ بكاته‌وه، تاوانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ویستی پاوانخوازی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لای سوننه جێی قبووڵكردن نییه، وه‌ك چۆن دژایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڕه‌شه‌كانی شیعه بۆ كورد هیچ بایه‌خێكی پێ نادرێت به‌تایبه‌تی دوای گوته‌كانی عه‌ماڕ حه‌كیم، شیعه بۆ كورد تڵپی ته‌ڕی تێدا نه‌ماوه.
شیعه به سه‌رۆكایه‌تیی ئێران، دژی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان راوه‌ستاون بێ ئه‌وه‌ی هیچ پڕۆژه‌یه‌كی بۆ یه‌كپارچه‌یی عێراق له هه‌گبه‌یدا بێت. قۆناغ و سه‌رده‌مه‌كه جیاوازه وه‌ك چۆن جیۆگرافیای دوای شه‌ڕ سنووره‌كانی گۆڕیوه، هه‌روایش قۆناغی نوێ به بیركردنه‌وه‌ی كۆن قسه‌ی له‌سه‌ر ناكرێت، چونكه بیركردنه‌وه‌ی كۆن و باسكردنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و سووریا وه‌ك گرتنه‌وه‌ی فاڵی لێ هاتووه و بووه‌ته حیكایه‌تی به‌ر ئاگردان.
هه‌مووان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن عێراق له نائاماده‌یی دنیابینی و پلانێكی ئاماده‌كراو وه‌ك كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌مێنێته‌وه، ئه‌و رۆژهه‌ڵاته‌ی بووه‌ته كێشه بۆ هه‌موو دنیا. كه‌واته پێویسته هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌نه‌وه: ئه‌گه‌ر داعش به‌رهه‌می سوننه بێت و حه‌شد به‌رهه‌می ملهوڕی شیعه بێت، ئه‌ی به‌رهه‌می عێراق نوێ چی ده‌بێت؟
هه‌مووانیش له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن جیۆگرافیای دوای شه‌ڕ زۆر جیاوازه و سنووره‌كانی گۆڕیوه و ده‌وڵه‌تی دیفاكتۆی كوردستانی لێ به‌رهه‌م هاتووه، ئه‌وه‌تا له كه‌ركووك هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان بوو به ئه‌مری واقیع وه‌ك چۆن زۆرینه‌ی خاكی كوردستان ئازاد بووه و ئه‌مڕۆ له ژێر پارێزگاری هێزی پێشمه‌رگه‌دایه و سنووری كوردستانی دیاری كرد، به‌تایبه‌تی له ناوچه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی نه‌وت و غاز.
باشه بۆچی له ناوخۆی كوردستاندا ئه‌وه‌نده حیساب بۆ عێراقێكی شۆڤێنی و مه‌زه‌وی ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌تا شاندی باڵای به‌غدا له دوا سه‌ردانیاندا بۆ كوردستان، داوای ئاو و كاره‌بامان لێ ده‌كه‌ن، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش گوتی ئێمه ناوچه‌ی ناكۆكی له‌سه‌رمان نییه. باشه ئه‌و ترس و دڵه‌ڕاوكێیه له داواكاری مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ تا ئاستێك گوتاری بژارده‌یه‌كی كه‌میی دژی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی ترس و دڵه‌ڕاوكێی له‌ناو خه‌ڵكیشدا بڵاو كردووه‌ته‌وه به‌وه‌ی ریفراندۆم گه‌مارۆ و قاتوقڕی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، له كاتێكدا هۆی سه‌ره‌كی كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ترس و دڵه‌ڕاوكێیه بۆ ململانێی توندی حزبایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه نه‌ك شرۆڤه‌یه‌كی ئابووری و خوێندنه‌وه‌یه‌كی زانستی بۆ ره‌وشی ئابووریی دوای ریفراندۆم. له كاتێكدا هه‌رگیز جارێكی تر ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی، هه‌مان هه‌ڵه‌ی پێشوو ناكه‌نه‌وه عێراق جێ بێڵن، ئه‌وان باش ده‌زانن هه‌ر شوێنێك حه‌شدی شه‌عبی ئازادی كردووه، له راستیدا داگیری كردووه، بۆیه رێگه به شه‌ڕ و قاتوقڕییه‌كی تر ناده‌ن كه له داعش خراپتری لێ به‌رهه‌م دێت.
ده‌مێنێته‌وه سه‌ر بارودۆخی ناوخۆ كه هه‌مووان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن ته‌نگژه‌ی دارایی و بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كاتێكی زۆری خایه‌ند و بژێوی ژیانی مووچه‌خۆر و هاووڵاتییانی سه‌خت كردووه، له مه‌شدا ئه‌ركی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانه كه‌لێنی نێوان خه‌ڵك و حكوومه‌ت كه‌م بكه‌نه‌وه و پاڵپشتی دارایی حكوومه‌ت بن، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتا به ته‌نگژه و خراپی دۆخی ئابووری بێت، ئه‌و دۆخه ناسه‌قامگیره‌ی ئاژاوه و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و ژینگه‌یه‌كی له‌باریشه بۆ به‌رهه‌مهێنانی هزری توندوتیژیی و ده‌مارگیریی و دژه سه‌ربه‌خۆیی. كه‌واته راسته له نائاماده‌یی به‌رنامه و دنیابینی روون و ئاشكرادا كه‌س نازانێت دوای داعش چی روو ده‌دات و مه‌ترسییه شاراوه‌كان چین، به‌ڵام ئه‌و گۆڕانگارییه گه‌وره‌یه‌ی له ناوخۆ و ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تیدا رووی داوه، هه‌رگیز نامانگه‌ڕێنێته‌وه دۆخی شه‌ڕ و پێكدادان و قاتوقڕی، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه كۆتاهاتنی داعش ده‌رگه له به‌رده‌م گفتوگۆ و وتوێژه‌كان خۆشتر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كورد له دوای ریفراندۆم به ئاشتییانه و له‌ڕێی گفتوگۆوه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له عێراقی عه‌ره‌بی به‌یه‌كجاری جیا بێته‌وه.