شه‌ماڵ نووری
ئاده‌م سمپ كه به باوكی زانستی ئابووری و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق داده‌نرێت له‌باره‌ی "كاركردن"ـه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌وه‌م پێ بده‌ن كه پێویستم پێیه‌تی، ئه‌وه‌تان پێ ده‌ده‌م كه پێویستیتان پێی هه‌یه. له كوردستاندا گوته‌ی ئه‌م بیرمه‌نده ئابوورییه وه‌ك گاڵته‌جاری لێ هاتووه، حكوومه‌ت مووچه‌یه‌كی به‌رز به په‌رله‌مانتار و حزبه‌كان و خانه‌نشینی پله تایبه‌ت و چه‌ندان پۆست و پله‌ی تری تایبه‌تی ده‌دات بێ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مێكی ئه‌وتۆیان لێ وه‌ربگرێته‌وه، بگره كێ مووچه‌كه‌ی به‌رز بێت ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی زوڵاڵتره و له‌سه‌ر شاشه‌كانی تیڤی هات و هاوارێتی به‌رامبه‌ر به‌و حكوومه‌ته‌ی مووچه‌كه‌ی پێ ده‌دات، ته‌نانه‌ت له هه‌موو خه‌وش و كه‌موكوڕییه‌كانی حكوومه‌ت و ئه‌و بواره‌ی كه خۆیشی به‌رپرسیاره تێیدا خۆی بێبه‌ری ده‌كات، به‌هاوشێوه‌ی ئه‌و حزبه سیاسییانه‌ی پێیه‌كیان له‌ناو فه‌زای حكوومه‌تێكی بنكه فراواندایه و پێیه‌كه‌ی تریان له ئۆپۆزسیۆندایه.
ئه‌مه له كاتێكدا هه‌زاران گه‌نجی ئه‌م وڵاته به‌خاوه‌ن بڕوانامه و بێ بڕوانامه‌یشه‌وه له كه‌مترین هه‌لی كار و ده‌رفه‌تی دۆزینه‌وه‌ی كار بێبه‌شن، ته‌نانه‌ت گه‌نجه دامه‌زراوه‌كانیش له‌به‌ر كه‌میی مووچه و پاشه‌كه‌وته زۆره‌ملێیه‌كه كاره‌كه‌یان بێ به‌ها كراوه، بێ به‌هاكردنی كار له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه له 60%ی خه‌ڵكه‌كه‌ی له نێوان ته‌مه‌نی 15-35 ساڵیدان و به كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌نجان داده‌نرێت مه‌ترسی شاراوه‌ی خۆی هه‌یه. سمیس پێی وایه راسته پاره پاڵنه‌رێكی غه‌ریزیی مرۆڤه، به‌ڵام به‌ده‌ر له چه‌مكی ئه‌خلاق ئامرازێكی خێر نییه، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش له كوردستان له بواری مووچه‌دا روو ده‌دات، ئه‌و هه‌ڵپه‌یه‌ی به‌ده‌ستهێنانی قازانج و پاره‌یه كه زۆر له مووچه به‌رزه‌كان و په‌رله‌مانتاران و ده‌وڵه‌مه‌ند و سیاسه‌توان تێی كه‌وتوون.
بوونی ئه‌و هه‌موو كه‌موكورتییانه‌ی له بواری كار و مووچه‌دا هه‌یه، رێگره له به‌رده‌م به‌رهه‌مهێنانی گه‌نجێكی داهێنه‌ر و به‌توانا، ئه‌گه‌ر مرۆڤ له كۆمه‌ڵگه سه‌ره‌تایییه‌كان له‌ناو چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پڕ له به‌رهه‌مدا بووه، ئه‌وا گه‌نجی ئه‌مڕۆ جیاوازه له جاران و ئێسته له‌ناو بازنه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پڕ له پێداویستی و خولیا و ئاره‌زوودایه، ئه‌و له‌م 25 ساڵه‌دا تێر بووه له قسه‌ی باق و بریق و لێدوان و به‌یاننامه و هاتوهاوار.
گه‌نج هه‌لی كاری راسته‌قینه و پڕ له داهێنان و به‌رهه‌می ده‌وێت. من گرفته گه‌وره‌كه له بێ دیدی و ستراتیجیی حكوومه‌تدا ده‌بینم نه‌ك له فرتوفێڵی لێدوان و قسه‌ی مووچه به‌رزه‌كان، به‌تایبه‌تی كاتێك گوێبستی به‌گه‌ڕخستنی گه‌نجان له كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بم، ئه‌و كه‌رته تایبه‌ته‌ی هه‌ر خۆیشی بڕوای پێی نییه، ئه‌گه‌ر نا به‌ده‌ر نه‌ده‌بوو له ریفۆرم و هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیی.
ناكرێت گه‌نجێكی ئه‌م وڵاته به‌هه‌موو بڕوانامه و شاره‌زایییه‌وه روو له كارێك بكات ئه‌وه‌نده لای خاوه‌ن كاره‌كه بێ به‌ها كرابێت، حیسابی كرێكارێكی ئه‌سیووبی و ئاسیایی بۆ بكات، ئه‌مڕۆ كار ئه‌وه‌نده بێ به‌ها كراوه و نادادپه‌روه‌ری تێدا كراوه، به‌ڕوونی له‌ناو حكوومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌تیشدا ئه‌و جیاوازییه گه‌وره‌یه ده‌بینیت، تا ئاستێك ئه‌گه‌ر مووچه‌خۆرێكی حكوومه‌ت یه‌ك دوو كاری تر له په‌نای كاره‌كه‌یدا نه‌كات، ناتوانێ بچووكترین و كه‌مترین پێداویستییه‌كانی ژیانی ده‌سته‌به‌ر بێت، له به‌رامبه‌ردا مووچه به‌رزه‌كان كه ئه‌وه‌نده سه‌قفیان به‌رز كراوه‌ته‌وه بۆ بوون به ئه‌ندام په‌رله‌مان و ده‌ستكه‌وتنی مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی تاهه‌تایی ده‌یان پاڵه‌وان و سۆپه‌رمانی سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی تیڤی دروست كردووه، له هه‌موویشی سه‌یرتر كاتێك باسی ئابووری ده‌كه‌ن، سه‌رجه‌م هاوكێشه و تیۆر و زاراوه ئابوورییه‌كان تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ ده‌كه‌ن و تێكه‌ڵه‌یه‌ك له سیسته‌می ئابووری وا ده‌خه‌نه ڕوو، ئابووریناس رووی نایه‌ت ته‌نانه‌ت گوێبستیشی بێت.
گۆڕینی ئه‌م واقیعه به پاڵه‌وانه‌كانی مووچه به‌رزه‌كانی سه‌ر تیڤی و چه‌نه‌بازه‌كانی ناو حزبه‌كان ناكرێت، چونكه گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌های كار و سیسته‌مێكی رێكوپێكی مووچه و دادپه‌روه‌رانه له غیابی بوونی دامه‌زراوه‌كاندا نه‌ك هه‌ر ئه‌سته‌مه، به‌ڵكو زۆریش ئه‌سته‌مه و گرنگ نییه ئه‌و دامه‌زراوه‌یه له كه‌رتی گشتی یاخۆ كه‌رتی تایبه‌ته، گرنگ ئه‌وه‌یه فریای چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و هه‌موو نادادپه‌روه‌رییه‌ی نێوان جیاوازی مووچه‌كان بكه‌وین و به‌ها بۆ كار بگه‌ڕێنینه‌وه و ئاستی مووچه به‌پێی به‌رهه‌م و داهێنان بێت، چونكه جیاوازیی نێوان مووچه و داهات واقیعێكی وای خوڵقاندووه، رێژه‌ی هه‌ژاری و هه‌ڵاوسانی زیاتر كردووه، به‌مه‌یش مووچه به‌رزه‌كان گه‌نجان ده‌خه‌نه ناو تۆڕی واقیعێكه‌وه كه بڕوایان به گفتوگۆ نه‌بێت و ته‌نیا كار بۆ سڕینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌ویتر بكه‌ن، بگره رێی هاتونه‌هاتی هه‌نده‌ران بگرنه به‌ر و هیچ ئومێدێكیان به‌داهاتووی كوردستان نه‌مێنێت.