شه‌ماڵ نووری
ئه‌و سیستمه‌ی پێی ده‌گوترا سیسته‌می نوێی دنیا، له ساته‌وه‌خته‌كانی كۆتایی نزیك بووه‌ته‌وه و به‌ره‌و دوا هه‌ناسه‌كانی خۆی مل ده‌نێت، كێشه تێكپڕژاوهكانی دنیا له چوارچێوه‌ی ئه‌و سیستمه كۆنه‌دا هیچ چاره‌سه‌رییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یان پێ نه‌ماوه، ئه‌مڕۆ دنیا پێشوازی له سیسته‌مێكی نوێتر ده‌كات كه هێشتا سیماكانی به ته‌واوه‌تی نه‌خه‌مڵیون.
گرێبه‌سته ژێر بهژێرهكان و به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كان له بنه‌ماكانی ئه‌خلاق و شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه و به ته‌واوی ته‌نگیان به دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تی و ئاژانس و رێكخراوه مرۆییه‌كان هه‌ڵچنیوه. چه‌مكه‌كانی ئه‌خلاق و دیموكراسی و ئازادی و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و دادپه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی و ده‌یان حه‌ز و ئاره‌زوو و ماف و ئه‌ركی مرۆیی تر كه هه‌زاران ساڵه مرۆڤایه‌تی قوربانی بۆ ده‌ده‌ن و له پێناویدا تێده‌كۆشن، له به‌رده‌م گرێبه‌سته گه‌وره‌كاندا به چۆكدا هاتوون، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ تره‌مپ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، ڕێك گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و هه‌یمه‌نه‌ی زلهێزه‌كانی دنیایه له‌ژێر پاساوی جۆربه‌جۆردا.
ئه‌وه‌تا هاوكێشه نوێیه‌كانی گرێبه‌سته سیاسی و ئابوورییه‌كان، جێیان به دیموكراسیی و مافی مرۆڤ و ئازادیی گه‌لان هه‌ڵچنیوه، خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م تابلۆیه‌ش كارێكی هێنده ئاسان نییه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك شاره‌زایی له گرێبه‌ست و ده‌سته‌واره "سه‌فقه" ژێر بهژێرهكانی زلهێزه‌كانی دنیا نه‌بێت، ناتوانێ شرۆڤه‌ی واقیعی ئه‌م حاڵه‌ته بكات، هه‌ر ئه‌مه‌یش وایكردووه زۆربه‌ی پێشهات و پێشبینی شاره‌زایانی سیاسی و ئابووری نه‌ك هه‌ر راست ده‌رنه‌چن، به‌ڵكو زۆربه‌ی جار پێچهوانهكهشیان ڕاست ده‌ربچن.
به‌م شێوه‌یه سیسته‌می دنیا له رووخان نزیك ده‌بێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌یه‌كی نوێ‌دا چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی پێ بكرێت، رۆڵی ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئاژانسه مرۆییه‌كان لاواز بوون، ئاراسته‌ی سیاسه‌ت و دیپلۆماسیی له‌لایه‌ن هێزه ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه به‌پێی هه‌لومه‌رجی گرێبه‌سته ئابوورییه‌كانیان ده‌كرێت، به‌های پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به بارته‌قای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ده‌خه‌مڵێنرێن، سوپا و هێزه چه‌كداره‌كان له‌پێناوی پاراستنی ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییانه‌دا پڕچه‌ك و به‌هێزتر ده‌كرێن. ئه‌وه‌تا له دوا سه‌ردانی تره‌مپدا بۆ فڕه‌نسا، به ئاشكرا داوای به‌رزكردنه‌وه‌ی پشكی خه‌رجییه سه‌ربازییه‌كان له بودجه‌ی ته‌واویی وڵاتانی ناتۆ ده‌كات.
له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئێسته شه‌ڕه ئابوورییه‌كان و هاڕینی به‌های تمه‌نی ئێرانی و لیره‌ی توركی و ململانێكانی سووریا و ته‌نانه‌ت كوشتنی رۆژنامه‌نووسه سعوودییهكهیش، هه‌ر له‌ناو ئه‌و گرێبه‌ست و به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییانه‌ی زلهێزه‌كاندا ئاراسته ده‌كرێن.
دژایه‌تییه‌كانی عه‌ره‌ب و تورك و فارس به‌رانبه‌ر مافی گه‌لی كورد، هه‌ر له چوارچێوه‌ی بهرژهوهندییهكاندایه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌پێناو سه‌ركوتكردنی گه‌لی كورددا، حوكمڕانه‌كانی ناوچه‌كه ئاماده‌ن ده‌ستبه‌رداری ده‌یان ده‌ستكه‌وت و مافی خۆیان بن، ئه‌مه‌ریكا و رووسیا وه‌ك گرێبه‌ستی به‌رژه‌وه‌ندی به‌رته‌سكی خۆیان سه‌یری دۆزی كورد ده‌كه‌ن، له سووریا هێزه كوردییه‌كان پڕچه‌ك ده‌كه‌ن و له قه‌ندیل ملیۆنان دۆلار به‌رانبه‌ر سه‌ری سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه ده‌به‌خشنه‌وه، له باشوور نزیكه‌ی دوو هه‌زار شه‌هید و ده‌یان هه‌زار بریندار له شه‌ڕی داعش ده‌به‌خشین، كه‌چی به‌رانبه‌ر له‌شكركێشی فه‌رمانڕه‌وا شیعه‌كانی به‌غدا بۆ سه‌ر كه‌ركووك، نه‌ك هه‌ر بێده‌نگی نێوه‌ده‌وڵه‌تی دێته هه‌ڵبژاردن، به‌ڵكو لایه‌نگیری كوێرانهشیان ده‌كرێت، مانگانه ئیسرائیل له‌ناو خاكی سووریادا چه‌ندان گورزی سه‌ربازی له پێگه و سه‌ربازگه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌دات، كه‌چی ئێران تۆڵه‌ی خۆی له كورد ده‌كاته‌وه و بۆردمانی مووشه‌كیی نه‌یاره كورده‌كانی له شارۆكه‌ی كۆیه ده‌كات.
له‌م گۆڕانكارییه خێرایه و له ده‌ركه‌وتنی سیمای ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندی گرێبه‌سته ژێر به‌ژێرانه، هێشتا ئێمه سه‌رقاڵی بچووككردنه‌وه و گه‌وره‌كردنی قه‌باره‌ی حكوومه‌تین (چوار ساڵ گه‌وره‌ی ده‌كه‌ین و چوار ساڵی تر بچووكی ده‌كه‌ینه‌وه)، شه‌ش مانگه سه‌رقاڵی بانگه‌شه و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌خشینه‌وه‌ی پۆستهكانین و كه‌ناڵه‌كانی راگهیاندنیشمان میله‌تیان به گوتاری ئه‌و په‌رله‌مانتارانه سه‌رقاڵ كردووه كه كه‌سێكی ئاسایی ژێر پرده‌كه‌ی سلێمانی و بازاڕی شێخه‌ڵای هه‌ولێر ده‌زانێت كه جگه له‌خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن، هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی تریان له گۆڕانكارییه ناوخۆییه‌كاندا نییه و نابێت، دنیا بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان به‌ره‌و هێزی ئابووری و پرۆتۆكۆڵی گه‌وره‌ی كۆمپانیا و به‌هێزكردنی سوپا و هێزی چه‌كداریی ده‌چن، تا هیچ نه‌بێت له هاوكێشه نوێیه‌كاندا حیسابێكیان بۆ بكرێت، كه‌چی ئێمه تا ئێسته نه ئابوورییه‌كه‌مان سه‌ربه‌خۆ و به‌هێز بووه، نه سوپاكه‌مان دامه‌زراوه‌یی و یه‌كپارچه‌یه.
رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌ر دوێنێ بوو كه سه‌لماندی ئێمه نه خاوه‌نی ئابوورییه‌كی به‌هێزین و نه دامه‌زراوه‌یه‌كی یه‌كگرتووی سه‌ربازیی وامان هه‌یه رێ له فیتنه و ناپاكی و هێرشی دوژمن بگرێت.
هیچ چاكسازی و سه‌قامگیرییه‌كی سیاسی و ئابووری به‌بێ ئابووری و سوپایه‌كی به‌هێز دروست نابێت، بۆیه منیش له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دام (ئیتر خه‌یاڵی گه‌وره‌ی چاكسازیی له‌سه‌ر دروستبوونی هیچ حكوومه‌تێك ههڵنهچنم..) به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه تا میله‌تی كورد و حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌بنه خاوه‌نی ئابوورییه‌كی به‌هێز و سوپایه‌كی یه‌كگرتووی پڕچه‌ك و دامه‌زراوه‌یی.