شه‌ماڵ نووری- ئابووریناس
عه‌بادی وه‌ك مالیكی سه‌لماندییه‌وه كه عێراقی دوای 2003 هه‌ر هه‌ڵگری عه‌قڵیه‌تی دوژمنكارانه و ئه‌جیندای هه‌واڵگری وڵاتانی دژ به كورده، هه‌موو ئه‌و پارته سیاسییانه‌ی كوردستانیش كه گره‌ویان له‌سه‌ر هاتنی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ به‌غدا به‌تاكه چاره‌سه‌ر ده‌زانی و به جیا و به كۆمه‌ڵ ده‌چوونه دیوه‌خانه‌كه‌ی عه‌بادی، دوای كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم و به‌رده‌وامبوونی گه‌مارۆ و سزاكانی به‌غدا، جگه له بێده‌نگی به‌رانبه‌ر به‌غدا، چاره‌یه‌كی تریان نه‌مایه‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌شیان له به‌غدا كه واقیعبینانه و راستگۆیانه قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و عه‌قڵیه‌ته شۆڤێنی و شیعه‌گه‌رێتییه ده‌كرد، ئه‌مجاره سزایان دان و بۆ خولێكی تری په‌رله‌مان هه‌ڵیان نه‌بژاردنه‌وه. هه‌ردوو حزبی گه‌وره‌ی حوكمڕانیش له‌ناو حكوومه‌تدا، له‌بری ئه‌وه‌ی بیر له رێگه‌چاره‌سه‌رێك بكه‌نه‌وه بۆ ده‌ربازبوون له سزاكان و گه‌مارۆی دارایی و ئاسمانی و كۆتاهاتن به پاشه‌كه‌وتی فه‌رمانبه‌ران، كه‌چی رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری لێكه‌وته‌وه و درزی نێوانیان بووه كه‌لێنێكی قووڵی مه‌ترسیدار.
كه‌واته چاره‌سه‌ر چییه بۆ ده‌ربازبوون له زیندانی عێراق و كۆتاهاتنی ته‌نگژه‌ی دارایی و ئاسایبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه؟ ئایا كورد پێویستی به‌كاته یا كات له به‌رژه‌وه‌ندیدا نییه؟ ئایا دۆخه‌كه به‌ره‌و كرانه‌وه ده‌چێت؟ یاخۆ شكۆی خاك و نیشتمان له نێوان حزبه كوردستانییه‌كاندا له مه‌ترسیدایه؟
سه‌ره‌تا پێویسته ددان به‌و راستییه‌دا بنێین كه دانوستاندن له‌گه‌ڵ عێراقدا له گه‌مه‌یه‌كی ته‌كتیكی زیاتر هیچی تر نییه، چونكه ئه‌زموونه‌كانی رابردوو ده‌ریانخستووه هه‌میشه عێراق دانوستانه‌كانی بۆ گه‌مه‌كردن به كات به‌كار هێناوه، به‌ڵام خۆ ناكرێت له ناوخۆی كوردستانیشدا دۆخه ئابوورییه‌كه كه پرسی سه‌ره‌كی مووچه‌خۆران و خه‌ڵكه، هه‌روا بێ راستكردنه‌وه به‌ڕێ بكرێن و له‌ناو بازنه‌ی رق و كینه‌ی حزبه كوردستانییه‌كاندا گیر بخوات و بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه ته‌نیا چاومان له‌و سیاسیی و كه‌سایه‌تییانه‌ی ناو حزبه‌كان بێت كه هه‌میشه گه‌مه‌كارێكی باشی حوكمڕانی و به‌ڕێوه‌بردنی ئابووری نه‌بوون و كاریان خۆدزینه‌وه بووه له هه‌موو به‌رپرسیارێتییه‌ك و به‌رنامه و پرۆگرامیان ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌ویتر و دژایه‌تیكردنی به‌رانبه‌ر بووه، له‌بری پێشكه‌شكردنی پڕۆژه و هه‌وڵدان پێكه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه، سه‌رقاڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئه‌تنی حوكمڕانی بوون.
عه‌لائه‌دین سوجادی بیرمه‌ند و كه‌سایه‌تی ناوداری كورد ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر خۆت سه‌ری خۆت نه‌خورێنی كه‌س بۆت ناخورێنێ. كه‌واته پێویسته سه‌رۆكی حكوومه‌ت و پارته سه‌ره‌كییه‌كانی حوكمڕانی به‌تایبه‌تی "پارتی و یه‌كێتی" كه دوو جیۆگرافیای جیایان له‌ناو هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌سته‌وه‌یه، هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌ن و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و سیسته‌مێكی حوكمڕانی سه‌ركه‌وتوو به‌كار بێنن و كۆتا به حكوومه‌تی بنكه‌فراوان بهێنن كه ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، بگره له كوردستاندا له‌بری ئه‌وه‌ی سیسته‌می دیموكراتی به‌هێز بكات و به‌ره‌و سیاسه‌تێكی حوكمڕانی سه‌ركه‌وتوومان ببات به‌ره‌و پشێوی و بێسه‌روبه‌ریی حزبایه‌تی و ماڵوێرانی بردووین و چاره‌سه‌ری گه‌نده‌ڵی و ته‌نگژه‌كانی نه‌كردووه. ئه‌وه‌ی ئێسته له كوردستاندا بوونی نییه، سیسته‌مێكی بنه‌ڕه‌تییه كه بتوانێت سیاسه‌ت و ئابووری له پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و به‌رده‌وامدا په‌ره پێ بدات.
كه‌واته له هه‌رێمێكدا ئه‌گه‌ر ژێرخانی سیاسی بۆ حوكمڕانی له نێوان پارته سیاسییه‌كاندا بوونی نه‌بێت، ئیتر چۆن په‌نای بۆ ده‌برێت و له چاوه‌ڕوانی هه‌ڵبژاردن و ده‌رئه‌نجامه‌كانیدا ئومێدێك بۆ چاره‌سه‌ری ته‌نگژه‌كان و ده‌ربازبوون له دۆخی خراپی ئابووری پێ ده‌به‌سترێت، هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌م حكوومه‌ته له‌وه‌دا بوو له سه‌ره‌تادا به پاڕانه‌وه ده‌یویست هه‌موو حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان بخنێته ناو حكوومه‌تێكی بنكه‌فراوانه‌وه، ئه‌مه‌ش به پاساوی یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی، نه ئه‌مه به‌دی هات و نه توانیمان رووبه‌ڕووی شاڵاوی سزا‌و گه‌مارۆ و دژایه‌تیكردنی كوردستان ببینه‌وه.
پێوه‌ندی نێوان حزبه كوردستانییه‌كان له كاتێكدا خه‌ڵكی به ناهه‌موارترین دۆخه‌كانی ژیاندا تێپه‌ڕ ده‌بوون، بووه مینبه‌رێك بۆ نه‌بوونی زمانی هاوبه‌ش. كه‌واته چاره‌سه‌ر ته‌نیا به‌ده‌سه‌ڵاتێكی به‌هێز و جۆرێك له لامه‌ركه‌زیی له نێوان ناوچه و ئیداره‌كانی كوردستاندا ده‌بێت، بۆ نموونه له نێوان ئیداره‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و راپه‌ڕین و گه‌رمیان و سۆران و زاخۆ و ئاكرێ. به‌ڵام ئه‌مه پێویستی به سه‌نته‌رێكی ده‌سه‌ڵاتی به‌هێز له پایته‌خته‌وه هه‌یه تا لامه‌ركه‌زییه‌كه نه‌بێت به پشێوی و بێسه‌روبه‌ری و دیارده‌كانی چه‌له‌حانێی سیاسی و جه‌نه‌بازی و گه‌نده‌ڵی و ده‌یان گرفت و كێشه‌ی تری سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، تێیدا ته‌شه‌نه بكات.