مرۆڤ له هه‌ر سه‌رده‌مێكی گۆڕان و وه‌رچه‌رخانی چاره‌نووسسازیدا، پێویستی به هۆشیارییه تا له‌گه‌ڵ پێودانگه واقیعییه‌كان خۆی بگونجێنێت، هه‌ر كه‌سێك خه‌ڵك بگۆڕێت، پێویسته بلیمه‌تانه دابڕانێك له ناو خۆیدا دروست بكات ئه‌وسا به ئاسانی ده‌توانێ ئه‌م پرۆسه‌ی گۆڕانه به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی خۆی بگوازێته‌وه و له‌سه‌ر زه‌وینه‌ی واقیع جێبه‌جێی بكات، به‌و جۆره له نێوان بواری تایبه‌ت و بواری گشتی یان له نێوان كه‌سی گۆڕانخواز و چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵدا پێكه‌وه گرێدانێك دروست ده‌بێت.
كه‌سێك كه خۆی له ناو قه‌یرانێكی ناخه‌كیدا بژی و هه‌رگیز نه‌یتوانیبێت به ئاسانی ڕووبه‌ڕووی كینه و ڕقه ده‌روونییه‌كانی خۆی ببێته‌وه. كه‌سێك كه سه‌رده‌مانێك له‌سه‌ر وتارێكی ڕه‌خنه‌یی، ئه‌م جه‌نابی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆشنبیری و هونه‌ری ئێسته‌ی هه‌ڵبڕیبێت و له ئۆردوگای زێوییه‌ی ئێران خۆی دیتبێته‌وه، تا وه‌ك هاوڕێكانی تری كه ئاڵای شۆڕ‌شیان دامه‌زراندبوو نه‌كوژرێت و نه‌بێته په‌ندی زه‌مانه‌ی چه‌په‌كانی ئه‌وێ سه‌رده‌مانێك، ئێسته كه ده‌یبینم به پۆستێكی پیشه‌یی ڕۆشنبیری به‌رز و له پایته‌ختێكی ڕۆشنبیریدا، كوڕه‌كانی ئه‌و زاته‌ی ئه‌می به‌ره‌و زێوێ هه‌ڵبڕیبوو به حه‌سه‌ن و حوسێنیان ده‌چوێنێت.
ئه‌مه چ چاره‌نووسێكی نیگه‌رانكه‌ره كه براده‌رانی ئه‌وسای كۆمه‌ڵه و ئێسته‌ی گۆڕان تێیدا ماخۆلانیانه، ده‌بوو پێش هه‌موو كه‌سێك جه‌نابی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی بیزانیایه كه‌سانێك كه تا سه‌ر ئێسك تۆڵه و شه‌ڕی كۆن به باكردنی براكوژی هانده‌ریان بووه بۆ گۆڕانكاری، ئاخۆ مه‌حاڵ نییه بۆ ئه‌و كه‌سانه خانوویه‌كی نوێ له‌سه‌ر زه‌ویی ئه‌و خانووه دروست بكه‌نه‌وه كه تێیدا ڕێكخه‌ره‌كه‌یان یه‌كه‌مین سكرتێری قوتابیان و گه‌نجانی خانووه‌كه‌ی پێشان بووبێت.
حه‌ق وایه ئه‌و زاته به‌ڕێزانه‌ی وه‌ك ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره ڕۆشنبیرانه‌ن وله ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا له پێناوی وێرانكردن ناكه‌ونه تێكوپێكدانی خانووی باب و باپیرانیان، ئه‌و گه‌نجانه‌یان كه نه نهلیستین و نه ڕقیان له خۆیان ده‌بێته‌وه و نه تۆڵه‌ی نامورادی شكسته فیكرییه‌كانی خۆیان له باب و باپیرانیان ده‌كه‌نه‌وه، حه‌ق وایه هه‌میشه توانای ئه‌وه وه‌به‌رخۆیان بنێن كه دیزاین و شێوازی ئه‌و خانووه‌ی به دڵی ڕه‌وانشادیان نه‌بووه، باشتر وایه به ده‌ست و فكر و بازووی خۆیانه‌وه و به دیزاینێكی نوێ، فكرێك له بنیاتنانه‌وه‌ی بكه‌نه‌وه، نه‌ك دار و په‌ردووی به‌سه‌ر دانیشتووه‌كانی ناویدا داڕمێنن.
خانوویه‌ك هێشتا له‌سه‌ر كورد تاپۆ نه‌كرابێت، واته زه‌وییه‌كه‌شی بێ تاپۆیه، ئیتر حه‌سه‌ن و حوسێنی كه‌ربه‌لایی بیر له چ میراتییه‌كی ڕێكخه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه، ڕه‌نگه میراتی شه‌ڕكردن له‌سه‌ر خانووی بێ تاپۆ و به كوشتدانی براكان له ناو یه‌كتردا بۆ ئه‌م بسته خاكه‌ی كه هێشتا به ناوی خاوه‌نه‌كه‌ی نه‌كرابێت و له‌سه‌ر ئاستی دنیا موڵكی میله‌تێكی بێ ماڵ بێت، به‌رنامه و پیلانی كه‌سانێك بێت كه ناتوانن له‌گه‌ڵ خۆیان و ده‌وروبه‌ردا به ئارامی بژین.
دڵنیام بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌موو حزبه‌كانی تریش به فه‌رمانڕه‌وا و ئۆپۆزسیۆنه‌وه خوێنێكی گه‌نجی وایان تێدایه كه ملیان بۆ ئاره‌زووی تێكده‌رانه‌ی كه‌سانێك شۆڕ ناكه‌ن كه له بری ده‌رگاكردنه‌وه بۆ دیالۆگ و سازان له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر، هه‌موو ڕۆژێك ده‌رگاكان له ژووره‌وه به‌سه‌ر خۆیاندا داده‌خه‌ن، قۆناغی ده‌گمه‌ن و تایبه‌ت پێویستی به گه‌نجانی ده‌گمه‌ن و خاوه‌ن بڕیاری سه‌ربه‌خۆ و تایبه‌ت هه‌یه و خیتابی هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه كه خۆیان له گۆڕانكاریدا به (موقه‌ده‌س) ده‌زانن، ئاخۆ ئه‌مه پارادیم نه‌بێ چییه، موقه‌ده‌سێك كه‌سانی گۆڕانخواز به نه‌خشه‌ی تێكدانی ماڵه‌كه‌ی بابیان سه‌رسام بكات و تیۆرزانه‌كانیشیان وه‌ك ئه‌ستێره‌ناسان له ئه‌وروپاوه به‌راوردی وڵاتی خۆیان به كۆشك و ته‌لاری خه‌ڵك بكه‌نه‌وه.
سڵاو له‌و گه‌نجانه‌ی به وتاری ئاگرین و حه‌ماسه‌ت ئامێز له دروستكردنی دڕدۆنگی و ڕقلێبوونه‌وه‌دا به‌شداری ناكه‌ن و له دژی براكانیان كه‌س ناجووڵێنن و ناكه‌ونه داوی كه‌سانێكه‌وه كه بۆ زه‌بر وه‌شاندن هه‌میشه (تۆڵه) هانده‌ریانه، به‌ڵكو له گۆشه‌نیگای زانسته‌وه له ده‌وروبه‌ر و خۆیان و ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ش ده‌ڕوانن كه ڕێكخه‌ره‌كانیان خۆیان به مه‌سیحی نوێ داناوه.